دانیێل دەی لێویس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە دانیێل دەی-لێویسەوە ڕەوانە کراوە)
دانیێل دەی-لێویس
Daniel Day-Lewis

لەدایکبوون٢٩ی نیسانی ١٩٥٧
پەروەردەقوتابخانەی شانۆیی بریستۆل
پیشەئەکتەر
چالاکبوون١٩٧٠–۲۰۱۷ (کارەکانی وەستاندووە)
ھاوسەرڕێبێکا میلەر (١٩٩٦ - تا ئێستا)
خەڵاتەکانخاوەنی ٣ خەڵاتی ئۆسکار (١٩٨٩)، (٢٠٠٧) ،(٢٠١٢)

سیر دانیێل مایکڵ بلەیک دەی لێویس (لەدایکبووی ٢٩ی نیسانی ١٩٥٧) ئەکتەرێکی بەڕیتانییە. خاوەنی ڕەگەزنامەی بەڕیتانی و ئێرلەندییە.[١] دانیێل لەشاری لەندەن لەدایکبووە و ھەر لەوێشدا گەورە بووە، سەرەتاکانی کاری نواندنی بە شانۆ دەستپێکردووە بۆ ماوەی سێ ساڵ.[٢]

دانیێل بەوە ناسراوە کاتێک ڕۆلێک وەردەگرێ زۆر بە توندی ڕۆڵەکە دەگرێت تەنانەت لە ژیانی ڕۆژانەشیدا تاکو بتوانێ ڕۆڵەکە بەجوانترین شێوە بگێڕێت، تەنانەت گەر کاریگەری لەسەر تەندروستیشی ھەبێ[٣][٤]، زۆربەی دەرھێنەرەکانی ھۆڵیوود ھەوڵدەدەن دانیێل پەلکێش بکەنە نێو فیلمەکانیان و یەکێکە لە داواکراوترین ئەکتەرەکانی نێو فیلمسازی[٢][٥]. دانیێل لەوەتەی ساڵی ١٩٩٨ تەنھا بەشداری لە پێنچ فیلم کردووە، بەڵام گشتیان خەڵاتی مەزنیان بەدەستھێناوە و ڕۆڵەکانی دانیێلیش نایاب بوونە.[٦][٧]

دەی لێویس یەکێکە لەو ئەکتەرانەی زۆرترین خەڵاتی گرینگی بردووەتەوە، لەنێویاندا سێ جار خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەر کە تاکە ئەکتەری نێریشە توانیبێتێ ئەم ڕیکۆردە تۆماربکات (جاک نیکڵسن و واڵتەر برێنانیش خاوەنی سێ ئۆسکارن بەڵام ھەرسێکی بۆ باشترین ئەکتەر نییە)، بۆ ھەریەکە لە ڕۆڵەکانی کریستی بڕاون لە فیلمی (My Left Foot) لە ساڵی ١٩٨٩،[٨][٩] و ڕۆڵی دانیێل پلەیڤیو لە فیلمی (There Will Be Blood) لە ساڵی ٢٠٠٧، و گرینگترین ڕۆڵی ژیانی پیشگەریشی کە ڕۆڵی سەرکردەی پێشووی ئەمریکا ئەبراھام لینکۆلنە لە فیلمی (Lincoln)،[٨][٩] لە ساڵی ٢٠١٢. ھەروەھا توانیویەتی چوار خەڵاتی بافتا بباتەوە لەگەڵ دوو خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب و سێ خەڵاتی (کریکتز چۆیس - ھەڵبژاردەی ڕەخنەگران)، لە ساڵی ٢٠١٤ دا ڕێزدار کرا و نازناوی (سێر - بەڕێز)ی خرایە سەر ناوەکەی بەھۆی خزمەتەکانی بۆ شانۆ و فیلم.[١٠][١١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Appelo, Tim (8 November 2012). "Daniel Day-Lewis Spoofs Clint Eastwood's Obama Chair Routine at Britannia Awards (Video)". The Hollywood Reporter. Retrieved 19 April 2013. I know as an Englishman it's absolutely none of my business.
  2. ^ ئ ا Gritten, David (22 February 2013). "Daniel Day-Lewis: the greatest screen actor ever?". The Telegraph. Retrieved 25 February 2013.
  3. ^ Simkins, Michael (22 June 2017). "Actors usually envy each other. But Daniel Day-Lewis is a class apart". The Guardian. Retrieved 21 March 2019. Most of us would start any list of those few truly exceptional actors – the shape-shifters as they are sometimes called, individuals who can inhabit another character in its entirety without ever lapsing into impersonation – with Marlon Brando, then veer off into a truculent debate about whether Laurence Olivier was the greatest of them all or just an old ham with stale tricks. Robert De Niro would get a mention of course – Meryl Streep, no doubt. But almost everyone would finish with Day-Lewis.
  4. ^ "Daniel Day-Lewis aims for perfection". The Daily Telegraph. London. 22 February 2008. Retrieved 1 January 2010.
  5. ^ Parker, Emily (23 January 2008). "Sojourner in Other Men's Souls". The Wall Street Journal. Retrieved 28 January 2018.
  6. ^ Hirschberg, Lynn (11 November 2007). "The New Frontier's Man". The New York Times. Retrieved 28 January 2018.
  7. ^ Rainey, Sarah (1 March 2013). "My brother Daniel Day-Lewis won't talk to me any more". The Telegraph. Retrieved 4 June 2016.
  8. ^ ئ ا "Film star Daniel Day-Lewis retires from acting". BBC News. 21 June 2017. Retrieved 21 June 2017.
  9. ^ ئ ا "Daniel Day-Lewis announces retirement from acting". The Guardian. 20 June 2017. Retrieved 21 June 2017.
  10. ^ "No. 61320". The London Gazette. 11 August 2015. p. 14934.
  11. ^ "Daniel Day-Lewis knighted by the Duke of Cambridge". The Daily Telegraph. 14 November 2014. Archived from the original on 14 November 2014. Retrieved 15 November 2014. ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.