ناسر خەسرەو
ناسر خەسرەو قۆبادیانی | |
---|---|
لەدایکبوون | ٣٩٤ قوبادیان، بەلخ |
مەرگ | ٤٨١ |
نەتەوە | فارس |
پیشە | شاعیر، نووسەر |
ئایین | ئیسلام، سوننە |
ناسر خەسرەو یا ناسێر خۆسرۆ قۆبادیانی بەلخی (٣٩٤–٤٨١ مانگی)، شاعیر و فەیلەسووف و گەشتیاری ئێرانی بوو. لە شاری قوبادیانی بەلخ لە دایک بووە و لە یەمینگای بەدەخشان کۆچی دوایی کردووە. ئەو لە زۆربەی زانستەکانی ھزری و ڕیویی ئەو کاتەی خۆی وەک فەلسەفە و ماتماتیک و پزیشکی و مۆسیقا و ئەستێرەناسی و خواناسی لێھاتوو بووە.[١]
گەشتنامە[دەستکاری]
گەشتنامەکەی بەناوبانگترین کاری ناسر خەسرەوە. گەشتیارنامەی ناسر خەسرەو کتێبێکی ناسر خەسرەو قوبادیانییە و ڕاپۆرتێکە لە گەشتیاری حەوت ساڵەی. چەند دێڕێک لە گەشتیارنامەی ناسر خەسرەو: خامِس رمضان سنة ثمانَ و ثلاثین و أَربعَمِائَة در بیتُ المُقَدَس شدیم. مسجد بزرگی در شھر است کە آن ڕا مسجدُالاَقصی گویند. در آن محراب بزرگی ساختەاند ھمە مُنَقَّش بە مینا و دوو جانب محراب دوو عمود ڕخام است بە ڕنگ عقیق سرخ؛ و بر دست ڕاست محراب حضرت معاوییە است، و بر دست چپ محراب حضرت عُمَر است، رَضِی اللھُ عَنە.[٢] واتە: ساڵی ١٠٤٧ زایینی چووم بۆ ئورشەلیم. مزگەوتێکی گەورەی لە شارەکەیە بەناوی مزگەوتی ئەقسا. میحراوێکی گەورەیان دروست کردگە کە زۆر جوانە. دەست ڕاست میحراوەکە بە ناوی حەزرەتی موعاوییەیە، دەست چەپ میحراوەکە بە ناوی حەزرەتی عومەرە(ڕەزای خوای لێ بێت).
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ Foundation, Encyclopaedia Iranica. "Welcome to Encyclopaedia Iranica". iranicaonline.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-05-14.
- ^ قوبادیانی, ناسر خەسرەو (2020). گەشتنامە. تاران: علمی فەرهەنگی. pp. ٢٠٩. ISBN 978-600-436-807-0.