لێدوانی بەکارھێنەر:Aram/ئەرشیڤی ١٢

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بازدان بۆ سەرەوە
بازدان بۆ خوارەوە


پرسیار لە Rebwaraەوە (‏١٧:٤٦، ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣)

سلاو برام باشیت من دەمێکی زۆر پێشئێستا 2017 چالاک بوم بەلام یوزەرم بیرنەماوە لە هیستۆری دەسکاریەکان ئەکاونتەکەم دۆزیەوە بەڵام نوسراوە ئەنۆنیمۆس ئەکاونتەکەم نەماوە یان چی --Rebwara (لێدوان) ‏١٧:٤٦، ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Rebwara: سپاس، ھەرچەندە کاروباری ھەژمار، ئیشی من نییە، بەڵام دەتوانم بزانم کامە ھەژمارەکەی پێشووت بوو؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٣٩، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئێستا ناوی نەماوە بوە بە کۆد Rebwara (لێدوان) ‏٢٢:٤٣، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Rebwara: ناوی یەکێک یان چەند دانەیەک لەو پەڕانەم بۆ دانێ کە تۆ دەڵێی من دروستم کردوون. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٤٧، ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-24

MediaWiki message delivery ‏١٤:٤٨، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پرسیار لە Necessarەوە (‏٠٨:٠٨، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣)

سڵاو، لەکوێ و چۆن دەتوانم وتارێک زیاد بکەم؟ --Necessar (لێدوان) ‏٠٨:٠٩، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Necessar: بەخێربێیت! بۆ دروستکردنی وتار، دەتوانی چاو لەم ڤیدیۆیە بکەیت. گەر پرسیاری تریشت ھەبوو، بفەرموو. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٣٦، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەشتان ساغبێت،ئەی بێزەحمەت چۆن بتوانم وێنە دابنێم لە ناو وتارێکدا؟ Necessar (لێدوان) ‏١١:٣٨، ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Necessar: دەتوانن چاو لە ھەردوو ڤیدیۆی دانانی وێنە لە ویکیپیدیا و بارکردنی وێنە لە کۆمۆنز و دانانی لە ویکیپیدیا بکەن. پرسیاری تریشتان ھەبوو، بفەرموون. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٣٠، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستتان خۆش زۆر سپاس Necessar (لێدوان) ‏٠٩:٥٠، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-25

MediaWiki message delivery ‏٢٠:٠٦، ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-26

MediaWiki message delivery ‏١٦:١٦، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-27

MediaWiki message delivery ‏٢٢:٤٩، ٣ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-28

MediaWiki message delivery ‏١٩:٥١، ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-29

MediaWiki message delivery ‏٢٣:٠٦، ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-30

MediaWiki message delivery ‏٠٢:١٨، ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-31

MediaWiki message delivery ‏٢٣:٥٢، ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-32

MediaWiki message delivery ‏٢١:١٨، ٧ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-33

MediaWiki message delivery ‏٠٥:٥٧، ١٥ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پرسیار لە Hama789ەوە (‏١٧:٤٤، ٤ی ئابی ٢٠٢٣)

سڵاو چۆن بتوانم لە ویکیپیدیا پۆست بکەم؟ --Hama789 (لێدوان) ‏١٧:٤٤، ٤ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Hama789، مەبەستت لە پۆست چییە؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٠٤، ١٦ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پرسیار لە Sirwanalkurdiەوە (‏١٣:٠٤، ٥ی ئابی ٢٠٢٣)

هاوكاریم كه له بلاوكرنه وه ی بابه ت و زانیاریه كان --Sirwanalkurdi (لێدوان) ‏١٣:٠٤، ٥ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Sirwanalkurdi، چۆن دەتوانم یارمەتیت بدەم؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٠٥، ١٦ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پرسیار لە Sirwanalkurdiەوە (‏١٥:٣٣، ٦ی ئابی ٢٠٢٣)

جون من او بابه ته ی بلاوم كردوته وه ومانی بو زیاد كه م بو ترجمه كه به ههموو زمانیك یان جه ند زمانیك بینه ر بتوانیت بخوینیته وه --Sirwanalkurdi (لێدوان) ‏١٥:٣٣، ٦ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sirwanalkurdi: پێم وا بێ مەبەستت ھاروون ئەحمەد زوبێر بوو. خۆت بۆ ویکیپیدیای عەرەبیت زیاد کردووە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٣٦، ١٦ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بۆت

سڵاو @Aram هیوادارم باش بيت.نازانم تا چەند مەجالت دەبێت زیاتر لە ١٦٠ وتاری هەیە پەیوەندی بە هەڵبژاردەکانی تۆپی پێیەوە هەیە بۆ وتارە پێویستیمان بە بۆت دەبێت (سەیری ئێرە بکە)جا ئەگەر دەرفەتت هەبێت کارێکی لەسەر بکەین سوپاست دەکەم. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٩:١٢، ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاکە @Kurd2021:، زۆر سپاس بۆ بەردەوامیت لە ویکیپیدیا! وەڵایی خۆزگە زۆر بوونایە! ھەم ژمارەکە کەمە و ھەمیش پێم وایە گەر بێ و کەڵک لە داڕێژە:داتابۆکس وەرنەگرین، ماندوومان دەکات. تۆ نیازت چییە و چۆنت دەتەوێ؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٠٣، ١٦ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram سڵاو لە تۆش، زۆر سوپاس بەخێربێتەوە.ڕاستیەکەی ئەزانم کەمە بەلام ئەم جۆرانە زانیاری هاوبەشیان هەیە و ئەتوانین لە ماوەیەکی کەمتر دروست بکرێن ئەوەندەی من دەمەوێت ئەوەیە ( هەڵبژاردەی تۆپی پێی(فڵان) نوێنەرایەتی وڵاتی (فڵان)دەکات لە پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتی و یارییە دۆستانەکانی تۆپی پێی سەر ئاستی پیاوان.) .سەرچاوەشیان زۆرە. Kurd2021 (لێدوان) ‏٢١:٢٠، ١٦ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021 زۆر سپاس کاکە گیان! حەز دەکەی وەک پڕۆژەکەی پێشووت پەڕەی پڕۆژەکە دروست بکە تا دێم، بەڵام بەڕاستی ناتوانم ھیچ بەڵێنێکت بدەمێ و نازانم دەتوانین بەخێرایی بڵاویان بکەینەوە یان نا چونکە بەڕاستی شارەکانی ئێران ھێشتا بڵاو نەکراونەتەوە و منیش وەک جاران بەردەوام لەسەر ھێڵ نیم. پڕۆژە و شتیشم زۆرە بۆ ویکیپیدیا و ویکیفەرھەنگ، بەڵام من قەت لە کارەکانم پەلە ناکەم بۆ ئەوەی ھەڵە نەکەم یان کەمترین ھەڵەم ھەبێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٤٥، ١٦ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram دەی زۆرباشە مادەم وایە دەیخەینە دوای پڕۆژەی شارەکانی ئێران.هەرکات ئەو بڵاوکرایەوە ئەوە ئەم پڕۆژەیە یان پڕۆژەی وڵاتە بەشداربووەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە پێشنیار دەکەم. Kurd2021 (لێدوان) ‏٠٨:٥٤، ١٧ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021 زۆر چاکە و ماندوو نەبیت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٢٧، ١٧ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێشنیارێک

سڵاو کاکە @Aram: داوایەکم هەیە گەر بتوانیت جێبەجێی بکەیت. لە پەڕەی وتووێژەکەم گەر بتوانیت بۆتی ئەرشیڤکردنم چالاک بکەیت بەشێوەیەک کە ئەو پارەگرافە بەخێرھاتنەش لە جاری داهاتوو لەگەڵ خۆی بکاتە ئەرشیڤەوە. Tessla (وتووێژ) ‏١٤:٤٥، ٢١ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Tessla: دەتەوێ لە ھەموو ئەرشیڤەکانت پەیامی بەخێرھاتنەکە دانێی؟! بە ڕای من پێویست ناکات چونکە ئەویش ھەر وەک ئەوانی ترە و یەک جار نێردراوە و با یەک جار و لە یەکەم ئەرشیڤت ئەرشیڤ بکرێت. بەڵام گەر ھەر سووری لەسەری، ئەوا دەتوانی کەڵک لە |archiveheader = {{ئەرشیڤی وتووێژ}}{{subst:بەخێرھاتن}} وەرگریت، بەڵام دووبارەی دەکەمەوە پێویست بەو کارە ناکات. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:١٨، ٢١ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: نەخێر بە پێچەوانەوە، من دەمویست لەگەڵ یەکەم ئەرشیڤ بڕوات و نەمێنێت، بەڵام نەدەکرا پێم. بۆیە دەمەوێت لە یەکەم ئەرشیڤ دایبنێیت یاخوود لە ئەرشیڤی داهاتوو بڕوات و نەمێنێت. Tessla (وتووێژ) ‏١٥:٢١، ٢١ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla: ئایا ڕێنمایییەکانی بەکارھێنەر:Dexbot/Archivebotت خوێندووەتەوە؟ ئەوەندەی بزانم بۆتەکە تەنیا سەردێڕی ئاستی دوو ئەرشیڤ دەکات. ئاشکرایە کە پەیامی بەخێرھاتنەکەش وەختی خۆی ئاستی بۆ دانەنرابوو و ئەوەی تۆیش بەبێ ئاستە. بۆیە بۆتەکە پشتگوێی دەخات و ئەرشیڤی ناکات. بگرە لە دوایین پێشکەوتنەکان بۆ مۆبایلیش پەیامەکە پیشان نەدەدرا و دەبایە ئاستێکی بۆ زیاد بکەین و ناچار سەردێڕێکی ئاستی دوومان بۆی زیاد کرد. با سەرت نەئێشێنم و خۆت بە دەست ناوەڕۆکی پەیامەکە تا واژووەکەی کاک چالاک ھەڵگرە و بەدەست بیخە سەر ئەرشیڤی یەکەمت. ھەر ئەوە بە چارەسەر دەزانم. :) ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٤٩، ٢١ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla:ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٥٠، ٢١ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: ڕاستییەکەی ئاست و ئەوانەم نەدەزانی نەخێر. بەڵام هەر بەو شێوە دەستییە لامدا. دەستی تۆش خۆش برام. Tessla (وتووێژ) ‏١٧:٤٩، ٢١ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سەرچاو ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:١٠، ٢١ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-34

‏١٥:٢٣، ٢١ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)

Tech News: 2023-35

MediaWiki message delivery ‏١٣:٥٨، ٢٨ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کێشە

سەلام، بۆچی کاتێک دەستکاری یان وتارێک دەمەوێت دروست بکەم داوای کۆدی کاپچەم لێ دەکات گەر بزانیت. تکایە بۆم چاک بکەن Sullttan (لێدوان) ‏١٤:٤٦، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Sullttan: بەخێربێیت، تۆ ماوەی یەک ڕۆژە ھەژمارت دروست کردووە و دەستکارییەکانیشت زیاتر بە بەکارھێنانی ئامڕازەکان بووە بۆیە ڕەنگە تۆی بە وپ:بۆت زانیبێت. ئەم دوو ھۆکارە بەسن بۆ دۆخەکەت. دەستکاریی باش بکە و وەڵامی پرسیارەکانی کاپچا بەبێ ھەڵە بدەوە تا بزانێ مرۆڤیت. با ماوەیەکی تر تێپەڕێ و گەر ھەر وا بوو، ئەوا ڕەنگە بتەوێ داوای ھەڵاوێردن بکەیت. بڕوانە m:CAPTCHA exemptions. سپاس و دووبارە بەخێربێیت! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٣٢، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پێش چەند ساڵێک بەشداریم کردبوو لەم ویکیپیدیایە بەڵام ڕووبەرووی شتی لەو جۆرە نەدەبوومەوە. کێشەم نییە و بەردەوام دەبم، دەست و چاوت خۆش بێت سوپاس. Sullttan (لێدوان) ‏١٠:٤٥، ٣٠ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sullttan: سیستمەکە مامەڵە لەگەڵ ھەژمارەکەت دەکات کە نوێیە نەک خۆت کە دەمێکە بەشداریت کردووە. دڵنیاش بەوە کە ڤی پی ئێن بەکار ناھێنیت. سەرچاوانم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٢٩، ٣٠ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-36

MediaWiki message delivery ‏٢٣:٣١، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کۆرنیشی دەلال لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ - دهۆک

سڵاو کاک ئارام داواکارییەکم هەیە. هیوادارم بزانن، پڕۆژەیەکی نوێی گەشتیاری لە شاری زاخۆ خراوەتە خزمەتی جەماوەر، پڕۆژەیەک بەناوی "کۆرنیشی دەلال"، و بەو پێیەی هیچ بابەتێک لەسەری نییە، من خۆم بابەتێکی بچووکم ئامادە کردووە. و لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە، ئەگەر هیچ هەڵەیەکی ڕێنووسی نەماوە یان هەڵە نەبوو، داواتان لێدەکەم وەک "بابەتێکی" ڕوون بڵاوی بکەنەوە. Ahmadkurdi44 (لێدوان) ‏١٩:٣٣، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Ahmadkurdi44:  کرا سپاس بۆ بەشدارییەکانتان! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٣:٢٨، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پرسیار لە Liimoەوە (‏٢٢:٢١، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣)

سەلام و علیک ماموستا هیوادارم ساغ و تەندروست باش بی من قۆناغی یەکەمم لە بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری (IT) ئینجا لە دەرسی کوردۆلۆجی داوایان کرد راپۆرت دروست بکەین تۆ چی پێشنیار دەکەی بۆم دەمەوئ شتێک بێت کە دیار بێت و سەرنجی ماموستا رابکێشێت و بەسوود بێت،زۆا سوپاس --Liimo (لێدوان) ‏٢٢:٢١، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Liimo: عیلکم سلام و بەخێربێیت، پێش ئەوەی وەڵامت بدەمەوە، حەز دەکەم ئاماژە بەوە بدەم کە ویکیپیدیا پیشکەشکەری خزمەتگوزارییە سەرھێڵەکان نییە و ڕەنگە باشتر ھاوکار بم گەر پرسیارەکانت پەیوەندییان بە ویکیپیدیاوە ھەبێت، بەڵام بەھەرحاڵ، وەڵامت دەدەمەوە. سپاس بۆ ھیواخواستنەکەت! لەسەر ڕاپۆڕتی کوردۆلۆجی قورسە کە بتوانم ھاوکار بم چونکە مەرجەکان نازانم، بەڵام کاتی خۆی من لەسەر ڕێنووسی زمانی کوردی و خاڵبەندی سیمینارم پێشکەش کرد و مامۆستاکەشم بەدڵی بوو. نازانم بۆ تۆ دەگونجێ یان نا، بەڵام ھیوادارم وەڵامم دابیتەوە. ھەر پرسیارێکت لە چوارچێوەی ویکیپیدیا ھەبوو، شەرم مەکە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ ‏١٠:٣٩، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پرسیار لە نالیەوە لەسەر میرنشینی ھەکاری (‏١١:٥٩، ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣)

زانیاری زیاتر لەسەر میرنشینی هاکاری --نالی (لێدوان) ‏١١:٥٩، ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@نالی: بە نێو وتارەکاندا بگەڕێ. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٦:٥٣، ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پرسیار لە Viruuiەوە (‏١٦:٠٦، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣)

سڵاو ،هەنێک وتار هەیە دەربارەی نەخۆشی و بابەتی تەندروستی و وڵاتان ،بەڵام وتارەکە بە ئینگلیزییە و من دەمەوێ وەریبگێڕم بۆ زمانی کوردی بەڵام ناتوانم وەریبگێڕم بۆ زمانی کوردی ،،،بۆچی ناتوانم ؟ --Viruui (لێدوان) ‏١٦:٠٦، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Viruui بەخێربێیت و ببوورە کە درەنگ وەڵامم دایەوە. ڕێک کێشەی نەتوانینی وەرگێڕانەکەت چییە؟ بۆچی ناتوانیت؟ ⇐ئارام وتووێژ ‏٢١:٥٥، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پیتی عەرەبی

سڵاو کاک ئارام، بە نیازم وتاری گوندەکانی پارێزگای کەرکووک بنووسمەوە، لێرەدا کێشەی هەندێ ناوی گوندمان بۆ دێتە پێش کە پیتە عەرەبییەکانی تیادایە وەک(ض، ظ، ذ، ص) چۆن بەکاریان بهێنم؟ MFTG (لێدوان) ‏١٨:٤٥، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک @MFTG: بەخوا ئەوە پەیوەندیی بە زمانەوە ھەیە و باشترە قسە لەگەڵ Calak، Pirehelokan، Gejeluk، Serchia و ئەوانە بکەیت. تاکە شت کە لە وتووێژەکانەوە من بیزانم ئەوەیە کە پیتی «ث» گەر لە عەرەبییەوە وەرمان گرتبوو، بە «س» دەنووسین و گەر لە ئینگلیزیشەوە بوو، بە «ت» دەینووسین. ⇐ئارام وتووێژ ‏٢٢:٠٣، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بزنێک بۆ تۆ!

سڵاو کاک ئارام، بەھۆی بەشدارییەکانت ئەو بزنەتان پێشکەش دەکەم، تـکـایــــە چاکتان ئاگا لێ بێت:)

Nskoalj (لێدوان) ‏٢١:٣٠، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Nskoalj: زۆر سپاس! زۆر ژیکەڵەیە! ⇐ئارام وتووێژ ‏٠٣:٤٥، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێشنیارێک!!

سڵاو کاکە @Aram، وتووێژێکتم لەسەر کۆمەڵەوتارەکان خوێندەوە کە گوایە کەسانێک هەبن یارمەتیدەرت بن لەسەر پڕۆژەکە، من لێرەم، گەر شتێک پێم دەکرێت پێمی بڵێ. Tessla (وتووێژ) ‏٢٢:٠٢، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Tessla: زۆر سپاس بۆ پێشنیارەکەت! حەتمەن گەر پێویست بوو، بانگت دەکەین. ⇐ئارام وتووێژ ‏٠٣:٥٧، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێشنیارێک!

دەم باش، برا ئەو ماوەیەی کە لە ویکی‌فارسی بووم، لەوێ شتێکم زۆر پێ جالب بوو، کاکە لەوێ شوێنێکیان ساز کردووە کە دەستکاری ئەم دواییە نیشان دەدات، یەعنی هەر ئەو کاتەی من وتارێک دەستکاری دەکەم، لەوێ نیشانی دەدات، ئەوەیان ساز کردووە کە لەگەڵ خراپکارەکان بەشەڕبێن(بەکارهێنەرەکان بە ڕچاوگرتنی الفبای ئینگلیزی و فارسی، ناوی خۆیان لە خوارەوە بە عنوانی پاسەوانی ئەو شتە زیاد دەکەن)، ئێسە بڕۆ لە ویکی‌فارسی ئەوە سێرچ بکە «وپ:نگهبانی تغییرات اخیر»، من زۆر لە ویکی کوردی گەڕام نەمدیتەوە، ئەگەر تێیدایە پێمی نیشان بدە، ئەگەڕیش تێی دانیە بۆی ساز بکەین زۆر باش دەبێ، بە سوپاسەوە سينا خزری لێدوان ‏١٨:٣٢، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sina Khezrii: سپاس بۆ پێشنیارەکەت. پڕۆژەی جوان زۆرن، بەس بەکارھێنەر کەمن. دواتریش زۆر بە پێڕستی ناوەکان ھەڵنەخەڵەتێین؛ کورد واتەنی «گۆزەی تازە ئاوی خۆشە.» ئەو گشتە ناوە، چارەکێکیشی بەشداری بکەن، بەسە. لە زۆربەی زۆری پڕۆژەکان، زۆر کەس تەنیا ناوی خۆیان تۆمار دەکەن بەس ھیچ بەشداری ناکەن. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٨:٥٩، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ دەزانم، قسەیەکی زۆر جوان و بەجێت کرد، من دو.سێ ڕۆژ بەکوپ لەسەر ئەو شتە بووم و خراپکاریەکانم پوچەڵدەکردنەوە( لە مێژووی دەستکاریەکانم لە ویکی‌فارسی دیارە)، باوەر بفەرمو ۹۵٪ ئەوانی خۆیان تۆمار کردووە و ناویان لەوێ نوسیوە، بەشداری ناکەن، بەس بۆ فشە خۆیان تۆمار کردووە، من خۆم پێشتر هیچم لە ویکیپیدیا نەدەزانی، خراپکاری ئەسل بووم، کە وتارێکم خراپ دەکرد، ۳۰چرکەی نەدەگرت پوچەڵیان دەکردەوە(لە ویکی‌فارسی)، زۆرم بۆ پرسیار بو کە چۆن دەزانن من لێرە خراپکاری دەکەم، تا ئەوەیکە ئەو شتەم بینی، برا پێموانیە ئەوە وەکوو پڕۆژە بێت، بە رای من ئەوە یەکێک لە پێویستە گرینگەکانی ویکیپیدیای کوردیە، بەڕاستی شتێکی زۆر باشە و قازانجێکی زۆری بۆ ویکیپیدیای کوردی هەیە، بەشداریش نەکەن، خۆ باشترێکە کە دەزانین لەکوێ خراپکاری کراوە و تەواوی وتارەکان لە ژێر چاودێری بەکارهێنەرەکان دایە. سينا خزری لێدوان ‏١٩:٥١، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sina Khezrii شتێکیش تێبینی بکەن لێرە خراپکاری بە پەنجەی دەست دەژمێردرێت و بە چاو لە دوایین گۆڕانکارییەکان دەتوانرێن پووچەڵ بکرێنەوە. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٩:٥٥، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad بۆمن ناکرێتەوە، شایەد لەبەر ئەوەیە مافی وەم نیە کە سەیری بکەم، بەڵام ئەگەر لە ئیختیاری بەکارهێنەرانی بنێن، زۆڕ باش دەبێ( وەکوو ویکی فارسی) سينا خزری لێدوان ‏٢٠:٠١، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sina Khezrii: لە ھەموو ویکییەک خراپکاری ھەر ھەیە، بەس ئیتر دەبێ ھەر کەسە و لەلای خۆیەوە چاکسازی بکات. من خۆم وەک جاران چاودێریی دوایین گۆڕانکارییەکان ناکەم، بەس ئەو پەڕانەی کە لە ژێر چاودێریمدان، ھەر کە دەستکاری بکرێن، بە ئیمەیڵ بۆم دێت و ئینجا گەر زانیم خراپکارییە، پووچەڵی دەکەمەوە. ئێوەش دەتوانن ئەو پڕۆژەی ویکیی فارسی ھاوردەی ئێرە بکەن، بەس لە منەوە ڕاستییەک بزانە کە کەس بەشداریی تێدا ناکات (مەگەر ئێ چۆنھا). ⇐ئارام وتووێژ ‏٢٠:٠٨، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sina Khezrii من بچمە درەوەش لە ھەژمارەکەم ئەتوانم دوایین گۆڕانکارییەکان ببینم ئەوە مانای ئەوەیە ھەموو کەسێک بەشێوەیەکی ئاسایی توانای بینینی ھەیە، لەوانەیە کێشە لە ھێڵی ئینتەرنێتەکەت بێت. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:١٧، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ویکیپرۆژەی کۆمەڵە وتارەکان

سڵاو کاک ئارام لە بەشی ناوەڕۆکی ٢ی ویکیپرۆژە:کۆمەڵە وتارەکان/شارەکانی ئێران چەند تێبینییەکم باس کردووە، ھیوادارام بەجێ بن. Nskoalj (لێدوان) ‏٠٨:٢٧، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Nskoalj:، لەبەرئەوەی ماوەیەکی زۆری بەسەردا تێپەڕیوە، بەشەکەم کردە ناوەڕۆکی ٣ و وەڵامی سەرجەم خاڵەکانم دایەوە. ئازادیش بن لە دەستکاریکردنی ویکیپرۆژە:کۆمەڵە وتارەکان/شارەکانی ئێران/ڕەگ. لە دەستکارییەکەم بانگی ئێوە و سێ بەکارھێنەری ترم کرد، بەس بەداخەوە ئاگاداریتان پێ نەگەیشتووە. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٣:٣٣، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سپاس، جێبەجێیە. Nskoalj (لێدوان) ‏١٤:٣٩، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس بۆ تۆیش! ⇐ئارام وتووێژ ‏١٦:٠٨، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پرسیار لە د. توانا ع. بەرزنجیەوە (‏٢١:٠٣، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣)

سڵاو، بەکارهێنانی ڕێنووسی نا ستاندارد واتای چی؟ دوایین دەستکاری لە زنجیرەی ڕزگاربووە دیاریکراوەکە من کردوومە بەبێ بوونی هەژمار، تاگکراوە بە ڕێنوسی ناستاندارد. تێبینی / بە کیبۆڕدی کوردی IOS دەستکاریمکردووە. --د. توانا ع. بەرزنجی (لێدوان) ‏٢١:٠٣، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @د. توانا ع. بەرزنجی: ببوورە، نازانم باسی کام وتارە دەکەیت. گەر بکرێ، ئاماژە بە تەواوی ناوی وتارەکە بدە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ ‏٢١:٢٤، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو کاک ئارام،
https://ckb.wikipedia.org/w/index.php?title=%DA%95%D8%B2%DA%AF%D8%A7%D8%B1%D8%A8%D9%88%D9%88%DB%95_%D8%AF%DB%8C%D8%A7%D8%B1%DB%8C%DA%A9%D8%B1%D8%A7%D9%88%DB%95%DA%A9%DB%95_(%D8%B2%D9%86%D8%AC%DB%8C%D8%B1%DB%95%DB%8C_%D8%AA%DB%95%D9%84%DB%95%DA%A4%DB%8C%D8%B2%DB%8C%DB%86%D9%86%DB%8C)&action=history
ئەمە لینکەکەیەتی، تەنها پسیارەکەم ئەوەبوو نووسەی ناستاندارد واتای چی؟ چۆن و بەچ ڕێنووسێک دەستکاری بابەتەکان بکەم؟ سوپاس. د. توانا ع. بەرزنجی (لێدوان) ‏٢١:٣٤، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@د. توانا ع. بەرزنجی: سپاس بۆ ناوی وتارەکە. وا دیارە پیتی «ه» زیاد کراوە. لە ویکیپیدیا پیتی «ھ» بۆ ھێ بەکاردێت، نەک «ه». بۆ زانیاریی زیاتر، بڕوانە ئێرە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ ‏٢١:٣٩، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وەڵامەکەت یارمەتیدەربوو، سوپاس🫡 د. توانا ع. بەرزنجی (لێدوان) ‏٢٢:٠١، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@د. توانا ع. بەرزنجی شایەنی نییە و پرسیاری تریشت بۆ ھاتە پێش، بپرسە. ⇐ئارام وتووێژ ‏٢٢:٠٩، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پرسیار لە Rokanmhamadەوە (‏١٦:٤١، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣)

سڵاو ئوستاز گیان باشیت .. چۆن بابەت بڵاوکەمەوە لە ویکیپیدیا گەر بتوانیت یارمەتیم بەیت سوپاستەکەم --Rokanmhamad (لێدوان) ‏١٦:٤١، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Rokanmhamad: سپاس و بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! بۆ نووسین و بڵاوکردنەوەی وتار لە ویکیپیدیا، تکایە چاوێک لەم ڤیدیۆیە بکەن و بە نێو ڤیدیۆکانی تری کەناڵەکە بگەڕێن تا زیاتر فێر بن. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ ‏٢٠:٣١، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لکاندنی وشەی لێکدراوەکان

دەم باش کاک ئارام، پرسیارێک! ئێمە دەتوانین بە بۆت وشە لێکدراوەکانی نێو وتارەکان پێک بلکێنین؟ بۆ نموونە کورتە چیرۆک بکەینە کورتەچیرۆک.

سەرناو نا هەر وشەکانی بەکارهاتوو لە وتارەکاندا Keenîî (لێدوان) ‏٢١:٣٢، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک @Keenîî: ئەرێوەڵا، بۆ نا؟ دەتوانین بە بۆت و تووڵامڕاز و ئامڕازی تریش بیانکەین گەر بمانەوێت، بەڵام ئەم جۆرە کارە دەبێ بەکارھێنەرانی وەک ئێوەمانانمان لەگەڵ بێت ئەگینا بە تەنیا ناکرێت. لە وشەی سەرناو تێنەگەشتم کە ئاماژەت پێ دا. ⇐ئارام وتووێژ ‏٢٢:١٥، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پێم بڵێن چیم لەدەست دێت و چۆن دەتوانم هاوکاری بکەم. مەبەستم ناوی وتارەکان بوو کە شایەت نەکرێت بە بۆت هەڵەکانیان چارەسەر بکرێن و پێک بلکێندرێن Keenîî (لێدوان) ‏٢٣:٠٧، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Keenîî: بۆ ناوی وتارەکانیش شتێک دەکەین. ئەوەی ئێوە لە دەستتان دێ تەنیا قانوونەکەم بۆ بنووسن. بۆ نموونە بنووسن ئەگەر وا بوو، وای لێ بکە. وەک نموونە بڕوانە ئێرە، بەڵام جارێ لەو پڕۆژەیە داوا پێشکەش مەکە تا لێرە دەگەینە شوێنێک. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٣:٥٠، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کۆمەڵە وتار ← کۆمەڵەوتار
کورتە چیرۆک ← کورتەچیرۆک
کورتە ڕۆمان ← کورتەڕۆمان
بەڵگە فیلم ← بەڵگەفیلم
کورتە فیلم ← کورتەفیلم
جار و بار ← جاروبار
هات و چۆ ← هاتووچۆ
ژانە سەر ← ژانەسەر
ژانە زگ ← ژانەزگ
سەرۆک کۆمار ← سەرۆککۆمار
جێ بەجێ ← جێبەجێ
جێ بە جێ ← جێبەجێ
تەختە کلیل ← تەختەکلیل
مانگە شەو ← مانگەشەو
بەرزە فڕ ← بەرزەفڕ
دەر بەدەر ← دەربەدەر
دەر بە در ← دەربەدەر
کورد زمان ← کوردزمان
نیشتمان دۆست ← نیشتماندۆست
نیشتمان پەروەر ← نیشتمانپەروەر
زانست پەروەر ← زانستپەروەر
ئایین پەوەر ← ئایینپەروەر
گوڵە بەڕۆژە ← گوڵەبەڕۆژە
گوڵە بە ڕۆژە ← گوڵەبەڕۆژە
ڕۆژنامە نووس ← ڕۆژنامەنووس
یەک شەممە ← یەکشەممە
دوو شەممە ← دووشەممە
سێ شەممە ← سێشەممە
چوار شەممە ← چوارشەممە
پێنج شەممە ← پێنجشەممە
ڕەنگاو ڕەنگ ← ڕەنگاوڕەنگ
ڕەنگا و ڕەنگ ← ڕەنگاوڕەنگ
ژنە پێشمەرگە ← ژنەپێشمەرگە
ڕۆژ هەڵات ← ڕۆژهەڵات
شەو چرا ← شەو چرا
چوار چرا ← چوارچرا
Keenîî (لێدوان) ‏١٥:٠٧، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Keenîî سپاس! ھەر ئەوەندە بوون؟! ⇐ئارام وتووێژ ‏١٥:٢٦، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئادی کاک ئارام گیان. هەر ئەوانە لە فکرمدان. Keenîî (لێدوان) ‏١٥:٤١، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Keenîî: حەزت کرد، چاوێ لە وتووێژی پۆل:خانمەکتەرە تورکەکانی فیلم و ئێرەش بکە. نموونەی تر زۆرن وەک شەمشەمەکوێرە، قەلەڕەش، گوڵەگەنم، گوڵەبەڕۆژە، شەڕەتۆپەڵ، شینەکەر، ڕانەمەڕ، ڕەوەگورگ، بەچکەپشیلە، (ھەرچەندە نازانم ھەموویان وان یان نا) و مەرجیش نییە ھەموو شتێ لە ویکیپیدیا بەکار بێت. با ھاوڕێیانیش @Calak، Serchia، Pirehelokan، Aza، و Gejeluk: قسەی خۆیان بکەن ئەگەر ویستیان. ⇐ئارام وتووێژ ‏٢٢:٠٢، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک ئارام گیان چەند نموونەی تر کە ئەگەری بەکارهاتن لە ویکیپیدیایان هەیەم، زیاد کرد. پێتان وایە بەس بێت؟ Keenîî (لێدوان) ‏٢٠:٣٦، ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەوانە گشتیان دەبێ بەسەریەکەوە بنووسرێن. سپاس. چالاک وتووێژ ‏٠٣:٥٢، ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak و Keenîî: لەم دەستکارییەم ئەو وشانە و بە زیادیشەوە بۆ وپ:تووڵامراز زیاد کران و لە ئێستادا دەتوانێ چاکسازی لەو وشانەش بکات. ھەوڵێکیش دەدەم تا بە pywikibot لانی کەم ئەوانەی کە نابنە مەترسی چارەسەر بکەین، بەڵام نازانم کەی خەریکی دەبم. ھەر کاتێ ئامڕازەکەمان دروست کرد، ئاگادارتان دەکەمەوە. زۆر سپاس! ⇐ئارام وتووێژ ‏٢١:٢٠، ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
هەر بژین، دەستتان خۆش، ماندوو نەبنەوە. Keenîî (لێدوان) ‏١٩:٥٦، ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زانیاری نشتینگە

سڵاو کاک ئارام، دەستکاری یان چاکسازی لە داڕێژەی زانیاری نشینگە کراوە و لە ئێستادا نەخشەکان پیشان نادات و پۆتانەکان ون دەبن، بەئەرک نەبێت چارەسەرێکی بکە یان بیگێڕەوە سەر باری پێشوو، سوپاس. MFTG (لێدوان) ‏٠٥:٥٦، ١٦ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە ئێوەیش بێ کاک @MFTG: دروستە و ھۆکاری سەرەکیی ئەم نوێکردنەوەیەش ئەوە بوو کە لەمەودوا نەچین ھەشت دانە پارامەتر بۆ پۆتانەکان پڕ بکەینەوە بەڵکوو تەنیا بە یەک دانە کارەکە بکەین. لە ئێستادا کوردییەکە کێشەی ھەیە چونکە بەڕاستی کارێکی زۆر وردی دەوێت، بەڵام ھەر بەپێی کاتی خۆم کاری تێدا دەکەم؛ داڕێژە ئینگلیزییەکە چارە کراوە. بۆ نموونە بڕوانە ئەم دەستکارییەم لە وتاری کۆیە کە وێنەکە پیشان دەدات. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:١٠، ١٦ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو کاک ئارام بۆیە لە وتاری کۆیەدا پیشانی دەدات، چونکە Infobox settlement لە جیاتی زانیاری نشتینگە بەکار ھێناوە، ھیوادارم چاکی بکەن، یان وەک خۆی لێبکەنەوە سوپاس. MFTG (لێدوان) ‏١٥:١٩، ١٦ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەزانم کاک @MFTG: کوردییەکەش لەژێر کاردایە، بەڵام نازانم چەند دەخایەنێت تا تەواوی دەکەم. ئەم شێوازە نوێیە بۆ تۆیش خۆشترە. لەکوێ ٨ پارامەتر پڕ بکەیتەوە و لەکوێ یەک دانە پڕ بکەیتەوە؛ سپاس بۆ خۆڕاگریتان. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٤٧، ١٦ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستان خۆش بێت، بەڵام من خەمی ئەوەمە لەسەر ئەمە کاربکەم و دوای ھەمووی پوچ دەرچن، دوای ناتوانین ئەم ھەمووە بگۆڕین. سوپاس MFTG (لێدوان) ‏٢١:٤٢، ١٦ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@MFTG: پێم باشە لەمەودوا پۆتانەکان ڕاستەوخۆ لە ویکیی ئینگلیزییەوە وەرگریت وەک ئەوەی من لە وتاری کۆیە کردبووم. بۆ نوێکردنەوەکانیش، بە ئەستۆی من و ئیشەڵڵا من نوێیان دەکەمەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٥٢، ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو کاک ئارام جا کە نوێیان بکەیتەوە بۆچی بچینە سەر ویکی ئینگلیزی، ھەر بە کوردییەکە دەیکەین. MFTG (لێدوان) ‏١٣:٤٨، ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@MFTG: نا، مەبەستم ئەوە بوو پارامەتری پۆتانەکان لەوێ وەرگرە وەک ئەوەی لە کۆیە کردم نەک بە ھەشت پارامەتر پڕیان بکەیتەوە. گەر داڕێژە کوردییەکە بەکاردێنیت، ناوی پارامەترەکە بکە بە پۆتانەکان، بەڵام ئیگلیزییەکە پێویستی بە دەستکاری نییە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٠٤، ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستت خۆش برام MFTG (لێدوان) ‏١٦:٢١، ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو کاک ئارام تاقیم کردەوە نایکات، ئەگەر دەتوانیت وتاری سەعدیەم بۆ والێبکە بزانم چۆن دەیکەیت. MFTG (لێدوان) ‏١٦:٤٧، ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو کاک @MFTG: وەک ئەم دەستکارییەم بکە و دروست دەردەچێت، بەڵام وەک لەسەرەوە ئاماژەم پێی دا لە ئێستادا کوردییەکە نوێ نەکراوەتەوە بۆیە پیشانی نادات، بەڵام کاری لەسەر دەکەم. کە کارەکانیم تەواو کرد، ڕاستەوخۆ پیشانی دەدات. لە ئێستادا ئینگلیزییەکە بێکێشەیە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٠٤، ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستت خۆش ھەر پیشانی نادات، بەئەرک نەبێت زوو تەواوی بکە. MFTG (لێدوان) ‏٢٠:٥٦، ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@MFTG: دەزانم پیشانی نادات. ئیش وا نابێت؛ گەڕاندمەوە بۆ وەشانە کۆنەکە تا کوردییەکەش بەتەواوی دەخەمە سەر پێ چونکە ئیشکردن و نوێکردنەوەی وەشانە کوردییەکە ھێندە خۆش و ئاسان نییە بەڕاستی. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٢٦، ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستت خۆش ھاوڕێ MFTG (لێدوان) ‏٠٤:٢٧، ١٨ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @MFTG، وا دیارە بیرم چووە بانگت بکەمەوە. ساڵێک و سێ مانگە کێشەی زانیاریدانی نیشتنگە و پۆتانەکان چارەسەر بووە. وەختی خۆی وتت سەعدیە چارەسەر بکە و پۆتانەکان ئیش ناکات. ئێستا سەیری بکە. ئەگەر دەزانی کێشەیەکی تر نییە، ئەوا ئاگادارم بکەوە با ئەم بەشە ئەرشیڤ بکەم. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ ‏١٣:٥٩، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو کاک ئارام ئێستا کێشەی تیادانییە دەستت خۆش MFTG (لێدوان) ‏٠٥:٤٣، ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@MFTG: مادام تەواو، با بەرەو ئەرشیڤکردن بڕوات. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ ‏١٨:٠٨، ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو ئێستا عەیبی نییە، ئەرشیفی بکە. MFTG (لێدوان) ‏٢٠:٣٩، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نیشانێک بۆ تۆ!

نیشانی بەڕێوەبەر
دەمەوێت سوپاست بکەم کاک Aram، بەبێ تۆ ئەم ویکیپیدیایە بەو شێوەیە نەدەبوو، سوپاس بۆو کاتەی کە لێرە تەرخانت کردوە، سوپاس بۆ سەرجەم یارمەتییەکانت، ھیوادارم ھەر سەرکەوتوو بیت. زەمەنCefayî (لێدوان) ‏٠٧:٥٨، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Zamand Karim: زۆر زۆر سپاس کاکە گیان! لە گەورەییی خۆتە چاکمان دەبینی. زۆر بەرزی دەنرخێنم! ⇐ئارام وتووێژ ‏١٢:١١، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پرسیار لە یاسر سەرهەنگ شەعبانەوە (‏٢٠:٠٧، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤)

چۆن دەتوانم زانیاریم دەست کەوێت لەسەر وەزارەتی پەروەردە --یاسر سەرهەنگ شەعبان (لێدوان) ‏٢٠:٠٧، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@یاسر سەرهەنگ شەعبان لە ویکیپیدیا کۆلکەوتاری وەزارەتی پەروەردە (ھەرێمی کوردستان) بەردەستە، بەڵام بۆ زانیاریی زیاتر پێشنیار دەکەم سەردانی پێگە فەڕمییەکانی خۆیان بکەیت. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٢:١٩، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پرسیار لە رايمەوە (‏٠٢:٢٠، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤)

سڵاو السلام عليكم ورحمة الله وبركاته لو نەخشەی کوردستانی گەورە نادانێنە سەر گوگل کە مەسافەی کوردستان زیاترە لە 662000k-700000km2 نەخشەی کوردستانی دروست دابنێن تا هەموو نەتەوەکان بیزانن کە ئیوە کوردستانە والسلام عليكم ورحمة الله تعالى وبركاته --رايم (لێدوان) ‏٠٢:٢٠، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@رايم وعليكم السلام ورحمة الله وبركاته، ببوورە، لە مەبەستەکەت تێنەگەشتم. لە کوێ شتێکی نادروست ھەیە تا چاک بکرێ؟ ⇐ئارام وتووێژ ‏١٨:١٤، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram وابزانم مەبەستی ئەوەیە کە ئێمە نەخشەی کوردستان لەسەر گووگڵ (گووگڵ ماپ) بگۆڕین و سنوورەکانی لەوەی ئێستا گەورەتر بکەین. Nskoalj (لێدوان) ‏١٨:٣٦، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Nskoalj ئەگەر مەبەستی ئەوە بێ، ڕاستییەکەی من ئەو ئەزموونەم نییە و نازانم شتێکم پێ دەکرێ یان نا. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٩:٢٨، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش پێم وایە ئەو کارانە لە توانای بەکارھێنەرانی ویکیپیدیا بەدەرە و پێویستە لەگەڵ بەڕێوەبەرانی گووگڵ وتووێژ بکرێت کە ئەوەش خۆی دەبێتە شتێکی سیاسی و بابەتێکی ئاڵۆزە! Nskoalj (لێدوان) ‏٢٠:٤٤، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وەرگێڕانی وێنە

سڵاو مامۆستا، زۆر هەوڵمدا کە ئەم وێنەیە وەربگێڕم بۆ کوردی هاوشانی زمانەکانی تر، بەڵام نازانم چۆن دەکرێت، ئەگەر لە کۆدە svg. یەکەوە وەریبگێڕم دواتر چۆن کۆد ئەپلۆد دەکرێ بۆ WKCommons ؟ گەر بتوانی ڕێگایەکی ئاسانم پێبڵێی. سوپاس Τωαηα (لێدوان) ‏١٠:٤٧، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @د. توانا ع. بەرزنجی: بڕۆ ئێرە، ئەگەر لە ژوورەوە نەبوویت باشترە بچیتە ژوورەوە، زمانەکە بکە ckb، لەیبڵەکان وەربگێڕە و پاشان باری بکە. تێبینی بکە کە کردوومەتە Meninges-en.svg، بەڵام دەتوانی لە عەرەبییەوە یان ھەر زمانێکی تری بەردەست وەرگێرانەکە بکەیت. ئا، گەر ئاسایی بێت، کاک و مامۆستام پێ مەڵێ؛ ھەر ناوی ھەژمارەکەم بەسە. :) پرسیاری ترت ھەبوو، بفەرموو، سپاس! ⇐ئارام وتووێژ ‏١٨:٤١، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram، ئەک دەستەکانت خۆش هەر کە وتووێژەکەمان بە ئەنجامی کۆتایی گەیشت لەگەڵ برادەران وێنەکە باردەکەم. بۆ مەسەلەی بانگکردنیش؛ لەو سەردەمی جێندەر و شتە ناچارین هەموو کەس بەو ناوە بانگبکەین کە خۆی پێی ئاسوودەیە دەنا من ڕازینیم و ویکیپیدیا تۆی کردووە بە مامۆستام لە ڕووکاری تازەکار نازانم چۆن وێنەکەت بۆ بنێرم لێرە، بەهەرحاڵ وا جوانترە کەسانی تەمەندار/ئەزمووندار بە ڕێزەوە بانگکرێن. دووبارە سوپاس🫡Τωαηα (لێدوان) ‏٢٠:٢٩، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
Τωαηα (لێدوان) ‏٢٠:٤٣، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@د. توانا ع. بەرزنجی: زۆر چاکە و ماندوو نەبن. ھەر بۆ زانیاریت، ڕاستییەکەی ئەوەی ئەو وێنەیە ئامڕازی گەشەیە کە وا بزانم دوو ساڵێک دەبێ لەڕێگەی Small wiki toolkits بۆ ویکیپیدیا کوردییەکان و چەند دانەیەکی تریش زیاد کراوە. بە شێوەیەکی سەرەتایی و ھەڕەمەکی سیستمەکە خۆی بەکارھێنەرەکان دابەش دەکاتە سەر مامۆستاکان. لەسەر وشەکانیش، پێم وا بێ یەکێ لە کەسە دیارەکانی پڕۆژەی گەشە فەڕەنسی بوو جا ئەوان وشەکانی «mentor» و «mentee»یان بەکارھێنابوو. ئێمەش وتمان با بەکارھێنەرە نوێیەکان ڕێز بنوێنن و بەجدی وەری بگرن بۆیە کردمانن بە «مامۆستا» و «قوتابی»، بەڵام زۆر جار پرسیاری سەیر دەکەن کە ھیچ پەیوەندییان بە ویکیپیدیاوە نییە بۆ نموونە ئەرێ چۆن ڕاپۆڕت بنووسم؟ بەڵام بۆ کەسانێک (وەک ئێوە) کە شارەزایییەکیان پەیدا کرد، ئیتر پێویست بە وتنی مامۆستا ناکات. بەھەرحاڵ، ھەر حەزم کرد شتێکت لەسەر ئەوە پێ بڵێم. پرسیاری ترت ھەبوو، فەرموو. ⇐ئارام وتووێژ ‏٢١:٤٥، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئهمم، پڕۆژەیەکی جوانە زۆر هاوکارمە لە پاڵاوتنی ئەو وتارە پزیشکییانەی پێویستیان بە چاکسازییە. دڵنیام جێ دەستی تۆش لەم پڕۆژەیەدایە، خۆزگە منیش توانا تەکنیکییەکانم گەشەی دەکرد تا بتوانم خزمەتێک بکەم بەڵام تەنیا هاوینم لەبەر دەستە و کەمێک لە ٣ زمانەکەی وێب دەزانم کە بەشی هیچ ناکات. بۆیە خۆم یەکلاکردووەتەوە لە دەرفەتی داهاتوودا ان شاءاللە؛ تەنیا کار لەسەر دەروازەی پزیشکی بکەم و چاکسازییەکانم لەوێ قەرەبووی بوارە تەکنیکییەکە بکاتەوە.~~~ Τωαηα — ئەم لێدوانە لەلایەن د. توانا ع. بەرزنجی واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ٢٢:١٣، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)
@د. توانا ع. بەرزنجی: ئەرێوەڵا پڕۆژەیەکی باشە و کاتی ئێمە ئەم شتانە نەبوو. دیقمان کرد ھەتا زانیمان چۆن وتار بنووسین یان چۆناوچۆن پرسیارەکانمان بکەین و لەکوێ، بەس ئەم پڕۆژەیە خۆی دەستی بەکارھێنەران دەگرێ و پێیان دەڵێ کە چی بکەن و چۆن بیکەن. ڕاستییەکەی ئێمە ھیچمان لە پڕۆژەکە نەکرد و تیمی گەشە ھەموو شتێکیان کرد. ئەوەی ئێمە کردمان، تەنیا وەرگێرانی پڕۆژەکە بوو کە سێ کەس بووین. ھەموومان ئەوەی لە تواناماندایە، ئەوە دەکەین. ویکیپیدیاش پێویستی بە ئێوەمانانە کە لە بوارە پزیشیکییەکە خزمەت دەکەن. ماندوو نەبن. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٨:٤٢، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ویکیوتە

سڵاو کاک ئارام، من چەند ڕۆژێکە بەشداری لە ویکیوتەی کوردیی سۆرانیدا دەکەم؛ بە بۆچوونی بەڕێزت وەکوو ساڵی پێشوو کە ھەوڵ بۆ ئاوەدانکردنەوەی ویکیفەرھەنگ درا، ھیچ لە ئێستادا پێویستە بۆ ویکیوتەش ھەوڵ بدەین تاوەکوو بکرێتە پڕۆژەیەکی جیا و وێبسایتی تایبەت بەخۆی بدرێتێ؟ Nskoalj (لێدوان) ‏٢١:٤٧، ٢ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە تۆیش @Nskoalj: شتێکی خۆشە کە دەبینم لە خەمی ئەو پڕۆژانەدای. وەڵا بە ڕای من دوای ویکیفەرھەنگ، ئیش لەسەر ویکیوتە بکرێ باشە. ویکیفەرھەنگ ڕاستە بە نزیکەی ساڵێ بووە سەربەخۆ، بەڵام بەس من چوار جار ئیشم لەسەر کرد تا لە کۆتا جار وتم ئەمجارە سەر نەگرێ، ئیتر من دەستی لێ دەشۆم. شکور چوار دڵسۆزی تری وەک ئێوە ھاتنە دەم پڕۆژەکەوە کە بە ڕاستی لە کۆتایییەکان چالاکیی دوو کەس نەبان، پڕۆژەکە شکستی دەھێنا. ڕاستی چەندین کەس ناوی خۆیان نووسی، بەس تەنیا سێ چوار کەسێ بەڕاستی بەشدارییان تێدا کرد. لە ئێستاشدا و دوای ساڵێ! بەشداریی تێدا ناکرێ و لە خەمی ئەوەدام بیگەڕێننەوە ئەو شوێنەی کە لێی ھاتووە. لەسەر ویکیوتە، نامەوێ ساردت بکەمەوە، بەڵام بەڕاستی بە یەک کەس و دوو کەس ناکرێ. پەڕەکانی ئەمەیان دەبێ ناوەڕۆکی زیاتریان بۆ بنووسرێ بە بەراورد بە ویکیفەرھەنگ. گریمان سەربەخۆش بوو؛ ئەویش وەک ویکیفەرھەنگ ناچالاک بێ، کەواتە بەس کاتی خۆمان کوشتووە. بە ڕای من بۆ ئێستا کاتەکە لە ویکیفەرھەنگ خەرج بکرێ تا ویکیوتە. وەک دەڵێن «بۆ ڕیش ھاتین، سمێڵیشمان نایە بانی.» ھەرچەنە دەزانم تاڵە، بەس ئەمە ڕای من بوو. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٤:٠١، ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سپاس؛ بەداخەوە وایە! حەتمەن ھێز و توانامان دێنینە سەر پڕۆژەکانی ئێستا واتا ویکیپیدیا و ویکیفەرھەنگ؛ ھیوادارم ڕۆژێک بێت ئەندامەکان زیاتر ببن و ئەوکات بتوانین پڕۆژەکان گەورەتر بکەین. تەنیا ھەر ئەوەی وتتان ئەو کاتەی ویکیفەرھەنگ وەکوو ویکیپیدیا کەوتە سەر ڕێ، ئەودەم نۆرەی ویکیوتە دێت؛ چۆن بەڕاستی ویکیھەواڵ و ئەوانەی تر کارێکی قورستریان دەوێت پێویستە ھەموو کاتێک نوێ بکرێنەوە، بەڵام ویکیوتە و ویکیفەرھەنگ ئاوا نین. بە ھیوای خوا ویکیفەرھەنگ بێتە سەر ڕێگای خۆی. سپاس بۆ خەمخۆری بەڕێزت، ڕێک وایە قسەکانتان حەقیقەتە. Nskoalj (لێدوان) ‏١٤:٠٨، ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Nskoalj سپاس بۆ بیری فراوانتان! ویکیپیدیا تازە ئەستەمە داخرێ، بەڵام فریای ویکیفەرھەنگ نەکەوین، دای دەخەن. ئەمجا باسی ویکیھەواڵ و ئەوانی تر ھەر نەکەین باشە چونکە تورک کە دووقاتی کوردە ویکیھەواڵەکەیان لەبەر ناچالاکی داخراوە و ئێستاش خەریکن ویکیھەواڵی فارسی دادەخەن. ئەمە دووەمین ھەوڵە بۆ داخستنی فارسییەکە. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٤:٥٢، ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وایە منیش لەگەڵ ئێوەم، دواتر ئەوە ھاتو ویکیھەواڵیشمان ساز کرد کێ دێت چاوی لێدەکا تاوەکوو بێت دەستکاری و بەشداریی تێدا بکا؟ ھەتا تۆڕی میدیایی و کەناڵە کوردی و فارسی و عەرەبی و ئینگلیزییەکان لەوێ بن کێ دەێت چاوی لێکا؟ بەڵام ڕاستییەکەی من خۆم حەزم لە ویکیوتەیە و کەسایەتی گەورەی زۆرمان ھەن، بۆ نموونە ھەر لە شیعردا کەسانێکی وەکوو ھەژار، ھێمن، پیرەمێرد، قانع، بێکەس و دڵدار و سەدان کەسی تر کە ھەموو وتە و وەسیەت و پەندی خۆیان ھەبووە کە دەکرێ ساز بکرێن و جێیان لە ویکیپیدیا نییە و جێیان لە ویکیوتەیە؛ بەڵام منیش لە ئێستادا لەگەڵ کردنەوەی ویکیوتەدا نیم و پێموایە لانیکەم چەند ساڵی ترمان کات پێویستە. Nskoalj (لێدوان) ‏١٥:٠٠، ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Nskoalj بۆ ئەم سەردەمە بە ڕای من ویکیھەواڵ ھەر زیادەیە. بۆ ئێمە ویکوتە زەڕووڕە، بەڵام تەمەنەکەی ئێمە ھەر بەشی ویکیفەرھەنگ دەکات گەر ئیشی لەسەر بکرێ. ھیچ بەکارھێنەرێ تا سەر لەم پڕۆژانە نامێنێ و کاروانێ دێ و کاروانێ دەڕوا؛ با ئەوانەی دوای ئێمە خەمێ لە ویکیوتە بخۆن. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٦:٢٣، ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕێک وایە؛ ئەوەندەی سەیری مێژووی ویکیپیدیای کوردیم کردووە ئەوانەی پێشدا ھەبوون و ئێستا نەماون ھەتا بڵێی زۆرترە لەوانەی ئێستا لێرەین. شایەد ئەوان ھەرگیز کاتی خۆی بیریان لەوە نکردووەتەوە کە بکرێ ویکیپیدیا لەسەر پێی خۆی ڕاوەستێ چبگا بەوەی ویکیفەرھەنگ دامەزرێت! ئێستا دنیا دنیای ئینتێرنێت و دیجیتاڵە، ھیچ شتێک نافەوتێ ئەو شتەی ئێمە دەمانھەوێ لە ویکیوتە بەکاربێنین بۆ ئەوانیش ھەر لەبەر دەستدا دەبێت شایەد زیاتریش. ھیوادارم ئامارەکانی بەشداری لە داھاتوودا بەرەو پێشەوە بچن. سپاس بۆ ئێوە. Nskoalj (لێدوان) ‏١٩:١٠، ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Nskoalj ئێمەش ھیوادارین! سپاس بۆ ئێوەش! ⇐ئارام وتووێژ ‏١٩:٥٣، ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

داڕێژەی ئایا زاینوتە

کاک ئارام گەر لەبیرت مابێت ساڵی پێشوو لێم پرسی لەبارەی داڕێژە:ئایا زانیوتە ئێستاش ھەندێکم پەڕە پێدا؛ چەند پرسیارم ھەبوو، بەڕای تۆ ببنە ھەفتە ھەفتە یان ڕۆژ بە ڕۆژ یانیش زۆرتر؟ ھەر کاتەی (ھەر ھەفتە یان ماوەیەکی دیاریکراو) چەند ڕستە بن؟ لە ویکیپیدیای فارسی شەش دانەن و لە ئینگلیزیش ھەشت دانە. تکایە ئەگەر توانیت پێم بڵێ بەشەکان چۆن دیزاین بکەین و چۆناوچۆن بن تاوەکوو بۆ ھەر بەشە وێنەیەکیش دانێم. سپاس. Nskoalj (لێدوان) ‏١٤:٤٤، ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ھەتا بڵێی دەوازەشمان ھەن کە ھەموویان ئەو بەشەیان ھەیە و دەکرێ بەکاریانبێنین. Nskoalj (لێدوان) ‏١٥:٠٥، ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Nskoalj ماندوو نەبی، بەڵام بە ڕای من ئەوانەی ئێستا کە ٤٠ دانەن زۆر زۆر کەمن تا بەشی تایبەتیان لە پەڕەی دەستپێک بۆ دروست بکرێ. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٦:٢٦، ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
جێگای زۆرکردنمان بێحەد زۆرە، تەنیا تکایە بیرێکی بچووکم لە دانانەکەی پێبدە تاوەکوو بزانین چەند چەند دایان دەنەین؟ لە ویکیپیدیای ئینگلیزی و فارسی و بەشی زانیاریی دەروازەکانی خۆمان ژمارەیەکی زۆر ڕستەی تێدایە، تەنیا دەبێ بزانین چۆنیان دابنەین؛ بۆ نموونە دەبێ جیایان بکەینەوە. ئەوانەی ئێستا بەپێی وڵات و بابەت لەپەنا یەکم داناون، دەبێ جیایان بکەینەوە نەک ئەوەی شەش دانان دانەین و ھەر شەشیان لەبارەی ئێراندا بن یان ھەموویان لەبارەی کوردستاندا بن! دەبێ بۆ ھەر بەشەش یەک وێنە دابنەین (بۆ ھەر ٦، ٨ یان ھەر ژمارەیەکی تر ڕستە). تکایە بۆچوونێکی بدەن سەبارەت بەمەش. سپاس بۆ بەڕێزتان. Nskoalj (لێدوان) ‏١٩:١٦، ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Nskoalj بڵێین و نەڵێین ژمارەکە بۆ ئێستا کەمە، بەڵام گەر ھەر سووری لەسەر دروستکردن و دانانی ئەم بەشە لەسەر پەڕەی دەستپێک، ئەوا بیرۆکەیەکم ھەیە. پێت چۆنە بەھەڕەمەکی و ڕۆژانە یەک دانە دانرێت. ھەر کەی زۆرتر بوون، بیرۆکەکە دەگۆڕین؟ ⇐ئارام وتووێژ ‏١٩:٥٢، ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕاستسیەکەی لە ئێستادا پەلەم نییە، دەتوانم ژمارەکە بگەینمە ١٠٠ دانەش، بەڵام دواتر چی بکەین؟ ھەر ئەوان دووبارە ببنەوە؟ یان ھی نوێ، لە ڕووی ھەواڵەکان لە ویکیپیدیا چاکمان عەمەل کردووە بەڵام نازانم ئەوە چی لێدێت؟ Nskoalj (لێدوان) ‏١٩:٥٩، ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەگەر لەسەر یەک دانەی ھەڕەمەکی بۆ ھەر ڕۆژێک ڕازین، ئەوا بەڵێ، ھەڕەمەکییە و ئەگەری چەندبارەیی ھەیە. خۆشیی ھەڕەمەکییەکە لەوەدایە، خۆی دەگۆڕێ و پێویست بە کەس ناکات. ئەگەریش پێتان باش نییە، ڕەنگە فکرێکی تری لێ بکەینەوە. ⇐ئارام وتووێژ ‏٢٠:٠٩، ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Nskoaljئارام وتووێژ ‏٢٠:٠٩، ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە ئێستادا لەگەڵیم تکایە بۆ ئێستا با بەشێوەی کاتی وا بکەین. ئەگەر بینیمان بێتام بوو ئەوکات لایدەبەین و ئەگەریش بینیمان شتێکمان لەدەست دێت ئەوکات وەکوو ویکیپیدیای ئینگلیزی لێدەکەین و وێنەیان بۆ زیاد دەکەین و بەشەکان زۆرتر دەکەین. Nskoalj (لێدوان) ‏٢٠:١٥، ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بە ڕای من وەک دەستپێک شتێکی باشە و با کەمیش بێت. کەس لە پڕێ نابێتە کوڕێ. ھەر شتێکی گەورە لە شتی بچووکەوە دروست بووە. بەس گەر بکرێ، لە دیوەخان باسەکە بکەوە؛ خۆت دەزانی ناکرێ بەبێ یەکدەنگیی کۆمەڵگە زیادی بکەین و نەکا ئەوان پێیان باش نەبێت. ⇐ئارام وتووێژ ‏٢٠:٢١، ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لێرە کرا، سپاس بۆ بەرێزت. Nskoalj (لێدوان) ‏٢١:٥٧، ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پرسیار لە Omedxailanyەوە (‏١٨:٤٤، ١٣ی ئازاری ٢٠٢٤)

چۆن فێری بەکارهێنانی بم کاک ئارام --Omedxailany (لێدوان) ‏١٨:٤٤، ١٣ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Omedxailany، ئەگەر مەبەستتان دەستکاریکردنی ویکیپیدیایە، بڕۆنە کەناڵی یووتیووبی ویکیپیدیا. ⇐ئارام وتووێژ ‏١١:٤٣، ١٥ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پرسیار لە دانۆ سورچیەوە (‏١٢:٢٠، ١٥ی ئازاری ٢٠٢٤)

سەلام.باشە ئەوە بۆ ئەو بابەتەی دامناوە لە سێرچدا نای دات؟ --دانۆ سورچی (لێدوان) ‏١٢:٢٠، ١٥ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو و بەخێربێن @دانۆ سورچی ھیچ وتارێکتان بڵاونەکردووەتەوە. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٢:٤٠، ١٥ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پرسیار سەبارەت بە دەروازە

سڵاو Aram، پێشتر لەگەڵ یەکێک لە بەڕێوەبەرانی ڕووکاردا قسەم کرد سەبارەت بە بابەتێک، و وتی کە چارەسەری دەکەم، بەڵام ئەو ئێستا وادیارە کاتی نییە و زۆر دەمێک بەسەر ئەو شتەدا تێپەڕیووە. دەپرسم کە ئایا تۆ شارەزاییت هەیە لەسەر کارکردنی دەروازەکان؟!؛ ئێستا بۆنموونە دوو دەروازە هەیە (دەروازە:زمان، و زمانەوانی)، هەردووکی یەک مانا دەدات، جا دەمانویست ئەو وتارانەی لەژێر ناوی زمانەوانین بکرێنە ژێر ناوی دەروازەی زمان بە بۆت، ئەمە دەکرێت؟. Tessla (وتووێژ) ‏١٤:٣٢، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Tessla: کوا؟ دەروازە:زمانەوانی نییە. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٤:٥١، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: دەزانم، مەبەستم ئەوەیە دروستی ناکەین چونکە یەک شتە لەگەڵ زمان، بۆیە پێشتر چەندین وتار هەبوونە کە دەروازەی زمانەوانییان تێدایە، دەمانەوێت ئەو وتارانە بچنە ناو دەروازەی زمانەوە. Tessla (وتووێژ) ‏١٤:٥٧، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla: ئێستا تێگەشتم. لەژێر کاردایە...ئارام وتووێژ ‏١٦:٤٧، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla:  کرائارام وتووێژ ‏١٧:٥٦، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
تەواوە دەسەکانت خۆش بن بژی!. Tessla (وتووێژ) ‏١٨:٢٧، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla: لە خزمەتاین. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٨:٥٨، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]