لێدوانی بەکارھێنەر:Aram/ئەرشیڤی ٥

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بازدان بۆ سەرەوە
بازدان بۆ خوارەوە

دەستکاریی بەکۆمەڵ

تکایە ئەم دەستکارییانەش ببینە. لە چەشنی پێشووەکانە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:١٧، ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک @Pirehelokan: بەڕاست! پێم باش بوو لێدوانێک لەسەر ئەم بابەتە بدەم. تکایە با کوردایەتی بخەینە ئەولاوە. ئاشکرایە کە ئێستا کوردستان وڵات نییە و ھەر شوێنێکیش بەر ھەر پارچەیەک بکەوێت، ئەوا دەبێتە شوێنێک لەو وڵاتە. جا نازانم! ئەم کارەی ئێمە تا چەند دروستە؟ لەبیرمان بێت کە ویکیپیدیا بێلایەنە. ئاگاداری ئەوەم کە لە ویکیپیدیای فارسی ھەندێ شت دەکەن کە لایەنگری دەکەن، بەڵام پێم باش نییە ئێمە لایەنگری بکەین. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٥٢، ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس بۆ باسەکەت. دوو شت: یەکەم جۆری ئەکتەکەیە، واتە دەستکاریی بەکۆمەڵی لە ڕێگەی ئایپییەوەیە، کە من دڵسارد دەکاتەوە، ئەگەر ھەمان کار بەکارھێنەرێکی تۆمارکراو بیکات ڕەنگە لێی بگەڕێم. ئەشێ ئەو ئایپییانە تێبگەن بە دروستکردنی ھەژمار و وتووێژ بابەتەکان بگۆڕن، نەک بە ھێرشی سپەمی کە دیار نییە کێ دەیکات. بۆیە، ئەگەر ھیچ نەکەین ئەو پەیامە دەنێرێ کە ویکیپیدیای کوردی وێنجەی بەلاشە و ھەموو ئازادن بیڕنن. دووھەم، ھیچ لاریم لەگەڵ ئەوە نییە لە ھەمووی ئەو پەڕانەدا ئاڵای وڵاتەکانیش دابنرێ، بۆ نموونە ئێران، عێراق، ئەرمەنیا و... بەڵام نەک ئەوەی ئاڵا کوردییەکە بسڕێتەوە. پێناسەی ئەو شوێنانە ھایفنەیتیدە واتە کوردی-ئێرانی یا کوردی-عێراقی و... پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٠٥، ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ببوورن کە دێمە نێو وتووێژەکەتان. لەو بابەتە ھاوڕای کاک ئارامم. ناکرێ ناوی کوردستان لەجێی ناوی وڵاتان بەکاربێنین. ئەکرێ لە پاڵ ناوی ئێران لەنێو دوو کەوانە بنووسرێ ڕۆژھەڵاتی کوردستان. ھەمان کاریش بکەین بۆ وتاری پارچەکانی دیکەی کوردستان. سەرچیا‏١٩:١٢، ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس بۆ لێدوانی ھەردووکتان! کاک @Pirehelokan: مادام ڕێگە بە ئایپی دەدرێت کە دەستکاری بکات، بەلای منەوە ئاسایییە. نیگەران مەبە! بەکاربەرانی ویکیپیدیا بیریان لەو حاڵەتانە کردووەتەوە و چارەسەریشیان بۆیان داناوە. کە چی؟ ئەوانە ھەر خۆیان ھیلاک دەکەن و ناچار وازدەھێنن:) من شوێنەکەیانم بەنزیکەیی دیاری کردووە کە لە تارانن. ڕاست دەکەیت، لەوانەیە وا بیر بکەنەوە، بەڵام ھەرچۆنێ بێت من ھەمیشە وتوومە کە دەبێت دروستترین شت بکەین. بیرۆکەکەی کاک @Serchia:ت پێ چۆنە؟ گەر پێت باش بوو، بە یەکدەنگی بڕیارێکی لەسەر دەدەین. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٣٧، ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پێشنیارێکی خراپ نییە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٦:٤٣، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Serchia: بۆچی نایبەیتە دیوەخان؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٣٦، ١ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پێم وانییە وتووێژێکی دیکەی پێویست بێ. مادام ئێوە ھاوڕان، ئەوەی دەمێنێتەوە چاککردنی وتارەکانە. ئاسان نییە دەستکاریی سەرجەم وتارەکانی شار و گوندەکانی کوردستان بکەین. ئەکرێ لە وتاری شارە گەورە و دیارەکان دەستپێبکەین. سەرچیا‏١٩:٤٨، ١ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Serchia: نە، چاک وایە ئەوانی تریش ئاگادار ببن نەوەکوو دواتر کێشەمان بۆ دروست بێت. کێ ناڵێ دەنگی دژ لە لەگەڵ زۆرتر نابێ! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٥١، ١ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئوگستوری یان aburi!!!

ئارام سڵاو! ماندوو نەبیت و سپاس بۆ چالاکییەکانت، پرسیارێکم هەیە: تۆ دەزانی بۆ چارەسەریی ئەم کێشەیە کە وشەی aburi بە ئۆگستوری پیشان دەدرێت تا ئێستا چ هەوڵێک دراوە؟ -- مادیوتووێژ ‏٠٤:٢٥، ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە تۆیش بێت @Min.neel: زۆر سپاس! لەکوێ وا پیشانی دەدات؟ تکایە بەستەرێک، ڕوونکردنەوەیەک تا بتوانم باشتر تێبگەم. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:١٣، ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاکە ئارام ئەوە لە فەیسبووک وێنەی پەڕەی Aburم ناردووەتە خزمەتە، بە ئەرک نەبێت سەردانی بکە مادیوتووێژ ‏١٨:٣٨، ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەھا! زۆر سپاس بۆ ناردنی وێنەکە! ئێستا حاڵی بووم. کاک @Min.neel: بەڕێزتان ئامرازی «گۆڕینی ناوی مانگە سریانییەکان بۆ مانگە ئینگلیزییەکان»تان چالاک کردووە و ئەویش وای پێ وتراوە کەئۆگست بکاتە ئاب ئاب بکاتە ئۆگست، و لێرەدا «ئابوور»ی بۆ «ئۆگستوور» گۆڕیوە. بە ناچالاککردنی ئامرازەکە وتارەکە وەکوو خۆی لێ دێتەوە. وا دیارە لێرەیشدا کاک چالاک پێشووتر وەڵامی داوەتەوە. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٠٠، ٤ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏٢٠:٠٥، ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)

داڕێژە

سڵااو کاک @ئارام بکر: بۆ وتاری دروپال پێویستم بە داڕێژەی وەشانی دروپاڵ ھەیە Template:Drupal version مەبەستم ئەمەیە بۆ ئەوەی خۆکارانە وەشانەکە تازە کرایەوە پێویستی بە نوێکردنەوە نەبێت. زۆر سوپاس Arya sarhan (لێدوان) ‏١٤:٤٣، ١٠ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە تۆیش بێت @Arya sarhan:  کرا، بەڵام خۆگەڕانە نوێ نابێتەوە و دەبێت بەدەست نوێی بکەیتەوە. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:١٥، ١٠ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ھیچ ڕێگایەک ھەیە خۆکارانە نوێببێتەوە؟ Arya sarhan (لێدوان) ‏١٥:١٨، ١٠ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Arya sarhan: ئەوەندی بزانم نە. ویکیپیدیای ئینگلیزییش خۆیان بەدەست نوێی دەکەنەوە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٢٢، ١٠ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏١٩:١٠، ١٠ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)


دانانی دەروازەی فیلم و زنجیرە

سڵاو @Aram: ئاگاداربووم دەستکاری ووتاری ١٠٠ کەسەکەت کرد و تووڵی دەروازە فیلمت لابرد، دووبارە دامناوە لاتبردەوە بەهۆکاری ئەوەی فیلم و زنجیرە جیان، هاوڕام لەگەر قسەکەت بەڵام پێم باشە خوێنەران سوود لە دەروازەکە ببینن هەتاوەک دەروازەیەکی تایبەیت بە زنجیرە ئامادە دەکرێ و دروست دەبی کە لە ئێستادا نیە، سوپاس Shahid tahir (لێدوان) ‏٠٣:٢٧، ١١ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە تۆیش بێت @Shahid tahir: نەخێر، منیش سەرەتا ھەمان بۆچوونی تۆم ھەبوو، بەڵام ناشبێت شتی وا بکەین. کەس تاقەتی نییە دیسانەوە بچێت و خەریکیان ببێتەوە. ھەرکاتێک دروستکرا، ئەو کاتە دەتوانین زیادیان بکەین. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٣٨، ١١ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاکە @Aram: زۆر باشە جەنابتان دەتانن زیادی بکەن یان بەخۆم دەوڵەمەندی دەکەم و زیاتر پەرەی پێ ئەدەم، ناوی دەروازەکە {دەروازە|زنجیرە} بێ یاخوود {دەروازە|تەلەفزیۆن} یاخوود {دەروازە|زنجیرە فیلم}Shahid tahir (لێدوان) ‏١٣:٢٩، ١١ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Shahid tahir: لەسەرەوە وەڵامم دایەوە. گەر دەروازەکە دروستکرا، زیادیان دەکەین. گەر ویستت دروستی بکەیت، بەناوی دەروازە:تەلەڤیزیۆن دروستی بکە. تکایە گەر بە نیوەچڵی بەجێی دەھێڵی، دروستی نەکەیت باشترە. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٢٠، ١١ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کێشە

سڵاو کاک@Aram: زۆر سوپاس بۆ ئەو دەستکاریانەی لە وتارە نوێکانت کرد، خۆم ڕۆژانە ئەو ھەڵانەی خەڵک چاک دەکەم بەڵام ئیستا خۆشم ھەمان ھەڵەم کردووە ھھھ بەس کێشەیەکم ھەیە لە وتاری ناوچەی مەککە داڕێژەیەکم داناوە نازانم کێشەی چییە بە ھەڵەیە یاخود لە کوردیا نییە، کێشەیەکی تریشم ئەوەیە لە وتاری ئەل جموم و ئەل مەھجار پۆتانەکان دەرناچن، زۆر سوپاس بۆ وەڵام دانەوەت و ماندوو نەبیت.Arya sarhan (لێدوان) ‏٢٠:٥٦، ١١ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە تۆیش بێت کاک @Arya sarhan: ئەرکی خۆمە و لە خزمەتام.  ھەموویان چارەسەر کران. زۆر سپاس بۆ سەرجەم بەشدارییە بەنرخەکانت! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٥٠، ١١ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏١٦:١٧، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)

دەروازەی زانستی ماددە

کاک @Aram: گەر ئەزیەت نەبێ دەروازەیەک بە ناوی (زانستی ماددە) دروست بکەیت سوپاست دەکەین.Ibrahim N. Qader (لێدوان) ‏٠٩:١٠، ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک @Ibrahim N. Qader: داوای لێبووردن دەکەم! بەڕاستی لەئێستادا زۆر سەرقاڵم و کاتم نییە ئەگینا دەمخستە سەر چاوانم! داواکارم بەکاربەرێکی تر ھاوکارییت بکات یان خۆت دەتوانیت بە کەڵک وەرگرتن لە ویکیکۆدی دەروازەکانی تر دروستی بکەیت. دووبارە داوای لێبووردن دەکەم! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٠٢، ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏٢٠:٥٩، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)

وشە نابارەکان

پرۆژەی وشە ناشیرینەکان کە باست کرد چی بەسەر ھات. لە کوێ دەتوانین دەستکاریی ئەو خشتەیە بکەین و وشەی پێ زیاد کەین. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:١٥، ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC) کاک @Pirehelokan: وتووێژەکەم داخست، بەڵام وەکوو وتم بیرۆکەیەکی ترم ھەیە! ئیشەڵڵا گەر سەربگرێت، زۆر باش دەبێت! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٤٩، ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سەری گرت! سڵاو @Pirehelokan: تکایە بڕوانە ویکیپیدیا:دیوەخان (پێشنیارەکان)#وشە نالەبارەکان. بابەتەکەم نوێ کردەوە، بەڵام پێم وابێ لەبەر تاگەکە (کە یەکەم کەس خۆمی پێکا:)) بانگ نەکران. تکایە چاوێکی لێ بکە. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٣١، ٣ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

میدیاویکی:وپ کلینر

سڵاو کاک @Aram: هەرچەندە لەو چەند رۆژە بەژداری گچکەم هەبووە لە ویکیدا،بەڵام ئاگاداری دیوەخانەکە نەبووم بەراستی، دیتم پێشنیازی زیادکردنی پرۆژەی WPCleaner کردبوو هەروەها وتووێژەکەشتم لە ویکی فەرەنسی، دەست خۆشیت لێ دەکەم، بەڵام وتووێژەکەت بەسراو کرد، دەمەوێ برێم دەتانم یارمەتیدەر ببم دەربارەی کردنەوە کوردی پرۆژەکە ئەگەر چی کەمیش بی و لەسەرەخۆشبین گرنگ پێموایە بەردەوام بین و نەوەستین و پرۆژە و تاگ و دەروازە و پۆل و ووتار و دارێژە بە هەموو شێوەیەک زیاد بکەین لە ویکی کوردیدا، دەست خۆش لۆ ماندی بوونەکانت Shahid tahir (لێدوان) ‏٠٨:٥٠، ٢٩ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک @Shahid tahir: زۆر سپاس بۆ پەیامەکەت! بۆیە وتووێژەکەم داخست چوونکە خۆم چارەم کرد. سپاسی گرنگیپێدانەکانت دەکەم! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٥٨، ٢٩ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏٠٠:٣٥، ٣ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)

پەیام لەلایەن بەکارھێنەر:Ahmad.Kurdistan نێردراوە

دەمباش Aram,

سوپاس بۆ ڕێنومایییەکەت دەربارەی پرسی تووڵامرازەکە، زۆر بەسوود بوو. -- Ahmad.Kurdistan (لێدوان) ‏١٧:١٨، ٣ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دڵم خۆشە کە سوودت لێی بینیوە! دەستکاریکردنێکی خۆش! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٣٨، ٣ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەرشیڤی دەروازەکان

سڵاو ئارام ماندوو نەبی، ئەرێ پرسیارێک بۆچی بە تازەیی ئەگە شتێکی نوێ بە ئەرشیڤی دەروازەکان زیاد دەکەم دیار نابێت؟ یانی پەڕەکە دروست دەکرێ کە لەسەری کلیک دەکەی ھەیە بەڵام دە ئەرشیڤەکاندا پێشانی نادات. بۆ نموونە ئەوەی تازە دروستم کردووە دەروازەی کۆمپیوتەر زانای ھەڵبژێردراو ٤ جا ھەموویان وان تەنیا ئەوە نییە-- Şûşe وتووێژ ‏٠٩:٤٦، ٥ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Amine yousefi: ھەرچەندە لە مەبەستەکەت حاڵی نەبووم، بەڵام ئەوەتا دەروازە:کۆمپیوتەر/زانای ھەڵبژێردراو#زانای ھەڵبژێردراو ٤ ھەیە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٩:٥٦، ٥ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەمزانی ڕەنگە لە مەبەستم تێ نەگەی. ھەر ئەوەی ئێستا ناردووتە بۆ من نیشانی نادات :( یانی وەک ئەوەیە کە دروست نەکراوە بە سوور نیشانی دەدات. -- Şûşe وتووێژ ‏١٠:٠٣، ٥ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وەڵڵا ئەوەندەی بیرم بۆی بچێت لەوانەیە کاشی وێبگەڕەکەت خاوێن نەکردبێتەوە. بڕۆ بەشی ئامرازەکان > ڕواڵەت > دووەم دانە چالاک بکە > پاشەکەوتی بکە. دەبینی کاتژمێرێک لەسەرەوە زیاد بووە، پاشان کرتە لە دەروازە:کۆمپیوتەر/زانای ھەڵبژێردراو بکە. پاشان کرتەیەک لە کاتژمێرەکە بکە و بزانە ھەر وەکوو پێشووترە یان گۆڕانکاری ڕووی داوە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:١٢، ٥ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەداخەوە دوبارە ھەر وایە. گرینگ نییە ئەگەر ھەر بۆ من وا دیار بێت، دەستت خۆش بێت. -- Şûşe وتووێژ ‏١٠:٣١، ٥ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Amine yousefi: دەتوانیت بە وێنە نیشانم بدەیت؟ (یان بە ئیمەیل بۆمی بنێرە یانیش بۆ ماوەیەکی کاتی مافی بارکەرت دەدەمێ.) دەبێت چارە بکرێت چوونکە کێ ناڵێ بۆ ئەوانی تریش وا نییە؟ ئەمە جگە لەوەی کە تۆ کار لەسەر ئەوانە دەکەیت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٣٣، ٥ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس ئارام ئێستا بەتاقیم کردەوە چاک بووە، پێم وایە کێشەی ئەو داڕێژەیەی Numbered subpages بوو. -- Şûşe وتووێژ ‏١٢:٤١، ٥ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
:) -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٥١، ٥ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏١٧:١٤، ٩ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)

‏٢١:١٧، ١٦ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)

‏١٧:٠٧، ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)

هەڵە

سڵاو کاک ئارام! هەڵەیەکم دۆزیوەتەوە کە لە باوەڕ ناکەم هەڵەش بێت بەڵام هەر وا جوانترە کە بگۆڕدرێ. هەڵەکە، لێرەدایە: کە یەکێک ناچێتە ژوورەوە و دەیەوێ دەستکاریی پەڕەیەک بکات دەڵێ "نەچوویتە ژوورەوە. ئەگەر دەستکاری بکەیت ناونیشانی ئای پی تۆ..." لە" ناونیشانی ئای پی تۆ". هەڵەکە، ئەمەیە: لە "ئای پی تۆ" ئامڕازی دانەپاڵ بوونی نییە. پێشنیار ئەوەیە، بکرێتە: "نەچوویتە ژوورەوە. ئەگەر دەستکاری بکەیت ناونیشانی ئای پیی تۆ..." واتە تەنها یەک کەراکتەر زیاد بکرێت.

لەگەڵ ڕێز، 2A03:2880:23FF:7:0:0:FACE:B00C ‏٢١:٤٠، ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە تۆیش بێت بەڕێز! دەستەکانت خۆش بێت!  کرا. گەر ھەر ھەڵەیەکی ترت بینی، تکایە ئاگادارم بکەرەوە. زۆر سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٣٠، ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

هەڵەیەکی دیکە! ئەمجارەش بچووکە بەڵام هەر وا جوانترە چاک بکرێ.

لێرەدایە: کاتێ دەتەوێ وشەیتێپەڕ بگۆڕیت لە Change Credentials. لە شوناست دڵنیا بکەرەوە دەبێت دووبارە بچیتە ژوورەوە بۆ دڵنیا بوونەوە لە <ناوی ئەو بەکارهێنەرەی کە لە ژوورەوەیە>بوونت.

ئەمەیە: لەو بۆکسەی کە دەڵێ دووبارە دەبێ بچیتە ژوورەوە، لە نێوان "ناوی ئەو بەکارهێنەرەی کە لە ژوورەوەیە" و "بوونت" سپەیس نییە.

پێشنیار ئەوەیە: لە نێوان "ناوی ئەو بەکارهێنەرەی کە لە ژوورەوەیە" و "بوونت" سپەیسێک زیادبکرێت.

لەگەڵ ڕێز، RealRojSerbest (لێدوان) ‏١٨:٠٦، ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC) RealRojSerbest (لێدوان) ‏١٨:٠٦، ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@RealRojSerbest:  کرا. زۆر سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٢٤، ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏١٧:٢٥، ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)

‏١٩:٠٢، ٦ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)


چاككردن

@Aram: كاك ئارام له‌ وتاری ڕشتەی مرواری ئه‌م كارانه‌م كردووه‌ بزانه‌ چۆنه‌  زیادكرنی 5 سه‌رچاوه‌+ زیادكردنی(دێڕێك).. Kareeeeem (لێدوان) ‏١٤:١٣، ٨ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Kareeeeem: دەستەکانت خۆش بێت! بەڵام یووتیووب سەرچاوەیەکی جێباوەڕ نییە (مەگەر لە ھەندێ دۆخی دەگمەندا نەبێت). دووانی تریشیانم سڕییەوە چوونکە دوو بەستەری دەرەکی درابوو لەکاتێکدا ناوەڕۆکی نەبوو. دووانەکەی تر مانەوە. دەستت خۆش بێت! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٥٧، ٨ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاوکاک@Aram: کتێبێ ڕاستییەکی... کێشەی چی تێدا ماوە تاچاکی بکەم؟ نازانم ئەو کێشەی ڕێنووسە چیە کیبۆردی ویکیپیدیام بەکارھێنا ھەر دەڵێ کێشەی ڕێنووست ھەیە کردمە سەرچنار ھەر وا دەڵێ ئایا دەبێت کیشە لە سەرچاوە عەرەبیەکان نەبێت؟ کاک@Aram: دووم: ھیچ ئامرازێک ھەیە بۆ پێشاندان و چاککردنی ھەڵەی ڕێنووس؟..Kareeeeem (لێدوان) ‏١٤:٤٤، ١٢ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kareeeeem: سڵاو لە تۆیش بێت، تێبینیی دووەمی زۆر درێژە! بۆ دێڕێک یان دووان کورتی بکەوە. ھەروەها بڕوانە وپ:ڕوژ. بۆ تەختەکلیل بڕوانە وپ:نک و ئەوەی سیستەمەکە خۆت ھەڵبژێرە. نۆ چاکسازیی ڕێنووسیش پرۆژەی وپ:دەستەی ھەڵەچن کەوتووەتە کار و وردەوردە کاریان لەسەر دەکەین. بۆ ئامرازیش بڕوانە وپ:تووڵامراز و بەجوانی ڕێبەرەکەی بخوێنەوە. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٥٨، ١٢ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سلاو کاک @Aram: ببورە ئەگەر زۆر پرسیار دەکەم زۆر گەرام دوگمەى  چاکسازیی نووسە عەرەبییەکانم نەدۆزیەوە دەکرێت بەستەرەکەم بۆ دانێى لە کوێییە؟!..Kareeeeem (لێدوان) ‏١٦:٤٧، ١٣ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Kareeeeem: نە، تکا دەکەم! پێم خۆشە کە پرسیار دەکەیت. :) دووەم دوگمەیە لەلای ڕاستەوە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٥٣، ١٣ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سپاس کاک @Aram: کێشەى نادروستى نوسەم دیتەوە چاوێکى لێکەن-- Kareeeeem (لێدوان) ‏٢٠:٤١، ١٣ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Kareeeeem: زۆر سپاس بۆ گرنگیپێدانەکانت و دەستت خۆش بێت! بەڵام تکایە بەستەرەکان نابێت دەستکاری بکرێن چوونکە گەر یەک نووسەیان لێ بگۆڕدرێن، ئیتر دەشکێن. تکایە ئەوان وەکوو خۆیان لێ بکەوە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٥٩، ١٣ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک @Aram: تا ئێستا ٨ وتارم ھەیە پێم پەسەند نیە وتارى سڕاوەم ھەبێت، لەگەڵم بە بۆ ڕێنموویى  چالاککرنى زۆر سوپاس --Kareeeeem (لێدوان) ‏١٥:٣٤، ١٥ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Kareeeeem: دەستەکانت خۆش بن! واتە چۆن؟! بەڕاستی تێنەگەیشتم! تەنیا یەک تێبینی، تکایە ئەو داڕێژانە بەو شێوانە لەسەر پەڕەکان بەکار مەھێنە و لە کات و شوێنی خۆیان دا بەکاریان بھێنە. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٤٠، ١٥ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram: بەمەستم ئەو وتارەیە سوپاس --Kareeeeem (لێدوان) ‏١٥:٤٤، ١٥ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Kareeeeem: بەڕاستی من ناتوانم بیھێڵمەوە. ببوورە! لەبیریشت نەچێت کە دەستکارییەکانی ترت بەرز نرخێندراوە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٤٩، ١٥ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram: پێم وابوو ساڵەکان خۆکارانە یەکەم دانە ھەوە بەڵام دیارە وانیە ڕەنگە ساڵەکە بوونى نەبێت سوپاس بۆ ڕاستکردنەوە -- Kareeeeem (لێدوان) ‏٢١:١١، ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک @Aram: ئەو وتارە گرێ بدەن نازانم بۆ ناکرێت -سوپاس -- Kareeeeem (لێدوان) ‏١٣:٣٢، ١٧ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Kareeeeem:  کرا -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٤٣، ١٧ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک@Aram: ئایا بەروارى پەڕاویز و بەستەرەکان تەواو دادەنێم؟ ئەگەر ھەڵەیە ئاگاداربم بکەنەوە -سوپاس -- Kareeeeem (لێدوان) ‏٢١:٤٣، ١٧ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Kareeeeem: سڵاو لە تۆیش بێت، سەرەتا بەروار نە، ڕێکەوت. کاتێک کە ویکیپیدیایەکی تر بە سەرچاوە دەھێنیتەوە، ئەوا داڕێژەی {{بیرخستنەوەی ویکی}} بەکار بێنە. کاتێکیش کە ڕێکەوتەکان دەنووسی مەیانکە نێوان کەوانەوە و ئاسایی ڕاستەوخۆ بیان نووسە. زۆر سپاس بۆ خەمخۆرییت! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٩:١٣، ١٨ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram: ھەموو جار تووشى ئەو کێشە دەبمەوە! لە وتارێک کە وشەیەکى عەرەبى تیایە نموونە: ماناى وشە کوردیەکە یان لە بەستەر وشەى عەرەبى ھەیە! ئەوە چارەى چییە ئەگەر دەسکارى نەکەى دەبێتە نووسەى ناستاندەر ئەگەر بە (جاکسازى ى وک) جاکى بکەى وشە عەرەبیەکە نامینێت؟ چارە؟ -- Kareeeeem (لێدوان) ‏١١:٥٧، ١٨ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Kareeeeem: ئاممان دەستکاری دەقە عەرەبی و فارسییەکان و بەتایبەتی دەقە قورئانییەکان و فەرموودەکان مەکە و دووگمەی چاکسازیی نووسە عەرەبییەکانیشت داگرت، دەبێت خۆت بەدەست دەقە عەرەبییەکان چاک کەیتەوە. ھەمیشە پێش پاشەکەوتکردنی گۆڕانکارییەکانت، تەماشایەکی جیاوازییەکان بکە و ھەڵەکانی کە تووڵامراز دەیکات، چاک بکەوە و ئەوسا پاشەکەوتی بکە. نابێت چاومان داخەین و تووڵامراز داگرین. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٠٦، ١٨ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram: ئەوە دەزانم دڵ، وەک خۆت وتت نموونە: ئایەتێک ھەبوو لە وتارەکە؟ مەبەستم لە کاتى پاشەکەوتکردنى وتار (بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد) دەرنەکەوێت، بەڵام ئەگەر وابێت نوسەى ناستاندەر ھەر دەمینێت لە وتارەکە -- Kareeeeem (لێدوان) ‏١٢:٢٥، ١٨ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Kareeeeem: بۆ ئەوەیان کێشە نییە و با دەرکەوێت. :) بەڕاست! بۆ ڕێککردنەوەی لێدوانەکانی داھاتووت بڕوانە ئێرە. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٣١، ١٨ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک @Aram: چۆن مافى (بارکەر) بەدەست بھێنم وچى بکەم؟ ٢١ وتار و٢٩٣ دەسنکاریم ھەیە.. بەڕێزن -- Kareeeeem (لێدوان) ‏١٩:٣٤، ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Kareeeeem: سڵاو لە تۆیش بێت، دەبێت داواکاری پێشکەش بکەیت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٠٤، ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

إليك وساما!

الوسام العام
دەسخۆش کاک ئارام بۆ ماندوو بوونت ... Kareeeeem (لێدوان) ‏٢١:٣٦، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Kareeeeem: زۆر زۆر سپاست دەکەم! شانازییە بۆم کە لێرەم! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٢٦، ١١ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏١٥:٣٠، ١٣ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)

مافەکان

دەمباش Aram، بیلا زەحمەت ھەموو مافەکان جگە لە ھەڵاوردەم پێ بدە.--Épine (لێدوان) ‏١٣:٤٨، ١٤ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Épine: ئەی مافەکانی پێشووت؟ مەبەستم مافی بەڕێوەبەرایەتییە. ناتوانی لە مێتا داوای/داوایان بکەیتەوە؟ بۆ پشتگیرییش ئێمە لێرەین. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٢٧، ١٤ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: زۆر سوپاس بۆ تۆ ❤ نامەوێت داوای مافی بەڕێوەبەرایەتی بکەم چوونکە پێم گرنگ نییە. بۆ ئێستا ھەر مافەکانی ترم پێویستە، ئەگەر پێم باش بوو لە داھاتوو ئەتوانم داوا بکەمەوە :) سپاس--◂ ئێپین وتووێژ ‏٢١:٥١، ١٤ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Épine:  کرا -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:١١، ١٥ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ببورە کاک ئارام زڕ بۆتم لێ بسەنەوە.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٥:٣٢، ١٥ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Épine:  کرا -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٣٥، ١٥ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کێشەی وێنە

سڵاو بەڕێزم،

من کێشەم لەگەڵ دانانی وێنە ھەیە لە ویکیپیدیا، نازانم پێویستە بە چ شێوازێک وێنە زیاد بکەم.

کاتێک ئەیکەم بە لینک زیاد دەبێت.

سوپاس Nali007 (لێدوان) ‏٠١:١٢، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە تۆیش بێت @Nali007: زۆر سپاس بۆ سەرجەم بەشدارییەکانت لەپاڵ ویکیپیدیایدا! زۆرجاران پەڕگەکان نائازادن و مافیان پارێزراوە بۆیە ناتوانیت بەکاریان بھێنیت. گەر حاڵەتی وات تووش بوو و ھەر ویستت پەڕگەکە بەکار بھێنیت، ئەوا داوا لە من یان بەکارھێنەر:Kushared بکە تا بۆتی باری بکەین. ھەر پرسیارێکت ھەبوو، شەرم مەکە و بپرسە. دووبارە سپاس بۆ سەرجەم بەشدارییە بەنرخەکانت! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٩:٠٩، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سوپاس بۆ وەڵامدانەوەت، بێگوومان خزمەتکردن و دەوڵەمەند کردنی زانیاری لە ویکیپیدیای کوردی ئەرکی سەرشانمە. Nali007 (لێدوان) ‏١٦:٢٣، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Nali007:  زۆر سوپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٢٢، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏١٨:٤٤، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)

بۆت

پێرۆزە بۆ بۆتەکە! ئەتوانین کاری ریپلەیسمێنتی بەردەوامی پێ بکەین؟ بۆ نموونە بۆ ئینفۆبۆکسەکان کە ئینگلیزین جێگرە کوردییەکانیان دابنێتەوە، بە ھەمان شێوە بۆ داڕێژەکانی سەرچاوەدان. ئەوە دەستکاریکردن زۆر ئاسان ئەکات.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٢:٢٤، ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سپاس کاک @Épine: بەڵێ، ئەوەی لەسەر تۆیە تەنیا بڵێ کە دەتەوێت چی بە چی بگۆڕیت. بەڵام من ھێشتا ئاڵای بۆتم وەر نەگرتووە و ئەمڕۆ داواکاری پێشکەش دەکەم. ھیوادارم بمدەنێ :). -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٢٨، ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
یەکەم شت، وەختی خۆی شتێکی زۆر سەقەت کراوە کە دوو داڕێژەی زانیاریدان دروست کراوە، یەکێک بە کوردی و دانەیەک بە ئینگلیزی. ئەمەوێت سەرەتا ئەوانە تێکەڵ بکەمەوە یەک داڕێژە، و دواتریش بۆتێک بەکاربێنین ھەموو بەھا ئینگلیزییەکان بکاتەوە بە کوردی.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٤:٤٢، ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بیرۆکەکە باشە، بەڵام لەئێستادا وەکوو ئەپدەیت و بێ پێشکەشکردنی داواکاری بۆ من، بۆتەکە ناتوانێ ڕاستەوخۆ ئەپدەیت بکات. با ڕوونتر بیڵێم. بۆ نموونە ئێستا تۆ وتاری کەسایەتییەک بە بەھا ئینگلیزییەکانەوە دروست دەکەیت، بۆتەکە ناچێت یەکسەر بیانکاتە کوردی، بەڵام بۆ ئەنجامدانی کارەکە دەتوانیت داوا پێشکەش بکەیت بۆ نموونە بڵێ سەرجەم ئەو پەڕانەی کە داڕێژەی Infobox person بەکاردێنن بگۆڕە بۆ زانیاریدانی کەسایەتی (بە پارامەترەکانیشەوە). ئینجا ئاوا کارەکە زۆر ئاسان دەکرێت. ڕوونە؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٢٠، ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Épine: -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٢٤، ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نەخێر زۆر دڵنیام دەکرێ بۆتەکە پرۆگرام بکرێت و خۆگەڕانە بەبێ فرمان بیکات. من لە ویکی سویدی نووسیومە و ئەوەم بینیوە. بڕوانە. بەڵکو سەرچاوەی ئەو بۆتە بدۆزیتەوە بزانە چۆن وایان لێ کردووە، ئەگەر بتوانی ئەمە بکەی زۆر سوود لەو بۆتە دەبینین.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٥:٣٤، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Épine: بینیم، بەڵام ڕێک لە حاڵی حازر ئەو دەست و دەمەم نییە کە ئەو کارە بگرمە ئەستۆ. قۆناغی دواترم کارکردنی بۆتەکەیە بە pywikibot، و ھەوڵیش دەدەم کە پرسیار بکەم. گەر تۆیش شتێکت زانی، خۆشحاڵ دەبم ئاگادارم بکەیتەوە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٤٧، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وتار نووسین

کاک ئارام چۆنــــــــــــــی من چۆن دەتوانم پەڕەیەک بنووسم یان دەستکاری پەڕەیەک بکەم؟؟؟؟؟ Sivan khabati (لێدوان) ‏١٠:٢٦، ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Sivan khabati: سپاس! بڕوانە ئێرە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٢٩، ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Please

گووندەکان

سڵاو کاک@Aram: پێم باشە بە بۆتەکەت ھەموو گووندەکانی باشووری کوردستان دەرەوازەی جوگرافیا و کوردستانیان بۆ زیاد بکەیت. Arya sarhan (لێدوان) ‏١٩:٣٥، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک @Arya sarhan: بیرۆکەکەتم بەدڵە بۆ جوگرافیایەکە، بەڵام کوردستانەکە واتا ھەر چوار پارچەکە و مەبەست لێی تەنیا باشوور نییە. بۆ کوردستانەکە گەر ھاوڕێیان ڕەزامەندییان دا، بەچاوان. ھەڵبەت ئێستاکە کار لەسەر جوگرافیایەکە دەکەم. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٤٥، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستت خۆشبێت، ئاخر دەکەوێتە ناو کوردستانەوە مەرج نییە بابەتەکە پەیوەندی بە ھەر چوارپارچەوە بێت، باشووری کوردستانیش بەشێکە لە کوردستان. Arya sarhan (لێدوان) ‏٢٠:٠٥، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس! ڕاستییەکەی جارێ دوودڵم بۆ کوردستانەکە. با جارێ نەیکەین. پەلەمان نییە و ھەرکاتێک زانیمان کە ھاوڕێیانی تریش ڕەزامەندییان لەسەری دا، ئەوکات دەیکەین. سپاس بۆ تۆیش :) -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٢٨، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Arya sarhan: دەروازەی جوگرافیا بۆ سەرجەم ٢٬٥٤٢ پەڕەکەی نێو پۆل:شوێنە ئاوەدانەکانی پارێزگای سلێمانی ٢٬٥٥٢ پەڕەکەی نێو پۆل:گوندەکانی باشووری کوردستان زیاد کران. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٤١، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستت خۆشبێت، ماندوو نەبیت. Arya sarhan (لێدوان) ‏١٢:٢٩، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Épine: ڕای بەڕێزت چییە؟ دەروازەی کوردستان زیادبکرێت یاخود نا؟؟ Arya sarhan (لێدوان) ‏١٢:٤٢، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من ئەڵێم زیاد بکرێت باشە.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٥:٥٢، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Arya sarhan: و @Épine: دەروازەی کوردستان بۆ سەرجەم ٢٬٥٥٢ پەڕەکەی نێو پۆل:گوندەکانی باشووری کوردستان زیاد کران. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٥٥، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پەیام لەلایەن بەکارھێنەر:Abubakr smail نێردراوە

سڵاو کاک @Aram: من هەستاوم بە وەرگێڕانی بابەتی تەقینەوە و باڵ کۆمەلێک بابەتی زیاد کرد بەڵام تۆ هەرئەیگەرێنیەوە تکایە کێشە چیە ڕێگە بدە بابەتکەم بە بەتەواوی دابنێم، تکایە وەڵام .. بەڕێزن -- -- Abubakr smail (لێدوان) ‏٠٨:٠٤، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە تۆیش بێت کاک @Abubakr smail:، سپاس بۆ بەشدارییەکانت لەپاڵ ویکیپیدیادا! من لە کورتەی دەستکارییەکەیشدا ئاماژەم پێی داوە و وتوومە تکایە لەڕێگەی وەرگێڕی ناوەڕۆکەوە دەستکاریی وتارەکان مەکە. وەرگێڕی ناوەڕۆک تەنیا یەک جار بەکار دێت (کاتێک کە ھەموو شتێکی وتارەکەت تەواو کرد). دوای ئەوەی کە وتارێک بڵاو دەکەیتەوە بەکارھێنەرانی تر دەچن و چاکسازی لە وتارەکەدا دەکەن، بەڵام کاتێک ئێوە لەڕێگەی وەرگێڕی ناوەڕۆکەوە بچووکترین تا گەورەترین دەستکاری دەکەن، دەستکارییەکانی ئێمە پووچەڵ دەبێتەوە. وە دوای چەندین جار لە گەڕاندنەوەی دەستکارییەکانت، بەڵام بەڕێزتان ھەر دووبارە و دووبارەتان دەکردەوە و منیش ناچار ھەردووک وتارەکەم پاراست. ئێستا پاراستنەکەیانم لا برد، بەڵام تکایە لەڕێگەی وەرگێڕی ناوەڕۆکەوە دەستکاری مەکە. بۆ دەستکاریکردنی باڵ کرتە لێرە بکە و بۆ دەستکاریکردنی تەقینەوە کرتە لێرە بکە، بەڵام وریا بە کە دەستکارییەکانی پێشووتر تێک نەچن. دەستکاریکردنێکی خۆش! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٢٦، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو کاک @Aram: سوپاس بۆ ڕێگە پێدانەکەت من دەستکاری بابەتی تەقینەوەم کرد لە ڕێگەی دەستکاری سەرچاوە دووبابەتم بۆ زیادکرد بەڵام بابەتی باڵ ئەبێت هەمووی دەستکاری بکرێت چونکە سەرەتا من لە سەرچاوەی فارسی وەرگێڕانم بۆی کرد بەڵام دواتر بۆ دەوڵەمەند کردنی بابەتەکە بڕیارم دا لە ئینگلیزیەکەیەوە وەرگێڕانی بۆ بکەم بۆیە ئەگەر ڕێگەم بدەی لە دەستکاری ناوەڕۆک دەستکاری بکەم سوپاست ئەکەم تکایە وەڵام .. بەڕێزن -- Abubakr smail (لێدوان) ‏٠٨:٤٤، ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو کاک @Abubakr smail:، فەرموون دەستکارییان بکەن، بەڵام تکایە ئاماژە بە سەرچاوەکان بدە ئەگینا دەیسانەوە دەگەڕێندرێنەوە. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٣٣، ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێدانی ماف

کاک @Aram: دەمەوێت مافی گوازەرەوە بەبێ ڕەوانەکەرم بدرێتێ. سوپاس Arya sarhan (لێدوان) ‏١٩:٥٣، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Arya sarhan: تکایە داوایەکەت لە وپ:دم بکە. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٥٦، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

شائەمراز و پۆتانەکان

وابزانم کاتێک شائەمراز بەکار دێنن ژمارە لاتینەکان دەکات بە عەرەبی و پۆتانەکان تێک دەدات. بۆ نموونە بڕوانە بۆ ئەمە. ئەگەر وایە ئاگاداری ئەو کێشەیە بن. وابزانم یەک دوو جاری تریش دیومە. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٠:٢٥، ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک @Pirehelokan: ئەو دەستکارییە پێش نوێکردنەوەی تووڵامراز کردوومە و ڕاستە کە ئەوکات تووڵامراز دەستپارێزی نەدەکرد و ھەموو ژمارەکانی دەستکاری دەکرد، بەڵام لە ٢١ی ئابی ٢٠١٩دا ھەڵسام بە نوێکردنەوەی تووڵامراز و ئێستا دەستکاریی پۆتانەکان ناکات. تووڵامراز ئێستاکە زۆر پێشکەوتووترە لە جاران. زۆر سپاس بۆ خەمخۆریت! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠١:٠٤، ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏١٦:٥٩، ٤ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)

{{subst:سخ-د٢-ئاگاداری|دەروازە:کەنەدا/ناوەڕۆک|nowelcome=|{{{key1}}}={{{value1}}}}} Arya sarhan (لێدوان) ‏١٥:٥٢، ٥ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC) {{subst:سخ-ڕوونکردنەوە-ئاگاداری|دەروازە:کەنەدا/بەشداریکردن|nowelcome=|{{{key1}}}={{{value1}}}}} Arya sarhan (لێدوان) ‏١٦:٢٧، ٥ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏٢٠:٤٠، ١١ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)

بۆت

دەمباش Aram, گەر ئەزێتێک بکێشیت داڕێژە:نووسەران و شاعیرانی سەدەی بیستەمی فەڕەنسا، درووست بکەی بە بۆتەکەت و ھەموو کەسایەتیەکانی تێدا بکەیت. ئەمە داڕێژەکەیە لە ویکی فارسی، و ھەموویان دەروزەی ژیاننامە و شیعر زیادبکەیت. سوپاس -- Arya sarhan (لێدوان) ‏١٥:٥٠، ١٣ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Arya sarhan:  کرائارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٠٧، ١٤ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ماندوو نەبیت، دەروازەی ژیننامە و شیعریش زیاد بکرێت باشتر نییە؟ -- Arya sarhan (لێدوان) ‏٢٢:٣٠، ١٤ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سپاس بۆ تۆ کاک @Arya sarhan: داڕێژەکانی تریشم دروست کرد، و بۆ دەروازەکانیش دەروازەی ژیاننامە، دەروازەی فەڕەنسا، دەروازەی وێژە و دەروازەی وێژەی فەڕەنسی زیاد دەکەم بۆیان و لەبەرئەوەی کە ھەموویان شاعیر نین بۆیە دەروازەی شیعر زیاد ناکەم. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٣:٢٧، ١٤ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Arya sarhan:  کرا. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:١٩، ١٥ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

خراپکاری

سڵاو کاک ئارام، لەڕاستیدا کەس یان چەند کەسێک هەن کە بەداخەوە بەبێ هەژماری بەکارهێنەری و تەنیا بە ناونیشانی ئای پییەوە چەند دەستکارییەکی نابەجێ دەکەن لە ویکیپیدیای کوردی. بۆ نموونە ئەم ئەم بەکارهێنەرە کە لە پەڕەی هەموو شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتدا لە سنووقی زانیاریدانەکەیاندا ئاڵای کوردستانی گۆڕیوە بۆ ئاڵای ئێران یان ئەمەیان کە لە چەند بابەتێکدا وشەی جافی گۆڕیوە بۆ ئەردەڵانی بەبێ هیچ سەرچاوەیەک، بە کورتی بڵێم زۆرن و ئەمانە تەنیا نموونەن، سەرنجم لە چەندین بژاردە داوە و زۆرینەی ئەوانە کە بە ناونیشانی ئای پی دەستکاری دەکەن زۆربەیان ئەم حاڵەتانە لەخۆ دەگرن. پێم وایە ئەمانە دژی سیاسەتەکانی ویکیپیدیایە لەبەر: ویکیپیدیا:خراپکاری. تکایە دەستکارییەکانیان بسڕدرێنەوە و چارەسەرێک بدۆزرێتەوە. لەگەڵ ڕێز و سپاس کاردۆ جاف (لێدوان) ‏٠١:٤٥، ١٦ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە تۆیش بێت کاک @کاردۆ جاف: من، کاک سەرچیا و کاک پیرەھەڵۆکانیش ئاگادارین. بڕوانە یەکەم و دووەم داوای کاک پیرەھەڵۆکان و لێرەش ھەرسێکمان ئاگادارین. سەبارەت بە وتارەکانی شارستانی ڕوانسەر و ڕوانسەر ھەردووکیانم پاراست چوونکە بەڕاستی شتەکە لە دۆخی ئاسایی دەرچووبوو. ڕاستییەکەی من خۆم شارەزاییم لە وتارە جوگرافییەکان زۆر زۆر کەمە و زۆر جاران نازانم کە ئاخۆ بەکاربەرەکە دروست دەستکاریی کردووە یان نە مەگەر بەکاربەرانی خۆمان پێمی بڵێن کە نادروستە. بەھەرحاڵ، تکایە بەستەرەکانی پەڕەی لێدوانەکەم کە دامناون بەجوانی بیان خوێنەوە و ئەوسا گەر ویستت، درێژە بە بابەتەکە بدە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٥٠، ١٦ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سپاس بۆ تێبینییەکەت، لێدوانەکانم خوێندەوە، زۆر باشە کە ئاگادارن لە ڕاستیدا گۆڕینی ئەو وشە و ئاڵایانە هیچ ڕاستییەکەی حاڵی ئێمە ناگۆڕێ، بەڵام ئەوەی دیارە ئامانجێکی باش لە پشتی ئەم کارانەدا نییە، ئێمەش هەوڵ دەدەین لە چوارچێوەی یاساکانی ویکیپیدیادا جوابیان بدەینەوە إن شاء الله. دیسان سپاس کاردۆ جاف (لێدوان) ‏١٤:٥٦، ١٦ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏١٧:١٨، ١٨ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)

‏١٤:١٧، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)

کۆمەڵە وتار

سڵاو کاک @Aram: دەمباش، کاکە من دەمەوێ لەسەر زنجیرە وتار و بابەتێکی بازرگانی و یاسایی کار بکەم بەڵام پێویستە ئێوەش کەمێک هاوکارم بن، بەڕاستی وەرگێڕان و نووسینی ئەم بابەتانە کارێکی زۆر زەحمەتە وشەی گونجاو و لەبار و گشتگیر زۆر بە زەحمەت دەدۆزرێتەوە و چونکە وشەکان هی بوارێکی تایبەتن واتە بازرگانی و کاسبی و بەداخەوە لە فەرهەنگەکاندا ڕەچاو نەکراون و لە پارچەکانی کوردستانیشدا بە شێوازی جۆراوجۆر مانا کراونەتەوە، من خۆم هەموو ئەم بابەتانە ڕەچاو دەکەم رەنگە بۆ یەک وشە سەردانی دە فەرهەنگ بکەم تەنانەت فەرهەنگی شێوەزارەکانی تریش دەپشکنم و تەنیا لەسەر کوردیی ناوەندی ڕاناوەستم بەس داوام لە ئێوە ئەوەیە کە هاوکارم بن لەم خاڵانەدا یەکەم چونکە وەرگێرانەکان زۆرن و کاتی زۆریان پێویستە ڕەنگە بەتەواوی ئەنجام نەدرێن بەڵام من خۆم دوایی بژاریان دەکەم و هەڵە و کەموکورتییەکانیان چارەسەر دەکەم لەم بەینەدا تکایە با ئەم وتارانە نەسڕدرێنەوە یان دەستکاریی نەکرێن چونکە ڕەنگە دوایی نەتوانم چاکیان بکەمەوە دووەم چونکە بابەتەکان لقوپۆپدارن ئەگەر بابەتێک بژار بکرێت ئەوانی تریش دەبێت بژار بکرێن تاکو بەستەرەکان تێک نەچن و یەکگرتووییی بابەتەکان بپارێزرێت سێیەم تکایە ئەگەر لە شوێنێکدا بەهەڵە چووم پێم بڵێن تاکو ڕاستی بکەمەوە. بەڕێز و سپاسەوە ئەو بابەتانەش کە خەریکیانم ئەمانەن: داڕێژە:بەڕێوەبەرایەتیی_کاسبی، شرکەتی تایبەت، شرکەتی سنوورداری تایبەت، شرکەت بە بەرپرسیارێتیی سنوردار، داڕێژە:یاسای شرکەتی ئەم بەستەرانەو هەموو بەستەرەکانی ناویان چ ئەوانەی دروستکراون چ ئەوانەی دروست نەکراون مەبەستی منە کە ژمارەیان زۆرترە لە سەد وتار إن شاء الله لەسەر هەموویان کار دەکەم و هەموویان دروست دەکەم؛بە ڕێز و سپاسەوە کاردۆ جاف (لێدوان) ‏١٣:٤٨، ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @کاردۆ جاف: زۆر سپاس بۆ بەشدارییەکانت! بۆ یەکەم و دووەم داوات لێ دەکەم کە لە ژێرپەڕەی خۆتدا دروستیان بکەیت و کاریان لەسەر بکەیت چوونکە ئاوا نە کەس (کەسی ئاسایی نەک پێشکەوتوو) دەیان دۆزێتەوە و نە کەسیش دەتوانێت دەستکارییان بکەن و بەدڵی خۆت و بە ئیسراحەت دەستکارییان بکە. بۆ سێیەمیش لە ھەرکوێیەک گرفتێکت بۆ ھاتە پێش، ئەوا پێم ڕا گەیەنە و ئیشەڵڵا چارەی دەکەین. دووبارە سپاس بۆ بەشدارییەکانت! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٠٠، ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سپاس کاک @Aram: بەڵام چۆن دەتوانم لە ژێرپەڕەدا وای لێ بکەم، من شارەزای نیم تکایە ڕێنموونیم بکەیت. دیسان سپاس.کاردۆ جاف (لێدوان) ‏١٤:٠٣، ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @کاردۆ جاف: زۆر ئاسانە! بۆ نموونە بەکارھێنەر:کاردۆ جاف/شرکەت بە بەرپرسیارێتیی سنوردار دروست بکە و تەواو. دوای ئەوەی کە تەواوت کرد، دەیگوازینەوە بۆ بۆشاییناوی سەرەکی (وتار). لێرەش سەرجەم ژێرپەڕەکانی خۆت دەدۆزیتەوە. لە ھەرکوێیەک گرفتت ھەبوو، تکایە پێمی بڵێ. :) دەستکاریکردنێکی خۆش! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٢٠، ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بابەتە جوگرافیەکان

سڵاو کاک ئارام لەبارەی وتارە جوگرافیەکان پێشنیار دەکەم هەموومان پشت بەم کتێبە ببەستین بۆ دەستەواژە جوگرافیەکان نەک هەر کەسە و بە ئارەزووی خۆی ناو و بارە جوگرافیەکان شی بکاتەوە ،بۆیە ئەم کتێبە ؛چونکە ئەم کتێبە پەیڕەوی خوێندنە هەموومان لەسەریمان خوێندووە ،دووەم ئەمە کتێبێکی فەرمیە و لە لایەن لێژنەیەکی پسپۆری زمانەوانی جوگرافی نووسراوەتەوە بۆیە پێم باشە هەموو ئەندامان ئاگاداربکەیەوە ئەوانەی بابەتی جوگرافی وەردەگێڕن بگەڕێنەوە بۆ ئەم کتێبە ،سوپاس دیاکۆ (لێدوان) ‏٠١:٥١، ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک @دیاکۆ: ئەو بەستەرە داوای ڕێگەپێدان دەکات. ناتوانم دەستم پێی بگات. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٥٩، ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏٢٢:٣١، ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)

نیشانێک بۆ تۆ!

نیشانی بەڕێوەبەر
سوپاس و پێزانیم هەیە بۆ ماندووبوونت Kurd2021 (لێدوان) ‏١٢:٢٧، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: قوربانت! زۆر سوپاسی دیارییە بەنرخەکەت دەکەم! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٠٤، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏٢١:١١، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)

تاگی یەک سەرچاوە و ئامادەکردن

کاک ئارام، دەستت خۆش بێ وتاری گیوی موکریانیت دەست لێ دا. بەڵام کاتێ تاگی ئامادەکردنم لێ داوە ئەبێ ڕاوەستی تا لای ئەبەم ئەوجار دەستکاری بکەیت، یا پێش دەستکاری ئاگادادم بکەیتەوە. شتێکی تریش، وتارێک کە سەر و بنی دوو خەتە زیاتر لە یەک سەرچاوەی پێ ناوێت. ئەو تاگە بۆ وتاری دوور و درێژ دروست کراوە. سەرکەوتوو بی. -Aza (لێدوان) ‏١١:٥٤، ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Aza: ببوورە! وەرگیرا. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٥٧، ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دورگەی سڤاڵبارد

کاک ئارام دەتوانی پێم بڵێیت کە هیچ پەڕەیەک بەناوی دورگەی سڤاڵباردی سەر بە وڵاتی دانمارک هەیە؟؟ ئەگەر نیە! دەتوانی دروستی بکەیت پەڕەکە؟ من خۆم زانیاری بۆ پەڕەکە زیاددەکەم! ئەگەریش نیە ئەوا دەستتخۆشبێت سپاس! Zamand Karim (لێدوان) ‏١١:١١، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Zamand Karim: ببوورە کە درەنگ وەڵامم دایەوە! بەپێی en:List of islands of Denmark بێت نییە. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٤١، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەستتخۆشبێت Zamand Karim (لێدوان) ‏١٢:٣١، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏٢١:٣٧، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)

‏١٨:٤٨، ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)

‏١٦:٣٠، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)

شاری پرشتینا

کاک ئارام شاری پرشتینا سەر بەوڵاتی سڕبیا نیە.!،بەڵکو سەر کۆماری سەربەخۆی کۆسۆڤۆیە تۆ بەهەڵە بەستەرت بۆ پرشتینا داناوە وە ئەو خشەیەی کە لە بەستەرەکەدایە هەڵەیە!! چونکە کۆسۆڤۆ ئێستا سەربەخۆیە و پرشتیناش پایتەختەکەیەتی. هیوادارم بیگۆڕیت.!!🙏 TMK ‏١٩:١٥، ٢ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)

سڵاو @Zamand Karim: پێم وا نییە ھەڵە بێت. ماوەیەکی کەم پێش ئێستا خۆم پێڕستی شارەکانی سڕبیام دروست کرد و گەر لە en:List of cities in Serbiaیش بەدوای وشەی Priština بگەڕێن، ئەوا یەکسەر دەتان باتە سەر ھەمان وتاری پرشتینا. تکایە واژووەکەت چاک بکە و با بەستەرەکە ڕێک بتباتە سەر پەڕەی بەکارھێنەری و لێدوانەکەت چوونکە بەم شێوەیە TMK سیستمەکە ناتان ناسێتەوە. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٣٠، ٢ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەستخۆش سپاس بەڵام من لە جوگرافیادا شارەزاییەکی تەواوم هەیە لەو بەستەرەی کەتۆ کە دەڵێی دەتباتە نێو ئەوە ڕەگەزپەرستی تێدا بەکارهێنراوە وەک چۆن تورکیا نەخشەی کوردستانی گەورەی سڕیوەتەوەو باکوری کوردستانی لەنەخشەدا کردوە بە هی خۆی ئەمەش ڕێک وایە نەخشەی بەستەرەکە هەڵەیە و وڵاتی کۆسۆڤۆ خراوەتە سەر سڕبیا، دوبارە سپاس،بۆ پێشنیارەکەت! TMK ‏١٩:٤٠، ٢ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)

@Zamand Karim: گەر سوور دەزانیت ھەڵەیە، دەتوانیت دەستکارییەکەم پووچەڵ بکەیتەوە. سپاس بۆ تۆیش! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٤٩، ٢ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆۆۆۆر سپاس بۆتۆ.!!! قەینا با هەروابێت سپاس🙏 TMK ‏١٩:٥٠، ٢ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)

‏٢٠:١٨، ٦ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)

تووڵامراز

ڕۆژ باش. لێرە تووڵامرازم بەکار ھێنا. وشەی ھەریەکەی گۆڕیوە و "ی"یەکی پێ زیاد کردووە. وابزانم تۆ لەسەر ئەمە کارت کردووە. وتم با ئاگادارت بکەمەوە. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٦:٣٦، ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕۆژی ئێوەیش باشتر @Pirehelokan:ی ئازیز! بەڵێ، لێرە ھەوڵێکی بچووکمان بۆ ڕاستکردنەوەی ھەڵە ڕێنووسییەکان داوە، بەڵام جارجار ئامرازەکە ھەڵەش دەکات، و ئاگاداریی و ڕاپۆرتدانی ئێوەش ڕۆڵێکی گەورەی لە چاککردنەوەی ھەڵەکان ھەیە. «ھەرییەک» تاکە وشە نەبوو بەڵکوو «ڕانییە»، «قافییە»، «سۆڤییەت»یش وا بوون و ئێستا ئەوانەمان چاک کردەوە و ئیتر ئامرازەکە دەستکاریی ئەو وشانە ناکات. تێبینیی ھی تریشتان کرد، زەحمەت بکێشن و ئاگادارم بکەنەوە. لەگەڵ سپاسی -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٥٥، ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]


زانیاریدانی نشتینگە

سڵاو کاک ئارام بۆخۆت دەزانی ماوەیەکە خەریکی نشتینگەکانم وەک ئەوەی سەیرم کردووە لە زانیاریدانی نشتینگەی زمانی عەرەبیدا (معلومات مدينة) ئەم بەشە ھەیەو شتێکی چوانە کە سەر دێڕی ووتارەکە بەڕەنگێک لە باگراوندیدا دەردەکەوێت منیش حەزم کرد ئەم ڕەنگە لە زانیاریداندا ھەبێت، دەسەڵاتی زیادکردنی ئەمەش لە زانیاریدانی نشتینگەدا لە دەسەڵات بەڕێوبەرانە گەر توانیت زیادی بکەیت زۆرباشەو ئاگادارم بکەیتەوە. ئەمەش نمونەکەی |الرمز الهاتفي = |موقع = http://www.sharawani.com |خلفية = ccffcc |كتابة = FFFFFF

-- Hamagelarai (لێدوان) ‏١٢:٢٠، ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Hamagelarai: دەتوانیت نموونەی وتارێکم نیشان بدەیت؟ -- — ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٣٧، ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو کاک ئارام ئەگەر لە زمانی عەرەبیدا سەیری ووتاری سلێمانی و ھەولێر بکەیت ئەوە دەبینیت، ھەروەھا داڕشتنەکەشی جوانترە لە ھەموو زمانەکان. -- Hamagelarai (لێدوان) ‏١٢:٤٩، ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Hamagelarai: ڕاستییەکەی ئەوە بڕێک کاری دەوێت. بەدەر لەوەش دەبێت لە ویکیپیدیا:دیوەخان (پێشنیارەکان) بیخەیتە بەر باس تا بزانین بۆچوونی کۆمەڵگەش چییە. — ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:١٠، ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستت خۆش ھەموو حەز بەشتی جوان دەکەین. -- Hamagelarai (لێدوان) ‏١٣:٣٤، ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏١٦:٢٩، ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)

‏١٩:١٣، ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)

‏١٣:٥٢، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)

‏١٥:٤٣، ٣ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)

سڕینەوەی بابەت

دەمباش Aram,

من بابەتێکم لەسەر نەخۆشخانەی فاروق کردبوو وەک پرۆژەی زانکۆ لە ویکیپیدیای کوردی دامبەزاند لەسەر داواکاری زانکۆکەم ئەوەم کردوە نەک وەک ریکلام کردن تکا ئەکەم کە بەرجاوتان رونبێت لەوەی من ریکلام بۆ هیچ لایەنێک و شوێن و کۆمپانیایەک ناکەم تەنها پرۆژەی زانکۆیە و لەسەر داواکاری زانکۆ و مامۆستای سەرپەرشتیار بەو شێوەیە کردومە، سوپاس بۆ هاوکاریت. Sawen S. Ali (لێدوان) ‏١١:٥٨، ٧ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەمباش @Sawen S. Ali: بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! پەڕەکەت لەسەر بۆشاییناوی بەکارھێنەر دروست کردبوو کە بە ھۆکاری ڕێکلام و پاڵپشتیی ڕوون، بەر پێوەری سخ#گ١١ کەوت و سڕدرایەوە. خۆ گەر وتاریش بووایە، ئەوا جگە لە ڕیکلام بەر پێوەری سخ#گ١٢ دەکەوت بەوەی کە تەواوی دەقەکان لێرە لەبەرگیراونەتەوە و پێشێلی مافی لەبەرگرتنەوەی دەکرد و دەسڕدرایەوە. دەتوانیت دووبارە خۆت وتارێکی لەسەر دروست بکەیتەوە، بەڵام بە سەرچاوەی تر نەک وێبگەی خۆیان بکەیتە سەرچاوە بۆ خۆیان، و ئاگادار بە کە تەواوی دەقی سەرچاوە سەرەکییەکان کۆپی نەکەیت چوونکە دەسڕدرێتەوە. بەکارھێنەرانی تریش دەتوانن ھاوکاریت بکەن گەر پێویستت بوو. لەگەڵ سپاسی -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٣٠، ٧ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەمباش Aram,

واتە دەتوانم بە دەستکاری کراوی هەمان وتار دابڕێژمەوە و دای بنێمەوە بە پشت بەستن بە سەرچاوەی نوێ؟ -- Sawen S. Ali (لێدوان) ‏١٩:٣٤، ٧ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sawen S. Ali: بەڵێ، بەڵام نەچێتە سنووری ڕیکلام، پیاھەڵدان، لایەنگیری، و بەگشتی سیاسەت و ڕێساکانی ویکیپیدیا پێشێل نەکات. سەرچاوەی دووەمی بۆ دانرێ (واتە وێبسایت و شوێنی فەرمی نابنە سەرچاوە بۆ خۆیان)، و خۆ لە پێشێلکردنی مافی لەبەرگرتنەوە لا بدە. دەتوانیت لەناو سندووقەکە ناوی وتارەکە بنووسیت، و دەست بە نووسینی بکەیت. بەھیوای وتارێکی نایاب! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٠٧، ٧ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

A message from Whatamidoing (WMF)

Just a quick test message! Whatamidoing (WMF) (لێدوان) ‏٢٣:٤٢، ٧ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
It seems to work for me. The visual mode handles the RTL/LTR switch better than the text mode. Whatamidoing (WMF) (لێدوان) ‏٢٣:٤٢، ٧ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
I really didn’t know that the template would become a barrier to the tool and not allow it to work. Thank you so much for your warning! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٣٩، ٨ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
Unfortunately, the Reply tool seems to be confused by templates that are split, with half at the top and the rest at the bottom. Whatamidoing (WMF) (لێدوان) ‏٢٣:٢٤، ٩ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Whatamidoing (WMF): Can't you fix it? We may sometimes need to use those templates. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٥٢، ١٠ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
Not soon, but probably in the future. This is a problem with the regular parser (the software that turns wikitext into HTML). The parser is being updated. But I think that work will finish next year. Whatamidoing (WMF) (لێدوان) ‏١٧:٢٣، ١٠ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Whatamidoing (WMF): No problem :) We will wait. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٢٩، ١٠ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏١٦:٠٦، ١٠ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)

‏٢٠:٤٠، ١٧ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)

‏١٧:٥٨، ٢٤ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)

‏٢٠:٠٧، ٣١ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)

‏١٥:٥٩، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)

پاڵاوگەی نەوت

کاکە ئارام ڕوونکردنەوە بە لەسەر سڕینەوەی ئەو زیادکردنانەی کە بۆ ڕاپۆرتی کردوومانە؟ Karzan Nawshirwan (لێدوان) ‏١٧:١٦، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Karzan Nawshirwan:، بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! بەڕاستی من ئاگاداری ڕاپۆرت و شتی وا نیم. پێم وا بێت مەبەستت گەڕاندنەوەی دەستکارییەکەتە. گەر وایە، ئەوا ھۆکاری خۆمم لە کورتەی دەستکارییەدا نووسیوە. بڕوانە ئێرە. ئێوە چوونە چەندین جار بەستەرتان بە نەوت داوە؛ ئەوە لەگەڵ شێوازی بەستەردانی ویکیپیدیا ناگونجێت. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٣٧، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پەیام لەلایەن بەکارھێنەر:Kareeeeemەوە نێردراوە

دەمباش Aram, چۆن وەک ئەوەم -{birth year and age|٢٠٠٠}}- دەسکەوێت بۆ مردوو؟ ✏️ Karem - ‏١٩:٤٥، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەمباش @Kareeeeem:  کرا. بڕوانە جیاوازییەکە. تکایە لەمەودوا بەش بۆ لێدوانەکان دروست بکە. لەگەڵ سپاسی ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٥٤، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: سوپاس.. سەرچاو ✏️ Karem - ‏١٩:٥٩، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گشتی

سڵاو،چۆن بتاوانین لە کاتی نووسینی وتارەکەدا تاگەکان بە کۆ زیاد بکەین واتە یەک وشەیە چەندجار دووبارە بووەتەوە ئێمە بۆ هەمووی یەک تاگ دابنێین؟ Karzan Nawshirwan (لێدوان) ‏٠٩:٣٥، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Karzan Nawshirwan: تێ نەگەیشتم! دەتوانیت ڕوونتر پرسیارەکەت بپرسیتەوە؟ مەبەستت لە تاگ چییە؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:١٥، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زانیاری نیشتینگە

سڵاو کاک ئارام لەزانیاری نشتینگەدا توانیم ھەڵەکە چارەسەر بکەم دەستت خۆش، بەڵام چۆنییەتی بەکارھێنانی بۆت نازانم ئەوە چۆن بتوانم بەکاریبھێنم. Hamagelarai (لێدوان) ‏١٢:١٢، ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک @Hamagelarai: دەمزانی کێشەی زانیاریدانی نیشتنگەکەت ئەوەیە، بەڵام ھەر ویستم دڵنیا ببمەوە. پێم وا بێت جارێ تریش پێتم وتبوو کە ویکیکۆدەکانی سندووقەکە لە داڕێژە:زانیاریدانی نیشتنگە وەرگرە چوونکە لەوێ نوێترین وەشانم داناوە نەک کۆدی وتارەکان وەرگریت چوونکە لەوانەیە کۆدی ئەو وتارەی کە وەری دەگریت کۆن بێت. بۆ بۆتەکە پرسیارێکم کردبوو؛ وتم ھیچ لە ویکیپرۆژە:کۆمەڵە وتارەکان/شارەکانی سووریا تێ دەگەیت؟ بەڵام چاوێکی لێ بکە نەک یەکسەر بڵێیت تێ ناگەم. :) ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٣٠، ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو برام، کێشەکە لە ژمارەدا بوو بەڕێنوسی کوردی نەبوو، سەیرێکی ویکیپرۆژە:کۆمەڵە وتارەکان/شارەکانی سووریا دەکەم بزانم سەری لێدەردەکەم دەستت خۆش. Hamagelarai (لێدوان) ‏١٢:٣٤، ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Hamagelarai: زۆر چاکە، بەڵام ئاگادار بە کە پارامەترەکانی دەرزییەکانیشی نوێ بکەرەوە. مەبەستم ژمارەکانە. ھەرچی 0-9 بوو بیکە بە ٠-٩. سپاس ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٣٨، ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
باشە برام دەستت خۆش. Hamagelarai (لێدوان) ‏١٢:٤٠، ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Hamagelarai: بوەستە بوەستە! نوێکردنەوەیان بەدەست کاری زۆری دەوێت. ئەمڕۆ یان بەیانی خۆم ھەموویان نوێ دەکەمەوە. تۆ وازیان لێ بێنە چوونکە پشووبڕن و وەڕەز دەبیت. خەریکی کارەکانی تر بە. زۆر سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٤٣، ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستت خۆش برا وەڵا پشووبڕە خۆت ئەو کارە بکە زۆرچاکترە. Hamagelarai (لێدوان) ‏١٢:٤٥، ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاوی دووبارە @Hamagelarai: ویستم پێت بڵێم کە دوێنێ سەرجەم پارامەترەکانی وتارەکانم نوێ کردەوە کە نزیکەی ٤٬٦٠٠ وتار دەبوون. لەگەڵ سپاسی ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:١٥، ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تاگ

کاک ئارام مەبەستم لە لینکی وشەکەیە بۆ نموونە لە وتارەکەدا ناوی هەورامان دێتە پێشەوە ئێمە لەسەر ئەو ناوە لینکێک دادەنیین کە بگەڕیتەوە بۆ وتارێک لەسەر هەورامان "چۆن بتاونین بە کۆ ئەو لینکانە(تاگانە٩زیادبکەین)؟ Karzan Nawshirwan (لێدوان) ‏١٢:١٩، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Karzan Nawshirwan: لە «چۆن بتاونین بە کۆ ئەو لینکانە(تاگانە٩زیادبکەین)؟» تێ ناگەم، پێم وا بێت مەبەستت ئەوەیە کە نووسینی بەستەرەکان بە جیا بنووسیت. گەر وایە، ئەوا بەم شێوەیە بکە. بۆ نموونە: [[ھەورامان|ھۆرامان]] بەم شێوەیە دەردەچێت: ھۆرامان، و گەر کرتەی لەسەر بکەیت، دەتبات بۆ وتاری ھەورامان. تکایە گەر لێدوانەکانی داھاتووت بە یەک بابەت پەیوەندیدار بوون، بەشی نوێ دروست مەکە و ھەر لەژێر ناوی ئەو بەشە لێدوانەکانت بدە. سپاس ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٣١، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سوود لە وپ:شێواز/بەستەردانیش دەبینی. ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٣:١١، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کێشەی توینکڵ؟

سڵاو ھاوڕێیان، بەھۆی کار نەکردنی ئامرازی توینکڵ بەڕێکوپێکی بۆ ماوەیەکی نادیار ئامرازەکەم لەکار خستووە. ھێشتا بەڕێوەبەران دەتوانن بەکاری بھێنن، بەڵام تکایە ئێوەش بەکاری مەھێنن تا ئاگادارکردنەوەی داھاتوو. لەگەڵ سپاسی
— بەکارھێنەر:Aram

ئەم کێشەیە چی بوو؟ چارەسەر بوو؟ هەستم کرد هەندێک شت گۆڕاوە، بە تایبەت لە بەشی تاگەکان، بیرم یە پێش ئەوەی بڕۆم هەندێکمان کردە کوردی، ئێستا سەیرم کرد هەمووی بووەتەوە ئینگلیزی، دوای مێژووەکەم بینی بەوەی ویکی ئینگلیزی ڕیپلەیست کردبوو.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٨:٣٤، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دوگمەی ئاگادارکردنەوە لەسەر پەڕەی بەکارهێنەران هەر کار ناکات--چی بووە؟ ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٨:٣٦، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ویکیپیدیا:توینکڵ/ھەڵبژاردەکان هەر بار نابێت! ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٨:٣٨، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Épine: ڕاستییەکەی کێشەکانی یەک و دووان نەبوون تا باسیان بکەین. کاتی خۆی ڕوانیمە ویکیپیدیا:توینکڵ/ئامراز (ڕەوشەکانم داناوە) و بینیم کە پەڕگەلێکیان لای ئێمە دروست نەکراون. کارنەکردنی چەند تایبەتمەندییەکی توینکڵ بەباشی وەک بەکارھێنەر:Aram/twinkleoptions.js، ھەڵبژاردەکانی توینکڵ (ھەموویان نا)، و چەند ئامرازێکی تریش ھەبوون کە کاریان نەدەکرد. جگە لەوانەش پەڕەکانی سەرچاوە لە ویکیی ئینگلیزی لە مانگێکدا زۆر گۆڕانکارییان تێدا دەکران، بەڵام بڕێک لە پەڕەکانی لای ئێمە مێژووەکانیان بۆ دوو و سێ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕایەوە. ڕاستە تاگەکانم بەکوردیکردبوون و کاریشیان دەکرد، بەڵام بەگشتی وتم با ھەموویان نوێ بکەمەوە. جا بەڕاستی توینکڵ واتە ژانەسەر و پێم نەدەکرا لەسەر یەک خەریکیان بم. سەرقاڵیی خۆشم و ڕێنوینیی بەکارھێنەران لەدەرەوە و بڕێ شتی تریش وایان کرد کە توینکڵ بەھێواشی بڕواتە پێشەوە. بێخەم بە و دەستکاریی شتگەلی پێشووم نەکردووە و زۆر بەوردی کارم لەسەر نوێکردنەوەیان کردووە. قۆڵی لێ ھەڵکەین تا سەری مانگ ئەوانەی ماون، نوێیان دەکەینەوە. :) ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:١٥، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
قۆڵی چی لێ هەڵماڵین ئەزانی چەن هیلاک بووم پێیانەوە؟ 😱 بریا هەر ئەو ڕیزانەت نوێ بکردایەتەوە کە لای ئەوان دەستکاریکراوە، ئەو داڕێژە و پەڕانەشی نەبوون لای ئێمە دروستمان ئەکردن و کێشەکە حەل ئەبوو. ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٩:٢٥، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Épine: دەزانم، بەڵام ناشبێت خۆمان قەتیس بکەین. گەر بە تەنیا خەریکی توینکڵ بایەم، ئێستا ئاویشم لەسەری خواردبوویەوە، بەڵام توینکڵ تەنیا کاری من نەبووە لەم ماوەیەدا. بڕوا ناکەم درێغیشم کردبێت. خۆم بە تەنیا قۆڵی لێ ھەڵدەکەم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٣٠، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەشت ساغ بێت. ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٩:٣٢، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏١٦:١٨، ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)

‏٢١:٢٦، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)