داڕێژە:ئایا زانیوتە
Jump to navigation
Jump to search
ئایا زانیوتە[دەستکاری]
- … کە ئۆتۆمۆبیلێکی ئاسایی لە ٣٠،٠٠٠ پارچەی بچووک و گەورە پێکدێت.
- … کە یەکەمین مانگی دەستکردی مرۆڤ ناوی سپوتنیک-١ (لە وێنەکەدا) بوو کە لە لایەن یەکێتیی سۆڤیەتەوە نێردرا بۆ بۆشایی.
- … کە یەکەم فەرھەنگی کوردی فەرھەنگی نووبھارە کە لە ساڵی ١٦٨٣ی زایینی لە لایەن ئەحمەدی خانییەوە نووسراوە.
- … کە لە ناوەڕاستەکانی سەدەی نۆزدەھەم، ئادۆڵف زیزینگ، دەروونناسێک کە زۆر ھۆگری بیرکاری و فەلسەفە بوو، توانی لە دەمارەکانی ناو گەڵای گیاکان و پەلکێشیی لقەکانیاندا ڕێژەی زێڕین بەدی بکا.
- … کە مەزندەی گۆڵدباخ یەکێک لە کۆنترین کێشەکانی بیرکارییە کە تا ئێستاش شی نەکراوەتەوە و نەسەلمێندراوە.
- … کە گەورەترین باخچەی ئاژەڵان لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیایە.
- … کە ڕۆمانی جیھانی سۆفیا بوو بە پڕفرۆشترین ڕۆمانی نەرویج، ساڵی ١٩٩٤ خەڵاتی وێژەی لاوانی ئاڵمانیاییی پێبەخشرا، بە ٥٣ زمان وەڕگێڕاوە و زیاتر لە سی میلیۆن کۆپی لێی چاپکراوە. وەرگێڕانە ئینگلیزییەکە لە ساڵی ١٩٩٥دا بڵاوکرایەوە و بوو بە پڕفرۆشترین کتێبی جیھان لەو ساڵەدا.