لێدوانی بەکارھێنەر:Aram/ئەرشیڤی ٣

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بازدان بۆ سەرەوە
بازدان بۆ خوارەوە

یارمەتی.

سڵاو کاک ئارام وتارێکم دروست کردووە ئەگەر چاوێکی پیا بخشێنی مەمنونم. لابرادۆر ڕیتڕیڤەر ئا ئەمەیە! — ئەم لێدوانە لەلایەن Roj2006 واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) Roj2006 (لێدوان) ‏١٦:٢٢، ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە تۆش بێت و دەستەکانت خۆش بێت. دەستکارییەکم کرد و ھەندێ تاگم لێدا، بیانخوێنەوە، بەڵام پێش هەموو شتێک وتارەکە بێسەرچاوەیە و ئەو سەرچاوەیە کە بۆی دانراوە کار ناکات. و تاگی سڕینەوەی لێ دراوە. دەتوانیت ئاگادارییەکە بخوێنیتەوە و ناڕەزایی دەرببڕیت. تکایە لەمەودوا واژووەکەت بکە. سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٤٥، ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

خەلات

ئەم میداڵە پێشکەش بە تۆ لەبەر هەوڵ و تێکۆشانت لە ویکیپیدیای کوردی ناوەندی.— ئەم لێدوانە لەلایەن Roj2006 واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

زۆر سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٥٠، ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

یارمەتی.

کاک ئارام تۆ چۆن وتارەکان دەبەستیتەوە بە وتارە ئۆرجیناڵەکانەوە وەکو ئەم وتارانەت بەستەوە؟:

هەسکی

لابرادۆر ڕیتڕیڤەر

Roj2006 (لێدوان) ‏٠٥:٥٢، ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز @Roj2006: دەتوانیت چاو لەو ڤیدیۆیە بکەیت. وە بەڕێزێکیش وەڵامی پرسیارەکەتی لە پەڕەی لێدوانەکەت داوەتەوە و زۆر بەجوانی ڕوونی کردووەتەوە.
چۆنییەتی دروستکردنی وتار لە ویکیپیدیای سۆرانی
-- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٢٣، ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو!

کاک ئارام ئیشەکانم چۆنە؟

#ڕۆژ سەربەست ‏١٣:٥٢، ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)

ڕاستگۆ بم لەگەڵت، سەرەتا پێم وابوو بەکارھێنەرێکی وەڕەسکەریت، بەڵام دوای دروستکردنی چەند وتارێکی سەبارەت بە ئاژەڵان خەریکە دەڵێم بیرکردنەوەم بگۆڕم سەبارەت بە تۆ. دەستەکانت خۆش بێت بۆ دەستکارییە بەنرخەکانت. تەنھا دوو شت بزانیت باشە:
  1. وتارەکانت بڕێک (تەنھا بڕێک) درێژتر بکەیت باشە گەر نا ڕەنگە بەر وپ:وفن بکەون و بسڕدرێنەوە.
  2. ئاماژە بە سەرچاوەکانیان بدە. گەر لە ویکییەکانی ترەوە وەریان دەگێڕیت تەنھا بەستەرەکەی دانێ و تەواو. بڕوانە وپ:دسب.
سەرنج: واژووەکەت ھەڵەی تێدایە و تکایە ناوی تەواوی ھەژمارەکەت دانێ. (بڕوانە کۆدی واژووەکەی من بە نموونە، و تکایە واژووەکەم لەبەرمەگرەوە و تەنھا وەکوو نموونەیەک لێی بڕوانە)
ھەر پرسیارێکیشت ھەبوو، برۆ بۆ وپ:پگ یان من لێرەم و بە کەیفی خۆت بپرسە. ھیوادارین بەشداری گرنگتر و بەنرختریشت لێ ببینین. کاتێکی خۆش! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:١٤، ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو

مامە تکایە ھاوکاریم بکە پەڕەیەکی دروست بکە بەلام بێ مانا بێت ئەمەوێت بزانم سخ-ی توینکڵ تا چ ڕادەیەک ئامادەیە. ئەبێت وتار بێت، سپاس.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٦:١٠، ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

 کرائارام وتووێژ💭 ‏١٦:١٧، ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستخۆش :)--◂ ئێپین لێدوان ‏١٨:٥٣، ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
Smiley شایەنی نییە! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:١٧، ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئامرازی ئاگادارکردنەوە

ئەمەت بۆیە بۆ دائەنێم چوونکە تۆش پێشووتر ئامرازی ئاگادارکردنەوەی بەکارھێنەرانت بەکار دەبرد کە ئێستا چیتر چالاک نییە لە ویکی ئێمە. ئەوە تەنیا جێگرەوەیەکی کاتی بوو ھەتا توینکڵم لەگەڵ ویکی خۆمان ڕێک دەخست. ئێستا ھەموو ئەو کارانەی ئەو ئامرازە دەیکرد و بە زیادیشەوە لە توینکڵدا ھەن، ئێستا دەتوانیت بڕۆیت لە بەشی ھەڵبژاردەکان چالاکی بکەیت، بەڵام ھێشتا ماوێتی سەد لە سەد پەرەی پێ بدرێت. ئەگەر حەزت کرد یارمەتی بدەیت لە پەرەپێدانی بە دروستکردنی داڕێژە پێویستەکان لەگەڵم، تکایە یارمەتی بدە چوونکە خۆمان ئیستیفادەی لێ دەکەین دوایی. چۆن دەڵێن لەبەر سێبەرەکەیدا ئەحەوێینەوە. بڕۆ بەشی ئامرازەکانت، چالاکی بکە و سەیرێکی بکە.--◂ ئێپین لێدوان ‏٢١:٤٦، ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Épine: چالاکم کرد و بینیم. و ئاگاداری دانە بە دانەی دەستکارییەکانت بووم و نازانم چۆن سپاست بکەم بۆ کارە بەنرخانەت. بەڕاستی ماندووبوونت پێوە دیارە. بەڵێ، بێگومان ئەوەی لە دەستم بێت دەیکەم. چۆن دەتوانم ھاوکار بم؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٠٠، ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەگەر سەیری ئامرازی ئاگادارکردنەوە بکەیت، کەم داڕێژە دروستکراون (سێ بۆ چوار) با لە بەشی تێبینیی گشتییەوە دەست پێ بکەین. ئەو بەشە یەکەم داڕێژەی، خراپکاری دروستکراوە، ھەر ئێستا دەتوانی لەسەر پەڕەی بەکارھێنەری خۆت تاقی بکەیتەوە، پەنجە بنێ بە پێشبینی و دەیبینی. بەڵام داڕێژەکانی دوای ئەو پێشبینی بکە نایانبینیت چوون دروست نەکراون. ئەگەر دەتوانی دەست لە پرۆژەکەی ئێستات ھەڵبگری، ئەمە باشترە. کاتێک پێشبینی دەکەی ناوی داڕێژەکەت پێ ئەیات، جەگە لە subst: ئەوەی تری ناوی داڕێژەکەیە، کۆپی بکە و لە ویکی ئینگلیزی لە بۆشایی ناوی Template: باریان بکە بۆ ویکی خۆمان بەس وەریان بگێڕە. بۆ نموونە سەیر بکە من لە {{uw-vandalism1}} چیم کردووە تۆش وا بکە. سپاس.--◂ ئێپین لێدوان ‏٢٢:٠٦، ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر چاکە! بە تەواوی تێگەیشتم. لە بەیانییەوە دەست بەکار دەبم. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٢٠، ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تێبینی

توینکڵ ئامرازی بەخێرھاتنکردنی ھەیە، دەتوانی ئەویان بەکار ببەیت. :)--◂ ئێپین لێدوان ‏١١:٢٥، ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڵام وەرگێڕدراون، خۆزگە وەرنەگێڕدرابان. ئێستا نازانم کامە کامەیە. نا، سپاس من ھەر خەریکی ئاگادارکردنەوەکان دەبم جارێ. (کۆپی–پەیست:)) -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٣٨، ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئینتەرنێت

کاک ئارام ھەر ئێستا ویکیپیدیا زیرۆ بەکار دەبەیت یان بێسنووریت؟--◂ ئێپین لێدوان ‏١٦:٢٢، ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نا، من ئێستا بێسنوورم:) -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٤٥، ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاودێری وتار: توتکە

کاک ئارام پەڕەیەکم دروست کردووە و بەستومەتەوە. ئەکەر هەر هەڵەک هەبوو پەیامێک لەسەر پەڕەی لێدوانەکەم دابنێ یان چاکی بکەرەوە مەمنونم.

پەڕەکە: توتکە

#ڕۆژ سەربەست ‏١٦:٠١، ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)

@Roj2006: دەستەکانت خۆشبێت، و بەسەرداچوونەوەم بۆی کرد و کێشەیەکی وای نەبوو (و بڕێک دەستکاریم کرد). تەنیا تکات لێ دەکەم واژووەکەت چاک بکەیتەوە و ناوی تەواوی خۆت دانێ یان بیگەڕێنەوە بۆ باری بنچینەیی. سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٢٢، ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من لە پەڕەی وتووێژەکەی کۆدی واژووی دروستم بۆ داناوە، ھیوادارم چاکی بکات.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٦:٣٤، ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەکارهێنەری نوێ

سڵاو ئارام، خەریک فێرکردنی دەستکاری ئاشوورییەکان بووم بۆ بەکارهێنەرێکی نوێ، ئەو بابەتەی ئامادەی کردووە سەرچاوەی هەیە، و دەیهەویست پێی زیاد بکات، بەڵام دەستکارییەکەت پووچەڵ کردووە، تکایە بیگەڕێنەوە. سپاس.شنەی ئازادی (لێدوان) ‏٢١:٢٣، ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە تۆش @شنەی ئازادی:  وەشانەکەم گەڕاندەوە. سپاس بۆ تۆ کە بەردەوام بە دەم بەکارھێنەرە نوێیەکانەوەیت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٣٢، ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سوپاس بۆ تۆ.شنەی ئازادی (لێدوان) ‏٢٢:٥٨، ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
Smiley شایەنی نییە! @شنەی ئازادی: -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٣:٠٢، ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو

دەمەوێت لە فەیسبووک ببمە هاوڕێت تکایە وەریبگرە ئەگەر پێت ناخۆش نییە.ڕاسان ‏١٧:١٧، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)

 کرا -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٢٣، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نیشانێک بۆ تۆ!

نیشانی بەڕێوەبەر
بوون بە بەڕێوەبەرت پیرۆز! ھیوادارم ھەردەم چالاک بیت و بۆمان و بۆ ویکیپیدیا بمێنیت. بە ھیوای ئەوەی ھەموو ئەو ئامرازانەی ئێستا دەتوانی بەکاریان بھێنیت بە شێوەیەکی باش و بە ئاگادارییەوە بەکاریان ببەیت و بتوانیت زیاتر یارمەتی بەکارھێنەران بدەیت. ◂ ئێپین لێدوان ‏١٠:٠٦، ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Épine: گیان زۆر زۆر سوپاس بۆ پێدانی ئەم ویکیدیارییە جوانە! دڵنیابە ئەوەی لە دەستم بێت درێغی ناکەم چوون ئێوە متمانەتان بە من کرد، دەنگتان پێ دام، پاڵپشتیتان کردم، و ھەتا بوونە بەڕێوەبەریشم لەگەڵمدا بوون. ئەوەندەی پێم بکرێت خزمەت بە بەکارھێنەران و ویکیپیدیاکەمان دەکەم لە پاڵ ئەم مافە/مافانەدا. ھەزاربارە سوپاس بۆ تۆ! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:١٤، ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گالێری یان پێشانگا

سڵاو کاک ئارام، تێبینیم کرد کە وشەی گالێریت لە چەند وتارێک گۆڕیوە. تکایە یەکەم جار وتووێژ بکەن بۆ گۆڕینی ئەو وشانەی کە بەکارھێنانیان زۆر لە ویکیپیدیا. لە باشووری کوردستان زیاتر وشەی گەلەری بەکاردێت، من کە ھاتمە ویکیپیدیا و بینیم گالێری بەکارھاتووە، نەچووم بیگۆڕم، گوتم دیارە وتووێژی لەسەر کراوە. بۆیە باشترە چیتر نەیان گۆڕی تا ڕای بەڕێوەبەر و ئەندامانی تریش وەرنەگرین. سەرچیا‏١١:١٩، ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە تۆش بێت کاکە @Serchia:، دروستە من وام کردووە، بەڵام بەڕاستی نازانم وتووێژ لەگەڵ کێ بکەم؟! ھەر ئێپین و چەند بەکارھێنەرێکی نوێ (کە وا نازانم جارێ وتووێژ لەسەر ئەو شتانە بکەن) لێرەن! جگە لەو/لەوان کەس نابینم! وە من زۆرتر وشەی پێشانگام گوێ لێ دەبێت، گەر بە قسەی خەڵکی باشوور بکەین، دەبێت وشەکانی گەڕان، پشکنین و ... بگۆڕین بۆ سێرچ، چێک و... بەهەرحاڵ، من باسێک لەوەش دەکەمەوە. سپاس بۆ لێدوانەکەت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٣٢، ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کەمی بەکارھێنەر نابێتە بیانوو بۆ وتووێژ نەکردن، کێشە نییە گەر وتووێژێک تا چەند حەفتەش بخایەنێت. ددکرێ لە بەشی پێشنیازەکان باسی ئەو بابەتانە بکەین. سەرچیا‏١١:٤٣، ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆرچاکە! ئێستا داوام لە وپ:دبک کردووە و بزانین ئەنجامی چی دەبێت. سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٥١، ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پەڕگە

سڵاو ئارام، تکایە ئەم پەڕگەیە بگۆڕە بەمەیان لە داھاتوودا، بۆ داڕێژە ئاگادارییە ئاست-سێکان و ئەوانەی تر کە ڕەنگە ئەو پەڕگەیە بەکار بەرن. سپاس.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٨:٤٧، ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەژێر کاردایە... -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٥١، ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو لە تۆش بێت @Épine:  کرا
تکایە سەیری وەرگێڕانی {{Uw-vandalism4}} و {{Uw-agf-sock}} بکە و بەسەریاندا بچۆرەوە چوون خۆم وەرگێڕانەکەی خۆمم بەدڵ نییە و باشتریان بکە؛ سەبارەت بە پەڕگەکانیشیان بیانگۆڕم یان نا؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٢٢، ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەم ماوەیە مەجالم باش نییە بەڵام ھەوڵ ئەیەم بەسەر یەکەوە بیانکەم کە ھاتمەوە. بەڵێ تکایە پەڕگەکان بگۆڕە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٩:٢٨، ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەمەیان بۆ کام پەڕگە بگۆڕم؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٣١، ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پەڕگە:Information red.svg--◂ ئێپین لێدوان ‏١٢:٢٠، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نیشانێک بۆ تۆ!

نیشانی سەرەکی
سڵاو کاک ئارام

وڵاهی خۆ لە ماڵپەڕەکەی خۆشم هەر سەرچاوە دەنووسم جا نازانم مەبەستان کام بابەتە چوونکە خۆم دوو بابەتێکم نووسی و چەند بابەتی پێشترم سڕییەوە.دیسان بۆ تیبینیتان سپاس و هیوای سەرکەوتنمان.ڕێز https://qezwan.ir (لێدوان) ‏٢٢:٠٥، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە تۆش بێت بەڕێز @Qezwan: زۆر سوپاس بۆ پێدانی نیشانەکەت. تەواوی وتارە نوێیەکان جگە لە دانەیەکیان نەبێت بێسەرچاوەن و کێشەیان زۆرە ھەرچەند یەکێکیان سەرچاوەی بۆ دانرابوو و بۆم دەرکەوت کە لە شوێنێکی تر لەبەرگیراوەتەوە و لە ویکیپیدیا داتناوەتەوە. ویکیپیدیاش دەڵێت ناکرێت تەواوی دەقی سەرچاوەکان کۆپی بکرێن. بۆ وتارەکانیشت (و سەبارەت بە سڕینەوە تا ئێستا سەرجەمیان لێرە بوونیان ھەیە و نازانم باسی کوێ دەکەیت). ڕەنگە پێکەوە بتوانین چاکسازییان تێدا بکەین ئەگەرنا بەداخەوە درەنگ بێت یان زوو سەرجەمیان دەسڕدرێنەوە. دەزانم بەکارھێنەرێکی نوێیت و بۆیە تکایە خۆت شارەزای وپ:سوڕ بکە و بەباشی بیانخوێنەوە و ھەر پرسیارێکیشت ھەیە تکایە لێرە پێم بڵێ یان لە پرسگا بپرسە. سوپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٢٥، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئیمەیڵت ھەیە!

سڵاو، Aram. ئیمەیڵەکەت تاوتوێ بکە؛ نامەت ھەیە!
ھەر کات ویستت دەتوانیت ئەم پەیامە بە لابردنی داڕێژەی {{نامەت ھەیە}} بسڕییەوە.

ئێپین لێدوان ‏٠٨:٢٤، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نیشانێک بۆ تۆ!

نیشانی بەھێزیی
سپاس بۆ دەستکاری "ئوبونتوی کالین" ئاگات لێمان بێ لەم ویکییە دژوارە.خۆشەویستیم. قەزوان(لێدوان) ‏٠٠:١٢، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Qezwan: شایەنی نییە و ئەوەندەی پێم بکرێت لە خزمەتتاندام:). -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:١٠، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەشێک بۆ یەکلاکردنەوەی فەرھەنگ

کاکە ئارامی ئەزیز سڵاو. بیرمە چەند ساڵێک لەمەوبەر لەگەڵ کاک @Calak: باسمان لە دامەزراندنی پەڕەیەک/دەروازەیەک کرد کە تێیدا بتوانین ھەم تاوتووێی ستانداردێک بکەین بۆ فەرھەنگ و ھەندێک وشە و زاراوە و ھەم بتوانین زاراوە ستانداردەکان یەکبخەین. بە نموونە ڕوون نییە بە وشەیەکی وەک Programming دەڵێین بەرنامەسازی، پرۆگرامسازی، بەرنامەکردن، پرۆگرامکردن و ھتد. من پێم باشە شوێنێک ھەبێت پاش وتوێژ بتوانین ئەم دەستەواژانەی تێدا کۆبکەینەوە تا ببێتە ستانداردێک بۆ ئەوانەی کە وتار دەنووسن و ئەو زاراوانە بەکار بەرن. ئەمە ھەروەھا یارمەتیمان دەدات وتارە کۆنەکان چاک بکەین تا Consistency یەک ھەبێت لەنووسینەکاندا. ئەوەی ئێستا ھەمانە بێ سەروبەرەیە بەڕای من. ھەندێک ستانداردمان ھەیە بۆ وشەکان بەڵام لە وتوێژی پەڕەی جیاوازدا ھەن و دۆزینەوەیان نیمچە ئەستەمە. تکام وایە ڕێنمایی و بیرۆکەی خۆتان بدەن لەسەر ئەوەی چۆن و لەکوێوە دەست پێ بکەین. @هیوا: @Aza: @Pirehelokan: @Épine: @Qezwan: --◂ برووسک وتووێژ‏٢٠:٥٧، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە تۆش بێت کاک @Broosk:ی ئەزیزتر. ئەزانم ھەستت چۆنە. من ئاگاداری وتووێژەکەی ئێوە نەبوومە، بەڵام لە ئێستادا دوو پەڕەمان تایبەت بەوانە ھەیە کە ھەڵبەتە خۆشت دروستت کردوون. یەکەمیان ویکیپیدیا:داخوازی بەرامبەری کوردییە کە بۆ دۆزینەوەی زاراوەی گونجاو بۆ زمانی کوردیی ناوەندی بەکاردێت (نەک داتاشینی وشە). دووەمیشیان ویکیپیدیا:پێڕستی زاراوە پەسەندکراوەکانە کە لەسەر یەکدەنگیی کۆمەڵگە پەسەندکراون بۆیە لەئێستادا دەتواندرێت سوود لەوانە وەربگیرێت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٢٢، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو لە هەمووتان! پێم وایە پێویست بە فەرهەنگێکی وشەیە کە چەندین پۆلی خوێندن تایبەت لە خۆ بگرێ، تاکو بەکارهێنەر بزانێ بابەتی کۆمەڵایەتی وشەی تایبەت ئەو پۆلەی هەرەکە.بە بڕوای من وشەی ستاندارد بێ مانایە تا نەچینە سەر زمانی خولقێنەرەکەی.هەر ئەو نمونەی جەنابتان بگرە تا ئەوانەی دیکە."ساز" وشەیێکی فارسی و کوردییە کە چی کۆ کراوەتەوە لەگەڵ بەرنامەی عەرەبی (بەرنامەسازی)و پرۆگرامی ئینگلیزی(پرۆگرامسازی)،ingیش:دیار نییە لکاوە بە ناو بە کردار...ئەمە هەر لەبنەوە وێرانە.با "عُرف"ی جەماوەر درووستی بکا.سپاس قەزوان(لێدوان) ‏٠٠:٥٤، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئێستا پەڕەیەکمان ھەیە بۆ ئەو کارە: ویکیپیدیا:پێڕستی زاراوە پەسەندکراوەکان.
لەمەڕ وشەی بەرنامەش ئەوەتان پێ بڵیم کە وشەکە لە کوردی و فارسییەوە چۆتە ناو عەرەبی و عەرەبی نییە. --Aza (لێدوان) ‏٠٦:٣٧، ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەکارھێنەرAlwand1mx

کاک ئارام سڵاو، بەکارھێنەر:Alwand1mx بۆ چەندجارێکی زۆر دەستکاریی وتاری پیرانشاری کرد. دەستکارییەکانی دانانی کۆمەڵە نووسینێکی فارسییە بەناوی "سەرچاوە"وە. دەستکارییکانی بێ کەڵک بوون بۆیە چەند جارێک پووچەڵم کردنەوە و لەسەر پەڕەی وتووێژەکەی خۆی لێدوانم بۆ نووسیوە کە دەستکارییەکەی باش بکات، بەڵام لادوای ئەوەشەوە بە ھەژمارێکی دیکە خەریکە (بەکارھێنەر:Shahravand) ھەمان گۆڕنگاری ئەنچام دەدات. تکایە چاودێری بگە من دەسەڵاتی ڕەگریکردنیم نییە لەو گۆڕانکارییە. سووپاس --◂ برووسک وتووێژ‏٠٣:٥٨، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەستخۆش کاک @Broosk: ھەردووکیانم ئاگادارکردەوە و وەشانەکەم بۆ دەستکارییەکی خۆت گەڕاندەوە. ھەر شتێکی وات بینی یەکسەر ئاگادارم بکەرەوە. بژیت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٤:٤٨، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو

دەم باش کاک ئارام ھۆکار چییە کەوا لە دروست کردنی پەڕەکاندا یان دەستکاری کردن لە بەشی سەرەوەیدا ئایکۆنەکانی خاڵبەندی و ڕیزبەندی و چاککردنی ڕينوسەکان و ...ھتد نەماون کە ئەو ئامڕازانە سوديکی زۆری ھەبوو. ھاوکاریت جيگەی ڕيزە.--Hamagelarai (لێدوان) ‏٠٧:٣٩، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Hamagelarai: ئەو ئایکۆنانە پێشتر بۆ ھەموو بەکارھێنەران چالاک کرابوو، وەک دیارە ئێستا دەبێت خۆت ئەو دوگمەیە چالاک بکەی. لە بەشی ھەڵبژاردەکان دوایە ئامرازەکان، دوگمەی دەستکاری زیاتر چالاک بکەن و پەڕەکە پاشەکەوت بکەن و ئەو ئایکۆنانە دێنەوە.داواشم لە ئارام هەیە ئەگەر کێشەیەک نەبێت دیسان وەکوو پێشێی لێ بکەنەوە، لەبەر ئەوەی من لەگەڵ بەکارهێنەری تازە کار دەکەم و هەموو جارێ کە ئەوەیان پێ دەڵێم، دەپرسن هەموو ئەو کارانە پێویستن؟ بۆ بەکارهێنەرە تازەکان کەمێک سەختە لەگەڵ ئەوانە ڕووبەڕوو ببنەوە.Şûşe وتووێژ ‏٠٨:١٩، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو ئامینە یوسفی بۆ ڕونکردنەوەکەت دەستت خۆش بێت.--Hamagelarai (لێدوان) ‏٠٨:٤٢، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاوتان لێ بێت و دەستخۆش بۆ @Amine yousefi: بۆ وەڵامدانەوەکەت. کاک @Hamagelarai: ڕاستییەکەی من تازە بەڕێوەبەرم و نازانم چۆن ئامرازەکان دروست دەکرێن و دەستکاری دەکرێن، بۆیە داواکارم کاک @Épine: سەرێک بدات. گەر کراش، کۆرسێک بۆ من بکاتەوە:). -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٥٥، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەو ئامرازانە لە ڕووی بنچینەیی کارا بوون بەڵام بەشێک نەبوون لە سیستم خۆی، یەکسەریش دیارە کە لەلایەن بەکارھێنەران خۆیانەوە دروست کراون و پەرەپێدراون، بۆیە وام لێ کرد تا بەکارھێنەر خۆی چالاکی نەکات، لەوێ نەبێت. ئەمە جگە لەو ھۆکارە، تێبینیشیم کردبوو کە پەنجەرەی دەستکاریکردنی خاو کردبۆوە و خاوتر بار دەبوو، ئەمە و ئامرازی توینکڵ و واژووکەری خۆکارانەش ھەر وان، پێشتریش واژووکەرم بۆ ھەمووان چالاک کرد بەڵام کە زانیم بارکردن خاو ئەکاتەوە لامبردن.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٤:٥٨، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پەڕەی پێڕستی ئەکتەرە ئێرانییەکان پێشنیاری سڕینەوەی بۆ کراوە لەبەر ئەم کێشانە:

ناتەواو

ھەرچەندە ھەموو بەشدارییە سوودبەخشەکان لە ویکیپیدیا بەرز دەنرخێندرێن، پەڕەکان لەوانەیە بسڕدرێنەوە لەبەر چەند ھۆکارێک.

دەتوانیت ئەم سڕینەوەیە بووەستێنیت بە لابردنی ئاگاداری {{سڕینەوەی پێشنیارکراو}} لە دەستپێکی وتارەکە، بەڵام تکایە ھەوڵی ڕوونکردنەوە بدە لە کورتەی دەستکارییەکەدا یان لە پەڕەی وتووێژی پەڕەکە کە بۆچی نابێت وتارەکە بسڕدرێتەوە.

تکایە بیر لە چاکسازیکردنی پەڕەکە و چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بکە کە ڕوون کراوەتەوە. دەتوانیت {{ڕاوەستان}} بەکاربھێنیت لە ژێر داڕێژەی سڕینەوە بۆ ئاگادارکردنەوەی بەکارھێنەرانی تر کە دەبێت سڕینەوە وتووێژی لەسەر بکرێت. بەھەرحاڵ، ئەگەر ئەم وتارە بەر یەکێک لە پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا کەوت، لەوانەیە بسڕدرێتەوە بەھەرحاڵ. ◂ ئێپین لێدوان ‏٢٢:٣٦، ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئیمەیڵت ھەیە!

سڵاو، Aram. ئیمەیڵەکەت تاوتوێ بکە؛ نامەت ھەیە!
ھەر کات ویستت دەتوانیت ئەم پەیامە بە لابردنی داڕێژەی {{نامەت ھەیە}} بسڕییەوە.

ئێپین لێدوان ‏١٨:٥٣، ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سلاو کاک ئارام

سوپاس بو خزمه‌ت کردنت بو زمانی کوردی داریژه هه‌یه بو ولاته‌کان Jutyaar (لێدوان) ‏٢١:١٨، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە تۆش و زۆر سوپاس بۆ تۆش بەڕێز @Jutyaar: لە پەڕەی لێدوانەکەی خۆت وەڵامم داویتەوە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٤٦، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو بە ئەرک نەبیت وتاریکم دروست کرد بە ناو چالیت ئو ئیس زانیاریدانی سیستەمم بو زیاد نە دبو کوپیم کرد و هندیک پارامەتر چالاک نە دبون وەک دیسکتوپ پلاتفورم دە توانی هاوکاریم بکەیت زور سۆپاس -- Jutyaar (لێدوان) ‏٢٠:٥٦، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو لە تۆش بێت بەڕێز @Jutyaar: پارامەتری پلاتفۆرمەکە چارەسەرکرا، بەڵام هیچ پارامەترێک نییە بە ناوی دیسکتۆپ. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٠٣، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو

سڵاو کاک ئارام ماندوو نەبیت، ئەوە
دەروازەی نژیاروانیدەروازە نژیاروانی

چۆن دروست دەکرێت؟ Şûşe وتووێژ ‏١٨:٣٣، ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

 دروستکرا. سڵاو لە تۆش بەڕێز @Amine yousefi: خۆت ماندوو نەبیت. دەتوانیت سوود لە {{دەروازە|نژیاروانی}} وەربگریت، زۆر سوپاس بۆ پەرەپێدانی دەروازەی نژیاروانییش! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٥٥، ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس کاک ئارام بۆچی لەسەر وتارە پەیوەندیدارەکان کە دایدەنێم errorێکی سوور نووسراوە؟ بۆ نموونە تاق لە پۆلەکان دایدەنێم ئێرۆر نادات، تەنیا بۆ وتارەکان وایە! Şûşe وتووێژ ‏١٨:٥٩، ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Amine yousefi: ئەمجارەیان زۆر داوای لێبووردنم هەیە. ڕاستی من توانای تێگەیشتم بۆ ئەو زمانە نییە، بەڵام بەپێی ئەوەی کە کاک @هیوا: لوای دروستکردووە، دەشێت ئەو بتوانێت چارەسەری بکات. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٠٣، ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سوپاس بۆ تۆ کاک ئارام، هیوادارم کاک هیوا بتوانیت.Şûşe وتووێژ ‏٢٠:٠٨، ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐─────────────────────────────────└
لامی کەم ئەمەم کرد کە ئاسان نەبوو. بمبورن کە بۆ بەشداری تر ناتوانم لێرە بم @Amine yousefi: و کاک @ئارام بکر: هیوا (لێدوان) ‏٠١:٠٨، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر زۆر سوپاس بۆ تۆ کاک @هیوا: دەست و چاوتان خۆش بێت. Şûşe وتووێژ ‏٠٦:١٨، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی لە سیاسەتەکانی ویکیپیدیا

سڵاو لە گشت بەشداربووانی ویکیپیدیا. کۆمەڵگەی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی داواکاربوون کە گۆڕانکاری لە سیاسەتەکانی ویکیپیدیا بکرێت، بە تایبەت سیاسەتەکانی سڕینەوە. ئێوە بانگهێشت کراون کە بەشدار بن لە ئاماژەدان بە ڕەخنەکانتان، کێشەتان لەگەڵ چ سیاسەتێک هەیە و پێشنیارتان بۆ چاکسازی کردن لەو سیاسەتەدا چییە. بۆ بینینی گشت سیاسەتەکانی ویکیپیدیا، تکایە بنۆڕە پۆلی سیاسەتەکانی ویکیپیدیا. لێرە کرتە بکە بۆ بەشداربوون.--MediaWiki message delivery (لێدوان) ‏٠٧:٤٨، ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو ئارام. تکایە چیدی وتار بەم شێوەیە دروست مەکە. سەرەتا لە بۆشایی ناوی خۆت کاریان لەسەر بکە ئینجا بیگوازەوە بۆ بۆشایی وتار.--◂ ئێپین لێدوان ‏٢٢:٣٣، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بە چاوان -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٣:٥٠، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چۆن بابەت بوو موبایل وەربگێرم

سڵاو کاک ئارام بابەتی Kurdish culture ئەمەوێ وەریبگێڕم بۆ زمانی کوردی بە موبایل چۆن بکەم؟ Arya sarhan (لێدوان) ‏٢٠:٠٣، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە تۆش بێت بەڕێز @Arya sarhan: و بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! سەرەتا پێشنیار دەکەم خۆت فێری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکەیت. ئێستا بۆ پرسیارەکەت مادام مۆبایل بەکار دەھێنیت، تکایە لە خواری خوارەوەی گشت پەڕەیەک دوگمەیەک ھەیە کە نووسراوە کۆمپیوتەر؛ دایگرە بۆ ئەوەی بتوانیت وەک کۆمپیوتەر بەکاری بھێنیت. بۆ دروستکردنی وتار دەتوانیت تەواوی دەقە ئینگلیزییەکە لەبەر بگریتەوە و پاشان لێرە ناوی وتارەکە بنووسیت و دەقە لەبەرگیراوەکەی تێدا دابنێیت، پاشان دەست بکەیت بە وەرگێڕانی، پاشان پاشەکەوتی بکەیت. یان ھەر بە ئامرازی وەرگێڕان دەتوانیت کارەکە بکەیت ئەگەر ئارەزوو بکەیت؛ لە سەری سەرەوە دوگمەی بەشدارییەکان داگرە > دوگمەی وەرگێڕان داگرە > ھێمای + داگرە > لە بۆشایییەکە ناوی وتارەکە بە ئینگلیزی بنووسە > دەست بکە بە وەرگێڕان، و لە کوتاییدا پاشەکەوتی بکە. ئەگەر پێویستت بە ھەر ھاوکارییەک بوو، تکایە ئاسوودە بە و ئازادانە پرسیارەکانت بکە:) ھیوادارم چێژێکی خۆش ببینیت لەکاتی دەستکاریکردنی ئەم ئینسایکلۆپیدیایەدا. دووبارە بەخێربێیت! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٢٩، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەمباش ئارام بکر,

ئەمن ئارمانم لە ڕۆژھەڵات لەسەر ویکیپێدیای کوردی ئەنووسم. تکایە کەمێ رێنماییم بکە کە چۆن ببم بە ئەدمین -- Arman Aminnejad (لێدوان) ‏٢٣:٠٩، ٢ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو بەڕێز @Arman Aminnejad: بۆ بوونە بەڕێوەبەر لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی، سەرەتا لێرە داوایەک پێشکەش بکە، بەڵام ئەستەمە پێت بدرێت چوون ماوەی بەشداریکردنت زۆر کەمە و دەبێت ماوەیەکی چاک بەشدارییت کردبێت و خۆت بۆ کۆمەڵگە سەلماندبێت کە بەکارھێنەرێکی نیازپاکی؛ بەھیوای بەشداریی سوودبەخش و زیاترین لێت تا پشتگیریی مافی بەڕێوەبەرایەتیت بکەین. سوپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٣٥، ٣ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاكردنی نوسه‌ عه‌ره‌بیه‌كان

دەمباش ئارام بکر,

من پێشوو تر كه‌ بابه‌تم ئه‌نووسی له‌سه‌ره‌وه‌ ته‌خته‌یه‌ك هه‌بوو كۆمه‌لێك مواسه‌فاتی تیا بوو كه‌ به‌كارم ئه‌هێنا بۆ بابه‌ته‌كانم ئێستا دیار نه‌ماون یه‌كێك له‌وان چاكردنی نوسه‌ عه‌ره‌بیه‌كانه‌ ئێستا چۆن بیدۆزمه‌وه‌ ؟ --✓Gyan333 (لێدوان) ‏٢١:٥٢، ٢٤ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو بەڕێز @Gyan333: ئەو دووگمانە پێشووتر خۆکارانە بۆ ھەموو بەکاربەرێک چالاک بوو، بەڵام ئێستا گوازراوەتەوە بۆ ئامرازەکان. بۆ چالاککردن بڕۆ بۆ ھەڵبژاردەکان > ئامرازەکان > لە بەشی دەستکاری دا دوگمەی دەستکاریی زیاتر چالاک بکە؛ ئێستا دەتوانیت کەڵکیان لێ وەربگریت. سپاس بۆ سەرجەم بەشدارییە بەنرخەکانت! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:١٣، ٢٥ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سوپاس بۆ دۆزیمه‌وه‌ --✓Gyan333 (لێدوان) ‏١٩:٥٩، ٢٥ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تاگی سڕینه‌وه‌

دەمباش ئارام بکر,

سلام تاگی سڕینه‌وه‌ی وتاره‌كان لای من كارناكات

به‌ڵكو هه‌ڵده‌ستێت به‌ سڕێنه‌ویه‌ سه‌رجه‌م بابه‌ته‌كانی ناو بابه‌ته‌ی من له‌ناویم له‌و كاته‌ی كه‌ ده‌ستكاری بابه‌ته‌كه‌ ده‌كه‌م له‌وێ كلیك له‌ تاگی سرینه‌وه‌ ئه‌كه‌م له‌جیاتی تاگی سرینه‌وه‌م بۆ دابنێ هه‌لده‌ستێ به‌ سرێنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م نوسنیه‌كانی ناو بابه‌ته‌كه‌. -- ✓Gyan333 (لێدوان) ‏١٩:٥٨، ٢٥ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەمباش @Gyan333: زۆر سوپاس بۆ ئاگادارکردنەوەکەت. لە ویکیپیدیا:دیوەخان (تەکنیکی)#دووگمەکان داوام لە برادەران کردووە و بەشکووم بتوانن چارەسەری بکەن. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٤٠، ٢٨ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
هه‌ر ته‌نها ئه‌م تاگه‌ نییه‌ به‌لام ئه‌م تاگه‌ زۆر گرنگ بوو بۆیه‌ ئه‌وم پێ وتی تاگی هێشتا ماون كه‌ كارناكه‌ن ئه‌وانیشت پێ بلێم؟ --Gyan333 (لێدوان) ‏١٨:٤١، ٢٨ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gyan333: گەر بیڵێیت، سوپاست ئەکەم. بەڕاست! زانیوتە وپ:پسخ نوێکراوەتەوە؟ و تاگەکەش پەکی نەخستووین:) -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٤٧، ٢٨ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من له‌ نوێكراوه‌كانی ویكپیدیا ئاگادار نیم به‌لام ئه‌مه‌ویت داڕێژه‌یه‌كی نوێ وه‌رگێرمه‌ سه‌ر كوردی ئه‌توانیت به‌سه‌ری دا بچیته‌وه‌ گه‌ر وامكرد؟ --Gyan333 (لێدوان) ‏١٨:٥٠، ٢٨ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کام داڕێژە؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٥٢، ٢٨ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بێ لایه‌نی

دەمباش ئارام بکر,

ئه‌توانم بزانم به‌ لایه‌نی ئه‌م وتاره‌ی گه‌ڕانته‌وه‌ له‌كوێیه‌ ؟ سوپاس --Gyan333 (لێدوان) ‏١٨:٢٨، ٢٨ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەمباش @Gyan333:، لێرەدا وەڵامم داوەتەوە. سوپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٣٤، ٢٨ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وه‌لامی تاگی سرینه‌وه‌شت نه‌داوه‌ته‌وه‌ وه‌لامی ئه‌ویش به‌ره‌وه‌ سوپاس --Gyan333 (لێدوان) ‏١٨:٣٦، ٢٨ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ویكپیدیا

دەمباش ئارام بکر,

تكات لێده‌كه‌م بوه‌سته‌ له‌ ده‌ستكاری كردنی كاره‌كانم من هه‌ول ئه‌ده‌م بابه‌تی زیاتر بنووسم له‌ ویكپیدیا ئه‌وه‌ 2 جاره‌ هه‌لده‌ستی له‌ لابردنی ئه‌م سه‌ره‌ ڕوونكردنه‌وه‌ی زیادی ئه‌كه‌م ئه‌گه‌ر شێوازی نوسینه‌كه‌ی هه‌له‌یه‌ بیگۆره‌ بۆ ئه‌و شێوازه‌ی له‌ كوردی به‌كاری دێنن به‌لام مه‌یسره‌وه‌ تۆ وا ئه‌كه‌ی من واز له‌ ویكپیدیا بێنم سه‌رجه‌م به‌شداریه‌كانم ڕاگرم له‌ ویكپیدیا یاسایه‌ك هه‌یه‌ له‌ ویكیپدیا ئه‌لێت ئەگەر سیاسەتێک ڕێگریت لێدەکات لە باشترکردنی ویکیپیدیا، پشتگوێی بخە. ئێره‌ش ببینه‌ ویکیپیدیا:شەڕە_دەستکاری -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏١٩:١٧، ٢ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

[ڕووخۆشی] سڵاو بەڕێز @Gyan333: من دەستخۆشییت لێ دەکەم و خۆشحاڵم کە ویکیپیدیا سامانێکی بەنرخی وەک تۆی هەیە، بەڵام ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە و هەموو کەسێک دەتوانێت دەستکاریی بکات، و ناوەڕۆک هی گشتییە. ئێمە لە پێناوی خزمەتکردنی زمانەکەمان لێرەین، و من هیچ دەستکارییەک بەبێ هۆکار ناکەم و لە کورتەی دەستکارییەکەدا هۆکارەکەم نووسیوە و تێبینی بکە نووسراوە گەڕاندنەوەی گۆڕانکارییەکی نیاز پاک...؛ کەواتە من دەزانم تۆ نیەتت باشە. و بەشی دەربارە یان زیاتر بزانە پێویست نییە چوون گەر من بەدوای ئەو وتارەدا بگەڕێم، دڵنیابە کە دەربارەی ئەو بابەتە دەخوێنمەوە و لەوە دەرناچێت. هەموو یاساکان پشتگوێ بخە مەبەستی لە سیاسەت و ڕێساکانی ویکیپیدیایە، نەک شێوازەکەی، و من و تۆ شەڕە دەستکاریمان نەکردووە و دەستکاری ئاسایین. بەهەرحاڵ، هیوادارم لە وتەکانم زویر نەبووبیت:) و گەر وتەیەکی ترت هەیە، لە خزمەتام. زۆر سوپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٣٧، ٢ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من ده‌مه‌وێ له‌ فه‌یسبووك قسه‌ بكه‌ین نامه‌شم بۆت ناردووه‌ :) -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏٢١:٤٠، ٢ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ویكیهه‌وال

دەمباش ئارام بکر,

ئاماژه‌ت به‌ ویكی هه‌وال كرد ئه‌توانی ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتر بده‌یت له‌سه‌ری سوپاس -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏٢٠:٥٩، ٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەمباش @Gyan333:، زۆر ببوورە کە درەنگ وەڵامم دایتەوە. ویکیھەواڵ پرۆژەیەکی دامەزراوەی ویکیمیدیایە، کە بۆ سەرچاوە ھەواڵییەکانە و وەک ویکیپیدیا ناوەڕۆک ئازادە، بەڵام ویکیھەواڵی ئێمە ھێشتا دروست نەکراوە و کاری دەوێت. بڕۆ بۆ ویکیھەواڵ لە ئینکیوبەیتر. سوپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٢٦، ٧ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زانیاریه‌كانی من چ په‌یوه‌ندی به‌ ویكیهه‌وال هه‌یه‌ بۆ بیگوزامه‌وه‌ بۆ ئه‌وێ؟ به‌ تایبه‌ت ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕیش نوسی بووم؟!؟ -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏١٩:٣٨، ٧ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
گەر ئێمە هەواڵەکان لە ویکیپیدیادا بنووسینەوە، ئەوا چتێک نامێنێت بە ناوی زانیارینامە. تکایە بنۆڕە ویکیپیدیا بڵاوکەرەوەی بیرۆکە نوێکان نییە. سوپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٥٤، ٧ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

توینکڵ

سڵاو، بێزەحمەت وتارێک بۆ تاقیکردنەوەی توینکڵ دروست بکە. و لێدوانەکەشت ئەرشیڤ بکە زۆری ئەوێ تا ئەکەێتەوە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٦:٠٠، ٨ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە تۆش بێت، پەڕەکەم دروستکرد [بڕوانە سخ]. بەسەرچاو، ئێستا ئەرشیڤی دەکەم. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٠٨، ٨ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]