لێدوانی بەکارھێنەر:Aram/ئەرشیڤی ٩

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بازدان بۆ سەرەوە
بازدان بۆ خوارەوە


ئینستاگرامی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی

سڵاو کاک ئارام، بۆ ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی ئینستاگرامی نییە، ئایا دەتوانین یەکی بۆ ساز بکەین وەک ویکییەکانی دیکە؟ AGH (وتووێژ📝) ‏١٠:٣٢، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە ئێوەش @Ahrir:، ببوورە کە درەنگ وەڵام دەدەمەوە. ئەمە بەھۆی دەوامەکەمەوەیە، و ئاواش دەبێت. ئێوە پەیامی خۆتان بنێرن و ھەرکاتێک دەرفەتم ھەبوو، وەڵامتان دەدەمەوە. سەبارەت بە پرسیارەکەت، نەخێر، ئەوەندەی من بزانم تا ئێستا ھیچ ھەژمارێکی ئینستاگرام (یان نازانم چ ناوێکی ھەیە) نییەتی. باشترە کاک @Serchia: و/یان @Kushared: وەڵامێک بدەنەوە چونکە خۆم ھەژماری ئینستاگرامم نییە و بەکاریشم نەھێناوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٢٩، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر باشە کێشەیەک نییە ھەر کات بۆتان کرا وەڵام بدەنەوە. ھیوادارم لە ئینستاگرامیش ھەژمارێکی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندیمان ھەبێت، ئێستا ویکیپیدیای ئینگلیزی بە ناوی «wikipedia» و ویکیپیدیای عەرەبی بە ناوی «arabicwikipedia» ھەژماریان ھەیە، ھەروەھا ویکیفەرھەنگی کوردی (کورمانجی)ـش لە ئینستاگرام بە ناوی «wikiferheng.ku» ھەژماریان ھەیە، پەیجێکیش بە ناوی «central_kurdish_wikipedia» لە ئینستاگرام ھەیە کە پێنج ساڵە چالاکی نەماوە، ئایا ئەو پەیجە پەیوەندی بە ئێمەوە ھەیە یان ھی ویکی خۆمان نین؟ AGH (وتووێژ📝) ‏١٧:٠٩، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Ahrir: ڕاستییەکەی من ئاگادار نیم. باشترە چاوەڕێی برادەران بکەیت تا وەڵامت بدەنەوە. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٢١، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئێمە لە توویتەر و فەیسبووکین، ڕاستی لە هیچێکیان ئەوەندە خەڵکە کۆنابنەوە کە سوود بە ویکیپیدیا بگەیەنن. تەنها شتە ئەوەیە کە لایک و کۆمێنت دەکەن. ئەو شتە لە زمانەکانی دیکەی ویکیپیدیاش هەیە کە لە ئاستی ئێمەوە نزیکن. بۆیە وەک خۆم پێم باش نییە بۆ قۆناغی ئێستا بچینە تۆڕی دیکە. ئەگەر لە توویتەر و فەیسبووک دەتوانن چالاک بن ئەوا دەتوانین شتێکتان بۆ بکەین. Kushared (لێدوان) ‏١٧:٢٦، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک @Kushared: لە باشوور ئینستاگرام کەم بەکاردێنن و زیاتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە وەک سناپ چەت و فەیسبووک و ئەمانە کەڵک وەردەگرن، بەڵام لە ڕۆژھەڵات بەڕاستی ئینستاگرام زۆر بەکاردێت و گەر کەسێک نەیبێت زۆر شتێکی سەیرە! بۆیە ئەگەر لە ئینستاگرام پەیجێکی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی ھەبێت زۆر باش خەڵکی ڕۆژھەڵات و ھەروەھا باشووریش دەتوانن لەگەڵ ئەو وێبگەیە ئاشنا بن. وا بزانم پێشدا ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی ھەژماری ھەبووە بە ناوی «central_kurdish_wikipedia» ئایا ئەوە پەیوەندی بە ویکیی کوردییەوە ھەیە یان نا؟ AGH (وتووێژ📝) ‏١٨:٣٣، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە توویتەر ڕۆژهەڵاتی باش هەن و لە پەڕەی ویکیپیدیان. قسەکەت درووستە کە لە ئینستاگرام چالاکن، لە باشووریش ئینستاگرام باوە بەڵام خەڵکی زیاتر هەر بەدوای بابەتی کاتبەسەربردن و سەرگەرمین. ئەو پەڕەیەش لەوانەیە بەکارهێنەرانی پێشوو درووستیان کردبێت، چونکە ڕاستی ئاگاداری نیم. Kushared (لێدوان) ‏١٩:٤٢، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Kushared: ئەی بۆ دروستکردنی ھەژماری ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی لە ئینستاگرام دەبێت لە دیوەخان باسی لێ بکرێت و بە ڕای گشتی باسەکە کۆتایی پێ بێت؟ AGH (وتووێژ📝) ‏٢٠:٢٤، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

باسەکە بکەرەوە، پێموانییە کردنەوەی خراپ بێت بۆ ناساندن بەڵام بۆ هاتنی خەڵکی نوێ ئەوا هەندێ زەحمەتە. Kushared (لێدوان) ‏٠٥:٤٨، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر باشە، بۆ داھاتوو باسێکی دەکەمەوە بزانم کۆمەڵگا چی دەڵێن. AGH (وتووێژ📝) ‏٠٩:٥٥، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاتی خۆی بەکارھێنەرێک ھەژمارێکی لەوێ دروست کرد، بەتەواوی لەبیرم نییە کێ بوو. ئێستا کە لە فەیسبووک و تویتەر ھەژمارمان ھەن، و ھێشتاش باش پێیان ڕاناگەین، زیادکردنی یەکێکی دیکە ڕەنگە شتێکی دیکە لە مەسەلە نەگۆڕێت. ئەگەر پێشتان وایە کەڵکی ھەیە و کاتتان ھەیە، دەکرێ ھەر خۆتان ھەژمارێک بکەنەوە. سەرچیا‏٠٨:٣٠، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Serchia: لێرەدا باسێکمان کردەوە، گەر ئینشاڵڵا دەنگی لەگەڵ زۆرتر بن ئەو دەم ھەژمارێکی دەکەینە و دەتوانێت ھەر کەڵکی بچووکیش بێت بۆ ئێرە ھەیبێت. AGH (وتووێژ📝) ‏١١:١٢، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏٢٢:٢٠، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)

ئەرشیڤی داواکاری مافەکان

کاتی ئەرشیڤکردنی داواکاریییە سەرکەوتوو و ناسەرکەوتووەکانیش ھاتووە بەڕێزتان چی دەلێن؟ —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٨:٣٢، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad: دەبایە پێش ئێستا ئەرشیڤ بکرابایەن. بۆت کار لەسەر ئاستی ٢ دەکات، و ھیچ ڕێگەیەکی خۆگەڕ شک نابەم بۆ ئەرشیڤکردنی ئەو داواکارییانە. پێم وایە دەبێت بەدەست بکرێن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٤٣، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Aram پرسیارم کرد ڕێگە ھەیە بۆ ئەوەی ئەمانەش ئەرشیڤ بکەین. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٩:٣٧، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: پرسیارت لە من کرد یان لە دەرەوە؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٤٥، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە دەرەوە بەکارھێنەر MusikAnimal پەرەپێدەری بۆتێکە کە کار لە مافەکان دەکات و ئەو مافانە ئەرشیڤ دەکات کە سەرکەوتوو بوون و سەرکەوتوو نەبوون. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٩:٥٣، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەھا، بژیت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٥٨، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەوڵ دەدەم بزانم بۆتەکەی ناھێنێتە ئێرەش :) ئم ئم. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٠:٠٠، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Right now the bot is fairly hardwired to enwiki's request for permissions process. If you have an identical process at ckbwiki, I may be able to help, but it's still a lot of work on my end as I'd need to make it translatable. I'm not sure I will have time for this is the near future, but I shall try :)

بەڕێز @Aram قسەم لەگەڵ خاوەنی بۆتەکە کرد وەڵامیشم وەرگرت، بەڵام پێویستم بوو شتێک بزانم بۆ ئەوەی وەڵامی بدەمەوە، پێشوو تر کە بۆتی InternetArchiveBot ھێنراوە بۆ ئێرە، ئێمە خۆمان کاری وەرگێرانەکەمان گرتۆتە ئەستۆ وایە؟ —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٥:٤٨، ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: ھەر خۆمان وەرگێڕانەکانمان کردووە. بۆ InternetArchiveBot زانیاریی تەواوت لای بەکارھێنەر:Épine دەست دەکەوێت چونکە وەختی خۆی ئەو ئەو بۆتەی ھێنایە ئێرە. بڕوانە داواکارییەکە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٣٠، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
تەواو وەڵامێکی گرنگم وەرگرت  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٩:٣٤، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نێوانویکیی پەڕەی بەکارھێنەر

دەمباش کاک @Aram، ماندوو نەبیت. نەمزانی لەکوێ پرسیار بکەم بۆیە لە تۆ دەپرسم چونکە تۆ شارەزایت، بۆچی ناتوانم نێوانویکی بۆ پەڕەی بەکارھێنەرم بکەم؟ ھەڵبەست (لێدوان) ‏١٢:٠٧، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز @Halbast1 ئەگەر ئاسایە من وەڵامی بدەمەوە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٤:٢٥، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad زۆر ئاسایییە، بفەرموو. ھەڵبەست (لێدوان) ‏١٥:٠٨، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Halbast1 جێگیرکردنی نێوانویکی جیاوازییەکی زۆری نییە لەگەڵ دانانی پۆل لە پەڕەیەک، ئەگەر ھەژمارت ھەیە لە ویکییەکی تر بەم شێوەیە دەکەیت بۆ نمونە لە ویکی ئینگلیزی ھەژمارت ھەیە:
  • [[en:User:Halbast1]]
ئەمە لە پەڕەکەت دابنێ ڕاستەوخۆ نێوانویکی دەکات بۆ ھەژمارەکەت لە ویکی ئینگلیزی، ببورن بۆ دواکەوتن  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٧:٣٢، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وە پێشنیار دەکەم گەر پرسیارت ھەبوو و بەپەلە بوویت ھەر لە ویکی ئینگلیزی پرسیار بکە بە ماوەیەکی زۆر کەم وەڵامت دەدەنەوە بڕۆ بۆ Tea House لەوێ چەندەھا خۆبەخش ھەیە بەردەستن و وەڵامی پرسیارەکان دەدەنەوە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٧:٣٣، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad زۆر سپاس خاتوون گیان بۆ وەڵام و پێشنیارەکەت! ھەڵبەست (لێدوان) ‏١٧:٥٤، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وە بەرێز @Halbast1 لە دیوەخان بەشی پێشنیارەکان، دەنگدانێک بەڕێوەیە تا مافێکی نوێ بھێنینە ناو ویکیپیدیای کوردی تکا دەکەم بەشداری بکەیت، چونکە چەن بەشداری و پشتگیری زیاتر بێت ئەوەنە داواکارییەکەمان بەھێزتر دەبێت لە ھێنانی مافەکە بۆ ناو ویکی سۆرانی {زۆر سپاس}} —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٨:١٦، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Halbast1: لەبەرئەوە وەڵامم نەدایتەوە چونکە ساکوورا گرتییە ئەستۆ. بۆ گرێدانی پەڕەکانی بەکارھێنەری، ئەوەی ساکوورا وتی دروستە. بۆ ھۆکارەکەشی کە بۆچی ناتوانیت پەڕەی بەکارھێنەریت لە پڕۆژەکانی تر گرێ بدەیت، بڕوانە ئێرە کە تێیدا وتراوە کە لە ویکیدراوە ڕێککەوتوونە کە پەڕەکانی بەکارھێنەری و پەڕە تایبەتەکان لەڕێگەی ویکیدراوەوە گرێ نەدرێن. دڵنیا نیم، بەڵام وا بزانم ئەمە باسەکەیە لە ویکیدراوە کە لە ٢٠١٣ کراوە. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:١٣، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Flood Flag

سڵاو بەرێز @Aram دەتوانی بۆ ماوەیەکی کاتی ئەو مافە بدەیت بە بەکارھێنەر:SakuraHanaExperiment دەستکارییە دووپاتکراوەکانی پێدەکەم وەک گواستنەوەی ناوی وتارەکان و کە نامەوێ لە دواین گۆڕانکارییەکان دەربچێت ئەمە ھۆکارێک کە ئەم داوایەم کردووە  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٣:١٣، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Sakura emad: نەکرا ھەژماری تاقیکاری وەک ھەژماری سەرەکی بەکارمەھێنە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٣٨، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram من لە ئێستادا ناتوانم بچم ھەژمارێکی تر دروست بکەم کە تایبەت بێت بە دەستکارییە دووپاتکراوەکان، بۆیە تکایە مافەکە بدە بە بەکارھێنەر:SakuraHanaExperiment تا ئەوکاتەی مافەکە بەھەڵە بەکارنەیەت ھیچ کێشەیەک بۆ ویکیپدییا دروست ناکات بەڵکو سوودیشی پێدەگەیەنێت، تکایە تێبینی ئەوە بکە ھیچ سوودێک بە پڕۆژەکە ناگات گەر من دەیان و سەدان دەستکاری دووپاتکراو بە ھەژماری سەرەکی بکەم لەجیاتی ھەژماری تر. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٩:٤٣، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وە جگە لەوەش ئەوەم لەبیر نەچووە کە ھەندێک لە ئەندامانی ویکیپدیا پێیان وایە من بۆ زیادکردنی ژمارەی دەستکاری بەشداری دەکەم—— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٩:٤٥، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: ببوورە، من نایدەمە ئەو ھەژمارەت. گەر بۆ ھەژمارە فەرمییەکەت دەوێت، ئەوەیان شتێکی ترە و دەتوانم بۆ چەند ڕۆژێک بتدەمێ. بۆ ژمارەی دەستکاریش، حەز دەکەی، بیکە ملیۆنێک. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٢٤، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەتوانم بزانم ھۆکاری یاسایی چییە بۆ ئەوەی نەیدەیت بە ئەوەی تر؟ @Aram  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٠:٢٥، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: پێشتر وتوومە کە ھەژماری تر (جگە لە فەرمییەکەت) بۆ دەستکاری بەکارمەھێنە. ئەو ھەژمارەی ترت تەنیا بۆ تاقیکردنەوە بەکاربێنە نەک بەشداریکردنی سەرەکی لە پڕۆژەکە. گەر ناشتوانم قەناعەتت پێ بکەم، تکایە داوا لە بەڕێوەبەرێکی تر بکە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٢٩، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئۆھ، نا تکایە بۆ ماوەی ھەفتەیەک بیدە بەم ھەژمارەم، لەم ھەفتەیە وەک لێرە دەبینرێ خەریکی ڕێکخستنەوەی وتارم پێویستم بە مافەکە ھەیە  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٠:٣٢، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: بۆ ماوەی دوو ڕۆژ دەتدەمێ تا کارە دووپاتەکانتی پێ بکەیت. لێدوان ھەیە؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٢١، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر باشە، بەڵام ھەسناکەی ئەمە کێشە دروست دەکات لە بەشدارییەکانم؟ —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٥:٥٣، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من تەنھا کاری وتار ناکەم و دەستکاری ویکیپیدیاش دەکەم بەم شێوەیە ھیچ کام لە دەستکارییەکانم دەرناکەوێت لە دوایین گۆڕانکارییەکان. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٥:٥٤، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: مادام بۆ ماوەی یەک ڕۆژ پێتم دا. ھەوڵ بدە چی کاری دووبارەت ھەیە، لەو ٢٤ سەعاتە بیکەی. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٢٤، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
😢 بەڕێز @Aram ئاوا ھیچ سوودی نییە، کارەکانی من درێژ خایەنن ئەگەرنا نەم دەوت ھەفتەیەک. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٩:٥٧، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کێشە نییە من فشار ناخەمە سەر بەڕێزتان ھەوڵ دەدەم ڕاوێژ بە بەرێوەبەرێک بکەم —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٩:٥٧، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٩:٥٨، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏١٦:٢٧، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)

داوایەکی برایانە و ناوی وتارەکان

دەمباش Aram, سڵاو کاکە ئارام، ھیوادارم باش بن، ببورن نەمزانی ئەم داوایە لە کوێ دابنێم وتم بەڵکو بەڕێزتان ئیشێکی لەسەر بکەن، یان لانی کەم ھەر ئاگادار بن.
دوو پەیامم ھەیە لەم نووسراوەم،
١-

زۆری وتار و بێسوودی ناوەڕۆکیان:

تکایە با خۆمان ھەڵ نەخڵەتێنین و وا بزانین ژمارەی وتاری زۆر وەک زۆربەی بەکارھێنەرە چالاکەکان ئامانجیان گەیشتن بە ١٠٠ ھەزار وتارە، دەبێتە ھەنگاوێکی گەورە بۆ ویکی، ڕاستیەکەی ئەو ئامانجە زۆر بە لاڕیدابەرە و زۆری و بۆری وتارەکان بووە بە کێشە، بەڕای من ئەگەر تەنھا ١٠ ھەزار وتاری ڕێکوپێک ھەبێت کە کەسێک زانیارییەکی سەرەتایی لەسەر ئەو باسە دەست بکەوێت (وەک ویکی ئینگلیزی) ئەوا زۆر باشترە لەو ھەمووە وتارە، ئەگەر ١٠٠ ھەزار وتاریشمان ھەبێت، بەڵام ھەمووی ھەر کۆلکە بن و بەقەد گەڕانی وشەکە لە فەرھەنگدا سوودی ھەبیت، ئەوا چ سوودێکی دەبێت؟

ئەگەر تەنھا ژمارەی وتار لاتان گرنگە(بەڕیزتان نا، مەبەستم ئەو کەسانەیە) ئەوا فەرموون با ئەم ٣٠٠ ھەزار وتارەی(پڕۆژەکە، لیستی وتارەکان بە درێژ و کۆلکەوە) ناو و لیستی گۆرانیەکان لە ویکی ئینگلیزیەوە بکەین بە کوردی! ٣٠٠ ھەزار، بەڵام سوودی چی دەبێت؟ ھیچ! بەداخەوە ئەوەی ئێستە ئەیبینم زۆرتر ئامانجەکە بووە بە زیادکردنی ژمارەی وتار، نەوەک وتارێک کە خۆمان ڕوومان ھەبێ بیخوێنینەوە. ڕاستی ئەگەر پرسیارێک بکەین، ئەو وتارەی دەینووسین، کەسێک بیخوێنێتەوە و ھیچ لەسەر باسەکە نەزانێت، ئایا شتێک فێر دەبێت؟ ئەگەر بەڵێ بوو، ئەوا ئینجا با بچین وتارێکی نوێ دروست بکەین. ڕەنگە نەکرێت بەکارھێنەری نوێ ئەم شتە جێبەجێ بکات، بەڵام ھیچ نەبێ ئەمانە دەتوانرێت بەسەر بەکارھێنەرە چالاک و خاوەن مافەکاندا بسەپێنرێت. تێبینی: من دژی وتاری کۆلکە نیم، وتارێکی کۆلکەی لەم شێوەیە یان ئەمە ئەگەرچی کورتن، بەڵام لە نەبوونی زۆر باشترە و خوێنەر سوودێکی ھەر لێ دەبینێت.


٢-

کێشەی ناوی وتارەکان:

کێشەکە لە کوێیە؟ من وەک کەسێک کە زمانی کوردی زمانی دایکمە و ئەیزانم، ھەندێک جار کاتێک ئەمەوێت بۆ وتارێک بگەڕێم لە ویکی سۆرانی، دەگەڕێم نایدۆزمەوە، پێویستە بچم لە ویکی ئینگلیزی وتارەکە بدۆزمەوە و لە ڕێگەی بەستەری زمانەوە بێمەوە بۆ ویکی سۆرانی! (بزانم چ ناوێکیان بۆ داناوە) نموونەیەکی خێرا، بۆ وتاری بۆریناسی (لەگەڵ ئەوپەڕی دەست خۆشی بۆ نووسەرەکەی) وام زانی نییە، ڕۆشتم لە ویکی ئینگلیزەوە ھاتمەوە بۆی!

تکایەکی برایانەم ھەیە با پاسدانی وتارەکان فلتەرێکی بەھێزی لەسەر بێت و وشەیەکی گونجاو ناوی وتارەکە بدۆزرێتەوە بۆی شتێک بێت کە خەڵکی ئاسایی بەو ناوە بەدوایا بگەڕێت، لانی کەم ڕەوانەکەری ھەبێت ئەگەر ھەر نەگونجا. یەعنی جێگەی قبووڵ نییە، من بۆ وتارێک کە ھەبێت بگەڕێم و نەزانم ناوەکەی چییە!

ڕاستە ناوەڕۆک گرنگە بەڵام ئەگەر ناوەکەکە بەجۆرێک بێت کەس بۆی نەدۆزرێتەوە ناوەڕۆکەکەی گرنگی لە چیایە؟

قسەی کۆتاییم

ئەگەر ئەم کارانە بکرێت یان نا شتێکی ئاساییە و لە خەمخۆریم بۆ پڕۆژەکە، و بیر لە ماندووبوونی ئەو کەسانە دەکەمەوە کە تەمەنێکە کاریان لەسەری کردووە، با بە شتی یچووک سیمای ویکیەکە نەگۆڕیت و نەبێتە لانەیەکی بێسوود، بۆیە ئەمەم نووسیوە ئەگەر نا، بوون و نەبوونی ویکی سۆرانی ھیچ بۆ من ناگۆڕێت، من وەک خۆم تا ئێستا زانیارییەک لە خوێندنەوەی وتارێکی ویکی سۆرانیەوە فێر نەبووم(مانای ئەوە نییە کە خراپە) ، بەڵام ئەرکی منە ئەو شتەی ئەیزانم بەپێی توانا لە زمانەکانی ترەوە بەردەستی بکەم بە زمانی کوردی و ھەست بە ئارامی دەکەم، چونکە بەڕای من ویکی سۆرانی بۆ کەسێکە کە تەنھا زمانی کوردی بزانێت و نەتوانێت بە زمانێکی دی بخوێنێتەوە و زانیاریی دەست بکەوێت، ئەگەر نا بەڕای من کەسێک ئینگلیزی و عەرەبی بزانێت نایەت لێرە شت بخوێنێتەوە دەچێتە ویکی عەرەبی و ئینگلیزی یان وێبسایتێکی تر.


ئەم کارەی نووسەرەکانی ویکیپیدیا ئەیکەن، لەبەر قورسی و ویستنی کاتێکی زۆر بیریان لای ئەوە نەماوە ئەم کارەی ئەیکەن ڕاستە یان نا؟ ھێندەی ئەو کاتە سوودی ھەیە یان نا؟
ھەموو کارێک دەبێت بزانێت ئامانجی چییە و بەپێی ئەوە ئیش بکات، سەیری کوردیپیدیا بکەن، ئەو کتێبانەی دای دەنێت چ خزمەتێکی گەورەی کردووە! ئێستا ئەوان پێویستیان بەوە نییە وتاری دوورودرێژ بنووسن، پێویستیان بە زۆری کتێب و وتاری جیاوازە، ئێمەش ڕێک بە پێچەوانەی ئەوانەوە..

کورتەی قسەم: "ویکیپیدیا با تەنھا وەک حەزێک و زیادکردنی وتار سەیر نەکرێت، بیرێک لە سوودەکەشی بکەنەوە، با کەسێک کە سەیری وتارێکی کرد بێ ئەوەی ھیچی لێ بزانێت، ئەوەنە فێر ئەبێت کە کەسانی تریش فێر بکات؟ جگە لە ویکیپیدیای ئینگلیزی، تەنانەت ویکیەکانی تریش بە ئەستەم ئەو ئامانجە ئەپێکن، ویکیەکان بوونەتە جێگەی نووسین و نووسین و نووسین و زیادکردنی وتار! کارێک کە کاتێکی زۆر ئەخایەنێت و سوودەکەی ھێنەی ئەو کاتە نییە!"

"دوای نووسینی وتارێک، خۆت بخە جێگەی کەسێک ھیچ لەو بابەتە نەزانێت، ئەگەر خوێندیەوە شارەزای ئەبێت؟ ئەتوانێت زانیارییەکانی بگەیەنێت بە کەسانی دی؟ ئەگەر بەڵی بوو ئەوجا وتارێکی نوێ بنووسە."


ماندوو نەبن و ئەوپەڕی ڕێز. Daniel (گفتوگۆ) ‏٢٠:٠٨، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاکە @Daniel abdullah: ببوورە، لەبەر بێمەجالی زوو وەڵامم نەدایەوە.
سەبارەت بە پەیامی یەکەم
با من لە خۆمەوە دەست پێ بکەم کە بەڕاستی لەوەتەی ئەو چوار ساڵ و نیوەی کە لە ویکیپیدیام، وتارەکانم نەگەیشتوونەتە ١٠٠ دانەش. من خۆم زۆر ڕقم لە وتاری کۆلکەیە بەتایبەتی گەر بە مەبەستی زۆرکردنی ژمارەی وتار دروست کرابێت یان بکرێت. وتارەکانیشم بگەڕێیت بڕوا ناکەم جگە لە چوار پێنج وتار ھی زیاتری کۆلکە بدۆزیتەوە (گەر چی ھەموویان ھێندەش بە ناوەڕۆک نین) چونکە من خۆم بڕوام بە زۆرکردنی ژمارەی وتار نییە. بەخوا من خۆم توانام ھەیە بەس خۆم مانگانە ١٬٠٠٠ وتار یان زۆر زیاتریش بڵاو بکەمەوە، بەڵام نایکەم. ئەو کاتەی ھاتمە ویکیپیدیا، ویکی کەمتر لە ٢٠،٠٠٠ وتاری ھەبوو، بەڵام ئێستا بە ھەوڵی چەندین دڵسۆز وتاری زۆر باش دروست کراوە. تەنانەت وتاری وامان ھەیە وەک گرێتا توونبەری کە گەیشتووەتە ئاستێک کە لەدەرەوەی ویکیپیدیا (نەک لە سەرچاوە کوردی و عەرەبییەکان) باس بکرێت. ئەوە بۆ ئێمە زۆرە! ئێستا ھەندێک وتار ھەن وەک ٤ی تشرینی یەکەم و ٢٠٢١ کە گەر کۆلکەش بن، بە ناچاری دەبێت دروستیان بکەین چونکە ئەو جۆرە وتارانە وردەوردە پەرەیان پێ دەدرێت. لە فەیسبووکیش وتوویانە کە زۆرکردنی ژمارەی وتارەکان کەڵکی نییە؛ ناوەڕۆک گرنگە. بە بڕوای من ویکیی خۆمان گەر چی بە گوێرەی پێویستیش نییە، بەڵام زۆر باشیش ھاتووە. زۆرێک لە ویکییەکان پێشبڕکێی زۆرکردنی ژمارەی وتار دەکەن کە ئێمە تا ئێستاش وامان نەکردووە. بەخوا بمانەوێت، دەتوانین تەنیا بە زۆرکردنی ژمارەی وتاری کۆلکە کە خەڵکی ئێستا عەقڵی لە چاویدایە، وا لێ بکەین کە لەسەر کەناڵەکان و چوزانم ھەموو جۆرە میدیایەک بانگمان بکەن و خۆمان فش بکەینەوە، بەڵام ئێمە ئەوە ناکەین. ویکیی ئێمە لە ڕووی وتارە باش و ھەڵبژێردراوەکانەوە لە چاو زۆر ویکیی تر کە پێشبڕکێ دەکەن یانیش بە وەرگێڕی گووگڵ و ئەمانە وتارەکانیان دروست دەکەن، نایابە و حەقی خەڵاتکردنی سەربازە ونەکانمان ھەیە! بۆ نموونە بەکارھێنەر:فەرھاد یەکێکە لەوانەی کە بەڕاستی بێوچان کار دەکات و جارێکیش وتارێکی بۆ باش یان ھەڵبژێردراو بوو، پاڵاوت، بەڵام دواتر ھەر خۆی پەشیمان بوویەوە. وتم بۆچی وات کرد؟ وتی کێشە نییە و با وتاری درێژی ھەڵنەبژێردراوشمان زۆر بێت. مەبەستەکەی ئەوە بوو مەرج نییە ئەوەی درێژ بوو، ئیتر باجێکی باش یان ھەڵبژێردراوی پێوە بکەین. لە کۆتاییش، وتارە کۆلکەکانیش دەستپێکێکن بۆ وتارێکی باشتر. گەر شتێکم لەبیر کردووە، تکایە بە بیرم بێنەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٤١، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سەبارەت بە پەیامی دووەم
دڵنیا بە ئێوە تاکە کەس نین کە لەڕێگەی ویکیی ئینگلیزییەوە دێنە کوردییەکە. من خۆشم زۆر جار ھەر وا دەکەم. :) نەک ئێمە، زۆرینەی بەکارھێنەرانی ویکییەکانی تریش ھەر وا دەکەن و لەڕێگەی ئینگلیزییەکەوە دەچنە سەر زمانەکەی خۆیان. ئەوە شتێکی تا ڕادەیەک ئاسایییە. سەبارەت بە پاسدان، دەکەوێتە سەر گرووپی پاسدەران و بەڕێوەبەران کە ڕەنگە ئەو کەسەی پاسی دەدات، دیقەت نەکاتە سەر ناوی وتارەکە یانیش ئەسڵەن شارەزای وتارەکە یان ناوەکەی یانیش وشەزانی و بابەتە کوردییەکە نەبێت. ھەر کەس ناوی چاکی دۆزییەوە، یان با بە وتووێژ بیگوازێتەوە یانیش بیکاتە ڕەوانەکەر. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٤١، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک Daniel abdullah من گومانم لە دڵسۆزیی ئێوە نییە و ئەو کاتە زانیم کە دڵسۆزیت کە لە فەیسبووک بە دروستکردنی کاتنامەی دھۆک یارمەتیی ئەو کەسەت دا کە داوای دروستکردنی وتارەکەی کردبوو. دەستیشت خۆش بێت و ئەوەی لەسەر تۆیە، گەیاندنی قسەکانی ناخ و ئاسوودەکردنی ویژدانی خۆتانە. کێشەی ئەوەشی کە بەشێک ویکیپیدیای کوردی بچووک دەکەنەوە، ئەوەیە کە یان قیزیان نایە کوردی بخوێننەوە یانیش پێیان عەیبە و لەبەر ئینگلیزی و عەرەبی و ئەوانەی کە دەیزانن، دیسان قیزیان نایە کوردییەکە بخوێننەوە؛ من کارم بەوانە نییە. من خۆم لەبەر ئەوە ویکیپیدیام ھەڵبژارد چونکە دەمزانی ھەوڵەکانم نافەوتێن و تا بێت کارەکانم باشتر دەکرێن نەک خراپتر، و بەرھەمێکم بۆ خۆم و نەتەوەکەم دەبێت. دڵنیام ئەوانەشی کە لێرەن ھەر وا بیریان کردووەتەوە ئەگینا چ مەجبوورن بەبێ ھیچ بەرامبەرێک بێنە ویکیپیدیا. خۆ شوێنی تر زۆرە بۆ خزمەتکردن، بەڵام لەبەر ھەر ھۆکارێک بێت ڕۆژێک نامێنێت و شکست دەھێنێت. بەڵام مەسەلەی ویکیمیدیا جیاوازە و لەلایەن کۆمپانیا و سەرمادارەکانەوە ناھێڵن بکەوێت و یارمەتییان دەدەن. ئەم باسە زۆر ھەڵدەگرێت و با درێژەی پێ نەدەم.

سەبارەت بە کوردیپێدیا، ڕاستییەکەی من نازانم شێوازی کارکردنی ئەوان چۆنە، بەڵام ئەو کتێبانە شتێکی باشە و دەستیان خۆش بێت. ھەڵبەتە من ناشزانم مۆڵەتیان وەرگرتووە یان نا، و کێ ئەو کتێبانە لەوێ بڵاو دەکاتەوە. بەڵام ئەوەش بڵێم کە ناوەڕۆکەکانی بابەتەکانیان بێسەرچاوەن (بەڵام ئاگاداری ھەمووی نیم). بۆ نموونە، نووسیویانە عەبدولباست عەبدوسسەمەد کوردە لەکاتێکدا تاکە سەرچاوەیەکیشی نییە! من چۆن بڕوا بەوە بکەم؟! ڕەنگە ئامانجی کوردیپێدیا بە پلەیەکی بەرز کۆکردنەوەی ئەو کتێبانە بێت، بەڵام ئامانجی ویکیپیدیا پوختکردنەوەی زانیارییەکانی سەرچاوەکانە، و بە خۆڕایی بیخاتە بەردەستی خوێنەران. بەھەرحاڵ، نامەوێت لە کارەکانیان کەم بکەمەوە و ئەوەی دەیەوێت بە نیازێکی پاک خزمەت بە کورد و زمانەکەی بکات، دەستخۆشیی لێ دەکەم.

کێشەیەکی تری گەورەی ئێمە ئەوەیە کە ژمارەی بەکارھێنەرە ئەزمووندارەکانمان کەمە و فریای ئەوانە ناکەون کە دێن و لە سفرەوە ھەموو شتێکیان بۆ باس بکەن، کە زۆرینەی تازەکارەکان دوای چەند بەشدارییەکی کەم نامێنن. ئێ ئیتر ئەم سووڕە ئاوا بەردەوام دەبێت و ئەو چەند کەسە حەوسەڵەی ئەو کارە بێزارکەرەیان نامێنیت. من خۆم زۆر جار بیرم لە وازھێنان کردووەتەوە چونکە ئەمەنە قسەی دووبارە دەکەم و ھیلاکم دەکەن خەریکی وتارێک بایەم باشتر دەبوو. دووبارە باسی کاک فەرھاد دەکەمەوە کە بەڕاستی دڵسۆزە و ھەوڵێکی زۆری بۆ پێشخستنی وتارە زانستییەکان داوە. بۆیە کارکردن ھەرەوەزییە چونکە تۆ وا دەزانی ئەوەی تۆ کردووتە ھیچ کەموکوڕییەکی نییە، بەڵام کاتێک من یا کەسێکی تر ھەڵەیەکی چاک دەکەین، ئینجا درکی پێ دەکەی کە بەڵێ، ئەوەی تۆ بێعەیبیش نەبوو. من خۆشم وام و کە وتارێک بڵاو دەکەمەوە، دایمەن حەز دەکەم بەکارھێنەرە شارەزاکانی زمان و لایەنە زانستییەکەش پشکنینی بۆ بکەن چونکە بە بڕوای خۆم دروستترین کارم کردووە بۆیە ھەڵەکانی خۆم نابینم. ئەمە ڕەنگە بۆ بەکارھێنەرانی زمانپاراو کەمتر ڕوو بدات، بەڵام بۆ زۆرینە ڕوو دەدەن. ھەرەوەزییەکەی ئێرە ئەوەی خۆشە! ببوورن بۆ درێژدادڕیم. لەگەڵ ئەوپەڕی پێزانینی ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٤١، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ماندوو نەبیت کاکە ئارام گیان، هاوڕای هەموو قسەکانتم، هەموو پڕۆژە گەورەکان هەوڵی هەرەوەزی و چەند کەسانێکە، بۆیە ویکیپیدیاش هەر بەردەوام ئەبێت و بەرەوپێش ئەچێت، چوونکە هەموومان یارمەتی یەک ئەدەین و وەک بەڕێزیشتان فەرمووتان هیچ کەسێک بێ کەمووکوڕی نییە و هەموومان پێویستمان بە یەکتر دەبێت. هیوادرم هەر لەش ساخ و سەرکەوتوو بن.Daniel (گفتوگۆ) ‏١١:٣٣، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سپاس بۆ تێگەیشتنتان! سەرکەوتن بۆ ئێوە و ویکیپیدیا بچکۆلەکەمان! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٥٣، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏١٥:٢٨، ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)

Universal Code of Conduct News – Issue 4

Universal Code of Conduct News
Issue 4, October 2021Read the full newsletter


Welcome to the fourth issue of Universal Code of Conduct News! This newsletter will help Wikimedians stay involved with the development of the new code and will distribute relevant news, research, and upcoming events related to the UCoC.

If you haven’t already, please remember to subscribe here if you would like to be notified about future editions of the newsletter, and also leave your username here if you’d like to be contacted to help with translations in the future.

  • Enforcement Draft Guidelines Review Wrap-up - The Universal Code of Conduct Enforcement Draft Guidelines Review will come to a close on 17 October 2021, after more than two months of extensive consultations. (continue reading)
  • Roundtable Discussions and Conversation Hours - Another successful roundtable session happened on September 18, 2021 to discuss the EDGR. One last conversation hour will be happening on October 15th, 2021. (continue reading)
  • Movement Charter Drafting Committee Elections - The Movement Charter Drafting Committee selection process has kicked off and will be open until October 25, 2021. Contributors to Wikimedia projects can elect their favorite candidates on to the committee. (continue reading)
  • New Direction for the Newsletter - As we round-up the consultation processes for the Universal Code of Conduct, the facilitation team is currently envisioning new directions for the newsletter. (continue reading)
  • Diff Blogs - Check out the most recent publications about the UCoC on Wikimedia Diff. (continue reading)

MNadzikiewicz (WMF) (لێدوان) ‏١٢:٢٢، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

MNadzikiewicz (WMF) (لێدوان) ‏٢٠:٣٣، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)دەمباش Aram,[وەڵامدانەوە]

توینکل

سڵاو @Aram توینکڵ بەتەواوی ئامرازەکانی لەکارکەوتووە —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٦:٤٣، ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە ئێوەش @Sakura emad: ھەرچەندە خۆشت ئاگاداری، درەنگ یا زوو ئەوە ھەر ڕووی دەدا و شتێکی سەیر نییە. کاک @Épine: گەر مەجالت ھەبێ کارەکان بکەینە نیوە چونکە بەڕاستی من خۆم بەتەنیا ناتوانم کاتی بۆ تەرخان بکەم. لە دیوەخان باسی دەکەین. گەر ویستت، لە پەڕەیەکی تایبەت بە توینکڵیش دەبێ. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٥٥، ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو، توینکڵ بەشی ڕاگرتنی هەیە پێم باشە لەوێ درێژەی پێ بدرێت. چۆن هاوکاری بکەم؟ ◂  ئێپین  ‏١٩:٥٨، ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Épine ھەر پێم باشە دوایین وەشانی توینکڵ لە ویکیپیدیای ئینگلیزی لەبەر بگرینەوە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٨:٢٩، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک@Épine: بڕواننە ئێرە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٩:١٧، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پشیلەیەک بۆ تۆ!

سوپاس بۆ چالاکیت.

ShakarShaban (لێدوان) ‏١٧:٣٩، ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ShakarShaban: زۆر سوپاس بۆ ئێوەیش :) و یەکەم دەستکاریتان پیرۆز! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٤١، ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئازەربایجان

سڵاو کاک ئارام هیوام باشیتە، برام وتاری ئازەربایجان کە لە ویکیپیدیادا هەیە سەرناوێکی هەڵەیە دەبێت ناوی کۆماری ئازەربایجان بێت، لە ئێستادا من لە کۆکردنەوەی زانیاریم لە سەر ئازەربایجان نازانم بەچی وتارێک بینوسم، چونکە ناوەکەی گیراوە، ئەگەر دەتوانیت ئەم وتارە بکەیتە کۆماری ئازەربایجان و لە داهاتوودا منیش بتوانم وتارێک لە سەر ئازەربایجان بنوسم، چونکە ئازەربایجان لەڕووی مێژوویی و جوگرافییەوە زۆر جیاوازە لە کۆماری ئازەربایجان.‌‌MFTG (لێدوان) ‏٢١:٢٠، ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاکە @MFTG: زۆر سپاس و ماندوو نەبن!  کرا ئێستا ئازەربایجان چۆڵە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٢٢، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەستت خۆش تۆش ماندوو نەبیت.MFTG (لێدوان) ‏٠٨:٢٧، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بریا واتان نکردبایە، خۆ گەر بتھەوێ وتارەکە سازبکەی دەتوانی لە «ئازەربایجان (ناوچە)» کەڵک وەربگری، دواتریش بێجگە لە ویکیپیدیای فارسی و ئازەری ھەموو نووسیویانە ئازەربایجان نەک کۆماری ئازەربایجان! AGH (وتووێژ📝) ‏١٠:١١، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک ئارام یەک پرسیار، باشە بۆ ئەگەر وتارەکەت گواستەوە ڕەوانەشەت سڕییەوە، ئێستا بە نموونە سەیری وتاری باکوو یان گەنجە بکە کە بەستەری وڵاتەکەیان سوورە! AGH (وتووێژ📝) ‏١٠:١٦، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Ahrir: ڕاستییەکەی من لە بابەتی جوگرافی زۆر لاوازم و شارەزاییم لێی نییە. تەنیا داواکەی «بەکارھێنەر:MFTG»م ڕاپەڕاند. ئەو مەبەستی ئەوە بوو دووبارە ئازەربایجان بە ناوەڕۆکێکی تر دروست بکات بۆیە دەبووایە ڕەوانەکەر بەجێ نەھێڵم تا ئەو بتوانێت پەڕەکەی خۆی دروست بکات. ئێستاش تا ھیچ نەبووە لەگەڵ بەکارھێنەر:MFTG ڕێک بکەون و ھەرچیش بە من کرا، لە خزمەتام. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٠١، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر باشە سپاس بۆ کارە بەنرخەکانتان. AGH (وتووێژ📝) ‏١١:٠٤، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏٢٠:٥٢، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)

‏٢٠:٠٦، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)

سڕینەوە

سڵاو بەڕێز @Aram خەریکی ھەناردەکردنی ئەو مۆدیوول و داڕێژانە بووم کە پێویستمان دەبێت لە ویکیپیدیا لەناویاندا ئەمانەم بەھەڵە ھەناردە کردووە تکایە بیانسڕەوە

 زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٠:٣٧، ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Sakura emad: وا بزانم مەبەستت ھاوردەیە نەک ھەناردە. :) کێشە چییە؟ مادام تازە ھاوردەت کردوونە، با ھەر ھەبن. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٣٢، ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
تەنھا وام ھەستکرد شتی بێسوود بسڕدرێتەوە بۆ زانستنامەکە باشترە —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٦:٢٢، ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

شاردنەوەی چەند دەستکاریی بێکەڵک

سڵاو کاک ئارام تکایە گەر دەتوانی سەیرێکی ئەو چەند دەستکاریییەی لە مێژووی وتاری مسدا کراوە بکە و تکاشە وەیانشارە، دوو دەستکارین و لەگەڵ پووچەڵ کردنەوەیان دەبێتە چوار جار، گەر نەشتدینەوە بەستەرت بۆ دادەنێم، زۆر سپاس. AGH (وتووێژ📝) ‏١٠:٢٠، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Ahrir:  کرا. سێ دەستکاری بوون و شاردرانەوە. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٤٥، ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وتووێژ:عەلی وەردی ھەمان کێشەی ھەیە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٧:١٨، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: سڕیمەوە. زۆر سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٤٨، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏٢٠:٢٦، ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)

پرسیار لە دەوران دەورانەوە (‏٢٣:٠٢، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١)

مامۆستایانی بەشی کوردی ناناسم دەمەوێ بیان ناسم خۆم خوێند کارم --دەوران دەوران (لێدوان) ‏٢٣:٠٢، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @دەوران دەوران: بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! مامۆستاکان ئەو بەکارھێنەرانەن کە ھەم ئەزموونێکی باشیان لە ویکیپیدیا ھەیە و ھەمیش دەتوانن کات بۆ یارمەتیدانی بەکارھێنەران تەرخان بکەن. ھەر پرسیارێکت لەسەر ویکیپیدیا و چۆنیەتیی بەکارھێنانی ویکیپیدیا ھەیە، تکایە فەرموون. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٤٤، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏٢٠:٣٤، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)

پرسیار لە Hamza baxtyarەوە (‏١٨:٤٥، ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١)

مامۆستا ئێرە چی ئە کات بۆمان --Hamza baxtyar (لێدوان) ‏١٨:٤٥، ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Hamza baxtyar، ڕێگەم بدە من وەڵامێکی خێرات بدەمەوە گەر پێویستت بە وەڵامی خێرایە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٨:٥١، ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ببورە بەڕیز @Aram بۆ خۆھەڵقورتاندن لە پەڕەی وتووێژی بەڕێزتان. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٨:٥١، ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Hamza baxtyar: بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! مامۆستا تەنیا دەستەواژەیەکە بۆ ئەو بەکارھێنەرانەی کە ئەزموون و کاتیان ھەیە دەتوانن یارمەتیی بەکارھێنەرە نوێیەکان بدەن. ھەر پرسیارێکت لەسەر ویکیپیدیا و چۆنیەتیی بەکارھێنانی ویکیپیدیا ھەیە، تکایە فەرموون.
@Sakura emad: زۆر جار من لێرە نیم بۆیە، تکایە ئازاد بە. :) گەر دەشتەوێ خۆت وەک مامۆستا تۆمار بکەیت، تکایە پێم بڵێ. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٣١، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: تکایە گەر Experienceم بە ڕادەیەک دەبینی کە ناوم تۆمار بکەیت لە پێرستی مامۆستاکان، ئەوە تکایە تۆمارم بکە  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٢:٠٨، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: بە ڕای من شیاوی. جگە لەوەش، کەسی وا چالاکمان نەماوە و دەبێت کەسێکی چالاک ھەبێت تا بەدەم تازەکارەکانەوە بێت. وەسفێکم بۆ بنووسە تا لای قوتابییەکان دەرکەوێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٤٦، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەم شێوەیە: سڵاو بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا، تکایە گەر ھەر پرسیارێکتان ھەبوو، خۆشحاڵ دەبم بە وەڵامدانەوەیان!. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٤:٢٢، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: کۆ زیاد کرائارام وتووێژ💭 ‏١٤:٥٩، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نیشانێک بۆ تۆ!

نیشانی سەرەکی
سپاس بۆ دوایین بەشدارییەکانت. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٠:٥٩، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: سپاس بۆ دیارییە قەشەنگەکەت! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٢٧، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏٢٢:٠٥، ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)

پرسیار لە Muhamad Arshadەوە (‏١٦:٤٢، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١)

من تازەم و دەمەوێت چاکسازی بکەم --Muhamad Arshad (لێدوان) ‏١٦:٤٢، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Muhamad Arshad: بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! دەتوانم چۆن ھاوکاریت بکەم؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٥٩، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ماف

کاک ئارام سڵاو. دیارە سەرقاڵن و زۆر فریای ئێرە ناکەون، ببوورن کاتتان دەگرم؛ ماوەیەک دەبێ داوای مافی هەڵاواردە لە بەربەستی ئایپیم کردووە، درۆ نێ ئەگەر بڵێم پەکم لەسەری کەوتۆ؛ بۆ نموونە وتارێکی نیوەچڵم لەبەر دەستە بۆ سەرچاوەدانان و تەواوکردنی پێویستم بە مافەکەیە. Keenîî (لێدوان) ‏٢٢:٤٣، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

 چارەسەرکرا لەلایەن بەڕێز @Kushared سپاس. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٤:٥١، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏٢٠:٠٠، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)

‏٢١:١٣، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)


‏٢١:٥٧، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)

پرسیار لە Slimanyەوە (‏٠٧:٥٧، ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١)

slaw chon wena zyad bkam --Slimany (لێدوان) ‏٠٧:٥٧، ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو بەڕێز @Slimany مەبەستت زیادکردنی وێنەیە لەناو وتار؟ —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٠:٢١، ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Slimany:، بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! چاو لەم ڤیدیۆیە بکە. ئەمەش بۆ بارکردنی ئەو وێنانەی کە خۆت خاوەنیانیت و دەتەوێت بیانبەخشیتە پڕۆژەکانی ویکیمیدیا. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٣٧، ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏٢٢:٢٥، ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)

‏٢٢:٠٤، ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)

مامۆستاکان

سڵاو بەرێز @Aram سەبارەت بە فێرکردنی قوتابی، کاتێک قوتابی سەیری ھەنگاوەکان دەکات سوودێکی ئەوتۆی لێ نابینێت چونکە بە زمانی کوردی سۆرانی نەنوسراوە،

پێویستە بکرێتەوە کوردی  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٥:٥٢، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Sakura emad: تەمەن باقی بێ، حەتمەن دەیکەین. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٠٠، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram من دەمەوێ ئەوەنەی دەتوانم بیکەم لەکوێ بیکەم؟ —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٩:٢٠، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Sakura emad: ڕاستی ئێوە پێشتر چەند جارێک وتووتانە کە من کوردییەکەم زۆر باش نییە بۆیە، باشترە کەسانێک ئەو کارە بکەن کە کوردییەکەیان باشە و ھەڵە لە ڕێنووس، ڕێزمان، خاڵبەندی و مانا ناکەن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٣٠، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram واتا من مەبەستم ئەوە بوو وەک کەسێک کە کوردە و لە کوردستان لە دایکبووە ناتوانم Influenceم ھەبێت لەسەر زمانەکە، گەرنا بە پێچەوانەوە بەکوردی قسە دەکەم، بەشداریکردنم و ھاوڕێیەتیم لەگەڵ بەکارھێنەرانی ئێرە بەڵگەیە لەسەرم. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢١:٣٤، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: ھیوادارم زویر نەبیت، بەڵام بە ڕای من کەسانێکی وەک کاک سەرچیا و کاک چالاک و پیرەهەڵۆ ئەو کارە بکەن باشتر بێت. سپاس بۆ تێگەیشتنت! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٤٥، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چەند داواکارییەک

سڵاو کاک ئارام، من چەند داواکارییەکم ھەیە. تکایە گەر دەتوانی بە بۆتەکەت یەکەم «پۆل:سیاسییەکانی کورد» بۆ «پۆل:سیاسەتوانانی کورد» وەگوازە و دووەمیش من دوو پۆلم ساز کردووە (پۆل:سیاسەتوانانی ئەمریکی — پۆل:سیاسەتوانانی ئێرانی) و گەر دەتوانی لە ڕووی ویکیپیدیای ئینگلیزی ئەو دوو پۆلە بە وتارەکان زێدە بکە تاوەکوو لە ویکیی کوردی کەڵکی لێ وەربگیرێت. زۆر سپاس. AGH (وتووێژ📝) ‏٠٩:٣٣، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Ahrir: گیان،  کرائارام وتووێژ💭 ‏١٦:٥٣، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سپاس دەستت خۆش بێت. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٢:١٠، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پرسیار لە سەردار جافەوە لەسەر ڕۆلینگ ستۆن (‏١٣:٢٣، ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١)

لە زمانی کوردی کاتێک دەوترێ ( ئێستايش ) پيتی ( ی ) لە نێوان ( ئا ) و ( ش ) دا هەيە ، نمونەی تر ( منيش ) ( ئەويش ) ( دڕکيش ) تکايە لە ڕێنوسەکان ڕەچاو بکرێ . --سەردار جاف (لێدوان) ‏١٣:٢٣، ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @سەردار جاف: بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! ئەوەندەی من بزانم بۆ پاشگری «یش» و «ش»، دەکەوێتە سەر پیتی کۆتاییی وشەکە. گەر وشەکە خۆی کۆتاییی بە پیتێکی نەبزوێن ھاتبوو، ئەوا پیتێکی یائ دەچێتە نێوان پیتە نەبزوێنەکەی وشەکە و پیتی «ش» بۆیە وای لێ دێت. بۆ نموونە: منیش، بەڵام گەر وشەکە کۆتاییی بە پیتێکی بزوێن ھاتبوو، ئەوا ئاسایییە چ «یش» بنووسیت چ «ش» بنووسیت. بۆ نموونە: «تۆش» و «تۆیش» جیاوازییان نییە. وەک ڕستەش بۆ نموونە: خانووشم کڕی یان خانوویشم کڕی. گەر دەزانن بڕیارێکیش لە شوێنێک بۆ ئەم باسە دەرچووە، ئەوا تکایە ئاماژەی پێ بدەن تا وردتر کاری لەسەر بکەین، و زۆر سپاس بۆ لێدوانەکەت و دووبارە بەخێربێیت! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:١٩، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پرسیار لە Sanaan naamanەوە (‏٠٠:٠٦، ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١)

سلاو چون بتوانم بابەت دابنێم و بابەت بە بادینی دا ئەنێم --Sanaan naaman (لێدوان) ‏٠٠:٠٦، ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Sanaan naaman: بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! بۆ دروستکردنی وتار چاوێک لەم ڤیدیۆیە بکەن، بەڵام ئەم ویکیپیدیایە تەنیا بۆ سۆرانییە و گەر دەتانەوێت بە کرمانجی ژووروو وتار بڵاو بکەنەوە، ئەوا دەتوانن لە ویکیپیدیای کرمانجی بڵاوی بکەنەوە. دووبارە بەخێربێیت! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:١٣، ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پشیلەیەک بۆ تۆ!

ئەم پشیلە بە دیاری بە تۆ دەبەخشم

Sivanmajed23 (لێدوان) ‏١٢:٢٤، ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sivanmajed23: زۆر سپاس بۆ تۆ! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:١١، ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پرسیار لە فەوزێەوە (‏٢٠:٣٣، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢)

مەریوان هەلەبجەیی کێیە؟ --فەوزێ (لێدوان) ‏٢٠:٣٣، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @فەوزێ: ئێستاکە دوو وتار بەو ناوەوە ھەن. یەکیان ڕەخنەگرێکی ئایینییە و ئەوی تریان وەرگێڕە. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٤٠، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

How we will see unregistered users

Hi!

You get this message because you are an admin on a Wikimedia wiki.

When someone edits a Wikimedia wiki without being logged in today, we show their IP address. As you may already know, we will not be able to do this in the future. This is a decision by the Wikimedia Foundation Legal department, because norms and regulations for privacy online have changed.

Instead of the IP we will show a masked identity. You as an admin will still be able to access the IP. There will also be a new user right for those who need to see the full IPs of unregistered users to fight vandalism, harassment and spam without being admins. Patrollers will also see part of the IP even without this user right. We are also working on better tools to help.

If you have not seen it before, you can read more on Meta. If you want to make sure you don’t miss technical changes on the Wikimedia wikis, you can subscribe to the weekly technical newsletter.

We have two suggested ways this identity could work. We would appreciate your feedback on which way you think would work best for you and your wiki, now and in the future. You can let us know on the talk page. You can write in your language. The suggestions were posted in October and we will decide after 17 January.

Thank you. /Johan (WMF)

‏١٨:١٠، ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)

How we will see unregistered users

Hi!

You get this message because you are an admin on a Wikimedia wiki.

When someone edits a Wikimedia wiki without being logged in today, we show their IP address. As you may already know, we will not be able to do this in the future. This is a decision by the Wikimedia Foundation Legal department, because norms and regulations for privacy online have changed.

Instead of the IP we will show a masked identity. You as an admin will still be able to access the IP. There will also be a new user right for those who need to see the full IPs of unregistered users to fight vandalism, harassment and spam without being admins. Patrollers will also see part of the IP even without this user right. We are also working on better tools to help.

If you have not seen it before, you can read more on Meta. If you want to make sure you don’t miss technical changes on the Wikimedia wikis, you can subscribe to the weekly technical newsletter.

We have two suggested ways this identity could work. We would appreciate your feedback on which way you think would work best for you and your wiki, now and in the future. You can let us know on the talk page. You can write in your language. The suggestions were posted in October and we will decide after 17 January.

Thank you. /Johan (WMF)

‏١٨:١١، ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)

‏٠١:٢٢، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)

بەڕێز ئازا

سڵاو بەرێز @Aram تکایە مافە پێویستییەکان بگەڕێنەوە بۆ بەکارھێنەر:Aza بەکارھێنەرێکی شارەزان و دڵنیام پێویستیان بە مافانە دەبێت من پێشنیار دەکەم کە مافەکانی وەک: بارکەر، بەسەرداچوونەوەی دەستکارییە ھەڵواسراوەکان، گەڕێنەرەوە، گوێزەرەوەی پەڕە، بۆ بەڕیز ئازا چالاک بکەن  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٣:٠١، ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە ئێوە و کاک @Aza: لەبیرم بوو و ھەڵبەت سپاسیش بۆ بیرخستنەوەکەت. :) بە چاوان و حەتمەن دەبێ ئەو مافانەی بدەینەوە، بەس حەز دەکەم خۆی داوای ئەو مافانەی کە پێویستی پێیەتی بکات تا ھەمووی بە یەک جار بدەینەوە. ئەمانە مافەکانی ئێستان:
  • بارکەر
  • بەسەرداچوونەوەکەر
  • پاسدەر
  • زڕبۆت
  • گەڕێنەرەوە
  • گوێزەرەوەی پەڕە
  • ھەڵاوارده لە بەربەستنی ئایپی
سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٠٥، ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Aza:ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٥٥، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سپاس، ھەر بتوانم پەڕە بگۆزمەوە و دەستکاری بگەڕێنمەوە بەسمە. Aza (لێدوان) ‏١٦:١٢، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Aza:  کرا بۆ ئێستا پاسدەری خۆگەڕ، گەڕێنەرەوە و گوێزەرەوەی پەڕەت بۆ گەڕێندرایەوە. گەر زانیت کارت بە مافێکی تریش ھەیە، تکایە ئاگادارم بکەرەوە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:١٦، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پرسیار لە Helrlyەوە (‏١٥:٢٢، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢)

mn kurdm nazanm am sayta kurde leya yan na atwanm bzanm kurde leya yan na hazm leya lagal awan bm --Helrly (لێدوان) ‏١٥:٢٢، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز @Aram ببورن بۆ خۆھەڵقورتاندنە ناو پەڕەی وتووێژت، بەڕێز @Helrly بەخێرھاتیت تۆ ئێستا لە ویکیپیدیای لە بەشی زمانی کوردی سۆرانیت کە مانای وایە ئێرە کوردی لێیە و خەڵک بە زۆری لە کوردستانەوە ڕووی تێدەکات، جگە لە بەشی کوردی سۆرانی بەشی تریشی لێیە نموونە کوردی باکووری، زازاکی، یان بەشی زمانەکانی تری وەک ئینگلیزی و عەرەبی و فارسی و زیاتر لە ٣٠٠ زمانی تر، بەھیوای وەڵامدانەوەییەکی گوونجاو  زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٥٨، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: زۆر سپاس و وەڵامەکەت زۆر تێروتەسەل بوو. گەر توانیت وەڵامی ھەر پەیامێک بدەیتەوە، ئازاد بە. :) ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٥٤، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

مۆدیوول و داڕێژەکان

سڵاو بەرێز ئارام، بەھەڵە چەن مۆدیوول و داڕێژەیەکم import کردووە بەشی delete ھەمووی بۆ سڕینەوەیە (بینین) پێویستە بسڕدرێنەوە تا کاریگەری لەسەر ویکیپیدیا دروست نەکەن  زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٠:٥٧، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC) (ڕێکخرایەوە)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Sakura emad:  کرا، بەڵام تکایە بۆ جاری داھاتوو زۆر زۆر زیاتر وریا بە لەوەی کە ئەوە دووبارە نەبێتەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:١٩، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
😊 بە چاوان وریاتر دەبم، زۆر سپاس 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١١:٢٤، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏١٩:٥٣، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)

دیسکۆرد

سڵاو، Aram. ئیمەیڵەکەت تاوتوێ بکە؛ نامەت ھەیە!
ھەر کات ویستت دەتوانیت ئەم پەیامە بە لابردنی داڕێژەی {{نامەت ھەیە}} بسڕییەوە.

🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:١٠، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بیرخستنەوە @Aram 😢 ببورن. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:٣٢، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
:سڵاو @Sakura emad: ئەو داڕێژەی سەرەوە تەنیا لەکاتی ناردنی ئیمەیل بەکاردێت نەک پەیامی دیسکۆرد. وەک خۆشت دەزانی کە پەیاممان بۆ دێت، ئاگاداریشمان بۆ دێت بۆیە ناکات لەسەر پەڕەی لێدوانی خۆمان بانگمان بکەیت. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٣٨، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ تەنھا پێویست دوو جار Notify بنێرم ببورە بێزارم کردیت. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:٥٥، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: چێشە نییە. :) ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:١٩، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زانیاری نیشتینگە

سڵاو کاک ئارام هیوام باشیتە، برا دەسکاری زانیاری نشتینگە کراوە گەر توانیت، بیگێڕێوە باری پێشوو، سوپاس. MFTG (لێدوان) ‏١٧:١٧، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە تۆش @MFTG: وا دیارە @Sakura emad: دەستکاریی کردووە. دەبێ قسەی ھەبێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٢٢، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەست خۆش بەڵام دەستکارییکردنەکەی شێوازەکەی تێکداوە و دیارە غەڵەتی کردووە، @Sakura emad:. MFTG (لێدوان) ‏١٧:٢٦، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @MFTG گەر مەبەستتان داڕێژە:Infobox settlement لەگەڵ ویکیپیدیای ئینگلیزی نوێ کراوەتەوە و ڕێکخراوە، لەکاتی نوێکردنەوە چەنجارێک پێداچوونەوەم بۆ کردووە، جگە لەمەش سەیری ئەم وتارانەم کردووە دەکەوێنە ژێر کاریگەری داڕێژەکە و کێشەیەکم نەبینی ئەتوانیت پێم بلێی کێشە چییە؟  زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:٢٨، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کێشەکە زانراوە
دووبارە پارامیتەرە کوردییەکان بەکاردێن :) 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:٣٥، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Aram ئەمە کێشەیە و من نازانم چۆن مامەڵەی لەگەڵ بکەم لە ئێستادا، خۆت ئەزانیت ویکییەکەمان وتار لە ویکیی ئینگلیزی دەھێنێت وە پشت بە پارامیتەرەکانی ئەوێ دەبەستێت، لێرەدا پێویست دەبێت داڕێژەکە بەپێی ویکیی ئینگلیزی نوێبکرێتەوە لانی کەم چەن مانگ جارێک بۆ ئەوەی لە نوێکارییەکان بێبەش نەبین، بەڵام لە ویکیی سۆرانی وادیارە بۆ ھەر بەشێک دوو پارامیتەرمان پێویست دەبێت کوردی و ئینگلیزی بۆ نموونە
ھەروەک لەوەی لە داڕێژە:زانیاریدانی کەسایەتی کراوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:٣٨، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نموونەیەک:
| caption = {{{image caption|{{{caption|{{{image_caption|{{{لێدوانی وێنە|}}}}}}}}}}}}
بۆ یەک پارامیتەر ھەردوو زمان بەردەستە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:٤٠، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐───────────────────└
گەر وا بڕوات پێویستە ئەمە لەھەموو داڕێژەکان جێبەجێ بکەین :) 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:٤١، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو من مەبەستم ئەمەیە داڕێژە:زانیاریدانی نیشتنگە گۆڕانکارییەکان لێرە ڕویداوە MFTG (لێدوان) ‏١٧:٤٥، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@MFTG: من دەستکاری ئێرەم نەکردووە، و ئەو پەڕەیە لە مانگی سێی ٢٠٢١وە کەس دەستکاری نەکردووە، ئەوەی دەستکاری کراوە داڕێژە:Infobox settlement ئەمەیە و کاریگەری خستۆتە سەر وتارەکانی ژێر خۆی بە وتارەکانی تۆشەوە لەبەر ئەوەی خوودی داڕێژە:زانیاریدانی_نیشتنگە پشت بە داڕێژە:Infobox_settlement دەبەستێت. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:٤٨، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
گەر بتوانی بارەکە بگێڕیتەوە باری پێشوو، سوپاس، چونکە لە ئێستادا تێکچووە. MFTG (لێدوان) ‏١٧:٥٧، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 کرا وە چاوەڕێی بەڕێز @Aram دەکەم چارەسەرێک ھەبێت. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:٥٨، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستت خۆش عەیبی نەما بارەکان وەک خۆی لێهاتەوە. MFTG (لێدوان) ‏١٨:٠٠، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: ٣ ساڵ پێش ئێستا ھەوڵی نوێکردنەوەی ئەو داڕێژەم دا، بەڵام لەبەر زۆرییەکەی و پارامەترە کوردییەکانیش لە داڕێژە کوردییەکە، لێی سارد بوومەوە و وەک خۆیم لێ کردەوە. جارێ با ھەر وەک ئێستا بن تا تەواو موحتاجی گۆڕینیان دەبین. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٢٢، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
چارەسەر ئەوەیە ھەردوو پارامیتەر دابین بکەین کوردی و ئینگلیزی، چەند بوەستین ئ ئەوەنە وتاری زیاتر دێتە پێش. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٩:٢٩، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: کێشەکە کاتە و کاتمان بۆ ھەموو شتێک نییە. شتەکەش ساکار نییە. من پێشتر تاقیم کردووەتەوە ئەگینا ھەر ئەو کاتە کارەکەم دەکرد. بە ڕای من با ھەر وا بێ تا پشووی ھاوین دێتە پێشەوە و دەرفەتی زیاترمان دەبێت. گەر کەسێکیش دەتوانێ بەدروستی کارەکە بکات، با بیکات و چاوەڕێ نەکات. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٣٦، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گۆڕینی ناوی دەروازە

سڵاو کاک ئاکام ئارام، لە ویکی کۆمەڵگە پەسەندە یان کۆمەڵگا؟ ئەگەر کۆمەڵگەیە، دەتوانن بە ئارام بۆت ئەمانە چاک بکەن ئەرک نەبێت؟ ◂  ئێپین  ‏١٨:٢٢، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە ئێوەش کاک @Épine: وەڵا بۆ گۆڕین، بەڵێ، دەتوانم بیکەم. بەس وا بزانم بۆ ئەوەی کە یەکێک بکەینە سەرەکی ئەوەنەی من بزانم تا ئێستا بڕیارێکمان نییە و ھەردووکیان ئاسایییە کە چ کاتێک بەکاردێن. بڕوانە وتووێژ:ڕێگە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٣٨، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ناتوانین لە دەستەی هەڵچن یەکلایی بکەینەوە؟ ◂  ئێپین  ‏٢١:٣٨، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Épine: خۆی ئەوکاتەی ویکیپیدیا:دەستەی ھەڵەچنم دروست کرد، مەبەستم لێی ئەوە بوو کە لەوێ مشتومڕ نەکرێ و ڕاستەوخۆ داواکاری پێشکەش بکرێ. واتە دەبێ کەسی داوکار خۆی بەڵگەی وتووێژی ویکیپیدیا یان بەڵگەی تری دەرەکی ئامادە بکات، و دواتر گەر پێویست بوو، شوێن بۆ وتووێژی زیاتر ھەیە و دەتواندرێ لە بەشی لێدوانی داواکارییەکە مشتومڕ بکرێت. پێم باشترە ھەر لە وتووێژ:ڕێگە بگەینە ئاکامێک، ئەوسا ھەنگاو ھەڵگرین. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:١٥، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نیشانێک بۆ تۆ!

نیشانی تەکنیکی
سپاس بۆ سەرجەم بەشدارییەکانی بەڕێزتان، بەتایبەت سازکردنی داڕێژە و مۆدیوولەکان، ھەر بەردەوام بن کاکە :) AGH (وتووێژ📝) ‏١٦:٠٧، ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سپاستان لێ دەکەم @Ahrir: گیان! زۆر جار ئێوە وامان لێ دەکەن شتەکان چاک بکەینەوە. :) ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٥١، ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏٢١:٣٦، ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)

پرسیار لە Kewan21ەوە (‏١٩:٠٩، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢)

چۆن بتوانم شیعر بدۆزمەوە --Kewan21 (لێدوان) ‏١٩:٠٩، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڵێ Kewan21 (لێدوان) ‏١٩:١٠، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Kewan21: لە دەروازەی شیعر کە زیاتر لە ٤٠٠ پەڕەی تێدایە سەبارەت بە شیعر و شاعیران. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٩:٢٤، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چەند پرسیارێک لەسەر ویکیوتە

سڵاو، کاک ئارام. ماندوو نەبن.
چەند پرسیارێکم هەبوو لەسەر ویکیوتە، پرسیارەکانم ئەوەن: «پڕۆژەکە لە چ دۆخێکدایە؟»، و «چی پێویستە تا پڕۆژەکە تەواو بکرێت و بەردەست بخرێت؟». سپاس! —ھەڵبەست (لێدوان) ‏١٠:٢٠، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە ئێوەش کاک @Halbast1: سپاس و خۆتان ماندوو نەبن. ڕاستییەکەی ئەو کارانە ھی یەک کەس و دوو کەس نین. چەند جارێک ھەوڵمان دا ویکیفەرھەنگ بکەینەوە، بەڵام لەبەر کەمیی بەکارھێنەر نەکرا. بەپێی ویکیفەرھەنگ بێ، نابێ ژمارەی ئەو بەکارھێنەرانەی لە یەک کاتدا کار لەسەر پرۆژەکە دەکەن لە سێ بەکارھێنەر کەمتر بن. پێم وا بێت بۆ ھەموو پرۆژەکان ھەر وایە. کارە پێویستەکانی پرۆژەکان دروستکردنی پەڕەکانی بۆشاییناوی سەرەکییە (وەک وتارەکانی ویکیپیدیا) کە ھەڵبەتە کارت بەبێ داڕێژە ناڕوات. بەکورتی تا ژمارەی بەکارھێنەر زۆر نەبێت، دروستکردنیان مەحاڵە. بە ڕای منیش بۆ ئێمە ویکیفەرھەنگ لە ویکیوتە لەپێشترە. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٢٢، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ببورن دێمە نێو باسەکە، کاک ئارام کەمێک باسی ویکیفەرهەنگم بۆ دەکەن، نووسینەکەی دەبێ لە ڕووی چ بێ؟ دەبێتە پرۆژەیەک وەکوو فەرهەنگەکانی ڤەژین بەو جیاوازییەی گرێ دەدرێتە زمانەکانی دیکە؟ هەر وشەیە یان دەستەواژەش لەخۆ دەگرێ؟ — ئەم لێدوانە لەلایەن Keenîî واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ٢٣:٤١، ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)
سڵاو کاکە @Keenîî: وەک سەرەتا زەختێکی وا ناکرێ و ھەر بزانن کە چەند کەسێک چالاکە و دەیانەوێت ئەو پرۆژەیە بکەنەوە، بەسە. بڕوانە ویکیفەرھەنگی کرمانجی، بەڵام ئەوەی سۆرانییەکە جیاوازە و بڕوانە ئەو پەڕانەی کە تا ئێستا دروست کراون. نا، وەک ڤەژینلێکسی لێ نایەت. ڤەژینلێکس شوێنێکە بۆ کۆکردنەوەی فەرھەنگە کوردییەکان، بەڵام ناتوانین بڵێین ویکیفەرھەنگ وا دەبێت، بەڵام دەشێ کەڵک لە فەرھەنگە کتێبییەکان (لانی کەم تا دەیکەینەوە) وەربگرین. جوان لە وشە و دەستەواژە تێنەگەشتم مەبەستتان چییە. تا ئێستا ٣٦٤ پەڕە دروست کراون. بە ڕای من بیگەیەنینە ١٬٠٠٠ پەڕە دەتوانین بیکەینەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٣٣، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک ئارام چاوم لێ کرد. ئەگەر هەڵە نەبم وەک ئێرە پێویستی بە سەرچاوەنووسین نێ، وایە؟ ئەگەر پێت باش بێ ڕایدەگەیەنین بزانین کێ دەتوانێ بەشدار بێت لە بەکارهێنەران، وەک خۆم وردەوردە لەوە بەدواوە زیاتر پێم دەکرێ لێرە بم بۆیەش سوورم لەسەر دەسپێکردنەکە. Keenîî (لێدوان) ‏٢٢:١٢، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram، @Keenîî: من گەر ڕێگەم پێ بدەن دەمەوێت بەشداری بکەم. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٢:١٤، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Halbast1:، @Sakura emad:، @Keenîî:، @Serchia:، @Épine: @Kushared: و ئەوانی تریش، وای، ئەوە ھەواڵێکی زۆر دڵخۆشکەرە کە دوو سێ کەسی ئاوا بەپەرۆش بێنە پێشەوە! پێشتر ئێمە لەبەر کەمیی بەکارھێنەر چەند جارێک وەستاین، بەڵام پێم وایە ئێستا کاتی خۆیەتی. نا کاکە Keenîî، ئەوەندەشی من سەیرم کرد، نووسراوە دانانی سەرچاوە زۆرەملێ نییە، بەڵام بۆ ھەندێ شتی وەک وشەڕەتناسی و ئەو بابەتانە تا ھەبێت باشترە. بڕوانە Wiktionary:References. بە بڕوای من ئەمجارە سەری نەخەین، ئیتر دەبێت دەستی لێ بشۆین. من وەک خۆم ئەم کۆرسە لەبەر کەمیی وانەکانم، زۆرتر لە ماڵم بۆیە ھەوڵی تەواوی خۆم دەدەم. ھەر ئەوەندەی بزانن چوار پێنجێک چالاکە، بەسە و کە گەیاندمانە ١٬٠٠٠ پەڕە، ئیتر داوای دۆمەینی خۆمان دەکەین. وەک ناوەڕۆکیش، ڕاستی منیش کاتی خۆی کۆمەڵێک پەڕەم بە شێوازێکی ھەڵەوە دروست کردبوو بۆیە باشتر وایە سیستمێک بۆ ھەموومان دروست بکەین و پێکەوە کارەکە بە یەک شێواز بکەین. گەر کەسێک شک دەبەیت کە توانای ھەیە، بانگی بکە. ئێستا چەند کەسمان لەگەڵە؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٣٤، ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: بۆ نا؟ تا زۆرتر بین، باشترە و ئەوە دەگەیەنین کە سوورین لەسەر دروستکردنی ئەم پرۆژەیە. ئەرێوەڵا و گەر توانات ھەیە، یەک و دووشی لێ مەکە. ھەڵە نەبم ویکیفەرھەنگی زازاکی زۆر دوای ئێمە دەستیان پێ کرد و کەسانێکی زۆریش بوون و زۆر زۆر زوویش بۆیان چالاک کردن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٣٧، ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
تەمام، بەڵام پێویستم بەچەن ڕێنماییەکی سەرەتایی دەبێت 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:٠٦، ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەگەر جگە لە بەڕێوبەرانی ئێستا، ئەوا ٢ یان ٣ کەس بەشداربن ئەوا دەست پێ بکەینەوە شتێکی باشە. دوای کردنەوەی ویکیفەرهەنگ دەکرێت ویکیوتەش بکەینەوە، شتێکی جوانە هەبێت. Kushared (لێدوان) ‏١١:٤١، ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kushared: بەڵێ، منیش حەزم لە ویکیوتە ھەیە، بەڵام بۆ ئێستا ویکیفەرھەنگ بە گرنگتر دەزانم. ڕاستەوخۆ پرۆژەی دوای ئەم، ویکیوتە دەبێت. بەڵێ و وەک وتت ویکیوتەش پرۆژەیەکی جوانە واش بزانم کەسانێکی ئێرە چەند پەڕەیەکیان لەوێ دروست کردووە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٤٧، ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو، لەگەڵ هاتنی ڤەژین لێکس، من ویکیفەرهەنگ بە ئەولەوییەت نابینم چیتر. بەڕای من بۆ پرۆژەکانی تر جارێکە زۆر زووە، ویکیپیدیا بەحساب کەوتووەتە سەر اکە، بەڵام هێشتا بەکارهێنەر و ناوەڕۆک بەپێی پێویست نین، بە بڕوای من کەی کۆمەڵگەی ویکیپیدیا گەورەتر بوو، ئەو کاتە دەتوانین فۆکەس کەینە سەر پرۆژەکانی تریش. بە بڕوای من، لە ئێستادا بە ئەنجامێک ناگەین. ◂  ئێپین  ‏١٢:٥٤، ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
خۆشتان دەزانن من پێش هەمووان دەستم پێ کرد بۆ ویکیفەرهەنگ و هەوڵم لەگەڵدا و دواتریش کاک ئارام خۆی هاوکارییەکی زۆری کرد، بەڵام نازانم ئەگەر سەربگرێت بۆ ئێستا. ◂  ئێپین  ‏١٣:٠٨، ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
گەر بەکارھێنەری پێویست ھەبێت و بەردەوامی ھەبێت سەرگرتن ئەگەرێکی باشی ھەیە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٠٣، ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من بەشدار ئەبم و خۆشحاڵیش ئەبم، ھەرکامێکیان بێت. —ھەڵبەست (لێدوان) ‏١٧:٤٤، ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Épine: ویکیفەرهەنگ ئەگەر بکرێتەوە جێی خۆی دەگرێ و خەڵک ڕووی تێدەکەن؛ زیادکردن یان دەستکاریکردنی وشەیەک بەقەد نووسینی وتارێک لەبەریان گران نابێ. ئەمن نکۆڵی لە دەوڵەمەندبوونی فەرهەنگەکانی ڤەژین ناکەم بەڵام بەدڵنیاییەوە زۆر وشە هەن کە کۆ نەکراونەتەوە تێیاندا بەڵام لەسەر زاری خەڵکن (هەڵبەت تا ئێستا).
کاک ئارام گیان وەڵڵاهی چەن ساڵێک لەوەپێش ئەمن کەناڵێکم لە تێلێگرام هەبوو، وشەم تێدا کۆ دەکردەوە، هاوڕێیەک بۆ بەڕێوەبردنەکەی یارمەتی دەدام کە کوردیزانێکی زۆر لێهاتووە، ئەوڕۆ پێم کوت، ئەویش هێستا وڵامی نەداومەتەوە. هەرچەند چون دەمزانی پێی ناکرێ ڕاستەوخۆ هاوکار بێ هەر داوای وشە کۆکراوەکانیم لێ کرد. زۆری بەهیوام، جا نازانم وڵامەکەی چ دەبێ. Keenîî (لێدوان) ‏٢٣:٢٨، ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Épine: لێتان تێدەگەم، و گومان لەوە نییە کە ڤەژینلێکس شۆڕشێکە، بەڵام دەکرێت لە ئایندە ویکیفەرھەنگ کەڵکی بۆ پرۆژەی ڤەژینلێکسیش ھەبێ. وەک ڤەژینبوکس کە لە ئێستادا بەستەرێکیان بە وتارەکانی ویکیپیدیا داوە، و دڵنیام وا دەکات بەستەر بە پەڕەکانی ویکیفەرھەنگیش بدەن. کارێکی ھێندەش گران نییە و ئێستا زۆر زۆرین لە چاو پێشتر. من دڵنیام ئەمجارە سەری دەخەین و ئیتر دواتر بە ئیسراحەت خەریکی دەبین و پەلەی لێ ناکەین. کاک @Keenîî: زۆر زۆر سپاسی دووبارە بۆ پەرۆشیتان! شتێکی باش دەبێت تا کەسانی زیاتر بێن. ئەوە کاریگەریی باشی لەسەر زووتر دروستکردنی پرۆژەکە دەبێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٢٢، ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سپاس بۆ ھەمووتان و ناوتان بۆ ویکیپیدیا:ویکیفەرھەنگ زیاد کرا؛ لەمەودوا پەیام بۆ سەر پەڕەی لێدوانەکانتان دەنێرین و لە کارەکان ئاگادارتان دەکەینەوە. کاک @Épine: ئێوەم زیاد نەکرد و بۆ خۆتانم جێھێشت کە دەیکەین یان نا ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٣١، ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏١٧:٤٠، ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)

پرسیار لە Hawbash111ەوە لەسەر سەرۆک کۆمار (‏١٨:٣٠، ٧ی شوباتی ٢٠٢٢)

سلاو ناهامي سه رووك كومار چيه --Hawbash111 (لێدوان) ‏١٨:٣٠، ٧ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو بەڕێز @Hawbash111 وەڵامەکەت ڕوون نییە، تکایە گەر بکرێت پرسیارەکەت بە دیاریکراو و ڕوونکردنەوەوە بکەیت  زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:٣٣، ٧ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏٢١:١٤، ٧ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)

‏١٩:١٧، ١٤ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)

‏١٩:١٠، ٢١ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)

‏٢٢:٥٨، ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)

پرسیار لە لۆناەوە (‏٠٠:١٥، ٤ی ئازاری ٢٠٢٢)

سلام مامۆستا من دەمەوێت وەک کەسێکی دڵسۆز کار بکەم --لۆنا (لێدوان) ‏٠٠:١٥، ٤ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @لۆنا: بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! ھەر پرسیارێکت لەسەر ویکیپیدیا ھەبوو، دەتوانی لە منی بکەیت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٢٤، ٤ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@لۆنا: منیش :) ھەرچی پرسیارێکت ھەبوو پێم بڵێ. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٨:٣٦، ٤ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پرسیار لە SHALLAW.MUHAMMADەوە (‏١٤:٠٦، ٥ی ئازاری ٢٠٢٢)

سلاو دةمةويت بةرةيةك دروست بكةم بو كتيبيت زانياري لةسةري جؤن دةست بيكةم؟ زؤر سوباس --SHALLAW.MUHAMMAD (لێدوان) ‏١٤:٠٦، ٥ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @SHALLAW.MUHAMMAD: تێنەگەشتم. دەتوانیت ڕوونکردنەوەی زیاتر بدەیت؟ و تکایە تەختەکلیلێکی ستاندارد بەکاربێنە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٠٩، ٥ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پرسیار لە SHALLAW.MUHAMMADەوە (‏١٤:٣٢، ٥ی ئازاری ٢٠٢٢)

https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%A8%DB%95%DA%A9%D8%A7%D8%B1%DA%BE%DB%8E%D9%86%DB%95%D8%B1:SHALLAW.MUHAMMAD/%D8%AE%DB%86%DA%B5%DB%95%D9%BE%DB%95%D8%AA%D8%A7%D9%86%DB%8E

am page drwskirwa hech keshay haya wa amawet rasim upload bkam eshnkat --SHALLAW.MUHAMMAD (لێدوان) ‏١٤:٣٢، ٥ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@SHALLAW.MUHAMMAD: ئەو پەڕەیە وتار نییە. بڕوانە ویکیپیدیا:وتار چییە؟. دەشبێت بزانیت ویکیپیدیا چی نییە. پێشنیار دەکەم وەک دەستپێکێک بۆ کارکردن لە ویکیپیدیا، گەشتێک بە کەناڵی ویکیپیدیا لە یووتیووب بکەیت. تکایە بۆ جاری داھاتوو بەشی نوێ دروست مەکەوە و ھەر لەژێر ئەم بەشە لێدوان بدە، و تکایە بە کوردی بنووسە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٤٧، ٥ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏٢١:١٤، ٧ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)

ویکیپێدیای سیبۆنۆ

دەم باش کاک @Aram,

زمانێک هەیە لە نێوان زمانەکانی ویکیپیدیا کە پێی دەوترێت زمانی سیبۆنۆ «Cebuano» لێرە. سیبۆنۆ لەلایەن ٢٠ میلۆن کەس خەڵکی باشوری فلیپینەوە بەکاردێت. شەش ملیۆن وتار لە ویکیپیدیای سیبۆنۆ هەیە کە یەکسانە بە ویکیپیدیای ئینگلیزی. ئەمە زۆر سەیرە و من پێم وایە کە دروستکردنی ئەم وتارانە کاری بەکارهێنەرانی مرۆڤ نیە. ئەوە پرسیارێکە بۆ من کە چۆن ئەم ژمارەی وتارانە لەم ویکیپیدیادا دروست کراون، ئەویش بە کوالێتیێکی باش؟! من پێم وایه کە بەڕێوەبەرەکانی ئەوێ بە دڵنیاییەوە بۆتەکانیان «Bot» بەکارهێناوە. پێشنیاری ئەوە دەکەم چۆنیەتی ئەم کارە بیپشکنین، چونکە پێم وایە لەوانەیە بتوانین لە شێوازی دروستکردنی وتارەکانیان بۆ ویکیپیدیای سۆرانی کەڵک وەرگرین و تا ڕادەیێک بە کاری بهێنین. زۆر سپاس Khabat4545 (لێدوان) ‏٠٧:٠٠، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من شتێکی وام تێبینی کردووە @Khabat4545 ڕاست دەکات دەکرێت بۆ ھەموو وتارەکانیش نەبێت @Aram بەلام بۆ زۆرێک لە وتارەکان و نوێکردنەوەی زانیارییە پێویستییەکانی وتارە کۆنەکان کە کەس بەلای داناچێت بۆ نوێکردنەوەیان و گوونجاندنی لەگەڵ سەردەمی مۆدێرن سوودیان لێ وەرگرین. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٧:٢٨، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Khabat4545: و @Sakura emad:، سەیرێکی پەڕە نوێیەکانم کرد و شتەکە ڕوون بوو کە ھەموویان بە بۆت دروست کراون و شتێکی نوێ نییە کە سەرمان سووڕ بمێنێ. دیارە ئەوان پێشبڕکێی ژمارەی وتار دەکەن. ھەڵبەتە شتێکی خراپیش نییە بۆ وتارگەلێک کە بزاندرێت کەس ناچێت بە لایان و دروستکردنیان دژوارە. خۆ ئێمەش ئەو پرۆژەیەمان ھەیە. گەر بیرۆکەی دروستکردنی وتارگەلێکی نوێتان ھەیە، پێشنیاری بکەن. ھەڵبەتە پێم وا بێت پرۆژەی داھاتوومان شارەکانی ئەمریکا دەبێت گەر سەر بگرێت، بەڵام گەر شتی تر شک دەبەن، قسە بکەن. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٢٩، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش بەھەمان شێوە لەسەر وڵاتان ویستم پێت بڵێم بەڕێز @Aram ھەنێک لە شارەکانی وڵاتان ھەیە ناوەڕۆکەکانیان زۆر دووبارە و تەنھا ڕێژەی سەرژمێری و ڕووبەری شارەکە جیاوازە لەم حاڵەتە زۆر بە گوونجاوی دەبینم کاری لەسەر بکەین، ھەڵبەتە ئەمە نابێتە تەنھا زیادکردنی ژمارەی وتاریش بەڵکو زانیاری بەسوودیش زیاد دەکەین. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٣١، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: خۆی دروستکردنی وتار لەڕێگەی بۆتەوە ھەر وا دەبێت. تەنیا دەتوانین پێشەکییەکی کورت بخەینە نێو وتارەکە و داڕێژە و پۆلی پێویستیان بۆ زیاد بکەین. ناتوانین زانیاریی زۆر جیاواز لەڕێگەی بۆتەوە زیاد بکەین. زیاتر ئەوەی دوو وتاری دروستکراو بە بۆت لە یەکتری جیا دەکاتەوە، ژمارە و وشەی کورتە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٤٠، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک ئارام من پێشنیاری سازکردنی شارەکانی ئێران لە ڕێگەی ئەو پرۆژەیەوە دەکەم، دەتوانین لەو وتارە کەڵک وەربگرین، ئینشاڵڵا من ھەوڵ دەدەم ھەتا پێش نەورۆز ناوەکان بکەمەوە کوردی و دوایەش کاری زیاتری لەسەر بکەین. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٠:٥٢، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Ahrir: وەڵا خۆ بیرۆکەیەکی باشە! گەر زەحمەت نەبێ، پەڕەی پرۆژەکە دروست بکە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:١١، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش لەگەڵ پڕۆژەکەم کەوایە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:٢١، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پەڕەی وتووێژەکەم ساز کرد، ھەموو ئەندامانیشم بانگەھێشت کرد و لەوێ باسی زیاتری لەسەر دەکەین، زۆر سپاس. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٢:١٩، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سەیرە بەڵام ھیچ ئاگادارییەکم پێنەگەیشتووە @Ahrir، بەرێز @Aram وابزانم پینگ لە ویکیپیدیا بەباشی کاری خۆی ناکات. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٢:٢٤، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad: زۆر باشە، پێم وایە ئیشی وەیە دوای نووسینەکە پینگم کردن، تکایە بڕوانە ئێرە. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٢:٢٧، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سوپاس بۆ ئێوە @Sakura emad:، @Ahrir:، @Aram: منیش تا ئەو جێگەی پێم بکرێ هەوڵ ئەدەم پێرستی شارەکانی ئەمەریکا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، فەرەنسا، سعودیە و تورکیا بە کوردی ئامادە کەم تا دواجار پڕۆژەکانی رێکبخەین. Khabat4545 (لێدوان) ‏١٢:٢٥، ١١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەستان خۆش! لەسەر پەڕەی لێدوانی پرۆژەکان قسەکان تەواو دەکەین. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٣٢، ١١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر باشە کاک ئارام، تەنیا وەک قسە کۆتایی لێرە بڵێم، بەڕای من باشترە جارێ پڕۆژە سوک و کەمەکان ببەینە پێش و دواتریش دەست بە پڕۆژە قورسەکان بکەین. (بەپێی قەبارە و ژمارەی وتارەکان، لە کەمەوە بۆ زۆر بچین.) AGH (وتووێژ📝) ‏٢٢:٠٩، ١١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز @Aram ئەوەنەی سەیری وتارێکم کرد، سەرەتا بە شێوەی زۆر سادە وتارێکیان بە بۆت دروست کردووە دواتر پەرەیان بە زانیاریەکانی ناوی داوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٢:٣٤، ١١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Ahrir: وا دەکەین. :) @Sakura emad: دەتوانی چەند نموونەیەکم بۆ دانێی؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٠٨، ١٢ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: بەدوای پۆلی ئەو ھەزار وتارە دەگەڕێم کە بەڕێز @Ahrir وابزانم داینابوو نموونەکەم لەناو ئەوێ بینی بەڵام نادیۆزمەوە 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١١:٤٣، ١٢ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]