لێدوانی بەکارھێنەر:Aram/ئەرشیڤی ٢

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بازدان بۆ سەرەوە
بازدان بۆ خوارەوە

پەیوەست کردن

ئەم ئەم وتارە بە ئەم وتارەوە پەیوەست بکە 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏١٨:٥٠، ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

 کرائارام وتووێژ💭 ‏١٩:٠١، ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سلاو ھاوری تاکایە ویکی پیدیای پاریزگای ورمی دە ستکاری مە کە سپاس — ئەم لێدوانە لەلایەن Samanshsh واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

سڵاو بەڕێز @Samanshsh:! بەڕێزم سەرجەم ئەو دەستکارییانەی کە لێرەدا دەیکەیت خراپکارییە و ئێستا بەپێی داواکارییەکان بۆ بەربەستکردن بێت بەڕێزت دوو جار ئاگادارکراویتەوە لە دەستکارییەکانت. تکایە ھەوڵ بدە دەستکارییەکانت باشتر بکەیت گەر بەردەوام بیت، ئەوا ناچارین پەنا بۆ بەربەستنت ببەین. ئێستا وپ:سوڕ بخوێنەوە و گەر ویستت تاقیکردنەوە بکەیت، خۆڵەپەتانێ بەکاربێنە. خۆ گەر ھەر پرسیارێکیشت ھەبوو، ئەوا لە پرسگا بیکە و بە زووترین کات لەلایەن بەکارھێنەرانی پێشکەوتووەوە وەڵامت دەدرێتەوە. سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٢٦، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تەختەکلیل

سڵاو! ئەگەر تەختەکلیلی سەر شێوەی ئینگلیزی بەکاردەبەیت، ئەوەی ئێستات ناستانداردە و چیتر لێرە پەسەند ناکرێت. ئێستا تەختەکلیلێکی نوێی تایبەت بە ویکیپیدیا بەردەستە و دەتوانیت دایگریت. ئەم تەختەکلیلە لەسەر شێوازی ئینگلیزی دروستکراوە و ھەموو پیتەکانی ستاندارد و پەسەندکراون لەلایەن کۆمەڵگەی ویکیپیدیاوە، کارپێکردنیشی زۆر ئاسانە! بۆ ھەر پێشنیار و ڕەخنەیەک دەتوانیت سەردانی پەڕەی لێدوانەکەم بکەیت!--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٩:٠٥، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تێبینی لەسەر بەسەرداچوونەوە

سڵاو! لەکاتی بەسەرداچوونەوەی وتارەکان، ھێماکانی گێڕانەوە ("نموونە") بگۆڕە بە ستانداردی کوردییەکە («نموونە») سپاس بۆ بەسەرداچوونەوەکانت، بەھیوای بەردەوامی!--◂ ئێپین وتووێژ ‏١١:٤٢، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Épine: سڵاو لە تۆش کاک ژیار! بڕوا ئەکەی لە مەبەستت حاڵی نەبووم؟ تکایە گەر ڕوونکردنەوەیەکم بۆ بدەی سپاست ئەکەم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٤١، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مەبەستم ئەوە بوو کە ھێماکانی وتە گێڕانەوەی کوردی وەک ئینگلیزی نین. بۆ نموونە: "بڕوا ئەکەی لە مەبەستت حاڵی نەبووم؟" دروست نییە، «بڕوا ئەکەی لە مەبەستت حاڵی نەبووم؟» دروستە. سەیری ھێماکانی پاش و پێش وتەکە بکە.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٥:٠٤، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەھا، تەواو تەواو. ئێسە تێگەشتم و دەسەکانت خۆش بێت بۆ ئاگادارکردنەوەکەت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٢٧، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕونکردنەوە

سڵاو بەڕێز من چۆن بتوانم وتا زیاد بکەم شارەزایم نیە گەر ھاوکارم بیت چەند جارێک ھەوڵمدا بەڵام بێ ئاکام بوو — ئەم لێدوانە لەلایەن Hazharyzall واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) سوپاس

@Hazharyzall: سڵاو لە تۆش بەڕێزم بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! دەتوانیت بۆ نووسینی وتارێکی نوێ داڕێژەی {{سندووقی نووسینی وتار}} بەکاربێنی، بەڵام پێش نووسینی وتار تکایە وپ:سوڕ ببینە و ئاماژە بە سەرچاوەی وتارەکانت بدە چوون وتارە بێسەرچاوەکان بە زۆری دەسڕدرێنەوە. وە گەر ویستت تاقیکردنەوە بکەیت، ئەوا خۆڵەپەتانێ بەکاربێنە. تکایە لە کاتی وتووێژکردندا و لەکۆتایی ھەر وتووێژێکتدا واژووەکەت بکە بە دانانی چوار دانە لە ھێمای ~ بەمشێوەیە ~~~~ کە دواتر خۆکارانە دەگۆڕدرێت بۆ ناو و کاتی واژۆکەت. و گەر ھەر پرسیارێکیشت ھەبوو، ئەوا لە پرسگا بیکە و بە زووترین کات لەلایەن بەکارھێنەرانی پێشکەوتووەوە وەڵامت دەدرێتەوە. دووبارە بەخێربێیت و ھیوادارین بەشداربوویەکی چالاک بیت. سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٥٨، ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕێنوێنی

بەڕێز ئارام گەر بمەوێت دەسکاری بابەتێکی خۆم بکەم زانیاری نوێی بۆ زیاد بکەم چۆ ئەنجامی بدەم Hazharyzall (لێدوان) ‏١٣:٠٨، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز @Hazharyzall: وێنەی پێنووسێکت لێ دیارە؟ بە کرتەکردن لەسەری دەتوانی دەستکاریی ھەر وتارێک بکەیت جگە لە وتارە پارێزراوەکان، یان گەر مۆبایل بەکار دەھێنیت، ئەوا بڕۆ خواری خوارەوەی ھەر پەڕەیەکی ویکیپیدیا و دواتر کۆمپیوتەر داگرە و پاشان وەک شێوەی کۆمپیوتەری ویکیپیدیا دەبینیت! ئێستا لە ھەر وتارێکدا لە سەری سەرەوە سێ دوگمە دەبینیت، کە یەک لەوان نووسراوە دەستکاریی سەرچاوە بە کرتەکردن لەسەری دەتوانی دەستکاریی پەڕەکە بکەیت. سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٤٠، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز ئارام گەر بتوانی لە بەشی ھەواڵەکاندا ھێزەکانی سوریای دیموکرات بۆم سور بکەیت چونکە من ڕێگە پێدراونیم لەلایە ویکیپیدیا وە دواتر من زانیاریەکانی بۆ زیاد دەکەم سوپاس Hazharyzall (لێدوان) ‏١٦:٤٦، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Hazharyzall:  کرائارام وتووێژ💭 ‏١٧:٠١، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گواستنەوە

سڵاو ئارام، ھیوادارم تەندروستییەکی باشت ھەبێت، ویستم ئاگەدارت بکەمەوە کە کاتێک پەڕەیەک دەگوازیتەوە تکایە ڕەوانکەر جێ بھێڵە، بە تایبەتی گەر ئەو پەڕانە بێت کە من دروستم کردوون، و سوپاس بۆ کارەکانت 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏٢١:٠٤، ٦ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە تۆش @ساکاتا گینتۆکی:! زۆر سپاس منیش ھەمان ھیوام ھەیە بۆ تۆ. ڕاستییەکەی تۆ لە ویکیپیدیای عەرەبی وشە بە وشە وەرگێڕان دەکەیت کە ململانێی ویکیپیدیای ئینگلیزی پێ ناکرێ. سەیری فارسییەکەش بکە وەک ئینگلیزییەکەیە، بەڵام تەنھا ویکیی عەرەبی جیاوازە. کاک ژیاریش چەند جار دووپاتی کردۆتەوە کە حاڵی ویکیپیدیای عەرەبی چۆنە. ئێستا بە ڕای من نا، بەڵکو ئینگلیزییەکە؛ ناوی دراما (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی) دروستترینە. ھەروەک کاک سەرچیاش ھەمان کاری منی کردووە وەک گواستنەوەی پەڕەی پێڕستە ڕەشەکە (زنجیرە) بەبێ جێھێشتنی ڕەوانەکەر بۆ پێڕستە ڕەشەکە (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی). سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٢١، ٦ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو

کێشەی تاگی بێپۆلەکەم چارەسەر کرد. بۆ داڕێژەکە یارمەتیت نایەم، حەزەکەم خۆت تاقی بکەیتەوە و فێر بیت:) ئیتر لێرەوە دەستت بەر ئەیەم حەزەکەم خۆت سەربەخۆ بیت!--‏◂ ئێپین لێدوان ‏١٦:٣٩، ١٠ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە تۆش @Épine:! دەسخۆش بۆ چارەسەرکردنی تاگی بێپۆلەکە. و بۆ داڕێژەش وەک ئاگاداری دوو ڕۆژ دەبێت خەریکی دروستکردنی چەند داڕێژەیەک بووم، بەڵام بەداخەوە تەنھا ھیلاکم بووم پێیانەوە، بەڵام وازناھێنم. ھەروەھا ئەوە ساڵێکی ڕێکە بەردەوام وەڵامی داواکارییەکانمت داوەتەوە بێ وەڕەزبوون. ئیتر کاتی ئەوەش ھاتووە من پێ بنێمە ساڵی دووەممەوە لەم کۆمەڵگە و زیاتر شارەزا بم. ھەزاربارە سپاست ئەکەم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٣٥، ١٠ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە تاقیکردنەوە مەترسە. کە داڕێژەیەک دروست دەکەیت سەرەتا سەیری سەرچاوەی دەقی زمانە RTLەکان بکە (وەک فارسی) بزانە ئەوان لەکوێدا ژمارەیان گۆڕیوە، لەکوێدا وەرگێڕانیان ئەنجام داوە، ھتد. ئەمانە ھەموو بکەرە تێبینی. داڕێژە زۆر دروست بکە و دواییش تاگی سڕینەوەیان لێ بدە گەر دروست کاریان نەکرد. یانیش ھەر لە پەڕەی خۆڵەپەتانێی خۆت ناوەڕۆکەکان دابنێ تا دوایی خاڵی بکەیتەوە. و ئەمە واتای ئەوە نایات کە ئیتر نابێت داوای یارمەتی لە من بکەیت، کە ویستت بیکە، بەڵام لەجیاتی ئەوەی خۆم کێشەی داڕێژەکان چاک بکەم، ھەنگاوەکانت پێ دەڵێم. تێبینی بکە کە زۆر داڕێژە لە ناوەڕۆکەکەیاندا داڕێژەی تر بەکارھاتووە و تا ئەوانە دروست نەکرێن دروست کار ناکەن. بەھیوای تۆ لە داھاتوو جێی من بگریتەوە:)--‏◂ ئێپین لێدوان ‏١٧:٤٤، ١٠ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Épine: بەڕاستی بیرۆکەی فارسییەکە ناوازە بوو، بژیت. وە بۆ ئەوەی چەند داڕێژەیەک لەناو داڕێژەک بن ئەویشم بینی، و دوای دروستکردنیان ئیتر درێژەی کێشا بۆ زۆری تر منیش تاگی سڕینەوەم لە ھەموویان دا چون باش کاریان نەئەکرد، و بۆ تازەکارێکی وەکو من ئەوە ئەستەم بوو لەو ھەموو داڕێژە تێبگەم. منیش وام پێ باشترە ھەنگاوەکانم بۆ ڕوون بکەیتەوە نەک خۆت چارەسەریان بکەیت. نا نا، جێگرتنەوەی تۆ نا بەڵکوو، لەپاڵ یەکدا ویکیپیدیا بەرەوپێش ببەین. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٥٤، ١٠ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

داون تاون ھەولێر

بەڕێز @Serchia: و @Kushared:، ئایە ئەمە مەبەستی لە داون تاونی لای خۆمانە یان ناوجەرگەی شاری ھەولێر؟ سپاس بۆ ھەردووکتان. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٣٢، ١٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

مەبەستی ئەوەی بازاڕی نیشتمانە بەوەی ناوی کۆمپانیای Nasri ھێناوە بەستەر، وە لەژێرەوەش بەستەری دوبەی داون تاونی داناوە و سەیری ئەویشمکرد تەنیا باسی بازاڕ و مۆڵەکەی دوبەی بوو. > Kushared (لێدوان) ‏١٥:١٣، ١٣ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kushared:  داون تاونی ھەولێر دروستکرا. ئێستا دەتوانیت بەسەرداچوونەوەکی بۆ بکەیت؟ بە تایبەت بۆ ناوی وتارەکە و بزانە تەواوە؟ وە گەر پەڕگەشی بۆ زیادبکەیت ھەم لە ڕووی ناوەوە و ھەم دەرەوەش ئەوا زۆر جوانتر ئەبێت، دەشتوانیت لەشێوەی گەلەری بیکەیت. زۆر سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٤٥، ١٣ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستخۆش بۆ پێداچوونەوەکە سەیرێکی دەکەم ئەگەر پێویستبوو، بۆ وێنەکانیش ئەوە بچم بۆ بازاڕ دەرەوە و ناوەوەی ئەگرم > Kushared (لێدوان) ‏١٨:٥٠، ١٣ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 زۆر سوپاس!ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٥٤، ١٣ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دە س خوشی

کاک آرام دەستخۆش بۆ پێداچوونەوەکە ت بو ( پۆل:بەکارھێنەر ئارەزوو بە وێنەگری ) --Sarbast.T.Hameed (لێدوان) ‏١٧:٣٩، ١٥ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز @Sarbast.T.Hameed: Smiley شایەنی نییە!ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٤١، ١٥ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کێشەی چەپ بۆ ڕاست

سڵاو کاک ئارام، ھەروەھا کە فەرمووت بۆ کێشەی چەپ بۆ ڕاستی ناوی پاوانەکان لە سەرووی بابەتەکەدا کۆدی {{DISPLAYTITLE:<span dir="ltr">.krd</span>}} دابنەم؛ منیش وام کرد لەم بابەتەدا بەڵام چارەسەر نەبوو، دواجار داڕێژەی 'چڕ'م بۆ بەکارھێنا.کاردۆ جاف (لێدوان) ‏١٧:٥١، ٢٠ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە تۆش کاک @Kardo Muradi: مەبەستت لە کام بابەتە؟! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٥٧، ٢٠ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ببوورە لە بیرم چوو لینکەکەی دابنەم: https://ckb.wikipedia.org/wiki/.comکاردۆ جاف (لێدوان) ‏١٨:٠٥، ٢٠ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئێ ھەربژی کاک @Kardo Muradi: ئێستا زۆر تەواوە. ئەم کۆدە:{{DISPLAYTITLE:<span dir="ltr">.krd</span>}} تەنھا بۆ دیسپلەیی ناوی وتارەکە دەست دەدات، و {{چڕ}}یش بۆ ناوەڕۆکی وتارەکە. ھەڵبەتە دەشتوانی بەجێی ئەو داڕێژەیە داڕێژەی {{چەپ بۆ ڕاست}} بەکارببەیت، بەڵام بۆ بەکارھێنان ھەر چڕ-ەکە خۆشترە. زۆر سپاس بۆ بەژدارییە بەنرخەکانت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:١٧، ٢٠ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سپاس بۆ ڕێنمایییەکانت. کاردۆ جاف (لێدوان) ‏١٨:٢٠، ٢٠ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دروازەی ماتماتیک

سڵاو و ڕێز ڕێزدار @ئارام بکر:، دەتوانم بۆ دەروازەی ماتماتیک بەشی وتارە ھەڵبژێردراوەکان، کورتەی چەند وتارێک دابنێم؟ یان پێویستە بۆ ئەوانیش دەنگ بدەن؟ زۆر چۆلە ویستم کورتەی چەن وتارێک دانێم بەڵام نازانم ئیزنم ھەیە یان دەبی پێشتر وتاری ھەڵبژێردراو بووبن تا بتوانم دایاننێم؟ ھەڵبەت ئەوەش دەزانم کە ھێشتا ماویانە بگەن بە ئاستی وتاری ھەڵبژێردراو şûşe وتووێژ ‏٢٠:٣٧، ٢٠ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سڵاو لە بەڕێزیشت بەڕێز @Shushe.yu: با لە پێشدا سپاسی پەرەپێدانەکانت بکەم بە دەروازەکە. ئێستا بۆ پرسیارەکەت، وەختی خۆی منیش بۆ دەروازەی فیلم ھەمان پرسیارم کرد بەمشێوەیە پرسیم:

ئەمەوێ بزانم ئایا ھیچ یاسا و پێوەرێک ھەیە تا ئەو شتانەی پێ دیاری بکەم یان بکەین وە یاخود بە دڵی خۆم ھەڵیانبژێرم و بەپێی ھەواڵەکانی ڕۆژ
— بەکارھێنەر:ئارام بکر

بەڕێز ژیاریش بەمشێوەیە وەڵامی دامەوە:

بۆ سیاسەتەکانی وتارە ھەڵبژێردراوەکانی دەروازەکان--ھیچی وامان نییە. تەنھا مەرجێک ھەیە کە ئەویش درێژی وتارەکانە. ئەگەر وتارەکان درێژ بن و زۆر کورت نەبن، دایاننێ. ھەروەھا ئەگەر باسی نوێکردنەوەش دەکەی، خۆی ئەم دەروازانە {{Random portal component}} بەکار دەبەن. ئەم داڕێژەیە خۆی بە خۆگەڕیی پەڕەکان نوێ دەکاتەوە دوای خاوێنکردنەوەی کاشی پەڕەکان.
— بەکارھێنەر:Épine

ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٣٠، ٢٠ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر زۆر سپاس.şûşe وتووێژ ‏٢١:٥٥، ٢٠ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
Smiley شایەنی نییە!ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٠٢، ٢٠ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پەڕەی سی‌ئێس‌ئێس

سڵاو کاک ئارام، من بۆچی ناتوانم ئەم پەڕەیە دروست بکەم: https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%A8%DB%95%DA%A9%D8%A7%D8%B1%DA%BE%DB%8E%D9%86%DB%95%D8%B1:Kardo_Muardi/common.css. ئەم دەقەم بۆ نیشان دەدا: ھەژماری بەکارھێنەریی «Kardo Muardi» تۆمار نەکراوە. کاردۆ جاف (لێدوان) ‏١١:٠١، ٢١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە تۆش کاک @Kardo Muradi: وایە کە ئەو ھەژمارە دروست نەکراوە. ببینە کە ناوی بەکارھێنەریی خۆت Kardo Muradiـیە، بەڵام ئەوەی کە دروستت کردووە Kardo Muardiـیە. لە ناوی دووەم جیاوازییەکی گەورە ھەیە کە پیتی ئاڕ و ئەییەکەت پاش و پێش کردووە. جگە لەو جیاوازییە گەورەی پیتەکان بشزانە کە ویکیپیدیا ھەستیارە بە پیتە گەورە (کەپیتاڵ) و بچووکەکان (سمۆڵەکان)ـیش. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٠٦، ٢١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دروستە، سپاس بۆ ڕێنمایییەکەت. کاردۆ جاف (لێدوان) ‏١٤:٢٠، ٢١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
Smiley شایەنی نییە!ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٣١، ٢١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سەرچاوە

سڵاو و ڕێز کاک @ئارام بکر:، دەمھەوێ بەم شێوە سەرچاوە بۆ وتارەکان دانێم،


نازانم بۆچی بەستەر نادرێت سەر پەڕەی مەبەست کێشە چییە؟ بۆ نموونە ئەوە ڕەگی nەم. Şûşe وتووێژ ‏١٣:٢٢، ٢٤ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە تۆش @Shushe.yu:  چارەسەر کرا.ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٢٥، ٢٤ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سپاس بەڵام ھەر ئەوە نییە، بە گشتی ھەر چی من سەرچاوەی بۆ دادەنێم وایە حەوتلا، نۆلا و... ویستم بزانم بۆ وایە؟ Şûşe وتووێژ ‏١٣:٣٠، ٢٤ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Shushe.yu: لە ڕاستیدا ھەڵەی منە نەک تۆ! ئەوە بەھۆی نووسەی ناستانداردەوەیە، و من دوگمەی شائەمراز دادەگرم بۆ چاسازی بە خۆکارانە. ئیتر بەستەرە فارسییەکانیش پیتی ناستانداردی وەکو «ـھـ» ئەوانی تر بەکاردەبەن. ئیتر ئەو دوگمەش پیتی ـھـ دەگۆڕێت بۆ ھ و بەمەش تەواوی بەستەرەکە تێکدەدات و ئەو بەستەرە گۆڕاوەش لە ویکیی فارسیدا بێگومان نییە. بەھەرحاڵ، لەو حاڵەتانەدا تەنھا بەستەرە فارسییەکە کۆپی بکە و لە پارامەتری بەستەر= دایبنێوە. سپاس بۆ لێدوانەکەت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٤٤، ٢٤ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
تێگەیشتم، زۆر سپاس.Şûşe وتووێژ ‏١٤:١٧، ٢٤ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پۆلەکان

سڵاو، تێبینیم کرد بۆ جاری دووەم بە کۆماپۆل چەندین وتارت لە پۆلە دایکەکان دەرکردووە، ئەمە شتێکی خراپ نییە ئەگەر دەگەڕێیتەوە سەر وتارەکان و پۆلی مناڵیان بۆ دادەنێیت، ئەگەر نا باشترە ھەر لە پۆلە دایکەکان بمێننەوە. --‏◂ ئێپین لێدوان ‏١٣:٠٠، ٢٦ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە تۆش، من سەیری ویکیپیدیاکانی تر ئەکەم و بڕوانە ئینگلیزی و فارسی و عەرەبییەکە کە لەوانیش ئەم پۆلە تەنھا ژێرپۆلەکان ئەگرنە خۆیان جگە لە عەرەبییەکە کە چەند دانەیەکی کەمی تێدایە ئەویش ڕەنگە بەکارھێنەری نەشارەزا دایاننابێت. لە مەجالێکا سەرجەم پۆلەکانی تریش دروست ئەکەم بۆ پۆلی فیلمەکان. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:١٦، ٢٦ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش ئەمە دەزانم، بەڵام دەبێ ئەو وتارانە بەسترابێتنەوە بە ژێرپۆلەکانەوە یان پۆلە مناڵەکانەوە کە لە ئێستادا وا نەکراوە بۆیە باشترە ھەر بە پۆلە دایکەکانەوە بن ئەگەر ھاتوو ژێرپۆلی شیاو نەبوو.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٣:٣٨، ٢٦ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئێستا خەریکم کار لەسەر ژێرپۆلەکان دەکەم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٤٥، ٢٦ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەپێی نەک بە پێی

سڵاو کاک ئارام، کۆمەڵێک پۆلتان دروست کردبوون، وەک پۆل:فیلمەکان بە پێی کیشوەر‏، ویستم پێتان بڵێم «بەپێی» بەسەریەکەوە دەنووسرێت، بێ بۆشایی. سەرچیا‏١٧:٤٥، ٢٦ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاکە @Serchia: سەد لە سەد لەگەڵتم، بەڵام چی بکەم؟ پۆلەکانی تریش ھەر وان! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٤٩، ٢٦ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پێشتر ئەو ھەڵەیە لە ناوی کۆمەڵێک پۆلی تریش کراون، وەختێک خەریکیان بووم، ھەندێکیانم چاک کرد، بەڵام ھێشتاش ماون، گرنگ ئەوەیە ئەو پۆلو وتارانەی ئێستا دروست دەکرێن ئەو ھەڵەیەیان تێدا نەبێت. سەرچیا‏١٨:٠٣، ٢٦ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەوانەی خۆم دروستم کردن لەژێر کاردایە... و ئەوانی تریش ھەر بیانبینم چاکیان ئەکەم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:١٠، ٢٦ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 کرائارام وتووێژ💭 ‏٢١:٣٩، ٢٨ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Share your experience and feedback as a Wikimedian in this global survey

WMF Surveys, ‏١٨:٣٣، ٢٩ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پۆل

سڵاو ئارام بکر، پۆلی ئەو «پەڕە وتووێژانەی نەگەیشوونەتە ئەنجام»م سڕییەوە بەھۆی ئەوەی پۆلەکانی کە بە دەست بەو شێوەیە لە پەڕەی لێدوانەکان دادەنرێت دەبێتە ڕێگر لەبەردەم یەکێک لە ئامرازەکانمانم (فەیسبووکەکەت ببینە لەوێ باسم بۆت کردووە). -- ‏◂ ئێپین لێدوان ‏١٢:٤٣، ١ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Épine: ئەھا، ئێستا تێگەشتم چیت کردووە! کارەکەت بێوێنەیە. و بۆ ئەو وتووێژانەش بەڕاستی ئەبێ شتێک بکەین کە لە دوایین گۆڕانکارییەکانیش نەدۆزرانەوە، لە شوێنێکی تر ببینرێن و زوو وتووێژی لەسەر بکرێت. ھیچ بیرۆکەیەکت ھەیە؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٠٤، ٢ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەکرێت دوایین گۆڕانکارییەکان فلتەر بکەیت بە گۆڕینی بەشی بۆشاییی ناو بە وتووێژ و بەو شێوەیە ئاسانتر وتووێژەکان دەدۆزرێنەوە. ھەروەھا ئامرازە تازەی فیلکتەرەکان کە وەختی خۆی پرسیارت کرد چۆن لایبەری ڕەنگە ئەوەش بە شێوەیەک بەکاربێت بۆ دۆزینەوەی ئەو پەڕانە. -- ◂ ئێپین لێدوان ‏١٩:٠٨، ٢ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Épine: وایە، بەڵام کەس ھەیە ئەو فلتەرە بەکاربێنێت بۆ دۆزینەوەی پەڕە وتووێژەکان؟! بۆ لابردنەکەش من خۆم ھەر وەشانە کۆنەکە بەکارئەھێنم و لەگەڵ ئەودا ئاسوودەترم. وەشانە نوێیەکە جووڵە جووڵ زۆر ئەکات و بەکارھێنانی ناخۆشە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:١٤، ٢ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕاست دەفەرمووی منیش ھەر وا. ئەو نوێیە زیاتر بۆ کۆمپیوتەرێکی خێرا باشترە. -- ◂ ئێپین لێدوان ‏١٩:١٦، ٢ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Reminder: Share your feedback in this Wikimedia survey

WMF Surveys, ‏٠١:٣١، ١٣ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو

دەمباش ئارام بکر، سەرێکی فەیسبووک بدە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٣:٣٠، ١٧ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Your feedback matters: Final reminder to take the global Wikimedia survey

WMF Surveys, ‏٠٠:٤٠، ٢٠ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نیشانێک بۆ تۆ!

The Defender of the Wiki Barnstar
بژیت کاک ئارام ژووە بێخەم ‏١٤:٣٥، ٢٠ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ژووژووبێخەم: زۆر سپاس بۆ تۆ بەڕێزم! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٠٩، ٢٠ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ویکیفەرھەنگ

دەمباش ئارام بکر. سوپاس کە دووبارە ئەم مانگەش فریامان کەوتی. باوەش

༼ つ ◕_◕ ༽つ

-- ◂ ئێپین لێدوان ‏٢٢:١١، ٢٠ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەمباش @Épine:، تۆش بە ئەرکی خۆت ھەڵساویت (بگرە زیاتریش)، و دڵنیام ھەردووکمان کاری زیاترمان ئەکرد، بەڵام تاقیکردنەوەکانمان ڕێگرن لە بەردەوام چالاکبوونمان.
╗♥══♥══♥╔
 زۆر سوپاس!
╝♥══♥══♥╚
-- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٤١، ٢٠ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەشداریی لە ویکیفەرھەنگ

سڵاو! مانگی حوزەیران سێیەم و کۆتا مانگە بۆ تەواوکردنی یەکێک لە داواکارییەکانی ویکیفەرھەنگ کە بەشداریکردنە لە پرۆژەکە بەلایەنی کەمەوە لەلایەن سێ بەشداربووەوە کە پێویستە ھەر یەکەیان بە لایەنی کەمەوە ٢٠ بەشدارییان ھەبێت، جا ئەو بەشدارییانە دروستکردنی وتار بێت یان دەستکاریکردنی ئەو وتارانە بێت کە ئێستا ھەن. تکایە یارمەتی بدەن و ئەم مانگەش ھەوڵ بدەن بەشداری لەگەڵ بکەن ئەو بەکارھێنەرانە بکەن کە خەریکی پرۆژەکەن. تکایە سەردانی پەڕەی دەستپێکی ویکیفەرھەنگی کوردیی ناوەندی بکەن بۆ دەستپێکردن. ئەگەر لە ھەر شوێنێکدا گیرتان خوارد یان نەتان زانی چۆن بەشداری بکەن و پێویستتان بە ڕێنمایی بوو، تکایە داوای یارمەتی لە بەڕێوەبەر Épine بکەن. زۆر سوپاس!--MediaWiki message delivery (لێدوان) ‏٠٥:٠٢، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ویکیفەرھەنگ

سڵاو، بینیم لە ویکیفەرھەنگ ناڕێکییەک لە پەڕەی وشەکان ھەیە، بە کەڵکوەرگرتن لە ویکیی ئینگلیزی و ویکییەکانی دی، ھەوڵم دا قالبێک ڕێک بێخم، قالبێکم دروستکردووە و لە دوایین دوو پەڕەی نوێ بەکارم ھێناوە (لێرە و لێرە). پێمباشە ئێوەش کەڵکی لێ وەربگرن، ھەڵبەت تا ئەو کاتەی بە فەرمی ویکیفەرھەنگ دەکرێتە و تا داڕێژە و ڕێنمایییەکان دادەنرێن. قالبەکە ڕەنگە کەموکوڕی ھەبێ، ئێوەش تێبینییەکاناتن لەبارەی بخەنەڕوو. مەرج نییە لە کاتی بەکارھێنان ھەموو بەشەکان پڕبکەنەوە. سەرچیا‏١٢:٥٧، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەرز دەینرخێنم  زۆر سوپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:١٣، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گۆڕینی ناوی چەند وتارێکی وەرزشی

سڵاو کاک ئارام، ویستم بزانم گۆڕینی ناوی چەند وتارێکی وەرزشی لەم دوایییە، وەک ڕیال مەدرید بۆ یانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید، بەھۆی چی و لەسەر بنەمای کام وتووێژ بووە؟ سەرچیا‏٠٠:١١، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە تۆش کاک @Serchia: بەڕای خۆم ئیشە ڕاستەکەم کردووە چوون ڕیال مەدرید ناوی شارێکە نەک یانەیەک بڕوانە ویکیپیدیای فارسی کە زۆر جوان خۆیان یەکلایی کردووەتەوە و لە ھەر وتارێکی یانەیەکی تۆپی پێدا بە نموونە نووسیویانە "باشگاە فوتبال رئال مادرید" دواتر من تێناگەم لە ئینگلیزییەکە زۆر جوان دیارە کە نووسراوە Real Madrid C.F. کە دەبێتە Real Madrid Club football. ئێستا چی؟ نموونەی تر ھەن بۆ نموونە بارسێلۆنا ئاشکرایە کە ناوی شوێنێکە ھەربۆیە یانەی بارسێلۆنام گواستەوە بۆ یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنا. گەر بشڵێی خۆ وشەی یانەی پێوە بوو ئیدی بۆچی گواستتەوە؟ دەڵێم یەک و دووان نین یانەی تۆپی سەبەتە و تۆپی دەست و... ھتد ھەن لە چەند دانە بنووسین یانەی بارسێلۆنا؟ باسی وتووێژت کرد. ئەوە نزیکەی دوو مانگە بەکارھێنەران ھیچ جۆرە چالاکییەکیان نییە ناوەناوە دەبینم وتووێژێک دەکرێت و ئیتر نامێنن! (ھەڵبەتە لەوانەشە ھۆکاری تایبەتییان ھەبێت.) منیش بێئارامم و بەڕاستی توانای وتووێژی زۆرم نەماوە چوون تا کەی چاوەڕێی وەڵامی بەکارھێنەران بم؟! سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٥:٤٤، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاکە ڕەنگە ھەر یەکەمان زۆر شتمان پێ ڕاست بێت و لێی دڵنیابین، بەڵام کاری تاکلایەنە لە شوێنێک کە کاری کۆمەڵی تێدا دەکرێت دروست نییە، لە ویکیپیدیا قەرار وایە بۆ گۆڕینی ناوی ھەر وتارێک لە پێشدا وتووێژێک بکرێتەوە. دەستکاریی ناوی وتارەکان تەنیا لەو کاتە دەکرێ بێپرس بێت کە ناوەکە ھەڵەی ڕێنووسی یان ڕێزمانی تێدا بێت، بەڵام بەم شێوەیەی ئێستا نا. تۆ دەڵێی ڕیال مەدرید ناوی شارێکە، مەدرید ناوی شارێکە نەک ڕیال مەدرید، دواتر ناکرێ لە ھەموو شتێک چاو لە ویکیپیدیاکانی تر بکەین، ویکیپیدیای ئینگلیزی شتێکی ترە، ئەوان کورتکراوەیان بەکارھێناوە نەک ناوی تەواو. بۆ وتارە ھاوشێوەکانی دی، دەکرێ ناوەکە شتێکی لەگەڵ بێ بۆ ناسینەوە، بەس لێرە کە یانەی تۆپی پێیەکە لە ھەموویان ناسراوترە، پێویست ناکات ناوی تری بۆ زیاد بکرێت. ئەوە وەکوو ئەوە وایە بڵێی؛ شاری تاران پایتەختی وڵاتی ئێرانە، ئێ ئەوەی بۆ چییە، زۆر بەسادەیی دەتوانین بڵێین تاران پایتەختی ئێرانە، لەبەرەوەی دەزانین تاران شارە و ئێرانیش وڵاتە. ئێستا لەگەڵ ئەوەم ئەو وتارانە وەکوو خۆیان لێبکرێنەوە، گەر تۆش ھێشتا قەناعەتت نەھێناوە، دەکرێ وتووێژێک بکەیتەوە، لە وتووێژیش بێھیوا مەبە، ئەوانەی بەشدارنابن ڕەنگە زۆریان کاری پێویستییان ھەبێت، من تا بتوانم تێیاندا بەشدار دەبم. سەرچیا‏١٢:٢٣، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Serchia: زۆر چاکە. دان بەوەدا دەنێم کە لە وەسفکردنی مەدرید و ڕیال مەدرید ھەڵەم، ئەی بۆ بارسێلۆنا و یانەکە چی؟ یان بەھەمان شێوە ڤالەنسیا و یانەی تۆپی پێی ڤالەنسیا؟ چی تیایە ناوەکەی ئاوا بێت؟ ھەڵەیە؟ با لە گواستنەوەکانی من بگەڕێین و سەیری ئەمانەی خوارەوە بکەین کە من ھەر ئاگاشم لێیان نییە.
باشە، گەر ھێشتا لەسەر قسەی خۆتیت، تکایە سەرجەم دەستکارییەکانم بگەڕێنەوە وابزانم ئەوە بۆ بەڕێوەبەر ئاسانتریشە وەک لە من. سپاس بۆ وتووێژەکەت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٠٧، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سوپاست دەکەم ئارام گیان بۆ ھاوکاریکردنت توانیت ئەو پەڕەی جی جین ھی ـە چاک ـکە زۆر سوپاس Sahand.arbate (لێدوان) ‏١٢:١٥، ٢ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sahand.arbate: شایەنی نییە، ئێستا خۆت دەتوانیت دەوڵەمەندتری بکەیت. پێویستت بە ھەرشتێ بوو لە وپ:پرسگا بپرسە یان ھەر لێرە دەتوانیت داوا لە من بکەیت. تکایە لە کۆتاییی پەڕەی لێدواندا بەشێکی نوێ دروست بکە و تێیدا بدوێ، دەستکاریکردنێکی خۆش! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٣١، ٢ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وتاری شەڕەمست

سڵاو کاک ئارام، تکایە بەبێ ھۆ دەستکارییەکانی وتارێک مەگەڕێنەوە. نازانم ئەو وشەیەتان لە کوێ ھێناوە؛ (شەڕەمشت)، دەتوانی یەک سەرچاوە بێنی کە ئەو وشەیەی تێدا بێت؟ سەرچیا‏١٦:٣٨، ١٧ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە تۆش کاک @Serchia: لە کورتەی دەستکارییەکەدا ھۆکارەکەم نووسیوە بۆ ئەمە تکایە بڕوانە مێژووی وتارە. ئەم وشەیە لە لاپەڕە ٨٠٨ی ھەنبانەبۆرینەدا ھەیە و بۆ ئەمەش بڕوانە وتووێژی وتارەکە (کە لەوێدا لێدوانم داوە). سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٠١، ١٧ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وتاری کۆچەر بیرکار

ناوی نەتەوەم لە ئێرانییەوە گۆڕی بۆ کورد هەر وەک چۆن تۆش نەتەوەت کوردە. Eyubm (لێدوان) ‏١٣:٥٨، ٤ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو بەڕێز @Eyubm: تکایە پەیامەکانی داھاتووت لە خواری خوارەوە دانێ. ئێستا بۆ وتارەکە گەر سەری ھەرچی ویکیپیدیاک بکەی، نووسیویەتی ئێرانییە، و ئینگلیزییەکەش وایە و سەرچاوەیەکیشی بۆ داناوە، گەر تۆش سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوی بۆ دائەنێی، ئەوا کێشە نییە. کوردبوونی من پەیوەندی بە بێلایەنیی ڕوانگەی ویکیپیدیاوە نییە و دەبێت وتارەکان بێلایەن بن. سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:١١، ٤ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

مۆدیوول

سوپاس بۆ دەستکارییەکەت، بەس من مەبەستم لە شێوازی بەکارھێنان بوو، واتە چۆنیەتییەکەی ... گەر دەتوانیت سەیرێکی ئەوە بکە 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏٠٣:٠٥، ١٤ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەگەر مەبەستت مۆدیوولەکەیە، ئەوە کۆدی جاڤاسکریپتە و تەنھا لە حاڵەتی وەرگێڕانی وشە بۆ کوردی دەستکاری ئەکرێت ئەگەریش مەبەستت داڕێژەکەیە پێم وابێ تەنھا بە لەبەرگرتنەوە و دانانەوە کارەکە دەکرێت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٤٤، ١٤ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نا تەنها کاتێک چوومە سەر داڕێژە لە عەرەبی یان ئینگلیزێکەدا لێی تێنەگەیشتم، بەهەر حاڵ ئێستا شتێکی گرنگتر هەیە و ئەویش هەر پەیوەندی بە مۆدیوول هەیە گەر دەتوانیت سەیرێکی ئەوە بکە ... 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏٢٣:١٦، ١٤ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سەیری کامە بکەم؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٠١، ١٥ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

شتێک

ئەمانەت بیرچووبوو (بیرچوو بوو، بیر چوو بوو؟). ھەندێک لە بەشەکانی تۆشم تەواو کرد. بزانم زیرەکیت خۆت، ئەزانیت کامە ماوە؟ P:--◂ ئێپین لێدوان ‏١٥:٠٥، ٢٨ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەستەکانت خۆشبێت! نە، بیرم نەچووە، بەڵام ھەر سرووشتی خۆم وایە لە خولەکەکانی کۆتایی کارەکان ئەنجام ئەیەم (ئەم پەندەش جوانە کە دەڵێت "ئیشی بە وەختی، پاشای سەر تەختی"). تۆ بێژی مەبەستت ڕێکەوتەکان بێت! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:١٦، ٢٨ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نا نا واش یارمەتیم نەداوی. ئێرە ماوە، بەس ئەگەر حەزت کرد ئەوانەی خواریشی بخوێنەوە نەوەک من شتێكم بیرچووبێ. دوو مێشک باشترە لە یەکدانە.--◂ ئێپین لێدوان ‏٢١:١٣، ٢٨ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر چاکە! وایە، منیش ھەردەم وام پێ باشە ھەر وتارێک چەند جارێک بە پاڵاوتن (فلتەر)دا بڕوات و ئاواش بوونی ھەڵە وشەی دەگمەنی لەگەڵدا دێت. تەنانەت وتارەکانی خۆشم چوون ئەو ھەڵانەی کەسێکی تر ئەیانبینێ من نایانبینم. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٢٣، ٢٨ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەمباش ئارام بکر بۆ چی دەستکاری جوانکارییەکان دەکەیت؟ -- ڕاسان ‏١٥:٥٣، ٢٩ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)

لێرە وەڵامم داوەتەوە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٥٥، ٢٩ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

داڕێژەی لە هەواڵەکاندا

تکایە دەستکارییەکانت لەو داڕێژەدا بگەڕێنەوە! جوان پەڕەی سەرەکیی ویکی شێواوە. Eyubm (لێدوان) ‏٢٢:٥٠، ٢٩ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە وتووێژ:دەستپێک وەڵامم دایەوە و کێشەیەکی تەکنیکییە و داوای چارەسەرم کردووە. گەر ھەر لەسەر یەک شێوازی کۆن بمێنینەوە، ئیتر چۆن پێشکەوین؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٥٤، ٢٩ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم کاتەت باش

کاک ئارام ئەسڵی ناوی ئەلبێرت کامۆ فەڕەنسیە وە ئەبێ سەرچاوەی ویکیپیدیای کوردی بۆ بابەت و ناوەکانی ڕۆژئاوا ویکیپیدیای ئینگلیزی بێت نەک ویکیپیدیای فارسی و عەرەبی Thekurdishdevil (لێدوان) ‏٢٠:٢٥، ١ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Thekurdishdevil: ئەم کاتەی بەڕێزیشت باش، دروستە ناوەکە فەڕەنسییە و بەپێی پیتیش بێت قسەکەی بەڕێزت لەجێی خۆیەتی، بەڵام بابەتەکە ئای–پی–ئەییە (نەک پیت)، و بەپێی ئای–پی–ئەیی ئینگلیزی بێت کاموو و بەپێی فەڕەنسییەکە بێت ئەلبێخ کامیۆ دروستە. بڕوانە en:Albert Camus و گوێ لە پەڕگە دەنگییەکە بگرە و چاوێک لە ئای–پی–ئەییەکان بکە. سپاس بۆ بایەخدانەکەت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٣٩، ١ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تکایە.

سلام ، سەرەتا من زۆر سپاسی جەنابت دەکەم بۆ ئەو هاوکاریانەی پێشەکەش بە من و کەسانی وەک منت کردووە. نازانم تۆ چ پلەیەکت هەیە لێرە بەڵام کارەکانت وەک بەڕێوبەرێکە. بەڵام بەداخەوەم کە ویکیپیدیای کوردی ئاستی زۆر نزمە لە چاو ویکیپیدیای زمانەکانی تر، من چەندین کارم کردووە تێیدا هەڵە هەبووە چاکت کردووە بەڵام هەندێک شت هەیە پێویست ناکات دەستکاری بکەیت ، چونکە من کە دەستکاری هەندێک شت دەکەم بۆ بەرەو پێشبردنی ویکییە ئیتر جەنابتان بۆ دەیگەڕێنەوە بۆ چی هەوڵ دەدەن کارەکان قورس بکەن لە خۆتان تەنها بۆ ئەوەی بەشێوەیکی ڕێزمانییە ناتەواوەکەی خۆمان دەربچێت. هیوادارم کەمێکیش بێت بە خۆتاندا بچنەوە. سپاس -- ڕاسان ‏١٦:١٧، ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)

@Rasan emprator page: تۆ بۆت نییە خاوەندارێتی بە وتارەکانەوە بکەیت. ھەر دەستکارییەک لە زەرەری ویکیپیدیا بێت، ئێمە دەیگەڕێنینەوە. دەستکارییەک باش بێت ناگەڕێندرێتەوە، بۆیە لێکدانەوەت باش بێت. دووبارە، کۆدی واژووەکەت ھەڵەیە. ناوەکەت چاک بکە.
لەلایەکی ترەوە، ئارام بەکارھێنەرێکی جێباوەڕە و ماوەیەکی باشە بەشداری لە ویکیپیدیا دەکات و بە باشی شارەزای سیاسەتەکان و ڕێساکانە، بە پێچەوانەی تۆوە کە ڕەنگە زۆریان نەزانیت و نەتخوێندبێتنەوە—ئەگەر بیانخوێنیتەوە و خۆت شارەزای ئێرە بکەیت، بۆت دەر دەکەوێت ھەموو کردەوەکانی ئێمە بەپێی سیاسەت و ڕێسا بەڕێوە دەچێت. لێرە ھەر کەس بۆی نییە لەخۆیەوە شتێک بکات و کەس لێی نەکۆڵێتەوە. سوپاس.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٦:٣٤، ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
باشە من خاوەنداریم نەکردووە بەڵام زۆر شت لە خەڵک قورس دەکەن
بۆ نمونە چ کێشەیە بەروار ئاوها بنوسرێت یان نا ۱/۱/۱۹۸۷
پاشان کێ بەڕێوبەری وەرگێڕانی ویکیپیدیایە بەڕاستی زۆر کێشەی تێدایە بۆ نموونە لە خاڵبەندیدا (و) لە نێوان خاڵەکاندا هەیە کە ڕەنگە ئەوە هیچ نەبێت بەڵام ئەوە نیشانەی گوێ پێنەدانە
یاخود بابەتی جوانکاری لە بابەتەکان دەتوانرێت ڕێی پێ بدرێت بەڵام بەشێوەیەک کە بابەتەکە تێک نەدات وەک ئەوەی لە ویکیپیدیای عەرەبی هەیە
وە ڕووی دەمم لە کەس نییە ئەمە تەنها پێشنیارە ئەگەر بتانەوێت یارمەتی خەڵکی کورد بدەن و زمانی کوردی بەرەو پێش بەرن دەبێت وردتر کار بکەن.
-- ڕاسان ‏١٦:٤٩، ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)
@Rasan emprator page: ڕێکەوت نابێت وا بنووسرێت چوونکە سیاسەت دەڵێت نابێت وا بنووسرێت. وەک وتم ئێمە سیاسەتمان بۆ ھەمووشتێک ھەیە. وتار پێویست ناکات «جوانکاری» بۆ بکرێت چوونکە نابێت بەشێکی وتارەکە سەرنج زیاتر لە بەشەکانی تر ڕابکێشێت بەلای خۆیدا. دووبارە، تکایە سەیری وپ:شێواز بکە. و ھەڵە لە کوێدایە؟ ئەگەر ھەڵەت لە ڕووکار بینی، لە پەڕەی وتووێژەکەم ئاگادارم بکەرەوە بێم بڵێ لێرە ھەڵەتان کردووە چاکی بکەن. بەھەرحاڵ، جوانکاری و شتی وا یارمەتی ئێمە نادات لەئێستادا، ئێمە خەریکی شتێکی زۆر لەوە گەورەترین کە زیادکردنی ناوەڕۆک و وتارە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٧:٢٦، ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Rasan emprator page: پێشەکی زۆر سپاس بۆ ستایشەکەی بەڕێزتان. ڕاستییەکەی Épine قسەی منی کرد و زۆر بەجوانی ڕوونی کردەوە؛ نەخێر، ویکیپیدیای ئێمەش ھیچی کەمتر نییە لە ویکیپیدیاکانی تر و بگرە من لە زۆریان بەلامەوە باشترە، بەڵام خەمخۆر کەمە. عەزیزم من بەپێی ڕێنمایییەکان دەستکاری دەکەم و ھەر دەستکارییەکی ناڕێک ببینم، دەیگەڕێنمەوە. ڕەنگە تا ئێستا زیاتر لە ١٠ جار ببێت ئێمە بەستەری وپ:شێ بۆ بەڕێزت دادەنێین، بەڵام پێم وا نییە خوێندبێتتەوە (یان ھەموویت نەخوێندبێتەوە). پاشان، ڕێزمانی ئێمە ناتەواو نییە. و بۆ جواکارییەکانیش بیرت بێت، ئێرە بلۆگی کەسی نییە و بە کەیفی خۆمان دەستکاری بکەین (ویکیپیدیای عەرەبی بە ئێمە چی؟). سەرەتا، بەروار نە، ڕێکەوت، پاشان لەوەتەی من لێرەم بەڕێوەبەران و سەرجەم بەکارھێنەرە چالاکەکانی تریش بەوشێوەیە ڕێکەوتەکان دەنووسن کە من دەینووسم. تکایە بنۆڕە وپ:ڕوژ. شتێکی تریش، ئاگادارم وێنە دادەگریت و لە کۆمنز باریان دەکەیت و پاش ماوەیەک دەیسڕنەوە، ئاگادار بە! زۆر دووبارەی بکەیتەوە، بەربەست دەکرێیت. گەر دەتەوێت وێنەکان بار بکرێن، داوا لە بەڕێوەبەر یان بارکەرێک بکە. سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٥٨، ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئێ ئێ زۆرچاکە کەواتە ئێرە شوێنی من نییە پێوست ناکات خۆم خەریک بکەم بەشتی ئاوا با هەر وابێت لەشتان ساغ بێت .— ئەم لێدوانە لەلایەن Rasan emprator page واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

┐─────────────────────────────────└
:::::: بەڕێز @Rasan emprator page: وابزانم بەھەڵە لە من و وشەی بەربەستکردنەکە تێگەیشتیت. لە ویکیمیدیا کۆمنز بەربەست دەکرێیت کە جیاوازە لە ویکیپیدیا. و ئێمە بەربەستت ناکەین و مەبەستم لە بەڕێوەبەرانی ئەوێ بوو نەک ئێرە. ھیوادارم تەنیا ھەڵە لێک تێگەیشتنێک بووبێت و ھیچی تر. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٥٢، ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نیشانێک بۆ تۆ!

نیشانی دەستکاریکەر
بەردەوام بە 👍 ڕاسان ‏١٦:٥٤، ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)
زۆر سپاس بۆ ویکیدیارییەکەت! ئیشەڵڵا ئەوەی لە توانامدا ھەبێت، دەیکەم. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٠٠، ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

یارمەتی.

سڵاو!

کاک ئارام دەتوانیت پێم پڵێیت چۆن ڕەنگ و سایزی نووسینەکان دەگۆڕیت؟— ئەم لێدوانە لەلایەن Roj2006 واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

سڵاو لە تۆش @Roj2006: دەتوانیت داڕێژەکان بەکاربێنیت بۆ ڕەنگکردنی نووسینەکان وەک: {{سوور}}، {{سەوز}} و {{شین}} و ...ھتد، و بۆ قەبارەشیان ھەر لەناو داڕێژەکاندا font_size ھەیە؛ بە گۆڕینی ژمارەکەی پاشی کارەکە دەکرێت. بەڵام ڕەنگ و جوانکاریکردن لە ھەندێ دۆخدا نەبێت، پێویستی نییە (مەبەستم وتارەکانە زیاتر). تکایە بڕوانە وپ:وا و لەمەودوا واژووەکەت بکە لە دوای لێدوانەکانت. و تکایە دەستکاری ناباشی پەڕەی بەکارھێنەرانی دی مەکە. سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٢٦، ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ھەر بەڕاست

بۆ خۆت ناپاڵێوی بۆ بەڕێوەبەرایەتی؟ حەزەکەم ئەم ماوەیەی کە ماوتە لێرە دەسەڵاتەکەت ھەبێت و ئەم ماوەیەش ویکی تۆزێ قەرەباڵخ بۆتەوە، بەڕێوەبەرێکی تریش ھەبێ بۆ یارمەتیدانم خراپ نییە.--◂ ئێپین لێدوان ‏٢٠:٣٣، ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Épine: ڕاستییەکەی ئەترسم دوای بوون بە بەڕێوەبەر ئەو چالاکییەی ئێستام نەمێنێت. و من کێشەی لەبیرکردنم ھەیە (نەک نەخۆشی) و زۆرجار ناوی پەڕەکانی یارمەتی و ئەوانە لەبیر دەکەم و ھیچیش لە سیاسەت و ماف و ...ھتد بۆ بەڕێوەبەران نازانم. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٤٢، ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دڵنیام شارەزای سیاسەتەکانی ناوخۆیت. ئەگەر پێویستی کرد داڕێژەکانی وەک {{سیاسەتەکان و ڕێساکانی ویکیپیدیا}} و ناوی پەڕەکان و ئەوانە لای خۆت پاشەکەوت بکە لە ژێرپەڕەیەک. ئەگەر ڕات گۆڕی من لە ئێستاوە دەنگی بەڵێم داوە، ئیتر ھەقم نییە.--◂ ئێپین لێدوان ‏٢٠:٤٥، ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مین.نیل ئەڕوات! زۆر چاکە، بەڵام تکایە گەر بکرێت، ھەر پەڕەیەک کە پەیوەندی بە سیاسەت و بەشداریکردن و ماف ئەو شتانەوە ھەیە بۆ بەڕێوەبەر لێرە بۆم دانێ تا بیانخوێنمەوە. سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٥٣، ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ویکیپیدیا:داواکردنی مافەکان ببینە کە لەوێ ئاماژە بە بەستەری مافەکان دراوە. دێڕی سیاسەتەکانی وپ:سوڕ مەپەڕێنە و خۆت شارەزای وپ:پسخ بکە. ئیتر ئەوەی تر بە پێی ئەزموون فێر دەبیت. کە ھەڵبژێردرایت، ھەر پرسیارێکت ھەبوو، خۆت ئەزانیت ڕوو لە کوێ بکەیت ^_^. بەختێکی باش.--◂ ئێپین لێدوان ‏٢١:٠١، ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئۆھ، شتێکی تر، پێش پێشکەشکردنی داواکەت، چاوێک بە داواکارییە سەرکەوتووەکانی بەڕێوەبەرانی تردا بخشێنە.--◂ ئێپین لێدوان ‏٢١:٠٣، ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر چاکە، وا دەکەم. ئا ئا یەکسەر ئەچم بۆ ئەوێ (ماڵیان ئاوا بێ تائێستاش دەرگایان بەسەرماندا دانەخستووە:)). ئیشەڵڵا سبەی یان دوو سبەی داوا پێشکەش دەکەم. زۆر سپاس بۆ پێشنیار و ھاوکارییت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٠٩، ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نۆو پرۆبلم. بەس ئەو پەڕەی لێدوانەت ئەرشیڤ نەکەیت جارێکی تر سەری پیا ناکەمەوە p:--◂ ئێپین لێدوان ‏٢١:١٥، ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Épine: ئیتر منیش ئەمەم بۆ حاڵەتێکی وا نەبێت بۆچی دروست کردووە؟ یان دووەم دانە؟ ئیتر خۆت تێ دەگەیت. دوای سپاسکردنی ئەم دەستکارییە ئەرشیڤی ئەکەم ؛). -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٢٦، ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]