ویکیپیدیا:بەکارھێنەرانی پەسەندکراوی خۆگەڕ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھەندێک کردەوە لەسەر ویکیپیدیای کوردی پێویستی بە ھەژمارێکی بەکارھینەری ھەیە کە ماوەیەک لە کاتی دروستبوونی تێپەڕاوە و ژمارەیەک دەستکاریی دیاریکراوی ھەبووە. بەکارھێنەرێک کە ئەم پێداویستییانەی ھەیە وەکوو بەشێک لە زڕ-گرووپی پەسندکراو لەبەر چاو دەگیرێ. ئەم گرووپە بە شێوەی خۆگەڕ لە لایەن نەرمامێرەوە دەدرێ بە بەکارھێنەران. ئەگەر چی پێداویستییەکانی پەسندکرانی خۆگەڕ بە پێی ھەلومەرج جیاوازە، زۆربەی ھەژمارەکانی بەکارھێنەریی ویکی کوردی کە چوار ڕۆژ لە دروستبوونیان تێپەڕاوە و ١٠ دەستکارییان ھەبووە، پەسندکراوی خۆگەڕ ڕەچاو دەکرێن. بەڵام بەکارھێنەرانی ھەڵاوردراو لە بەربەستنی ئایپی کە لە ڕێگەی تۆڕی تۆرەوە دەستکاری دەکەن بارودۆخێکی توندوتێژتریان بۆ پەسندکرانی خۆگەڕ ھەیە: ٩٠ ڕۆژ و ١٠٠ دەستکاری.

ڕەوشی پەسندکرانی خۆگەڕ (یان ئەندامێتی لە گرووپی پەسندکراودا، بڕوانە بەکارھێنەرانی پەسندکراو ) ئەم مافانەی ھەیە:

ھەروەھا ژمارەیەک لە ھۆشدارەکانی پاڵوێنەی کەڵکاوەژوو تایبەتی بەکارھێنەرانی پەسندنەکراوی خۆگەڕە.

لە ئابی ٢٠١٤، ژمارەی بەکارھێنەرانی پەسندکراوی خۆگەڕی ویکیپیدیای کوردی نزیکەی ٣٥٠ کەس بووە کە زۆربەیان ناچالاکن.

ئەمەش ببینە[دەستکاری]