ویکیپیدیا:دەستەی ھەڵەچن/داواکارییەکان/ئەرشیڤی ١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە


ھەموو ناوەکانی تر (بێجگە لە محمد) ← محەممەد


ئاڵمانیا ← ئەڵمانیا

بەڵگە(کان): وتووێژ:ئەڵمانیا#ناو (ئەڵمانیا یان ئاڵمانیا؟)
ھۆکاری داواکارییەکە: یەکخستنەوەی ناوەکان
واژووی پێشکەشکەر: Kushared (لێدوان) ‏١٦:٤٩، ١٣ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕەوش:     کرا

واژووی وەڵامدەر:ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٠٧، ١٣ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]


پیتی «ر»ی سەرەتای وشە ← «ڕ»

بەڵگە(کان):
ھۆکاری داواکارییەکە: کێشەیەکی زەقی نووسینە و دەبێت بنبڕ بکرێت.
واژووی پێشکەشکەر:ئارام وتووێژ💭 ‏٠٩:١١، ١٤ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕەوش:     کرا

واژووی وەڵامدەر:ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٥٧، ١٤ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لێدوانەکان

تەنیا بۆ تووڵامراز کرا ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٥٧، ١٤ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پیتی «وو»ی سەرەتای وشە ← «و»

بەڵگە(کان): کتێبی ڕێنووسی یەکگرتووی کوردیی بەدران ئەحمەد حەبیب، لاپەڕە ٩
ھۆکاری داواکارییەکە: کێشەیەکی زەقی نووسینە و دەبێت بنبڕ بکرێت.
واژووی پێشکەشکەر:ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٣٥، ١٧ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕەوش:     کرا

واژووی وەڵامدەر:ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٠٩، ١٨ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لێدوانەکان

پێم وابوو کە پیتی «وو» لەسەرەتای وشەدا دێت، بەڵام کە ئەمەم بینی چووم سێری چەند سەرچاوەیەکم کرد. لە ھەموو سەرچاوەکاندا نووسرابوو کە نابێت «وو» لە سەرەتای وشەدا بێت. سوپاس بۆتۆ، ئەمەش سەرچاوەیەکی ترە فێرگەی زمانی کوردی. Arya sarhan (لێدوان) ‏١٥:٤٤، ٢١ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Arya sarhan: ڕاستییەکەی منیش سەرەتا بە «وو» دەمنووسی، بەڵام کە ئەمەم بینی، بیرۆکەی ڕاستکردنەوەیان بۆ ھات. بڕوانە نموونەیەکی کارەکە کە ئەمڕۆ ئەنجامم دا. ڕاست دەکەیت، بەڵام ئەوکاتەی داواکارییەکەم پێشکەش کرد، مامۆستا دیاکۆم لەبیر نەبوو. سپاس بۆ ئاماژەپێدان بە وێببگەکە :) -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٥٥، ٢١ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نیە ← نییە (نموونە)

لێدوانەکان

تەنیا بۆ تووڵامراز کرا ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٣٦، ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەنجام دان ← کردن

بەڵگە(کان): وتووێژ:خۆت بیکە
ھۆکاری داواکارییەکە: نووسینێکی دروستی کوردی و دوورکەوتنەوە لە وشەی زیادە و ناورد
واژووی پێشکەشکەر: سەرچیا‏١٤:٣٠، ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕەوش:     نەکرا

ھۆکاری ڕەتکردنەوەکە: ھیچ وەڵامێک نەبوو.
واژووی وەڵامدەر:ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٤٤، ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لێدوانەکان

سڵاو @Serchia: سپاس بۆ پێشکەشکردنی داوایەکەت! ئایا ڕێک مەبەستت لە چاوگەکانە یانیش بە خستنەسەری جێناوەکانەوە دەتەوێت؟ کە ئەگەری جێبەجێکردنی دووەمیان بڕێک سەختە چوونکە گۆڕانکاری زۆری تێدا ڕوو دەدات. وەک لە بەڵگەکەت دا دیارە دوو وشەی جیان (accomplish بۆ ئەنجامدان و do بۆ کردن) نەوەکوو بڕیار لەسەر ھەڵبژاردنی وشەیەک بدرێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٣١، ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram: باش لە مەبەستت ناگەم. من دەڵێم کە پێویستە لە ھەموو ئەو شوێنانەی ئەنجام دان بەکارھاتووە بە واتای فعلی کردن (doing) پێویستە بکرێتە کردن. سەرچیا‏٢٠:١٧، ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Serchia: ئێستا باشتر لە مەبەستەکەت تێگەیشتم. ئەوە زۆر سەختە بکرێت. چوونکە ئامرازەکە گەر ڕستەی «ئەنجام دانی کارەکە بگرە ئەستۆ.» بکاتە «کردنی کارەکە بگرە ئەستۆ.»، ئەوا ناتوانێت ڕستەکانی «کارەکەم ئەنجام دا.» یان «ئەنجامت نەدا.» بگۆڕێت بۆ «کارەکەم کرد.» یان «نەتکردت.» بەڕاستی ئەوە زۆر زۆر سەختە! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٣:١٤، ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

موستەفا ← مستەفا

بەڵگە(کان): ویکیپیدیا:داخوازی_بەرامبەری_کوردی#ناوی_مصطفى
ھۆکاری داواکارییەکە: یەکخستنەوەی ناوەکان
واژووی پێشکەشکەر: Kushared (لێدوان) ‏١٣:٤٩، ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕەوش:     کرا

واژووی وەڵامدەر:ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٥٦، ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]


نێونەتەوەییەکان ← نێونەتەوەیییەکان (نموونە)

بەڵگە(کان): ویکیپیدیا:دیوەخان (پێشنیارەکان)#بوونی سێ پیتی «ی» (نموونە: ئاساییە یان ئاسایییە؟) (بەستەری ھەمیشەیی)
ھۆکاری داواکارییەکە: کێشەیەکی پەرتی شێوازی نووسینە و ھەڵەیەکی زەقە کە زۆرینە بێئاگایانە دەیکەن، و بەپێی یەکدەنگی وەک لە بەڵگەکەدا دیارە کە پیتی سێ «ی» بەدوای یەکدا پەسەند کراوە.
واژووی پێشکەشکەر:ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٥٦، ١٩ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕەوش:     کرا

واژووی وەڵامدەر:ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:١٩، ١٩ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]


وە ← و

بەڵگە(کان): لە نووسینی کوردی تەنیا «و» پەسەندکراوە وەک ئامرازی بەیەکبەستنەوە.
ھۆکاری داواکارییەکە: لە زۆر وتار «وە» بەکارھاتووە، ئەمە شێوەی خوێندنەوەی فارسییە و عەرەبییە، نەک کوردی
واژووی پێشکەشکەر: سەرچیا‏١٤:١٤، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لێدوانەکان

سڵاو @Serchia: داواکەت بەجێیە، بەڵام لە ھیچ شوێنێکی ویکیپیدیا یان بەڵگەیەکی دەرەکی باسی ئەمە کراوە؟ گەر بەڵێ، ئەوا بە بەڵگەکانی زیاد بکەیت، بەھێزتر دەبێت. گەر نیشە، لەوانەیە پێویست بکات بۆچوونی کۆمەڵگەی لەسەر وەرگریت. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:١٨، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Aram: لێرە باس کراوە لە بابەتی (كێشەی «و»ی پێوه‌ندی). وەک گوتم تەنیا شێوەی «و» پەسەند کراوە. لە زمانەکانی دیکەش ھەر یەک شێوە بۆ ئەو مەبەستە پەسەند دەکرێت. ئاسایی نییە چەند شێوەی جیا ھەبن. سەرچیا‏١٧:١٧، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Serchia: ئەو بەشە باسی «وە» ناکات بەڵکوو، تەنیا باسی «و» دەکات. پێم باشترە خۆت باسێکی لەسەر بکەیتەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٢٦، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک ئارام کە باسی ناکات واتە ھەر «و» دروستە. بەڕاستی ئەم مەسەلەیە ڕوونە و ھەموو کوردیزانێک دەزانێ بەکارھێنانی «وە» لەباتی «و» دروست نییە. سەرچیا‏١٨:٤٨، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Serchia: ڕاستییەکەی باسێکی لەسەر بکەیتەوە، زۆر باشتر دەبێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٥٠، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێزان @Amine yousefi:، @Aza:، @Calak:، @Pirehelokan:، @Kushared:، ڕای ئێوە چییە لەسەر ئەم بابەتە؟ سەرچیا‏١٨:٥٧، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەق بە کاک سەرچیایە. وە-مان نییە لە کوردیدا. لە فارسیشدا نیمانە. ھەر ڕواڵەتەکەی وەک عەرەبییە. لە کوردیدا ئو دەخوێنرێتەوە و لە فارسیشدا ھەروا. بۆ نموونە بە من و تۆ (min u to) کەس ناڵێ من وە تۆ. فارسیش ھەر دەڵێ man-o-to. ئەگەریش دوای بزوێن بێ ئەوە دەبێتە w نەک وە. بۆ نموونە بە ئێمە و ئێوە (ême-w-êwe) کەس نالێ ئێمە وە ئێوە.-- چالاک وتووێژ ‏١٩:٢٤، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕاسە. وە بۆ بەستنەوەی دوو ناو و دوو ڕستە نیە و ھەر و ئەشێ بە کار بێت. بەڵام بڕێک جار بۆ دەستپێکردنی ڕستە بە کار دێت (ھەر وەک عەرەبی). ئەم حاڵەتە کەمە بەڵام جارجار لە کوردیی ڕۆژانە و لە دەقی نووسراویشدا. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٤٢، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕێک وایە. ھەڵبەت بۆ دەستپێکردنی ڕستەیش دەبێ ھەر بڵێین ئو بەداخەوە کاریگەری فارسی و عەرەبییە. بڵێم ١٥ ساڵ لەمە پێش بوو درۆم نەکردووە جارێک کەناڵێکی کرمانجی بوو دەقێکی دەخوێندەوە زۆر بە جوانی لە سەرەتای ڕستەدا وتی ئوو (û). بەڕاستی حەزم کرد.-- چالاک وتووێژ ‏٠٨:١٥، ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆ تووڵامراز و ئوب کرا. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٤٧، ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سیاسەتوان ← سیاسەتمەدار

بەڵگە(کان):
ھۆکاری داواکارییەکە: یەکخستنەوەی ناوەکان
واژووی پێشکەشکەر: ✏️ Karem - ‏١٠:٤٥، ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕەوش:     نەکرا

ھۆکاری ڕەتکردنەوەکە: دوای زیاتر لە ١٠ ڕۆژ داواکارییەکە بەناچالاکی مایەوە.
واژووی وەڵامدەر:ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٠٣، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لێدوانەکان

سڵاو @Kareeeeem: ھیچ بەڵگەیەکت بۆ داواکەت نەھێناوەتەوە! ئایا لە ھیچ شوێنێک وتووێژ کراوە کە ئەو گۆڕانکارییە بکرێت؟ گەر بەڵێ، تکایە وەکوو بەڵگە ئاماژەیان پێ بدە چوونکە ڕوونە دەبێت بەڵگەی ناوەکی یان دەرەکی بۆ داواکەت بھێنیتەوە. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:١٥، ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram:نەخێر نەمبینیوە.. بۆیە لێرەم دانامناوە تا یەکلای بکرێتەوە، چونکە لە ژیاننامە بە ھەردوو جۆر زۆرم بەرچاو کەوتووە ✏️ Karem - ‏١٣:٠٣، ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەردوو وشەکە وەک یەک بەکاردێن. پێم وایە کێشەیەکیان نییە. ئەگەر بڕیاریشە یەکێک دیاری بکرێت، من لەگەڵ سیاسەتوانم. لە کورمانجیش ھەر ئەوەیە. سەرچیا‏١٤:١٠، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ھەڵەی باوی نووسینی و بۆ /:u/

بە ھەزار لەم ھەڵانەی تێدایە وتارەکان. تکایە ئەگەر دەکرێت ئەمەش چارەسەر بکەن. بۆ نموونە:

سوتان ← سووتان
کەرکوک ← کەرکووک
بچوک ← بچووک

سپاس، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٥٠، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەتایبەت لەو دیو ھەر گوێ نادەنێ دەنگی ئوو و ھەمووی ھەر بە ئو دەنووسن. نموونە ھەرە دیارەکەی سەردێڕی حکوومەتی ھەرێم کە ھەر بە حکومەت دەنووسرێ. یان مەسعوود بارزانی کە ھەر دەنووسن مەسعود. بریا ئەمەیش خاوەنی پیتێکی سەربەخۆ بوایە وەک پیتی ۆ. وەک چۆن کەس ۆ بە و نانووسێ ئیتر ئەم کێشەیش بۆ دەنگی ئوو چێ نەدەبوو.-- چالاک وتووێژ ‏٠٨:٢٣، ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو@Pirehelokan: ماوەیەک پێش ئێستا منیش بیرم لەمە کردبوویەوە، بەڵام بەڕاستی پێویستمان بە یاسا ھەیە کە بڵێت ئەگەر وا بوو، ئەوا واوی کورت دەنووسرێت و ئەگەر واش بوو، ئەوا واوی درێژ دەنووسرێت. من خۆم پرسیارم لە مامۆستا دیاکۆ ھاشمی و کاک سەرچیای خۆماشمان کردووە. کاک دیاکۆ وتی لە بێژەدا دیارە کە چی درێژە و چی کورتە، بەڵام بەڕاستی بۆ من سەختە کە بە بێژە وەھا شتێک بکەم. پێویستمان بە یاسا ھەیە. کاک سەرچیاش وتی

نووسینی یەک واو یان دوو واو بە وشەکان دەگۆڕێت، و دەکەوێتە سەر گۆکردن. ئەمە بە یاسا دیاری ناکرێت. ئێمە دەتوانین لیستێک بۆ ئەو وشانە دروست بکەین کە زۆر دووبارەدەبنەوە و خەڵک هەڵەیان تێدادەکات. بۆ پاشگرەکانیش دەکرێ کارێک بکەین. پاشگری (-وە) لە کۆتایی وشەکان بە (-ووە) دەنووسرێت گەر پیتی پێشەوەی نەبزوێن بوو، وەک کردووە، بردووە، هەڵخستووە، ... گەر پیتەکەش بزوێن بوو بە یەک واو دەنووسرێ؛ دزیوە، شکاوە، ... بەڵام دڵنیانیم ئەمەش بە کۆمپیوتەر تەواو چارە ببێت، دەبێت وریابین کە گرفت لە لای دیکە دروست ناکات.
— بەکارھێنەر:Serchia

گەر تواندرا کەڵک لە یاساگەلێک وەرگرین، ئەوا زۆر باش دەبێت. گەر نا وەکوو کاک سەرچیا وتی دەبێت خشتەیەک بۆ ئەو وشانەی کە زۆر دووپات دەبنەوە دروست بکەین. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:١٢، ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Pirehelokan:، @Calak: و @Serchia:  کرا! ئێستا تووڵامراز دەتوانێت واوە کورتەکان بۆ درێژەکان بگۆڕێت، بەڵام سەرەتا دەبێت وشەکان داخل بکەین. ھەندێکم داخل کردن و ئەم گۆڕانکارییەم کرد، و سەرکەوتووش بوو! ئەوەی لەسەر ئێوە پێویستە ئەو وشانەی کە ھەڵەیان تێدا دەکرێت بینووسن تا داخلیان بکەم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٠٠، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Aram:، باشترە خشتەکە دروست بکرێت تا وشەکان ببینین و ھەر لەوێش زیادیان بکەین. لەو گۆڕانکارییەی کردووتەوە تێبینیم کرد «چونکە» بووەتە «چوونکە» ئەوەی بزانم ئەو وشەیە بە یەک واو دەنووسرێت. سەرچیا‏١٥:٣٥، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Serchia: ئێرەیە، بەڵام تەنیا من و کاک Calak دەتوانین دەستکاریی بکەین. وشەی «چوونکە»م لە ویکیپیدیادا زۆر بینیوە. بەڕاستی خۆشم نازانم یەک واوە یان دوو! مادام تازە شتەکە ھاتووە ھەر لێرە بینووسن باشترە. گەر ئێرەشتان پێ باش نییە، کوێتان پێ باشە، لەوێ وشەکان بنووسن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٤٢، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
چونکە کورتە و لە ڕاستیدا فارسییە. لە فارسیشدا بە ضمە دەکوترێ کە ضمەی فارسی بە پڕانی دەبێتە ئوی کورتی ئێمە. چون-ی فارسی ھەمان چۆن-ی ئێمەیە. نموونەی تر وشەی خود کە فارسییە و ھەمانی خۆ-ی کوردییە.-- چالاک وتووێژ ‏٢١:٤٠، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەمە قسە ھەڵناگرێ کە /:u/ فۆنیمێکی سەربەخۆیە، چون مەعنا دەگۆڕێت: بۆ نموونە کوڕ (مناڵی نێر) و کووڕ (چەوت و کۆماوە) یا چون (لەبەرئەوە) و چوون (ڕۆشتن). پیتێکی بۆ دیاری کراوە کە /وو/ە. ئیسە چی بکەین؟ لیست بەین؟ من ئەمانەم زۆر بەرچاو کەوتووە لە ویکیی خۆماندا:
سوتان ← سووتان
کەرکوک ← کەرکووک
بچوک ← بچووک
مەحمود← مەحموود
بزوتنەوە← بزووتنەوە
بازو← بازوو
بۆچون← بۆچوون
جوت← جووت
ڕوی←ڕووی (بۆ نموونە لە ڕووی مێژووییەوە یا ڕووی تێکرد و...)
مێژوی← مێژووی
سوک← سووک
نموونەی تەواو زۆرە. وەک چالاک وتی زۆر جار خەڵک گوێ نادەن و ھەمان ئیملا عەرەبییەکە دەنووسن کە کێشە دروست دەکات لە ڕووی ڕێزمانییەوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:١٩، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan:  کرا. تکایە چیی ترتان بە بیر دێت، ئاماژەی پێ بدەن. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٣٤، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram:، زۆر سپاس بۆ زەحمەتەکانتان پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٥٠، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Calak ئێمە لە مامۆستایەکمان هەبوو کە بەحساب ماستەری لە زمانی کوردی هەبوو، ئەیوت نووسینی دوو واو هەر هەڵەیە و نابێت بکرێت، هەمووشتێکی بە یەک و ئەنووسییەوە! ◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٧:٢٤، ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Épine: ئەوەی کە لە کوردیدا دوو دەنگی ئو-مان ھەیە یەکیان کورت و یەکیان درێژ حاشای لێ ناکرێ. بەڵام ئەوەی کە ئەو دەنگە فۆنیمە یا نا جێی لێکۆڵینەوەیە. بۆ کوڕ و کووڕ منیش لە دۆکتۆرایەکی زمانەوانیم پرسی و وتی فەرق ئەمانە لە دەنگی ئو-دا نییە! ڕاستییەکی زیاتر بە دوایدا نەچووم. زۆریش ئەو مامۆستایەم قەبووڵە.
رەنگە وا بێ و ئوو-ش ئەلفۆنی ئو بێ. ئەمە وەک دەنگی غ وایە. بۆ غ-یش دەتوانین بڵێین فۆنیم نییە و ئەلفۆنی خ-یە. تەنانەت دەنگی ع و ح-یش فۆنیم نین و ئەوانیش ئەلفۆنی ء و ھ-ن. بە ھەر حاڵ فۆنیم بێ و نەبێ کاتێک لە ئەلفوبێیدا نیشانمان بۆی ھەیە دەبێ رەعایەتی بکەین. ھەر وەک چۆن کەس ح ناکاتە ھ. ھەر کاتیش ئەلفوبێی کوردی چاکسازی کرا و ئەلفۆنەکانیان لابرد، ئێمەیش ھەموویان بە تاقە ئو-یەک دەنووسین. سپاس.-- چالاک وتووێژ ‏١٢:٠٦، ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش پشتگیری مەسەلەی ئەو یەک واوە ناکەم. بەڕای من ئەلفوبێی کوردی پێویستی بە چاکسازی زۆر هەیە، هیوادارم ڕۆژێک کەسێک بچێت بە هانایەوە. ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٢:٢٣، ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کار و چاوگی لێکدراو

پێشتریش جارێک ئاماژەم پێکرد. چاوگی لێکدراو بەسەریەکەوە دەنووسرێت، بەڵام فرمانەکەی یا کارەکەی بەجیا. بۆ نموونە:

گەورەبوون ==> گەورە بووم، گەورە بووی، گەورە بوو
لەدایکبوون ==> لەدایک بووم، لەدایک بووی، لەدایک بوو
ڕێکخستن ==> ڕێکم خست، ڕێکت خست، ڕێکی خست
نانکردن ==> نانم کرد، نانت کرد، نانی کرد.

ئەمە لێرە باس کراوە و وتراوە ئەکادیمیای کوردیش وەھای داناوە. ئەگەر غەیری ئەوەیە بڵێن، ئەگەرنە با چارەسەری بکەین. سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٥:٣٠، ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Pirehelokan: وەڵڵاھی ئەمەیان زۆر زۆر ئەستەمە بکرێت، و دەگاتە حاڵەتی نەکردنیش. واتە ئێمە لێرەدا تەنیا کاری دۆزینەوە و لەجێدانان دەکەین. بۆ نموونە دەکرێت داوا بکەیت و بڵێیت: «ڕێکمخست» بکەن بە «ڕێکم خست»، بەڵام بۆ ئەو داوایەی ئێوە بەڕاستی ناکرێت. لێرەدا دەبێت خەڵک ھۆشیار ببنەوە کە چۆن ئاوا بنووسن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٤٩، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram:، ڕاست دەکەیت. تێدەگەم کە ئاسان نیە. چون یەک تەسک نیە و زۆر لایەنی ھەیە و سەرفی فرمانەکانیش زۆر ئاڵۆزتری دەکات. بەڵام بۆ بڕێک لە فرمانەکان کە زۆر باون لە ویکیی سۆرانیدا دەتوانین بە ئۆتۆماتیک چاکسازیان تێدا بکەین. لە ویکیپیدیادا زۆربەی فرمانەکان دەربارەی سێھەم کەس و حاڵەتی ڕابردوون (وەک لەدایک بوو، گەورە بوو، نمایشکرا، ڕێک خرا، نەخۆش کەوت و...). ئەمانە ھەرکام بە دڵنیاییەوە دەیان نموونەم لێ بەرچاو کەوتوون کە بەسەریەکەوە نووسراون. سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٥٢، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan: بۆ ئەو وشانەی کە لەناو کەوانەکاندا نووسیوتن، گەر بتوانیت خشتەیەکمان بۆ ئامادە بکەیت، ھەوڵ دەدەین شتێکی لێ بکەین. گەر نووسیت، بە شێوەی لە فڵان بۆ بۆ فیسار بینووسە تا بزانم چۆن دەبێ. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:١٠، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئە ← دە (ئەکات ← دەکات)

بەڵگە(کان): کێشەی «دە» و «ئە»
ھۆکاری داواکارییەکە: لە ڕاستیدا ئەمە ھەڵەیەکی ڕێنووسی نییە و لە قسەکردنیشدا لەلایەن زۆرینەی خەڵکەوە بەکاردێت (کە ئاواش لە ویکیپیدیادا زۆر بەکاردێت)، بەڵام لە نووسیندا «دە» بەجێی «ئە» پەسەند کراوە. لە کتێبەکانی وەزارەتی پەروەردەش ھەر «دە» پەسەند کراوە. زۆرینەی نووسەرەکانیش ھەر بە «دە» دەنووسن، و گەر دژایەتی نەبێت، وا باشە کە ئێمەش پەیڕەویی لێ بکەین.
واژووی پێشکەشکەر:ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٤٤، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لێدوانەکان

بێشک لە کوردیی ستاندارددا دەبێ بنووسرێ دە-. زۆربەی کوردیش ھەر دەڵێ دە- یا د-. لە سۆرانیشدا پێم وا نییە ئەوانەی دەڵێن ئە- زۆرینەی خەڵک بن.-- چالاک وتووێژ ‏٢٢:٤٤، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تەنیا بۆ تووڵامراز  کرا! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٥٥، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئافرەت ← ژن

بەڵگە(کان): ژن یان ئافرەت؟
ھۆکاری داواکارییەکە: بەکارھێنانی وشەی کوردی و یەکلاییکردنەوەی وشەکان
واژووی پێشکەشکەر:ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٤٧، ١٢ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕەوش:     کرا

واژووی وەڵامدەر:ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٠١، ١٢ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]


بۆشایی ← پووچ (دەرمان سازی ← دەرمانسازی)

بەڵگە(کان): وتووێژی پێشتر
ھۆکاری داواکارییەکە: کێشەی بۆشایی شتێکی زۆر بەرچاوە و پێویستە بەپێی توانا کەمتر بکرێتەوە.
واژووی پێشکەشکەر:ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٤٩، ٣٠ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕەوش:     کرا

واژووی وەڵامدەر:ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٣٧، ٩ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لێدوانەکان

سڵاو @Aza:، @Pirehelokan:، @Serchia:، @Min.neel:، @Calak: و ئەوانی تریش؛ یاسایەکی نوێمان بۆ سڕینەوەی بۆشایی لە تووڵامراز نووسیوە. ئێستا زۆر باشتر لە جاران کار دەکات و نەک یەک بۆشایی بەڵکوو زیاتر لە یەک بۆشاییش ھەبێت دەیسڕێتەوە. بۆ نموونە، زۆر جار بینیومە دەنووسن بەرھەم ھێنان بەجێگەی بەرھەمھێنان. من لێرەدا تۆمارکردنی وشەکان بۆ ئێوە بەجێ دەھێڵم و تکایە وتووێژ بکەن و چی وشەیەک شک دەبەن کە بە ھەڵە دەنووسرێ، لێرەدا تۆماری بکەن. تکایە وابزانن دوای ئەمە چیی تر وتووێژ لەسەر ئەمە ناکرێتەوە بۆیە، بەوردی وشەکانم بۆ بنووسن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٤٩، ٣٠ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکە. نموونەکەش کو گوتت ڕاستە. کێشەمان لە چاوگەکاندا ھەیە. بڕیار وایە چاوگ بەسەریەکەوە بنووسین و کار بەجیا. من خۆیشم بڕێک جار بە ھەڵە دەیاننووسم. باوترینیان: لەدایکبوون لە دەیان وتاردا وەک لە دایک بوون و لەدایک بوون نووسراوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:١٠، ٣٠ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕەنگە لیستێکی درێژ بۆ ئەمە پێویست بێت. زیاتریش ئەو کاتە دەیاندۆزینەوە کاتێک لە وتارێک پێشچاومان بکەون. باشترە لیستێک دروست بکرێت و وردە وردە پەرەی پێ بدرێت. سەرچیا‏٢٢:٤٦، ٣ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan: و @Serchia: سپاستان دەکەم کە بەدەم داواکەوە ھاتن. لەبەرئەوەی ئەرشیڤ نەکرێت و وەک پیرەھەڵۆ وتی، پێم باشە سەرەتا چاوگەکان تۆمار بکەین. جا من نیازم وایە لێرەوە وەریان بگرم. وەختی خۆیشی بۆ تۆمارکردنی ڕەگەکانی کارەکان ھەر لەوێوە وەرم گرتوون. دواتر وەک کاک سەرچیا وتی، وردەوردە وشەکانمان دەکەونە پێش چاو و تۆماریان دەکەین، بەس بۆ ئێستا ئەوە باشترین شتە کە بیکەین. گەر ھیچ لێدوانێکتان نییە، بەپێی کاتی خۆم کاریان لەسەر دەکەم. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٤٦، ٧ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستپێکێکی باشە. ھەرچەند لەدایکبوونیشی تێدا نەبوو. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٥٥، ٧ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan: ئەوم پێشتر زیاد کردووە. تاقیی بکەرەوە. :) ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٥١، ٧ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan: و @Serchia:،  کرا (تەنیا بۆ تووڵامراز). ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٣٧، ٩ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan: و @Serchia: دوای ئەوەی کارەکە کرا کە زۆریش بەباشی دەیکات، بە پێویستم زانی کە بڵێم دەبێت بەکارھێنەر خۆی بزانێت کە نوونی کۆتایی سەر بە چاوگەکەیە یانیش جێناوی لکاوە بۆ کەسی سێیەمی کۆ چونکە ئەوەیان دەکەوێتە سەر مانا. بۆ نموونە: منداڵەکان لەدایک بوون و ژنەش ژانی لەدایکبوونی چەشت. لێرەدا ئامرازەکە بۆشایییەکەی بەشی یەکەمیش دەسڕێتەوە چونکە نازانێت ئەمە جێناوە نەک سەر بە چاوگەکە بێت. بەکورتی ئەوەیان دەکەوێتە سەر بەکارھێنەر. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٢٤، ١٢ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وایە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:١٣، ١٢ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زاین ← زایین

بەڵگە(کان): وتووێژی پۆل:فەرمانڕەواکانی سەدەی سێیەمی پێش زایین
ھۆکاری داواکارییەکە: دووبارەبوونەوەی ھەڵەی نادروستیی ڕێنووسی
واژووی پێشکەشکەر:ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٣٦، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لێدوانەکان

بۆ تووڵامراز و ئوب  کرا. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٥٣، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕایگەیاند ← ڕای گەیاند، ھەڵمگرن ← ھەڵم گرن (کێشەی بۆشایی)

بەڵگە(کان):
ھۆکاری داواکارییەکە: چاککردن و وریابوون لە دروستیی ئەمانە تاقەتپڕووکێنن!
واژووی پێشکەشکەر:ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٠٩، ٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕەوش:     کرا

واژووی وەڵامدەر:ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٢٥، ٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لێدوانەکان

تەنیا بۆ تووڵامراز کرا ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٢٥، ٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

جوان تر ← جوانتر، جوان ترین ← جوانترین

بەڵگە(کان):
ھۆکاری داواکارییەکە: دانانی بۆشایی لەکاتی پلەی بەراورد و پلەی باڵا لەگەڵ ئامرازی «تر» و «ترین»
واژووی پێشکەشکەر:ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٣٩، ٨ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕەوش:     کرا

واژووی وەڵامدەر:ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٥٥، ٨ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لێدوانەکان

تەنیا بۆ تووڵامراز کرا. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٥٥، ٨ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کچ، خانم، ژن

بەڵگە(کان): گفتووگۆی پەڕەی وتووێژەکەم
ھۆکاری داواکارییەکە: ژن بۆ ھەموو شوێنێک بەکارنایەت، جیاوازی تەمەن و چاند و تێگەیشتن لە شوێنێک بۆ شوێنێک، زمانێک بۆ زمانێکی تر.
واژووی پێشکەشکەر: —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٠:٤٣، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕەوش:     نەکرا

ھۆکاری ڕەتکردنەوەکە: داواکارییەکە ناڕوونە.
واژووی وەڵامدەر:ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٢٤، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لێدوانەکان

من ڕام وایە ناکرێت بە ھەموو ڕەگەزێکی مێینە بڵین (ژن) ئەمە ھەڵەیە بۆیە .باشترە خانم یان خانمان بەکاربێت لەو وتارانەی لە بارەی ھەڵبژاردەیەکی تایبەتی وەرزشی خانمانە یان لە بارەی کەسێکەوەیە کە ھێشتا نەچووەتە پڕۆسەی ھاوسەرگیری. تەنانەت ئەو کەسانەشی چوونەتە پڕۆسەی ھاوسەرگیری باشترە ھەر خانمیان بۆ بەکار بێت. لە شائامرازیش تێبینیم کردووە سەرجەم ئەو وشانەی ئافرەتن دەکات بە ژن (لەکاتێکدا ڕیکخراو ھەیە ناوی ڕێکخراوی ئافرەتانە و ھەشە ناوی ئەنجومەنی خانمانە). بۆیە پێویستە پێداچوونەوەیەک بۆ ئەو بابەتە بکرێت Kurd2021 (لێدوان) ‏١١:٠٥، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو باشتر وایە بۆ تەمەنی کەم کچ و بۆ تەمەنی گەورەیی ژن بەکاربێنین، بەڕاست نازانم تا وشەی کوردی ژن و کچمان ھەبێت چ ھۆکارێکی ھەیە وشەی فارسی خانم و وشەی تورکی ئافرەت بەکاربێنین! بۆ بواری وەرزشیش ھەر ژن باشە، ھەر بە نموونە لە فارسیدا دەڵێن «تیم ملی والیبال زنان» کە دەبێتە «ھەڵبژاردەی بالەی ژنان»، لە کاتێکدا خانم وشەیەکی فارسییە ئەوان لە جیاتی بانو و خانم ھەر وشەی «زن» بەکاردێنن، بۆیە باشتترە بۆ وتارەکانی ویکیپیدیای کوردی ژن لە جیاتی ئافرەت، خانم، خاتوو یان خاتوون و ھەروەھا کچ لە جیاتی کیژ یان کەنیشک بەکاربێنین. AGH (وتووێژ📝) ‏١٢:١٠، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Ahrir: خۆی قسەکە لەسەر ئەوە نییە کە ئەمانە کوردین یاخود نا "وە من پشتگیری وشەی کوردی دەکەم " بەڵام دواجار وشەی باوی ئەم سەردەمەی ئێمە ھەر ئەو چەند ئامرازەیە ئینجا خوا دەزانی لە داھاتوو چییان پێ دەڵین. ئێستا من وەک کەسێکی شارەزای زمانەوانی قسە ناکەم، بەلام جاری وایە ئەگەر تێبینی بکەیت وشەکان جیاواز بەکاردێت. بەھەرحال مەبەستی من ئەوەیە بەکار ھێنانی ((ئافرەتان یان ژنان یان کچان یان کیژان))بۆ هەڵبژاردەی تۆپی بالە یاخود هەر وەرزشێکی دیکە تایبەت بە ڕەگەزی مێینە بە گونجاو نازانم چونکە تەمەنی بەشداربووان و ھەڵبژاردەکەش دیارینەکراوە لەوانەیە کەسێکی تەمەن ١٧ ساڵی تێدابێت و لەوانەشە کەسێکی تەمەن ٣٦ ساڵی تێدابێت کە دایکی یەک دوو منداڵیش بێت، لە باشترین حاڵت ئەوەیە خانمان بەکاربێنین کە لە عەرەبیش لە جیاتی " امرأە " دەلێن "السیدات ". Kurd2021 (لێدوان) ‏١٣:١٨، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من لەگەڵ وتەی بەڕێز @Kurd2021 ژن بە گوونجاو نازانم بۆ ھەموو شتێک[١] ھەروەک لەسەرەوەش ئاماژەم بە ھۆکارەکەی کردووە —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٣:٣١، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھیوادارم ئەم بەڕێزانە @Pirehelokan: @Calak: @Aza: @Serchia: بتوانن زیاترتان بۆ ڕوون کەنەوە. AGH (وتووێژ📝) ‏١٧:٠٥، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
تێنەگەیشتم باسی کام وتار ئەکەن! ئەگەر باسی تیمی وەرزشیی نەتەوەییی وڵاتانە، بۆ ئەوە «ژن» باشە. ھەموو زمانەکان ئەڵێن تیمی فڵانی ژنان، لە کوێ دیوتانە بڵێن ladies team یا شتێکی وەک ئەوە؟ -Aza (لێدوان) ‏١٧:٢٩، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
(بەعەرەبی : منتخب أوكرانيا لكرة الطائرة للسيدات ) ، (بە ئینگلیزی :Ukraine women's national volleyball team ) ، (بە فارسی : تیم ملی والیبال زنان اوکراین ) ، ( بە ئۆکراینی : Жіноча збірна України з волейболу) ... . Kurd2021 (لێدوان) ‏٢٠:٢٦، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: و ئەوانی ترش، گەرچی ھەر لەسەرەتاوە ڕوون نییە کە ئەم داواکارییە بۆ گۆڕینی چی بۆ چییە، بەڵام پێشتر لێرە داوایەک کرا کە وشەی ئافرەت بکرێتە ژن، کە ئەمە لەسەر وتووێژی کۆمەڵگە کرا. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٢٨، ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پێویست بە گۆڕین نییە. ژن دەبێتە woman. خانم-یش دەبێتە lady. ئەگەر لە ئینگیزیدا دەڵێن women بۆ ئێمە نەڵێین ژن؟ بۆ ئەوان بێ کێشەیە بۆ ئێمە کێشەی ھەیە؟-- چالاک وتووێژ ‏٠٩:٤٩، ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەوەندەی تێبینی دەکەم بەرێزان زیاتر وەڕگێرانی ئینگلیزییەکە لە بەرچاو دەگرن، ئەگەر سەیرێکی عەرەبییەکەش بکەن خراپ نابێت. کەوایە ئەگەر بۆ ژنان کێشەیەک نەبێت وابزانم بەکارھێنانی خانمانیش کێشەیەکی نییە . Kurd2021 (لێدوان) ‏١١:٣٥، ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆ سەیری عەرەبی دەکەن کە عەرز تا ئاسمانی فەرقە دەگەڵ کوردی بەڵام سەیری فارسی ناکەن؟ لە فارسیشدا دەڵێن زن کە ھەمان شتە ئێمە دەڵێین ژن. یەک وشەن. لە فارسیشدا وشەی خانم ھەیە ھەر بە مانای کوردی و شتی وا ناڵێن.-- چالاک وتووێژ ‏١٤:١٩، ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
قسەکەی من ڕوونە بەرێز ، ئێوە بە گوێرەی دەقە ئینگلیزیەکە قسەدەکەن ، من بۆ نموونە باسی ئەوەم کرد ئەگەر سەیرێکی عەرەبیەکەش بکەن خراپ نابێت .وە لە ڕاسیتدا فارسیەکەشم بۆ گرینگ نیە ئەوەی بۆم گرینگە ئەوەیە وشەی گونجاو بۆ شوێنی گونجاو هەڵبژێرین . خۆ هەر لە فارسییەکە دەلێن هەڵبژاردەی تۆپی بالەی پیاوانی ئێران ، چونکە لە ئینگلیزیەکە وا هاتووە ، بەلام بۆ هەڵبژاردەی تۆپی پێ نووسیویانە هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران . چونکە بە هەمان شێوە لە ئینگلیزییەکە بەو شێوەیە نوسراوە ،کەوایە ئەمەش بۆ ئەم جۆرە وتارانەش هەر ڕاستە کە فارسیەکەش بە گوێرەی سەردێرە ئینگلیزیەکە وەرگیراوە .بۆچوونی من وایە بە هەموو تەمەنێکی ڕەگەزی مێینە ناوترێت ژن جا ئەگەر لای بەڕێزتان بەو شێوەیەیە من نازانم .وە وابزانم دەبێت ئەوەش لە بەرچاو بگرن ڕێکخراو هەیە ناوی ڕێکخراوی ئافرەتانە بەڵام لە ویکیپیدیا ئەوەتان چەسپاندووە کە بیکەنە ژن ؟ئەمە چۆن دەبێت ؟! بە هەر حاڵ ئەمە پێشنیارە مەبەستەکەش ئەوەیە کاتێک وتارێکی لەو بابەتە دروست دەکرێت تووشی سەر ئێشە و بێنە و بەردە نەبین وە جوانتریشە زۆرجاریش لە میدیا کوردیەکان هەر دەوترێت خانمان ئیتر ووشەکە فارسییە کوردییە یان هەر شتێکی دیکەیە ئەوە بابەتێکی جیایە Kurd2021 (لێدوان) ‏١٥:٠٨، ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Kurd2021: کێشە ئەوەیە خۆمان نازانین ئەو وتووێژە لەسەر چی دەکەین، ئێرە ویکیپیدیایە و ئێمە ناتوانین قسەی میدیاکان بگۆڕین و تەنانەت دەتوانین باس لە جۆری پەڕەکان بکەین، بەڕاست مەبەستت لە کام وتارانەیە؟ تا ئەو جێیەش بزانم لە ھەموو شتێک و وتار و پەڕەیەکی ویکیپیدیا و ژیانی مرۆڤ ئێمە سێ بەشی تەمەنان ھەیە: یەکەم بەشی منداڵی کە پێی دەگوترێت؛ کچ (کیژ) یان کوڕ، دووەم بەشی گەورەیییە کە پێی دەڵێن؛ ژن (ئافرەت) یان پیاو و سێیەمیش بەشی پیرییە کە پێی دەڵێن؛ پیرێژن یان پیرەپیاو. جا نازانم مەبەستی بەڕێزتان کاتێک دەڵێی بۆ ھەموو بەشی مێ ناگوترێت ژن چییە، ئایا ئێوە بەشێکی تری تەمەنیش بێجگە لەوانە دەزانن، ئێستا کێشەی ئێمە چییە، تکات لێدەکەم بڵێی ئایا لە ویکیپیدیاکانی تر چ نووسراوە کە جیاوازی لەگەڵ ئێمە ھەبێت؟ تکایە تۆ بڵێ بە نموونە لە ویکیپیدیای ئینگلیزی ئەم وتارە ھەیە کە مانای ژن، کچ یان پیرێژن نادات! دواتریش ئەرێ بەڕاستی خانم و ژن جیاوازییان لە کوێ دایە؟ زۆر سپاس. AGH (وتووێژ📝) ‏٢١:٢٧، ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مانای سەرەکیی womanیش لە ئینگلیزیدا ئەمەیە: An adult female human. یانی دروست ئەو شتەی ئێمە بە ژن دەڵێین. ئەگەر دەتھەوێ وشەیەک دابنرێ کە ھەموویان بگرێتەوە بێگومان وشەی خانم-یش ڕاست نییە. من قەت بە کچان ناڵێم خانم و خانمیش زیاتر ھەر بۆ ژنان بە کار دێ.-- چالاک وتووێژ ‏٠٧:١٤، ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Ahrir:، @Calak: پێش ئەوەی زیاتر ڕوونکردنەوە بدەم پێم خۆشە بزانم ئەێوەی بەڕێز بە کچێکی تەمەن ١٨ ساڵ دەلێن چی ؟ دەڵێن ژن ؟. یان ئەگەر نەناسراوبێت چۆن بانگی دەکەن ؟ ( خان) بەکار ناهێنن ؟یان وەک ڕێزێک خانی بۆ بەکارناهێنن؟ Kurd2021 (لێدوان) ‏٠٧:٥٩، ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Kurd2021: بە ناوچەیە، لەلای ئێمە دەڵێن «باجە ...» و ھەندێکیش دەڵێن «... خانم»، پێم وایە لەلای ئێوە بڵێن خان یان خاتوون، بەڵام وا بزانم مێیەک کە ھاوسەری نەبێت پێی دەڵێن کچ و گەر ھاوسەر و ماڵ و منداڵی ھەبێت ئەو کات دەبێتە ژن. AGH (وتووێژ📝) ‏٠٨:٠٩، ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Ahrir: زۆر باشە وردە وردە دەگەینە ئەنجامێک . ئێستا تیمێکی وەرزشی نیشتیمانی ولاتێک لەسەر ئاستی خانمان ( جا تۆپی بالە یاخو تۆپی پێ یان تۆپی سەبەتە یان هۆکی یان ڕەگبی وە هەر یارییەکی دیکە بێت ) لە تەمەنی جیاواز پێک دێت کە لە ١٧ ساڵی بۆ ٣٦ ساڵیشی تێدایە ، بەشێکی ئەوانە ژیانی هاوبەشیان پێکنەهێناوە ، واتا هیشتا هەر کچن بەلام بەشێکی دیکەیان ژیانی هاوبەشیان پێک هێناوە و (لەوانەشە یەک دوو منداڵیشیان هەبێت ) کەواتە لەم حاڵەتەدا ناتوانین بلێین ( هەڵبژاردەی تۆپی بالەی ژنانی بەڕازیل )، وە ناشتوانین بلێین کچان ( هەڵبژاردەی تۆپی بالەی کچانی بەڕازیل ) بۆیە لە باشترین حاڵەت ئەوەیە بلێین خانمان ( هەڵبژاردەی تۆپی بالەی خانمانی بەڕازیل ) چونکە خانمان هەم ڕێزێکە هەمیش گونجاوە و بۆ هەموویان بەکار دێت . ئەوەی ژیانی هاوبەشی پێکنەهێناوە ، وە ئەوانەشی پێکهێیان هێناوە . Kurd2021 (لێدوان) ‏٠٩:١٧، ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێزان تێبینی ئەوە بدەن لێرە مەبەستمان ئەوە نییە مانای ھیچ وشەیەک بگۆڕین، ڕاستەوخۆ داواکارییەکە ئەوەیە کە لە وتارە وەرزشییەکان خانم بەکاربھێنرێت لەجیاتی ژن ئەوە بابەتە سەرەکییەکە بوو--—— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٨:٢٠، ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: @Sakura emad: من ناتوانم زۆرتر لەسەر ئەو بابەتە بڕۆم، چۆن زۆر شارەزای زمان نیم، بەڵام تکایە ئەو شتەی کاک @Calak: دەیڵێ بیکەن چۆن زۆر شارەزای زمانە. AGH (وتووێژ📝) ‏٠٩:٢٨، ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لێرە مەسەلەکە زمان گۆڕین نییە بەڕێز @Ahrir لێرە چەن وتارێکە کە لەجیاتی ژن خانم بەکاربێنین ئایا کێشەیەک دروست دەبێت بەرێز @Calak؟ گەر وایە بۆچی؟ تکایە ڕوونکردنەوەیەکی زانستیانە  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٩:٥٦، ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سەرچاوەکان

ئۆکڕانیا (و سەرجەم ڕەوانەکەرەکانی) ← ئوکراینا

بەڵگە(کان): ئێرە
ھۆکاری داواکارییەکە: چاککردنەوەی پەرتەوازەییی وشەی ئوکراینا
واژووی پێشکەشکەر:ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:١٦، ٢ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕەوش:     کرا

واژووی وەڵامدەر:ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٢٥، ٥ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لێدوانەکان

دەبێت ئەم کارە بۆ سەرجەم ڕەوانەکەرەکانی ئوکراینا بکرێت: ڕەوانەکەرەکانئارام وتووێژ💭 ‏١٠:١٦، ٢ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بێجگە لە ئۆکڕاین، ئۆکراین، ئوکڕاین و ئوکراین (لەبەر ئاماژەکردن بە نەتەوە و/یان زمانەکە ناوی وڵاتەکەش دەشێوا) بۆ شێوازەکانی تر کرا. بەسەر تووڵامراز و ئوب جێبەجێ کرا. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٢٥، ٥ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]