لێدوانی بەکارھێنەر:Aram/ئەرشیڤی ٧

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بازدان بۆ سەرەوە
بازدان بۆ خوارەوە

گەیشتن بە ٣٠ ھەزار وتار

سڵاو کاک ئارام، پرسیارێک ئایا ھیچ بەرنامە و شتێکمان ھەیە لە کاتی گەیشتنی ویکیپیدیای کوردی ناوەندی بە ٣٠٫٠٠٠ وتار؟ ھیچ لۆگۆیێک شتێک؟ ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏١٨:٢٥، ٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Ahrirrr: نە، ئەوەندەی من بزانم تا ئێستا ھیچ نییە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٣٩، ٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر باشە. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏١٨:٤٥، ٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

جۆری وتار

بۆ نموونە ڕۆڵی کورد لە فەرموودەناسیدا ئەم جۆرە وتارانە و هاوشێوەکانی لە ویکیپیدیادا هەن مامۆستا (لێدوان) ‏١٢:٥١، ١٢ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@مامۆستا: شتی وام نەبینیوە. ھەرچەندە لە مەبەستیشت تێنەگەیشتم. دەتەوێت چی بکەیت؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٠٥، ١٢ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەمەوێت وتار لەسەر ڕۆڵی کورد لە هەندێک زانستدا بنوسم وەک فەرموودەناسی و قورئانەوانی و شەڕع و زمانەوانی...... مامۆستا (لێدوان) ‏١٣:١١، ١٢ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سەیری ویکیپیدیای عەرەبی بکە، بزانە بابەتی هاوشێوە هەیە لەسەر میلەتانی دیکە وەک فارس یان جوو، ئەوکاتە دەتوانیت بە شێوازی ئەوانیش بۆ کورد بنوووسیت. Kushared (لێدوان) ‏١٣:٥٧، ١٢ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

https://ar.m.wikipedia.org/wiki/%D8%AC%D9%87%D9%88%D8%AF_%D8%A7%D9%84%D8%A5%D9%86%D9%82%D8%A7%D8%B0_%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B1%D8%A8%D9%8A%D8%A9_%D8%AE%D9%84%D8%A7%D9%84_%D8%A7%D9%84%D9%87%D9%88%D9%84%D9%88%D9%83%D9%88%D8%B3%D8%AA لێرەدا وتارێک هەیە لەسەر ڕۆڵی عەرەب لە ڕزگارکردنی جووەکان لە هۆڵۆکۆست. واتا فکرەی نوسینی ئەو جۆرە وتارانە هەیە مامۆستا (لێدوان) ‏١٤:١٨، ١٢ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

مەبەستم بۆ بابەتی فەرموودەکە بوو، کە لە فەرموودەش باسی نەتەوە و ئایینەکانی دیکە کراوە بزانە لە ویکیپیدیای عەرەبی شتی وا نووسراوە، تاکوو تۆش لەسەر کورد بینووسیت. ئەگەر عەرەبییەکەت باشە ئەوا لە ویکیپیدیای عەرەبی زۆربابەتی ئایینی و ئیسلامی هەیە دەتوانیت وەرگێڕانیان بۆبکەیت. Kushared (لێدوان) ‏١٦:٢٨، ١٢ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

داڕێژە

سڵاو کاک ئارام، زۆر ببورە زەحمەتیشە، بەڵام تکایە ئەگەر دەتوانی ئەو داڕێژەی کە لە وتاری گورگە بۆرەکان دامناوە دروستی کە. زۆر سپاس. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏١٢:٥٦، ١٢ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Ahrirrr: ئەو داڕێژەیە بە کوردی بەردەستە و بە گۆڕینی پارامەترەکان بۆ کوردی چاک دەبێت. بڕوانە داڕێژە:زانیاریدانی ڕێکخراوی سەربازی. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٠٣، ١٢ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر باشە، گەڵیک سوپاس کاک ئارام گیان. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏١٣:٠٥، ١٢ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

:) ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:١٠، ١٢ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەروازەی جوگرافیا بۆ شار و وڵاتەکانی جیھان

سڵاو ئەمەوێ بڵێم ئایا ھیچ ڕێگەیەک ھەیە کە بتوانم بڕێکی زۆر دەروازە زیاد بکەم بەبێ ئەوەی لە دواین گۆرانکاریەکان نیشان بدات؟ وەک ئەم وتارە 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏٠٩:١٥، ١١ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Sakura emad:، دەتەوێت خۆت بکوژیت؟! پێشتریش وتم ئەو جۆرە دەستکارییانە تاقەتپڕووکێنن و بە بۆت دەیانکەین. دەتەوێت بۆ چ پۆلێک یان کۆمەڵە وتارێک زیادی بکەیت؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٠٠، ١٢ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
🥰 من بە شێوەیەکی زیاد لە پێویست ئەمەوێ دەستکاری ویکیپیدیا بکەم و ئاڵوودەی بووم. 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٤:٠٠، ١٢ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
🥺 ئەتوانم داوای بۆتێک بکەم و خۆم ئەم کارانە بکەم بە بۆتەکەم؟ / 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٤:٠١، ١٢ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad:، ساکورا گیان دەزانم کە خەمخۆر نەبیت، مەجبور نیت، بەڵام من لەبەر خۆتمە؛ ئەو کاتەی لە زیادکردنی دەروازەکان خەرجی دەکەیت، دەتوانیت کاری زۆر گەورەتری پێ بکەیت. لە ویکیی عەرەبی بپرسە کە ئێوە چۆن دەروازەکان زیاد دەکەن؟ دڵنیا بە پێت دەڵێن بە بۆت دەیکەین. ئێ ئێمەش ھەر وا بە بۆت دەیکەین چونکە بەڕاستی بەڕاستی تاقەتپڕووکێنە. دڵنیام لێم تێ دەگەیت. بۆ بۆتیش دەتوانیت، بەڵام مادام من بۆتم ھەیە و لێرەش ئامادەم، ئەوا پێویست ناکات بۆتی تر دروست بکەین. ھەر کاتێک من نەمام و ئێوە ھێشتا لێرە بوون، و کەسیش نەبوو ئەو کارانە بکات، ئەوا دەتوانیت بۆتێک دروست بکەیت. ئێستا دەتەوێت چ دەروازەیەک بۆ چ کۆمەڵە وتارێک زیاد بکەیت؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٠٩، ١٢ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەمەوێ دەروازەی جوگرافیا بۆ گروپە بابەتێکی ویکیپیدیا زیاد بکەم. 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٤:٢٧، ١٢ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: چ گرووپێک؟ لە یەکەم لێدوانمەوە داوای دەکەم. :) ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٣١، ١٢ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نمونە بۆ تەواوی داڕێژەکە ئەزانم قسەکەم سنوور بەزاندنە ببورە بۆ ئەم داوایەم بەڵام بەراستی ئەمویست خۆم ئەمە بکەم. 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٤:٣٨، ١٢ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: تەواو دڵنیا نیم. زوویر مەبە، بەڵام ھەستێکم ھەیە کە حەز بکەن ژمارەی دستکارییەکانتان زۆر بکەن. من خۆیشم ناڵێم وا نەبوومە و زوو ئەو حەزەم ھەبووە. و ئێستاش بەپێی ژمارەی دەستکاری بێ، من لە #١م، بەڵام چارەکێکی Kushared خزمەتم بە پڕۆژەکە نەکردووە. بمەوێت ١ میلیۆن دەستکاری بکەم، بۆ من گران نییە، بەڵام ئەوە تەنیا ژمارەیەکە و ھەر دەڕوات. وەک وتم زوویر مەبە. دەتوانم مافێکی کاتیت بدەمێ کە دەستکارییەکانت لە دوایین گۆڕانکارییەکان دەرەنەکەون، بەڵام دەترسم جگە لە زیادکردنی دەروازەکان، دەستکاریی تریشی پێ بکەیت. گەر دەستکاریی جگە لە دەروازەکان ناکەیت، ئەوا بۆ دوو سێ ڕۆژێک مافەکەت دەدەمێ. ڕێککەوتین؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٤٧، ١٢ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نازانم واتا حەزم لێبوو ژمارەی دەستکاریم زۆر بێت بەڵام واتا بەکارھێنانی دەروازەکان و شتی سادە بۆ زیادکردنی دەستکاریم پێم شەرمە واتا مەبەستی سەرەکیم ئەوە بوو بە تەواوی کارەکان بکەم ⇔ واتا ئەمەوێ کارە سەرەکییەکانی خۆم بکەم ژمارە دەستکاری خۆی زۆر ئەبێت ئەمە شتێک نیە من پەلەی لێ بکەم 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٤:٥٤، ١٢ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: وەڵامی پرسیارەکەم وەرنەگرت. گەر مافەکەت بدەمێ نابێت جگە لە دەستکاریی دەروازەکان تەنانەت تاقە دەستکارییەکیش بکەیت. ڕێککەوتین؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٠٢، ١٢ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
باشە دوای ئەوەی پێویستم بەوە بوو چاکسازی تری پێ بکەم ئەوکاتە چۆن مافی بەکارھێنانی فراوانتر بکەم؟ 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٥:٠٦، ١٢ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئێستا ئەو مافە وا دەکات دەستکارییەکانت لە دوایین گۆڕانکارییەکان دەرنەکەون. بۆ نموونە بۆ دوو ڕۆژ دەتدەمێ و کاری دەروازەکانی پێ بکە و دواتر مافەکە نەما، دەتوانی وەک ئێستا دەستکاری بکەیت. لەبەر ئەمانە دەڵێم ئەوە کاری بۆتە نەک ئێمە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:١١، ١٢ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز ئارام تۆ لەسەرەوە باسی ئەوەت کرد من تەنھا ئەتوانم دەروازەی پی زیاد بکەم، من ئاماژە بەوە ئەکەم نامەوێ سنووردار بم لەوانەیە بمەوێ چاکسازی تریش بکەم لە دواین گۆرانکاریەکان دەرنەکەون ئایا دوای ئەوەی ویستم چاکسازی تر بکەم چۆن مافی بەکارھێنانی بۆتەکە فراوانتر بکەم؟ چونکە من تەنھا کار لەسەر دەروازە ناکەم کاری تریش ھەیە بمبورە بۆ ھەر بێ رێزیەک. 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٨:٥٦، ١٣ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بیرخستنەوە ⇐ @Aram:ە — 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٨:٥٧، ١٣ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐─────────────────────────────────└
@Sakura emad: نا، وام نەوتووە. دوای ئەوە، ئەمە ناتکاتە بۆت. ھەر ئاسایی دەتوانی وەک ئێستا دەستکاری بکەیت. کاری ئەو مافە ئەوەیە دەستکارییەکانت لە دوایین گۆڕانکارییەکان دەشارێتەوە نەک توانای دەستکاریکردنت لێ سنووردار بکات. من دەڵێم نابێت دەستکاریی تری پێ بکەیت (جگە لە زیادکردنی دەروازەکان). چاکسازی تر وەک چی؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٢٤، ١٣ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

😥😥😥 من نەم وت کە بۆت مافی دەستکاری من سنووردار ئەکات، وتم نامەوێ سنووردار بم لە بەکارھێنانی بۆت بۆ چاکسازی زیاتر، و دواتر بۆ چاکسازی تر بتوانم مافی بەکارھێنانی فراوانتر بکەم 😥 تەواو من ھیچ ئیشم بە بۆت نییە تاکە کێشە ئەوە بوو فرە دەستکاریەکانم دۆزینەوەی خراپەکاری لە دواین گۆرانکاریەکان سەخت ئەکرد، ببورە کە ماندووم کردی بەڵام وا بیردەکەمەوە کە باشترە داواکاریەکە بکشێنمەوە. — 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏٢٠:٠٤، ١٣ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: بەڕاستی بڕوا ناکەم لە من تێگەیشتبی! ھا، بیخوێنەوە و گەر ویستت، دەتدەمێ. بزانم چی دەکەیت. گەر زانیم دەزانیت چۆن بەکاری بێنیت، ئیتر ئەم مشتومڕە ناکەین و ڕاستەوخۆ داوا پێشکەش بکە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:١٥، ١٣ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Aram: من دڵنیام ھەمووشتێکم بە تێگەیشتنەوە نوسیوە، بەڵام بابەتەکە زۆر درێژ بوویەوە من بەبێ بۆتیش دەستکاریەکانی خۆم ئەکەم بۆت بۆ یەک مەبەست بوو کە دواین گۆرانکاریەکان نەتەقێتەوە لەگەل فرە دەستکاریەکان. سوپاس بمبورە بۆ کوشتنی کاتە بەنرخەکانت. 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏٢٠:٢٢، ١٣ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

یەکدەنگی لەسەر دامەزراندنی بارکەرەکان

دەمباش Aram, بمبورە بێزارت ئەکەم چاوەڕێی دەنگ و بیرورای تۆشم لە بەشی دامەزراندنی پڕۆژە. زۆر سوپاس — 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٨:٠١، ١٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەمباش @Sakura emad: داوای لێبووردنی ناوێت. ئێستا بڕۆ سەیری بکە. شتێکم وت. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٥٨، ١٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
🥰🥰 زۆر سوپاس بۆ پشتگیریەکەت، لە ئێستادا کێشەی چالاکی و کەمی بەکارھێنەر لە ویکی ھەی ئەویش لەوانەیە بە تێپەربونی کات باشتر بێت. زۆر سوپاس 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٩:٠٤، ١٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏٢٣:٢٠، ١٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)

کتێب

ئایا دەکرێ ئەو وتارانەی لە ویکیپیدیادا بڵاوکراونەوە بکرێن بە کتێب. واتا دواتر ویکیپیدیا داوای مافی ئەو کتێبانە ناکات. مامۆستا (لێدوان) ‏١٨:٥٩، ١٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@مامۆستا: تەواو لە مەبەستی کردن بە کتێب تێنگەیشتم. بەڵام دەتوانیت ھەر لەسەر ویکیپیدیا بە وتارەکان کتێب دروست بکەیت. بۆ دروستکردنی کتێبێکی نوێ، بڕۆ بۆ تایبەت:Book. بۆ خوێندنەوە لەسەر ئەمە بڕوانە en:Wikipedia:Books و بۆ یارمەتیی چۆنییەتیی کردنەکەش بڕوانە en:Help:Books. پێشتریش بەکارھێنەر:Épine ئەم کتێبەی دروست کردووە و دەتوانیت چاوێکی لێ بکەیت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٥٨، ١٦ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

مەبەستم ئەوەیە ئەو وتارانەی لە ویکیپیدیادا بڵاوم کردونەوە بیان کەم بە کتێب و چاپ بکرێ. ئایا ویکیپیدیا داوای مافی بڵاوکردنەوەی کتێبەکە دەکات. مامۆستا (لێدوان) ‏١٩:٠٦، ١٦ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@مامۆستا: ھەر لە پەڕەی دەستپێکدا وەڵامەکەت دەست دەکەوێت. «ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە.» بەو پێیە تەواوی مامەڵەکردن بە ناوەڕۆکی ویکیپیدیاوە ئازادە، بەڵام لە ویکیپیدیا دەرچێت و نووسەری ڕەسەن یان سەرچاوە ڕەسەنەکە ناوی نەبرابێت یان بەبێ پرسی ئەو بابەتەکانی بەکارھێندرابن، ڕەنگە ببێتە کێشە. بەھەرحاڵ، وەک ویکیپیدیا تۆ ئازادیت، بەڵام بە بۆچوونی من وا باشترە کە بە دەقێکی بچووکیش بێت، ئاماژەیەک بە ویکیپیدیا بدەیت وەک چۆن ویکیپیدیا ئاماژە بە سەرچاوەکان دەدات. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٣٤، ١٦ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پەڕگەی ئاماژە بە سەرچاوە

دەمباش @Aram:, تکایە ئەتوانن ڕوونکردنەوە لەسەر سەرچاوەی ئێرە و ئێرە بدەن. لەلای من ئەمانە نابنە بەڵگەی Reliable لەکاتێکدا ویکیپیدیا جەخت لەسەر ئەم بەڵگانە ئەکاتەوە. سوپاس بمبورن کە بە کارە ھەڵەکانی خۆمەوە سەرقالم کردوون ئاگاداری ماندووبونتم. بەکارەکانی خۆمەوە. — 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٨:٢٩، ١٦ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad سەرچاوەی زۆرینەی (یان گشت) پەڕگەکانی ئەو بارکەرە ویکیپیدیای عەرەبی و ئینگلیزییە. واتە لەوانەوە وەرگێڕانیشی کردووە. گەر کێشەیەک ھەبێت، ئەوان زۆر لە ئێمە توندترن. بۆ پووچەڵکردنەوەی دەستکارییەکانیشت لەسەر پەڕگەکان، یەکەم ئەوە بوو کە وتم و دووەمیش ئەو داڕێژەیە بۆ وتارەکان دروست کراوە نەک پەڕگەکان. کێشەشم نییە کە بە کاری کێوە خەریک دەبم. تەنیا دەمەوێت دوو جار یەک ھەڵە دووبارە نەبێتەوە تا منیش بتوانم بە کارەکانی خۆم ڕابگەم. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:١٣، ١٦ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
تەنھا مەبەستی من ئەوە بوو لە بەشی سەرچاوە بەتەنھا نەنوسین (ویکی عەرەبی) یان (ویکی ئینگلیزی) واتا تەنھا تێکست نەبێت ھایپەر لینک کرابێت، چونکە بۆمن ئاسانترە بەتەنھا بنووسم ویکی عەرەبی یان ویکی ئینگلیزی ئاماژە بە سەرچاوەی سەرەکی نەدەم بەڵام ئەمە سەلماندبوون پێشێل ئەکات بە شێوەیەک لە شێوەکان، ئەمە لەسەر پەرگەی دووەم، بەڵام پەرگەی یەکەم نوسیویەتی (بانشی لە لایەن سینماکس) تۆ یان کەسێکی شارەزا لە وێب بزانێت ئەمە مانای چییە، بەڵام دیسانەوە ئەمە ھایپەر لینکی بۆنەکراوە نازانین سەرچاوەی دیاری کراو لەکوێیە و ونە کێشەی من دیاریکردنی شوێنی دیاریکراوە لەسەرچاوەداندا. 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٩:٤٥، ١٦ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: دەزانم و لە تۆ تێدەگەم. بەینی خۆمان بێت، ئەمەی ئێوەش وا بوو؛ من چاکم کرد. بەڕاست، بۆچی ناوەکەتان گۆڕیوە و ئەم ژمارە سەیرانەتان داوەتە پاڵ ناوەکە؟ تکایەکیشم ھەیە کە پەڕگە لە ھەموو شوێنێکەوە ڕانەکێشیتە نێو ویکیپیدیاوە. ڕەوانەکەریش بۆ پەڕگە شتێکی ھێندە پێویست نییە. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٣١، ١٦ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پرسیار لە مافی گەڕاندنەوە

دەمباش Aram, بۆچی ناتوانم ھۆکار بۆ کردارەکانم بنووسم کاتێک ئەم مافە بەکاردێنم سیستم بەشێوەی خۆگەر کارەکان دەکات بەبێ ئەوەی داوای ھۆکارم لێ بکات. سوپاس — 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏٠٩:١٠، ١٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەمباش @Sakura emad: ھەر خۆی سیستم بۆ پاشەکەوتکردنی کات ئەو کارە خێرایانە دەکات. بۆ کورتەی دەستکاریی مافی گەڕێنەرەوەش، دانەی دیفاڵتی دروست کردووە، بەڵام دەتوانی خۆشت لەڕێگەی بەکارھێنانی یەکێ لەم ئامرازانە کورتەی دەستکاریی تر بنووسیت. من خۆم پێشنیاری یەکێ لە دوو دانەکەی کۆتایی دەکەم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٥٦، ١٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
😊 زۆر سوپاس یارمەتیدەرن — 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٣:٣٣، ١٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏١٦:٥١، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)

واژوو

دەمباش Aram, چۆن بتوانم ئەم کۆدە لە واژوو دابنێم

<span>💖 <span class="" style="background-color: #f9caca;color: #ff00e0;font-size: 16px;">Sakura emad</span> 🌸</span>

دامنا بەڵام قبولی نەکرد سوپاس بۆ یارمەتیدان ^__^ — 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:٢٥، ٢٦ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad: بڕوانە ئێرە. <span>💖 <span style="background-color: #f9caca; color: #ff00e0; font-size: 16px;">[[بەکارھێنەر:Sakura emad|Sakura emad]]</span> 🌸</span> بەکاربێنە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:١٨، ٢٧ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دواین بەشداری لە مۆدیوول:Asbox

دەمباش Aram, دەربارەی گەڕاندنەوەی دواین بەشداریم، ئایا لەرووی ڕێزمانیەوە

ئەم وتار دەربارەی فلانەە کۆلکەیەکە. گونجاوە

یان

ئەم وتارە دەربارەی فلانەە کۆلکەیەکە. گونجاوترە؟
زۆر سوپاس — 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١١:٣١، ٢١ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad: ببوورە کە درەنگ وەڵامم دایتەوە. نە، ئەو دەستکارییەی تۆ کردبووت ئەمە ئەنجامەکەی بوو. ئەم ژیاننامە وتارەە کۆلکەیەکە. پێویستی بەو بزوێنە نەبوو و پێشتر کێشەی نەبوو. ھەر لەو دوو نموونەیەی خۆشت نووسیوتن بڕوانە وشەی «فلانەە». ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:١٣، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پڕۆژەی داواکاری پەڕگە

دەمباش Aram, بەڕێز ئارام پێویستم بە ھاوکاری ھەیە لە داڕێژەکەی ئایا کاتتان ھەیە یارمەتیم بدەن سوپاس. — 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:٢٨، ٢٦ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Sakura emad: پشووی نەورۆز تەواو بووە. خۆزگە زووتر قسەت بکردایە. بەھەرحاڵ، دەتوانم چیت بۆ بکەم؟ ھیوادارم بتوانم یارمەتیت بدەم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٤٢، ٢٧ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کێشە نیە تکایە ھەر کەی کاتت ھەبوو ئەتوانی وەڵامم بدەیتەوە، باشە لە پڕۆژەکە پەڕەیەک دروست

ئەکەم وەکوو ئەو شوێنەی تۆ دروستت کردووە داواکاری پێداچوونەوە کە ئەو بەکارھێنەرانەی
ئەیانەوێ پەڕگە بێنە ناو ویکیپیدیا بچنە ئەوێ و زانیاریەکان پڕ بکەنەوە، بارکەر تەنھا
ئەوەی لەسەر بیت بە گوێرەی زانیاریەکانی دابین کراوە بڕیار بدات بەرزی بکاتەوە یان نا، بۆ
ئەوە سەرەتا داڕێژە و شتم دروست کرد بەڵام نازانم کارناکات! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٥٢، ٢٧ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad: بەڕاستی ئێستا سەرم زۆر قاڵە. بەڵێن نادەم چونکە دەشێت لەبیرم بچێت، بەس ئیشەڵڵا ھەرکەی پێم کرا، کاتی بۆ تەرخان دەکەم. ئا، تکایە ئەوەندە برێک مەدە نووسینەکانت. بڕوانە سەرچاوەی لێدوانەکەت. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:١٥، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏١٧:٢٨، ٢٩ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)

مافی بارکەر

سڵاو کاک ئارام تکایە ئەگەر دەبێت مافی بارکردنم دەنێ چۆن وتارانێکی زۆر (وەکوو: پلەیر ئەنناونز بەتڵگراوندز، پارتی دیموکرات (تورکیا)، ڕێکخراوەی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕووحوڵڵا زەم و زۆر یەک وتاری دیکە) ھەن، کە وێنەکەیان لە ویکیپیدیاکانی تردا {زانیاری بەڵگەنامە}یە و لە ویکیپیدیای کوردیشدا دەبێت کسێک بەو مافە وێنەی زانیاری بەڵگەنامەیان بۆ داندرێت و منیش ئامادەم ئەگەر ئەو مافەم پێ بێت ئەو وێنانە دامەزرێنم. تکایە ئەگەر ئەو مافەم دەدەنێ، جۆری کارکردنەکەشم پێ بڵێن. زۆر سپاس. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏١٨:٤٦، ٢٧ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە تۆیش بێت @Ahrirrr: لە ویکیپیدیا:داواکردنی مافەکان داواکاری پێشکەش بکە، بەڵام پێش ئەوە بەجوانی ویکیپیدیا:بارکردن، ویکیپیدیا:بارکەرەکان و یارمەتی:پەڕگەکان بخوێنەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٢٧، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

باشە زۆر سپاس کاک ئارام وا دەکەم. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏٢٠:٣٢، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Aram: تکایە دەنگی خۆت لە ویکیپیدیا:داواکردنی مافەکان لە بەشی داخوازی من بدە. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏٢٠:٤٤، ٣٠ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

 کرا بۆ ماوەی یەک حەفتە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٢٧، ٣١ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سپاس بەڕێز @Aram: ئەگەر چاکم بەکارھێنا ماوەکەی زۆر دەکرێت؟ ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏١٢:٢٨، ٣١ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Ahrirrr: سپاسی ناوێ. بەڵێ، ھەر لەبەرئەوە سەرەتا بەکاتی دام تا بزانم دەزانیت بەکاری بھێنیت یان نا. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٣٥، ٣١ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پرسیار لە بارەی وتار

سڵاو کاکە ئارام ماندوو نەبیت ئێستا من ئەو ڕیکورد گەڵە نابیت بیکەمە وتارێک جیاگانە؟ ئەشی هەر لە ناو وتاری ئینسایکڵۆپدیای گینسدا بینووسم ؟ Danial2703kurdistan (لێدوان) ‏٠٧:٥٨، ١ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Danial2703kurdistan:، سپاس، نەوەڵا، ناکرێت ویکی ببێتە کتێبی گینس و ڕیکۆردەکانی تێدا تۆمار بکرێ. ناشبێت بچین لە وتاری ئینسایکڵۆپیدیای گینس ھەموو ڕیکۆرد و شتێک بەوردی بنووسین. باشترین کار بۆ ویکیپیدیا ئەوەیە لە ویکیپیدیای ئینگلزی وەرگێڕان بکەین یانیش لە وتاری فەرش و ئەو وتارە سەرەکییانەدا بە یەک دوو دێڕ ئاماژە بۆ ڕیکۆردەکەی گینسیش بکرێت. من لەوە زیاتر بە زیادەڕەوی دەزانم. لەگەڵ سپاسی ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٠٠، ١ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سوپاس بۆ ڕێنوێنیەکان تان. Danial2703kurdistan (لێدوان) ‏١٢:٠٣، ١ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Danial2703kurdistan: و @Aram: من پێشنیارێکم ھەیە، ئەکرێ ئەو زانیاری ئەو زیادی ئەکات سوود بە ویکیپیدیا بگەیەنێت و بایەخدار بێت، من پێشنیار ئەکەم لەجیاتی دروستکردنی وتارێکی تایبەت بۆ ریکۆردێک ئەتوانێت ریکۆردێکی جیھانی بباتە ناو وتارێکی پەیوەندیدار نمونە لەسەر رایەخ گەر وتارمان ھەبێت لەناو وتاری رایەخ زانیاریەکەی زیاد بکات یان ھەر ریکۆردێکی تر بباتە ناو بابەتە پەیوەندیدارەکەی بەم شێوەیە ١.زانیاری زیاتر ئەبێت لەسەر وتارە پەیوەندیدارەکان ٢.ویکی سۆرانی دەوڵەمەندتر ئەبێت بە زانیاری تازە. سوپاس —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٣:٢٧، ٢ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: منیش لەسەرەوە ڕێک مەبەستم ئەوە بووە کە ئاسایییە وا بکات. بڕوانە بەستەرم بە فەرش داوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٧:٥٩، ٣ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

باشە وا ئەکەم پێشنیارەکەو خاسە. Danial2703kurdistan (لێدوان) ‏٠٨:١٥، ٣ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک ئارام بەستەرێک لە سەگ ئوسترالیاییەو بۆ ویکی گەلی تر بدە من خۆم نازانم چوونە وەگەرنەوامە ئەکرد. Danial2703kurdistan (لێدوان) ‏٠٩:١٦، ٣ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Danial2703kurdistan:، دەتوانم بیکەم، بەڵام دەمەوێت خۆت بیکەیت. نێوانویکی بەمشێوەیە دەکرێت: کاتێک وتارەکەت تەواو دروستکرد، لەلای ڕاست نووسینێک دەبینیت کە نووسراوە گرێدانەکان زیاد بکە و کرتەی لێ بکە، پاشان سندووقێکت بۆ دەکرێتەوە کە دەتەوێت بە کامە وتاری کامە ویکیپیدیا بیبەستیتەوە. لە بۆشاییی یەکەمدا کۆدی ویکیپیدیاکە بنووسە بۆ نموونە گەر ویکیپیدیای ئینگلیزی بوو بنووسە enwiki یان فارسی بوو بنووسە fawiki و... ھتد و لە بۆشاییی دووەمدا ناوی وتارەکە بەو زمانەی ویکیپیدیاکە بنووسە و پاشان گرێی بدە. پرسیارت ھەبوو، بیکە. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٤٨، ٣ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سپاس بۆ وڵامەکەت. Danial2703kurdistan (لێدوان) ‏١١:١٩، ٣ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏١٩:٣٨، ٥ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)

چەن پرسیارێک

سڵاو. سەرەتا سپاس بۆ ڕێنوێنییەکانتان و ئەوەیکە پێمەوە ماندوون. پێش دەسکاری یان دانانی بابەتی نوێ دەمەوێ بزانم کێشەی هەندێک وشەی ناو ئەو وتارانەی دایاندەنێم چن کە لەسەرڕاوە دەیناننووسنەوە بۆ نموونە ئەوە، لەبەر ئەوە دەپرسم دووپات نەبنەوە و ئەرکەکەی لەسەر شانی ئێوە لاچێ. ئینجا یەک شتی تر: ئێستا بەو مافە پاسدەری خۆگەڕە کە وەک پەڕەی نوێ پێداچوونەوەم بەسەردا ناکرێ، خۆم دەبێ پۆلەکان دانێم؟؟ پێشاوپێش دەست خۆش بۆ وڵامەکەتان Keenîî (لێدوان) ‏٠٠:١٧، ٤ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە تۆیش بێت @Keenîî:، تکا دەکەم. من خۆم دەستکارییەکی کەم لە وتارەکانت دەکەم چونکە تا ڕاددەیەکی باش کێشەیان نییە. ئەو دەستکارییانەم بە تووڵامراز (بڕوانە ویکیپیدیا:تووڵامراز) دەکەم، کە ھەڵبەتە چاوێکیشی پێدا دەخشێنمەوە تا ھەڵەکانی ئامرازەکە ڕاست بکەمەوە گەر ھەڵەی کردبێت. بەگشتی پیتی ھائی ناستاندارد کێشەیەکی گەورەیە بۆ ئێمە (بروانە ئێرە) و گەر سەیری جیاوازییەکانی ئەو دەستکارییەم بکەیت، دەبینی کە زۆرینەی لەو وشانە کراون کە پیتی ھائیان تێدایە. بۆ پرسیاری دووەمیشت، پێشتریش و ئێستاش و ھەموو کاتێکیش دەتوانیت خۆت پۆلەکان زیاد بکەیت. ھەر پرسیارێکی تریشت ھەبوو، یەک دەنک شەرم مەکە. :) لەگەڵ سپاسی ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٥٨، ٥ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەوەی ڕاستی بێ پرسیار زۆرن 😁 بەڵام بۆ ئێستا ئەوەندە بەسە. بمێنن وڵامەکانمم وەرگرتەوە Keenîî (لێدوان) ‏٠٢:١٦، ٨ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ھەرکاتێک پرسیارت ھەبوو، لە خزمەتام. :) ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٢٨، ٨ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

مافی پاسدەری خۆگەڕ

سڵاو کاک ئارام ماندوو نەبیت، ئایا کاتی ئەوە نەگەیوە کە مافی پاسدەری خۆگەڕ بگرم؟ من ٤٠ وتارم بە بێ جیاوازی نووسیگە. Danial2703kurdistan (لێدوان) ‏١١:٢٥، ١٢ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە تۆیش بێت @Danial2703kurdistan:، سپاس بۆ بەشدارییەکانتان! ڕاستییەکەی من ئەم ماوەیە ھێندە ئاگام لە ویکیپیدیا نەماوە. دەتوانن لێرە داواکاری پێشکەش بکەن و یەکێک لە بەڕێوەبەران وەڵامتان دەداتەوە جا بتانداتێ یانیش نە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٣٧، ١٢ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏١٦:٤٧، ١٩ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)

دەمباش Aram, تاگی سڕینەوەکە لادرا تکایە سەیرێکی ئێرە بکە زۆر سوپاس —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٤:٤٠، ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەمی تۆیش باش @Sakura emad: تکایە پێش بڕیاردان چاوەڕێی وەڵام بکەن. لە دیوەخان وەڵامم دایەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٣٥، ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ویکیمیدیا

کاک @Aram: بۆچی ناتوانم لێرەدا بەشداریم ھەبێت؟ ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏١٦:٣٧، ٢٤ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕاستی نازانم. ببوورە، تەواو بوو. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٥٠، ٢٤ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ھیچ نییە برام تەنانەت ئێوە دڵتان نەھێشێت. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏٢٣:٣٠، ٢٤ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بووکەڵەکاری

سڵاو کاک ئارام، تکایە چاوێک لە بەشداری بەکارھێنەران @Ahmad Ali Hama:@Saraa Bestoon Muhammed:@Nvarr:@Shram aso:@ڕامز: بکەن، ئایا بیر ناکەن ئەمانە جۆرێک بووکەڵەکارین! کە ھەموویان لەبوارەی یەک جۆر وتار وەکوو «پڕۆژەی ............ ھەولێر» کار دەکەن، دەزانم لەوانەیە ئەم بەکارھێنەرە یاساکانی بووکەڵەکاری نەزانێت، بەڵام ناشبێت ویکیپیدیای کوردی بەم جۆرە پڕ بێت لە بووکەڵەکاری کە ھیچیان لە وتارەکەیاندا نەیانگووتبێت. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏١٢:٠٢، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو بەڕێزان ئەمە پڕۆژەیەکە لەلایەن استاذي زانکۆوە داوامان لێکراوە ڕاستە وتارەکان سەرچاوەی زانستیان نییە چونکە کەس لەئێمە ناتوانێ بۆ پڕۆژەیەکی تەبیعی بچێتە شارەکان و بگەڕێت تا داتا کۆبکاتەوە لەماوەیەکی کەمدا بۆیە هەتاوەکو لەلایەن مامۆستاوە چێک ئەکرێت هیوادارم دەسکاری نەکرێت زۆر سوپاس .... سڵاو من خوێندکارم (لێدوان) ‏١٢:٠٧، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Shram aso: ببورە کە زوو گوتم بووکەڵەکارییە، زۆر باشە، تەنانەت جێی مەترسیش نییە ئەگەر بووکەڵەکارییشە دەبێت لە وتاری خۆتاندا بیڵێن، ئەگەر بووکەڵەکاریش نییە ھیچ نییە و بەشداری خۆتان بکەن. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏١٣:٠١، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Ahrirrr: نا، بووکەڵەکاری نین و قوتابیی زانکۆن، بەڵام بەداخەوە کارەکانیان بەکەڵکی ویکیپیدیا نایەن. خۆزگە شتێکی باشتریان کردبایە. لێرە باسێکیان لەسەر کراوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٤٤، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو زۆر ببورن نەمدیبوو. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏١٦:٤١، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏٢١:٢٢، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)

ئامرازەکان

دەمباش Aram, بەڕیز ئارام لە بەشی ئامرازەکان پێشووتر Short URL ھەبوو کە زۆر سوودی ھەبوو
بۆ ئەوەی لینکێکی ویکیپیدیا بگوازینەوە دەرەوەی ویکیپیدیا بەڵام ئێستا نەماوە ئایا ھۆکارێک ھەیە؟ سوپاس —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٥:١١، ٢٨ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەمباش @Sakura emad: لە کام ویکیپیدیا؟ لە ویکیپیدیای ئێمە بەستەری وا بە دیفاڵت نییە مەگەر سکریپتت بەکارھێنابێت. دەتوانیت کەڵک لە meta:Special:UrlShortener وەرگریت. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٣٩، ٢٨ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە ویکیپیدیای خۆمان واتا لە بەشی ئامرازەکان ھەبوو ئێستا نەماوە —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏ ‏٠٤:٣٤، ٢٩ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: نە، لای ئێمە نە بە دیفاڵت و نە بە ئامرازیش شتی وامان نییە. ڕەنگە بە سکریپتێک خۆت زیادت کردبێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٢١، ٢٩ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

داواکاری

سڵاو کاک ئارامی خۆشەویست، تکایە گەر دەتوانی وەڵامی داواکارییەکان لە «ویکیپیدیا:داواکردنی مافەکان» بدەوە، زۆر سوپاس. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏٢١:٠٠، ٢٨ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

و ھەروەھا خۆشحاڵ دەبم کە دەنگی خۆتان لە «ویکیپیدیا:پاڵاوتنی وتاری باش/ئیلام» بدەن. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏٢١:١٣، ٢٨ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە تۆیش بێت @Ahrirrr: ڕاستییەکەی زۆر زۆر سەرقاڵم و کاتێکی وام بۆ ویکیپیدیا نەماوە. ئەو نەختە بەشدارییەشی کە دەیکەم، زۆر لە خۆم دەکەم. ھیوادارم بەڕێوەبەرێکی تر چاویان لێ بکات. بۆ داواکاریی دووەمیشت، بزانم چۆن دەبێت. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٣٨، ٢٩ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وەرگێڕ

سڵاو کاک ئارام وەرگێڕێک شک ناوەیت کە فارسی یان ئینگلیزی بە کوردی سۆرانی وەرگرێت؟ DK2 (لێدوان) ‏١٠:٤٩، ٢٩ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە تۆیش بێت @Danial2703kurdistan: با، en:Microsoft Translator ھەیە. بڕۆ بۆ www.bing.com/translator. ئاسایییە بەکاری بێنی، بەڵام ١٠٠٪ پشتی پێ مەبەستە. چاوێکیش لێرە بکە. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٣٥، ٢٩ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سوپاس کاک ئارام. DK2 (لێدوان) ‏١٤:٥٤، ٢٩ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

خراپکاری

سڵاو کاک ئارام ئەم بەکاهێنەرە لەو کاتەو هاتووە خەریکی خراپکاریییە، دەستکارییەکانیشی نەتوانم پووچەڵکەمەوە. DK2 (لێدوان) ‏١٩:٢٠، ٢٩ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC) https://ckb.m.wikipedia.org/wiki/%D8%A8%DB%95%DA%A9%D8%A7%D8%B1%DA%BE%DB%8E%D9%86%DB%95%D8%B1:Danial2703Kirdustan,_Mors_maku,_Ahrirrr[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Danial2703kurdistan: دارم دا بە ڕۆحیا. زۆر سپاس بۆ ئاگادارکردنەوەکەت! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٢٦، ٢٩ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک ئارامی بەڕێز، سپاس بۆ بەڕێزتان، تکایە گەر دەتوانی ھەموو دەستکارییەکانی ئەم بەکارھێنەرە و «ئای-پی»یەکەی وەشاری، چۆن ھەمیشە دەمێنێتەوە و ١٠٠ ساڵی تریش دەتوانن ئەم بێ ڕێزییە ناجوانانە ببینن. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏٠٠:٥٨، ٣٠ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Ahrirrr: سەرجەم دەستکارییەکانی ئەو بەکارھێنەرە و ئایپییەکەیشی پێشتر پووچەڵ کراونەتەوە. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٠:٣٠، ١ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گەلێک سپاس بۆ بەڕێزتان و سەرجەم دڵسۆزانی تر. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏٠٠:٤٥، ١ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پاسدانی پەڕە پاسنەدراوەکان

دەمباش Aram, بەڕێز ئارام لەسەر پەڕە پاسنەدراوەکان ئەمەوێ باسی کێشەیەک بکەم پەڕەیەکی زۆر کۆبۆتەوە و پاسنەدراوە وادیارە ویکیپیدیای سۆرانی زیاتر پێشدەکەوێت و وتارەکانیش رۆژ لەدوای رۆژ ژمارەیان زیاتر ئەبێت، واتا وتارەکان پێویستیان بە چاودێری دەبێت لێرەدا پرسیارەکەم ئەوەیە بۆچی تەنھا حەوت کەس بتوانێت پەڕەکان پاس بدات بۆچی ئەندامانی پاسدەری خۆگەریش ئەو توانایایان نەبێت؟ سوپاس —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٤:٤٠، ٣٠ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەمباش @Sakura emad: ھەر پەڕەی زۆر؟! دەتوانم بڵێم لە ژماردن نایەن. من وەک خۆم لە ئێستادا مەجالم بۆ ویکی زۆر کەم بووەتەوە و کاتم بۆ ئەو کارانە نەماوە. سەبارەت بە پاسدانیش، لە ئێستادا و بە دیفاڵت تەنیا بەڕێوەبەران دەتوانن پەڕە نوێیەکان پاس بدەن، بەڵام گەر دەتانەوێت بۆ گرووپێکی تر زیاد بکرێت، بچن لە دیوەخان داواکاری پێشکەش بکەن و بۆ چ گرووپێکیش دەتانەوێت بینووسن و ڕوونی بکەنەوە. ئیتر دەکەوێتە سەر کۆمەڵگە کە لەگەڵ داواکەدایە یان نا. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠١:٠١، ١ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز ئارام مەبەستی من لە زیاتر کردنی ژمارەی چاودێریکارانە بۆچی چەن ژمارەیەکی دیاری کراو ئەم پاسدانە بکەن؟ گەر منیش زیاد بکرێم گۆرانکارییەکی وا ناگۆرێت ئەوکات ئەبێتە ھەشت چاودێری کار ئەمەوێ ئەم مافە بدرێت بە ئەندامانی پاسدەری خۆگەریش تا بتوانن ئەو شتە بکەن؟ —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٤:٢٠، ١ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز ئارام پرسیارێکی تریش داواکردنی ماف وابزانم ھەر لە شوێنی خۆی کراوە و پێویستی بە دەنگدان نەبووە؟ —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٣٨، ١ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: گیان لێت تێدەگەم، بەڵام ئەم بابەتە داواکردنی ماف نییە. سەرەتا دەبێت کۆمەڵگەکەمان قبووڵی بکەن کە وەھا کارێک بکرێت و کە قبووڵیان کرد، ئینجا یەکێکمان داواکاری بۆ باکئێند پێشکەش دەکەین و ئەوان کارەکە دەکەن. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:١٩، ١ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز ئارام ئایا مەبەستت ئەوەیە ھێشتا ئەم مافە لە دەسەڵاتی بەڕێوەبەران نییە تا زیادی بکەن بۆ بەکارھێنەرێک؟ —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:٥١، ١ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: بەڵێ. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٢٤، ١ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏١٥:٤٢، ٣ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)

نیشانێک بۆ تۆ!

نیشانی نووسەر
نیشانی نووسەر دەدرێت بە ھەر بەکارھێنەرێک کە ژمارەیەکی زۆر لە وتاری نووسیبێت و ژمارەیەکی زۆریشی لە دەستکاری ھەبێت.

-- زۆر سپاس بۆ ئەو بەشدارییە بەنرخانەت و سپاس بۆ ئەوەی کە یارمەتی ھەموو بەکارھێنەرێکی دەدەن. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏١٣:١٨، ٤ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سپاس @Ahrirrr: گیان. :) ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٠٩، ٤ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏١٥:٠٨، ١٠ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)

دەنگدان لە دیوەخان

سڵاو کاک ئارام تکایە گەر دەتوانی دەنگی خۆتان لە دیوەخان و لە خوارەوەی لێدوانەکە زیاد بکە. زۆر سپاس. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏١٧:١٢، ٦ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک ئارام تکایە گەر دەتوانی باسی «کێشەی سەر جوگرافیای کوردستان» لە ویکیپیدیا:دیوەخان (جۆراوجۆر) تەواو کەین و بە شتێکی بگەیێنین، ھەر ئەم جۆرەی دەزانی زۆرتر لەگەڵ (بە نموونە: ئامەد = لەسەرەوە، وڵات: تورکیا - لەخوارەوە، پارچە: باکووری کوردستان) ھاوڕای بوون، و بە گۆڕینی نەخشەکەش ھەندێک لەگەڵ و ھەندێکیش دژ بوون، تکایە باسەکە ببەستەوە و بە شتێکی بگەیەنە. زۆر سپاس. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏١٥:٢١، ١٢ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Ahrirrr: باوەڕ بکە من ئەم ماوەیە زۆر زۆر سەرقاڵم، کاتم بۆ ویکی نییە و ناشمەوێت بەڵێنی پووچ بدەم. ھیوادارم بەڕێوەبەرانی تر ھاوکار بن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٢٣، ١٢ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر باشە کێشە نییە ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏٢٢:٢٥، ١٢ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕەوانەکەر

سڵاو کاک ئارام جەژنتان پیرۆز، تکایە ئەم ڕەوانەکەرە بیسڕەوە لە هەموو جێگەکاندا بە شێخ عەبدولسەلام بارزانی ناوی لێو دەوەن. تکایە وتاری شێخ عەبدوڵسەلام بارزانی بگەڕێننەوە سەر شێوە ئەسڵییەکەی خۆی (شێخ عەبدولسەلام بارزانی). DK2 (لێدوان) ‏٠٨:٢٥، ١٣ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Danial2703kurdistan: بۆیە وتارەکەم گواستەوە، چۆن قەت «عەبدول»م نمیستووە و بە نموونە وتاری عەبدوڵڵا ئۆجەلان بە «ڵ» نوسراوە، عەبدوڵ بەم «ڵ» دەنوسرێت نەک «ل». ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏١١:١٣، ١٣ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک @Ahrirrr: سەیری ئێرە و ئێرە و ئێرە و ئێرە کەن هەموویان نووسیاوە شێخ عەبدولسەلام بارزانی. DK2 (لێدوان) ‏١٦:٢٢، ١٣ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Danial2703kurdistan: دەزانم، بەڵام زۆر کات بەداخەوە یاساکانی ئەلفوبێی کوردی ڕەعایەت ناکرێن بە نموونە ڕووداو بە خۆی دەڵێت «رووداو» یان بە حکوومەت دەڵێ «حکومەت»! لەلای منەوە باشترە کەسێکی زانا لەو بوارەدا وەکوو بەڕێزان @Aza: و @Calak: ڕای خۆیان بڵێن. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏٢١:١٣، ١٣ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من زانای بواری ڕێنووس و ڕێزمان نیم، بەڵام ڕای خۆم ئەڵێم. ڕاستییەکەی ئەوەیە کە عەرەبییەکەی بە عەبدوسسەلام ئەخوێنرێتەوە چون پیتی س کە سەرەتای وشەی سەلامە پیتێکی شەمسییە و کاتێ ال بخەیتە پێشەوەی ناخوێنرێتەوە واتە ال + سلام بە ئەسسەلام ئەخوێنرێتەوە. -Aza (لێدوان) ‏١٥:١٥، ١٤ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز @Aza: و بەڕێز @Aram: کاک @Danial2703kurdistan: ڕاست دەکات، «ڵ» نابێت و «ل» دروستە، من نمتوانی وتارەکە بە شێوەی پێشدا بگەڕێنمەوە، تکایە گەر تۆ دەتوانی وتارەکە وەکوو پێشوو لێکەوە، شێخ عەبدوڵسەلام بارزانی بکەوە شێخ عەبدولسەلام بارزانی، زۆر سپاس. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏٢٠:١٧، ١٦ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏١٣:٤٧، ١٧ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)

کێشەی ژمارەکانی وتار

سڵاو من چەند جار سەیرم کرد کە وتارم دروست کردوون بەڵام لە ئێرا ژمارەی وتارەکانی ویکیپیدیا زیاد نەبوو. ئەمڕۆیش یەک وتارم دروست کرد بەڵام ژمارەکان نەبوو بە ٣٠٧٧٢ هەر لە ٣٠٧٧١ ماگە. DK2 (لێدوان) ‏١٨:٠٨، ١٧ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Danial2703kurdistan: پەیوەندیی بە کاشی وێبگەڕەکەتەوە ھەیە. بڕۆ بۆ ئامرازەکان و لە بەشی ڕواڵەت زیادکردنی سەعاتێک بۆ سووچی سەرەوە–چەپی ویکیپیدیا بۆ نیشاندانی کگھی ھەنووکەیی (ھەروەھا سەعاتەکە دەبێتە بەستەرێک، و بە کرتەکردن لێی پاکسازیی پەڕەی ھەنووکەیی دەکەیت) چالاک بکە. دەبینیت سەعاتێک زیاد دەبێت و بە کرتەکردن لێی کاشی وێبگەڕەکەت خاوێن دەکاتەوە، و ئاوا گۆڕانکارییە نوێیەکان دەبینیت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٥٥، ١٧ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سپاس. DK2 (لێدوان) ‏٠٨:٣٧، ١٨ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پرسیار

سڵاو ئایا دەبیت کەسێک لە ویکی پیدیا هەم مافی پەسندکراو و هەم مافی پاسدەری خۆگەڕی بێت؟ ورووگڕ (لێدوان) ‏١٠:١٣، ٢١ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @ورووگڕ: ئێمە بەکارھێنەرانی پەسەندکراو، بەکارھێنەرانی پەسەندکراوی خۆگەڕ و پاسدراوی خۆگەڕمان ھەن. بەڵێ، دەکرێت، بەڵام لە ئێستادا ئەوەی یەکەم ئەوەندە نادرێتە بەکارھێنەر چونکە پاسدراوی خۆگەڕ ھەیە و دەسەڵاتەکانیشیان ھەر یەکن. ئەوەی دووەم بە شێوەی خۆگەڕ نەرمامێر دەیدات. ئەوەی سێیەمیش یان بە داواکاری دەدرێت یانیش کاتێک بەڕێوەبەرێک زانی کە پێویستە بدرێتە بەکارھێنەرێک. کە ئەمەیان درا، وەک وتمان ئەوەی یەکەم پێویست نییە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٤٢، ٢٢ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کێشەی ڕووکار

دەمباش کاک ئارام،

لە wikipedia.org، پەڕەی ئیندێکس یانی پێش هەڵبژاردنی هیچ زمانێک، لە خوار کوردیی ناوەندی ژمارەیەک نووسراوە و دوای ئەوەش: وتارەکان. جا بە ڕای من ئەگەر بکرێت بە وتار زۆر باشتر دەبێت.

ڕێز، ROJ BIDWÊ ‏١٧:٤٦، ٢١ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC).[وەڵامدانەوە]

سڵاو @RealRojSerbest: دەستکاریکردنی ئەو پەڕەیە، ئاسان نییە. بە ڕای من بەم شێوەی ئێستای کێشەی نییە و گەر هەرکێ ویستی بزانێت فڵان ویکیپیدیا چەند وتاری هەیە، ئەوا سەردانی ویکیپیدیاکە یان مێتا دەکات. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٢٤، ٢٢ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏١٧:٠٤، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)

‏١٧:٠٤، ٣١ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)

وێنەی ھەڵبژێردراو

سڵاو کاک ئارام تکایە دەتوانی بڵێی چۆن دەتوانم وێنەیەک لە وێنەی ھەڵبژێردراودا جێگر کەم؟ ئایا ئەو دەستکارییەم لێرەدا بەجێ بووە؟ بەڕاستی ئەم وێنە ھەڵبژێردراوەی ئێستا زۆری لێ تێپەڕ بووە و بەرەو زیاتر لە دوو مانگ دەڕوات. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏١٢:١١، ٢٢ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Ahrir: ببوورە کە درەنگ وەڵامم دایەوە. نەخێر، دەستکارییەکەت پەیوەندیی بە گۆڕینی وێنەی ھەڵبژێردراوی پەڕەی دەستپێکەوە نەبووە. وێنەکان لە داڕێژە:وێنەی ھەڵبژێردراو دەگۆڕدرێن. باشتر وایە لە وێنە ھەڵبژێردراوەکانی کۆمنز وێنە ھەڵبژێریت. خۆی ئێمە مانگانە وێنەکان دەگۆڕین، بەس ماوەیەکە کەسمان نەمان پەرژاوەتە سەری. ھەڵبەتە ماوەیە زۆرە بەشی وێنەی ھەڵبژێردراوی ئێمە لەکار کەوتووە و کەس نەیخستووەتەوە کار. زۆر سپاس بۆ ماندووبوونەکانتان! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٢٦، ١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سوپاس، گەر من لە کۆمنز داینێم لێرەش ئێوە دایدەنێن؟ ئەی ھەر بەڕێوەبەر دەتوانن ئەم وێنەیە ھەڵبژێرن وە داینێن؟ ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏١٦:٤٧، ١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Ahrir: نا، تەنیا مەبەستم ئەوە بوو وێنەی ھەڵبژێردراوی کۆمنز بخەیتە سەر پەڕەی دەستپێک نەک بچیت و لە کۆمنز کارێک بکەیت. پەڕەکە بۆ پاسدەری خۆگەڕ و سەروو ئەوانیش دەستکاری دەکرێت. تکایە مادام ناوی بەکارھێنەریشت گۆڕیوە، بەستەرەکانت لە واژووەکەت نوێ بکەرەوە. بشزانە لە چ شوێنێکی تر پێویستیت بە نوێکردنەوەی بەستەرەکەت ھەیە، بیکە. ناوەکەی پێشووت پەیوەندیی بە تۆوە نەماوە و تەنیا کراوەتە ڕەوانەکەرێک بۆ ناوە نوێیەکەت ئەگینا وەک ھەژمار پەیوەندیی بە تۆوە نەماوە. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:١٢، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر باشە، بەسەرچاو، زۆر سپاس. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏٠٨:١٤، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پووچەڵکردنەوە

سڵاو کاک ئارم، بۆچی هێندێک لە دەستکارییەکان ناتوانم پووچەڵکەمەوە ؟ ئەلێ: نەتواندرا دەستکارییەکە پووچەڵ بکرێتەوە لەبەر کێشەی دەستتێوەردان. DK2 (لێدوان) ‏٠٨:٠٩، ٢٣ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Danial2703kurdistan: ببوورە کە درەنگ وەڵامم دایەوە. چونکە دوای ئەو دەستکارییەی کە تۆ ویستووتە پووچەڵی بکەیەوە، دەستکارییەک یان زیاتری وا کراوە کە لەگەڵ دەقەکانی پێشتر تێکەڵ بووە و سیستەم نازانێت چۆن و ناشتوانێت پووچەڵی بکاتەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٣٠، ١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وتاری ھەڵبژێردراوی حوزەیران

سڵاو کاک ئارام تکایە گەر دەتوانی وتاری ھەڵبژێردراوی ئەو مانگە ھەڵبژێرە، ھەر ئەم جۆرە دەنگ دراوە وە گەیشتووە، وتاری وزەی خۆر لە پێشە. بڕوانە پاڵاوتنی وتاری ھەڵبژێردراوی وزەی خۆی. AGH (وتووێژ📝) ‏٠٩:١٢، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک ئارام ئەگەر بەڕێوبەر لەبەر دەستدا نەبوون، من دەتوانم لە ڕووی دەنگەکان (گەر دەنگی لەگەڵ لە دژ زۆرتر بوو) وتاری کاندید، ھەڵبژێرم؟ AGH (وتووێژ📝) ‏٢٢:٠٩، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گواستنەوە و بەستەردان

دەمباش Aram, بەڕێز ئارام سوپاس بۆ یارمەتیدان، ھەرچۆنێک بێت لەدواین بەشداریتان ئەمانەم بەدی کرد، پۆلێکی نوێتان دروست کردبوو بۆ پۆلە کۆنەکەی. کە لەیادتان چووبوو ژێرپۆلەکانی پۆلە کۆنەکە بگوازنەوە بۆ نوێیەکەی، ھەرچۆنێک بێت ئەمە چارەسەرکرا بە کۆماپۆل,
لەکاتی بەکارھێنانی شائەمراز لە وتاری ژاۆ شوۆ بەکارھێنانی شائەمراز وایکرد چەندین بەستەری ناو وتارەکە بشکێت، تکایە شائەمراز بەم شێوەیە بەکارمەھێنە.. سوپاس —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:١٢، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad: ئاگام لە کارەکانم ھەیە. بۆ گواستنەوەی ئەندامەکانی پۆلەکە ڕاستە، بەڵام من لە ئێستادا کاری زۆر گرنگترم ھەیە چونکە خەریکی ڕێکخستنەوەی مۆدیوولەکانی سەرچاوەکانم و دەبێت زوو تەواویان بکەم. ئەو کارە بچووک بوو، کە ھەڵبەتە بیرۆکەم بۆ چاککردنیان ھەیە کە بە خۆگەڕ بیانکەین، بەڵام جارێ کاتم بۆ ئەوە نییە. بۆ بۆ شائەمرازەکەش، بەستەرەکان نابنە ھۆکار بۆ ئەوەی دەستکارییەکەم پووچەڵ بکەیتەوە. کە بەستەرەکان دەستکاری کراون، بێگومان دەبێت ناوی وتارەکانیش دەستکاری بکرێن. بیرۆکەم بۆ ئەوەش ھەیە. بەھەرحاڵ، ھۆکارەکە قایلی نەکردم بۆیە، دەستکارییەکەم دەگەڕێنمەوە. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٢١، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز ئارام گەر تۆ ئاوا یاری بە بەشدارییەکانم بکەیت من سارد دەکەیتەوە —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٢٤، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: چۆن یاریم کردووە؟! تۆ دەڵێی لەبەر کێشەی تەکنیکی پووچەڵم کردووەتەوە. منیش وتم ئەوانە لەسەر من و چارەیان دەکەم. کە دڵنیاشم ھەر حەز دەکەن ئەو بزوێنانە بەدوای یەکدا بنووسن. وابزانم چەند جارێک باسی ئەم دوو بزوێنەمان کردووەتەوە و دەبێت حاڵی بووبین. وابزانم پیرەھەڵۆش پێشتر پێتانی وتبوو. گەر ھەڵەی ترم کردووە، پێم خۆشە بزانم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٢٧، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەوانە ناوی چینی ڕەسەنن لە ویکیپیدیای ئینگلیزیش وشەی تایبەت بەکاردێنن بۆ ئەم ناوانە، لەسەر بەڕێز پیرەھەڵۆش دوای ئەوەی بۆم ڕوونکردەوە ئەویش وتی کێشە نییە[1] —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٣٦، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: بڕوا ناکەم ھیچ بەکارھێنەرێک بەتایبەت ئەوانەی وا تەمەنێک پێش ئێمە لێرە بوونە و ئێستاش ھەن، ئەوە قبوڵ بکەن. لە ھەموو قسەکانی پیرەھەڵۆ دیارە کە قبوڵی نییە دوو بزوێن بەدوای یەکدا بێن و زۆریش بەجوانی ڕوونکردنەوەی داوە، بەڵام کە وتوویەتی قەی ناکا، نازانم بۆچی؟ حەز دەکەم بە وتەکانی @Pirehelokan:، @Serchia: و @Calak: ئەم باسە ببڕێنینەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٤٧، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز ئارام من حەزم لە مناقەشە نییە و بەردەوام نابم لێرە بەڵام ھەر ویستم بزانیت لە ئینگلیزیش وشەی تایبەت بەکاردێت بۆ ھەنێک ناوی چینی یان ناوی بیانی [1][2][3] —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٥٥، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس ساکوورا و ئارام. ساکوورا ھیوادارم زۆر ھەستیار نەبیت لەسەر ناوەکان. منیش زۆرێک لەو وتارانەی دەیاننوسم ناوەکەیان دەگۆڕدرێن. من بۆ ئەو فۆنیمەی نێوان س و ش وتم قەی ناکا(بۆ نموونە وتووێژ:ئیمپراتۆریەتی سیا). ھەرچەند خۆم لەگەڵ ئەوەم بە ش ترانسکرایبی بکەین (وەک فرەیەک زمانی تر)، بەڵام ویستم ڕای خۆم نەسەپێنم بەسەر بەکارھێنەرانی تردا. بەڵام بۆ بڕگەکان پێویستە ئەوە ڕچاو بکرێت ھەر زمانێک جۆرێک بڕگەسازیی ھەیە و لە کوردیدا بڕگە بە پیتی دەنگدار دەست پێ ناکات، بۆیە دوو پیتی دەنگدار ناکەونە شوێن یەک (بۆیە بۆ نموونە یوان شاوۆم گواستەوە). ئەگەر ھەڵەم ڕاستم کەنەوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٤:١٩، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Pirehelokan: زۆر سپاس بۆ وەڵامەکەت! @Sakura emad: منیش پێم باشە واوێک بخەینە نێوان ئەو پیتە بزوێنانە. ژاۆ بکەینە ژاوۆ نەک ژائۆ چونکە واوەکە (ژاوۆ) زەختێکی کەم دەخاتە سەر وشەکە و گۆڕانکارییەکی وا ناکاتە سەر خوێندنەوەکەی وەک لە ھەمزەکە (ژائۆ) کە دیارە کەمێک خوێندنەوەکەی دەگۆڕێت. وابزانم ئێستا قایلیت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٧:٣٦، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏٢٠:٠١، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)

بەربەست کردن

سڵاو کاک ئارام ئەو «ئای-پی»یەت بەربەست کردووە، تکایە ئاگادار بە خۆ گەر ھەندێک وردتر چاو لێ بکەی دزانی کە وشەی ناحەز و جنێوی بەکارھێناوە، تکایە ئاوا بە یەک ھەفتە لێیان خۆش مەبە و دەستکارییە ناحەزەشیان وەشارە. زۆر سپاس. AGH (وتووێژ📝) ‏١٠:٤٤، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە ئێوەیش @Ahrir:، نابێت ماوەی بەربەستکردنی ئایپی ھێندە درێژ بێت. سەبارەت بە شاردنەوەی دەستکارییەکان یان کورتەی دەستکارییەکانیش، بە ڕای من با بۆ مێژوو بمێنێت. :) بێخەم بە و تەنیا خۆیان ماندوو دەکەن. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٤٩، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر باشە ڕاستیش دەکەی گەر بە ڕای وان با تا ئێستا کورد نەدەما. ئەو تورکانە بە ئەو کارانە ھەر کولتووری خۆیان نیشان دەدەن، (لە ڕووی ئێرەوە دەلێم تورکن). AGH (وتووێژ📝) ‏١٠:٥٢، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گواستنەوە

دەمباش Aram, بەڕێز ئارام تۆ ناوی پاشاکانت گواستۆتەوە چی دەربارەی بەستەری ناوەوەی وتاری پاشاکان چی دەربارەی داڕێژەکانیان نمونە (داڕێژە:پاشاکانی_سیا) —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٣٥، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەمباش @Sakura emad:  کرا. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٢١، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Invitation for Functionary consultation 2021

Greetings, Admins of the emerging community,

I'm letting you know in advance about a meeting I'd like to invite you to regarding the Universal Code of Conduct and the community's ownership of its future enforcement. I'm still in the process of putting together the details, but I wanted to share the date with you: 10/11 July, 2021. I do not have a time on this date yet, but I will let you soon. We have created a meta page with basic information. Please take a look at the meta page and sign up your name under the appropriate section.

Thank you for your time.--BAnand (WMF) 15:14, 10 June 2021 (UTC)


‏٢٠:٢٥، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)

سەرچاوە

ئایا دووجار دەبێت لە وتارێکدا سەرچاوەیەک بنوسرێ؟ DK2 (لێدوان) ‏١٣:١٧، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Danial2703kurdistan: گەر سەرچاوەکە بڕواپێکراو بێت، حەز دەکەی ١٠ جاریش بینووسە. لەکوێ پێویست بوو، سەرچاوەی دووبارە بەکاربێنە، بەس واش نە کە وتارێکی دوورودرێژ بە یەک سەرچاوە پڕ بکەینەوە و ھەر ئەوە بەکاربێنین. بەکورتی، بەڵێ، دەکرێت سەرچاوەیەک زیاتر لە جارێک بەکاربێنیت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٢٠، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

شلێر ڕەشیدی

دەمباش Aram, سڵاو کاک ئارام، بە کاک پیرەهەڵۆکانم وت کە لە هەمبەر فراوانکردنی سەرچاوەکان (ئەوەندەی لە توانادایە) بو وتاری شلێر ڕەشیدی ، پێنج سەرچاوەی نوێم به وتارەکە ئیزافە کرد .. هەر وەها کە خۆتان چاکتر ئەزانن شاعیرانی کورد لە ئێراندا بایکوت و سانسۆر دەبن .. پێم خوش بوو ئێوەش زانیاریتان هەبێ لەم بابەته .. زۆر سپاسKhabat4545 (لێدوان) ‏٠٥:٠٩، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Khabat4545:، وابزانم چارەسەر بوو. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٠٠، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

داڕێژە

دەمباش Aram, بەڕێز ئارام کێشەیەکم ھەیە سەبارەت بە ھەردوو داڕێژەی (Template:Greenwood&Earnshaw1st )(Template:Greenwood&Earnshaw2nd) ھەردووک داڕێژە لە ویکیپیدیای کوردی بوونیان ھەیە بەڵام لەم وێنەیە کە بە ڕوونی ڕوونم کردۆتەوە کە داڕێژەکانی تر بەبێ کێشە وەرگێرانیان بۆ دەکرێ بۆ سەر کوردی، بەڵام تەنھا ئەم دوو دانەیە نەبێت نازانم کێشە چییە سوپاس —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٤:٣٢، ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ویستم بڵێم سوپاست ئەکەم لەسەر ئاگادارکردنەوەم لەم داڕێژەیە وایکردووە 10x جار یان زیاتر بتوانم خێراتر و باشتر بابەتەکان بنووسم، ئەمە جگە لەوەی ھاوکاری کردووم لە باشترکردنی کوالێتی وتارەکانی ویکیپیدیا، شایەنی نیشانێکیت لەسەر ئەمە سوپاس —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٤:٣٣، ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەمباش @Sakura emad:، تەنیا داڕێژە:Greenwood&Earnshawم کردە ڕەوانەکەر کە دوو جار دروست کرابوو. بزانە ئێستا باشە؟ لە خزمەتام :)، بەس بەراستی ئاواش خۆت ھیلاک دەکەیت. ڕێگەی ئاسانتر ھەیە و بە XML دەتوانیت سەرجەم داڕێژەکانی پۆلێک ھاوردە بکەین، بەڵام تەنیا بەڕێوەبەران دەتوانن ئەو کارە بکەن. گەر دەتەوێت، من داڕێژەکان بە یەک جار ھاوردە دەکەم، بەڵام دەبێت بە دەست نێوانویکییان بۆ بکەین. خۆشت باشتر دەزانیت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:١٨، ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پڕۆژەی WikiProject Articles for creation

دەمباش Aram, چاوێک بەم پڕۆژەیە بخشێنەرەوە لەوانەیە بۆ داھاتوو سوودی ھەبێت. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٢:٢٧، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەمباش @Sakura emad: خۆت دەڵێی بۆ داھاتوو سوودی ھەیە. ئێمەش وەختی خۆی داخوازی وتارێکی نوێمان ھەبوو. بڕوانە ئەرشیڤی ١ و دەبینیت کە بۆ وەختی خۆی شتێکی باش بووە، بەس ئێستا کەس ھەر ئەو شوێنەشی لەبیر نەماوە تا داوای دروستکردنی وتاری نوێ بکەن. بەکورتی ئەمە وەڵامی منە. لەئێستادا وزەمان بۆ ئەو کارانە خەرج نەکەین باشترە. سپاس بۆ خەمخۆریت! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٣٧، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏١٥:٤٧، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)

نیشانێک بۆ تۆ!

نیشانی تایبەتی
زۆر سوپاس بۆ بەڕێزتان و پیرۆزبایی تان لێدەکەم کە دەستکارییەکانتان لە ٤٠٫٠٠٠ تێپەڕ بووە. AGH (وتووێژ📝) ‏٢١:٥٤، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Ahrir: زۆر زۆر سپاسی دیارییە قەشەنگەکەتان دەکەم! بەھیوای بەردەوامی بۆ ھەموومان. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٠٠، ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەمباش Aram, بەڕێز ئارام تکایە ئەم وتارە بپارێزە بۆ ئەوەی تەنھا بەکارھێنەران بە مافی پەسەندکراوی خۆگەر بتوانن دەستکاری بکەن وتارەکە خراپەکاری لەسەر ئەکرێت، لەوانەیە زیاتر بکرێت لەداھاتوودا سوپاس —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٥:٥٣، ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەمباش @Sakura emad:  کرا بۆ ماوەی ١ ساڵ. گەر چی وتارەکە ھیچ سەرچاوەیەکیشی نەبوو، بەڵام ھەر بۆماوەی ساڵێک بەو ئاستەی کە وتتان پاراستم. بەشکووم لەماوەی ئەو ساڵەدا چوار سەرچاوەی باشی بۆ زیاد بکرێت. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٠٨، ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سوپاس بەڕێز ئارام —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٢١، ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پۆل خەڵکی ئەسفەھان

سڵاو کاک ئارام باشتر نییە بەجێ ئەوە پۆل:خەڵکی ئەسفەھان بێت، پۆل:خەڵکی پارێزگای ئەسفەھان بێت؟ بۆ ئەوە شارەکانی دیکەی پارێزگای ئەسفەهان له خۆ دەگرێت بەڵام ئەگەر ئەسفەهان بەتاڵ بێت، تەنیا شاری ئەسفەهان خۆیەتی. DK2 (لێدوان) ‏١١:٣١، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Danial2703kurdistan: ھەردوو پۆلەکە ھەن. بڕوانە پۆل:خەڵکی ئەسفەھان و پۆل:خەڵکی پارێزگای ئەسفەھان. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٣٦، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سپاس.DK2 (لێدوان) ‏١١:٣٩، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

فرە-ھەژمار

دەمباش Aram, ئەمەوێت زیاتر لە ھەژمارێک بەکارببەم بۆ کارەکانی ویکیپیدیا نمونە ئەمەوێت ئەو ھەژماری تەنھا بابەتی پێ دروست ئەکەم جیاواز بێت لەو ھەژمارەی دەستکاری و چالاکی پێ ئەنجام ئەدەم ئایا شتێکی ئاوا مەحاڵە سوپاس —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٩:٠١، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەمباش @Sakura emad: ببوورە کە درەنگ وەڵامم دایەوە. وەڵا گەر وەڵامی منت دەوێت، ئەوا ھەر بەم ھەژمارەی ئێستات سەرجەم بەشدارییەکان بکە. ھەژماری تر بۆ کاری تایبەت بەکاردێت. بۆ نموونە ئێستا ڕەنگە من نەتوانم بزانم بەکارھێنەرێکی نوێ دەتوانێت یا ناتوانێت چی بکات یان چیی لێوە دیارە و چیی لێوە دیار نییە. ئاوا دەتوانم ھەژمارێک دروست بکەم، بەڵام نەک بیکەمە ھەژمارێکی تری فەرمی خۆم. عادەتەن بەکارھێنەران یەک ھەژماریان ھەیە و بەوە بەشداری دەکەن. سپاسیشتان دەکەم و ئاگادارم کە ئەم ماوەیە بەشداریی چاکتان کردووە! وەک ژاپۆنییەکان دەڵێن «ئاریگاتۆوگۆزایمەستا!» ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٣٨، ١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بمورە بۆ درەنگ وەڵام دانەوە @Aram: سوپاس بۆ پێزانینەکەت i will appreciate it، سوپاس —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:٢٤، ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەپێی ئەوەی من خوێندمەوە لە ویکیپیدیای ئینگلیزی بۆم ھەیە زیاتر لە ھەژمارێک بەکاربێنم کە بەبوکەڵە کاریش ھەژمار ناکرێت لەژێر چەن بارودۆخێک کە ویکیپیدیا مەرجی بۆ داناوە ئەو کارە دەکرێت لەوانەیە وا بکەم سوپاس —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:٢٥، ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: سپاس بۆ سپاسەکە! بەڵام گەر تۆ گوێ بۆ وەڵامی ئێمە ناگریت، ئیتر بۆچی پرسیارمان لێ دەکەیت؟! بەھەرحاڵ، گەر پێچەوانەی وەڵامەکەی ئێمە بێت، لەوانەیە تووشی بەربەستکردن بێت. گەر منیش ناتوانم قەناعەتت پێ بکەم، لە بەڕێوەبەرانی تر بپرسە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٢٩، ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز ئارام پێم وایە لەسەرەوە پێم وتی لە ویکیپدیای ئینگلیزی خوێندوومەتەوە کە لەچەن بارودۆخێدا ئەتوانم بەکاری بێنم، بەپێی ئەوەی ھەڕەشەی بەربەستکردنم لێدەکەیت، پێم وایە گرنگی بە قسەکانم نادەیت. وە ھەڕەشەی بەربەستکردن و قسەی توند لەلایەن بەڕێزت ماوەیەکە و دەمێکە ھەست پێدەکەم ئایا شتێکم کردووە تۆی نیگەران کردبێت؟ —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٣:٤٢، ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەم بەکارھێنەرانە چەن نمونەیەکن لەسەر قسەکانم: (User:Stwalkerster) ((User:Breadedchicken)) ((User:Alt+Brandon)) ((User:The_Stray_Puppy)) —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٤:٠٥، ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: ئێ منیش لەسەرەوە وتم بۆ حاڵەتی تایبەت بەکاردێت، بەڵام ئەوەی کە تۆ دەڵێیت وتار بە دانەیەک بڵاو دەکەمەوە و نازانم بەشداریش بە دانەیە تر دەکەم، نا، من لەگەڵ ئەوە نیم. گەر بە ھۆکارێکی تر دەتەوێت ھەژماری تر بەکاربێنیت، قسە بکە تا پێت بڵێم دەبێت یان نابێت. دوژمنداریشم لەگەڵت نییە تا ھەڕەشەت لێ بکەم، بەڵام چەندین جار پرسیارت کردووە و وەڵامم داویتەتەوە، بەڵام وەک شتێ بڕوا بە من نەکەیت و بە ئارەزووی خۆت دەکەیت. ھەر بۆ نموونە ئەم مەسەلەی بیرخستنەوەی ویکییەم چەندین جار پێت وتووە کە وا بکە و وا مەکە، بەڵام ھەر جارێک و داھێنانێکی نوێ دەکەیت. ئێ منیش پێم ناکرێت ھەر بە یەک بەکارھێنەرەوە خەریک بم. بەکارھێنەران (حەتا منیش) ڕۆبۆت نین کە دەیان و سەدان جار یەک قسەتان بۆ دووبارە بکەینەوە. منیش مرۆڤم و ھەندێ جار دەیان جار قسەتان بۆ دووبارە دەکەمەوە و وەڕەزم دەکەن. گەر لەجێی من بیت، حەقم پێ دەدەیت کە بۆچی تووڕە دەبم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٣١، ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سازکردنی وتار بە بۆت!

سڵاو کاک ئارام دەمھەوێ لەبارەی ڕۆژی مانگە کوردییەکان وتار سازکەین (وەکوو: ١ی گەلاوێژ، ٢ی گەلاوێژ و ھتد) بەڵام دەکەنە ٣٦٦ وتار! جا ناتوانین بە بۆتێک سازیان کەین چۆن بەڕاستی ئەوەندە سازکردنەکەیان سەخت و ناخۆشە و گەر سازیش بن دەتوانن یارمەتی بەرەو چوونە سەری ویکیپیدیای کوردی بکەن. جا گەر بە بۆت جێبەجێ بکرێن زۆر باش دەبێت. زۆر سوپاس. AGH (وتووێژ📝) ‏١٨:٥٨، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Ahrir: بۆچی نا؟ بەڵێ، دەتوانین، بەس یەک دوو پرسیارم ھەیە. ئایا ھاوشێوەی ئەو وتارانە لە ویکیەکانی تر (وەک فارسی و عەرەبی) ھەیە؟ ئایا لەکوێ زانیارییەکان دەھێنیت؟ بڕوانە ویکیپرۆژە:کۆمەڵە وتارەکان کە شارەکانی سووریا یەکەم کارمان بوو و وا دروستمان کردن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:١٨، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڵێ ڕێک ھاوشێوەی ویکیپیدیای فارسییە بە نموونە لەجیاتی «١ خرداد» دەنووسین «١ی جۆزەردان»، بە ئەم شێوە. من خۆم دەتوانم یەکی بە نموونەیەک ساز کەم بەڵام بۆتەکە دەبێت ناوی مانگەکان بگۆڕێت. AGH (وتووێژ📝) ‏١٩:٢٨، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Ahrir: بڕوانە خشتەی شارەکانی سووریا، دەبێت ئەو زانیارییانەی وا جیاوازن بەدەست داخل بکرێن. بۆ ژمارەکان کێشەمان نابێت ئیشەڵڵا، بەس ئەی چی بۆ سەرچاوەکان؟ دەبێت سەرچاوەی باش بەکاربێنین نەک بە دوو ڕۆژی تر بەستەرەکانیان بمرن. چ جۆرە سەرچاوەگەلێک شک دەبەیت؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٣٠، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من ھەر بیرخستنەوەی ویکیم پێ باشترە چۆن بۆ ھەموویان دەبێت، لە ویکیپیدیایەکانی تردا ھەر سەرچاوەیەک بە شتێکی جیاوازی ئاماژە کردووە، بەڵام من «بیرخستنەوەی ویکیی فارسی» پێشنیار دەکەم چۆن دەتوانین لەوێوە وەرگێڕی کەینەوە و دوایەش ھەر ئەو ویکیپیدیایەی بکەینە سەرچاوە، ئەوە پێشنیاری منە. ئەوەش بڵێم لەسەر ئیجازەی ئێوە خۆشم کردە ئەندامی ئەو پرۆژەیە :) AGH (وتووێژ📝) ‏٢٠:٤٣، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک ئارام من ناوی ئەو پرۆژەیە «ویکیپرۆژە:کۆمەڵە وتارەکان/ڕێکەوتە کوردییەکان» پێشنیار دەکەم. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٠:٤٦، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Ahrir: من پێم باش نییە تەنیا بە وتنی ویکیی فارسی کارەکە لەکۆڵ بکەینەوە. گەر سەرچاوەی خۆماڵیی باش ھەبێت، با ئەوانە بەکاربێنین. بەھەرحاڵ، با وەک سەرەتایەک بۆچوونی @Serchia: و @Kushared:یش وەرگرین. بۆ خۆتۆمارکردنیش، خۆشحاڵ بووین کە لە پڕۆژەکە بوویتە ئەندام و پێویستیش بە وەرگرتنی مۆڵەت ناکات و ئازادیت. بۆ ناوی پەڕەکەش، وابزانم ڕێکەوت دەبێت ساڵیشی تێدا بێت، بەس ئەمە تەنیا ڕۆژ و مانگە بۆیە، ڕۆژە کوردییەکان پێشنیار دەکەم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٥٣، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر باشە، یەکەم سوپاست دەکەم ھیوادارم بە ئەو پرۆژەیە بە سوود بم، دووەم زۆر باشە ناوی پرۆژەیەکەم گۆڕی، سێیەمیش من دەچم لە سەرچاوەی باش و خۆماڵی دەگەڕێم تاوەکوو بە شتێک بگەین، دوایەش لە داھاتوودا زۆر باشە دەبێت کە پرۆژەیەک لە ساڵی (١ ھەتا ٢٧٢١ی کوردی) بە بۆت ساز کەین. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٠:٥٨، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Ahrir: ھەڵبەتە ئەمەش جارێ پەسەند نەکراوە چونکە تۆزێک ناخۆشە دوو کەسی خەریکی ئەو کارە بین. وتیشم با ڕای ئەو دوو بەکارھێنەرە وەرگرین. ئیشەڵڵا کە ئەمە بەرھەمێکی بوو، بۆ ساڵەکانیش قسەیەکی لێ دەکەین. تکایە چاوێکیش لێرە بکەن. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:١١، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر باشە تکایە بڕوانە؛ لێدوانی ویکیپرۆژە:کۆمەڵە وتارەکان/ڕۆژە کوردییەکان. AGH (وتووێژ📝) ‏٢١:١٤، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو، بەڕای من ئەو وتارانە پێویست نین. کەم کەس کار بەو ڕۆژژمێرە دەکات. باشترە پەرەی زیاتر بە پەڕەکانی ڕۆژەکانی ساڵنامەی زایینی بدەین. سەرچیا‏٢١:٢١، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک @Serchia: دەزانم کە زۆر یەک لە ئەو وتارانەی لێرەدا ھەن زۆر کەس چاویان لێناکا، بەداخەوەش لە ڕۆژھەڵات تاکوو ویکیی فارسی و لە باشووریش تاوەکوو ویکیی عەرەبی ھەبێت، زۆر کەس نایەت بۆ ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی. بەڵام لەبەر چەند ھۆکار ویستم ئەو وتارانە ساز بکەم؛ یەک ئەوەی کە لە ڕۆژژمێری ویکیپیدیای کوردیدا بە نموونە دەنووسرێت «٢١ی حوزەیران بەڵام لەولاش دەنووسرێت ٣١ی جۆزەردان»! دووش ئەوەی کە لە ڕۆژھەڵات ڕۆژژمێری ھەتاوی و لە باشووریش ڕۆژژمێری زایینی بەکاردێنن و گەر خۆمان بە ئەو وتارانە کەڵک نەدەین کێ ئەو کارەی دەکات؟ دوایەش خۆ زەحمەتێکی نییە ئەو کارە، من ھەموو شتێکی ھەتا ئەوشۆ جێبەجێ دەکەم و تەنانەت کاک ئارامیش زەحمەت بکێشێت و بۆتەکەی بە ئەو پڕۆژەیە چالاک بکات، ئەو پرۆژەیەمان جێبەجێ دەکرێت. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٢:٢٢، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Ahrir: ڕاستییەکەی منیش لەگەڵ کاک سەرچیام چونکە جیاوازییەکی وا نابینم و نازانم کە کەڵکی ئەم وتارانە لەکوێ دەبن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٥٨، ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کەڵکی ئەوەیە ژمارەی وتارەکانی ویکیپیدیای کوردی دەچنە سەر. AGH (وتووێژ📝) ‏١٤:٠٦، ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەزانم ئێوە مەبەستان چییە، دەڵێن دەتوانین کارێکی باشتر بکێین، بەڵام ئەو پرۆژەیە خۆ گەر سوودی نەبێت خۆ خاراپیشی نییە، ئێستا کاک ئارام بۆتەکەت چالاک ناکەیت بە ئەو پرۆژەیە؟ AGH (وتووێژ📝) ‏١٤:١٣، ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Ahrir: ئۆھ، چاوەڕێی ئەو وەڵامەی کە وتتان «ژمارەی وتارەکانمانی پێ زیاد دەکەین» نەبووم! ژمارەی وتار ھەر خۆی زیاد دەبێت. ئاخر ناوەڕۆکی گەر شتێکی وا نەبێت، کە لە ئایندە پەرەیان پێ بدرێت، بڕوا ناکەم کەڵکی بۆ ویکیپیدیا ھەبێت. بۆ بۆتیش گەر چالاکیش بکرێت، ھەر دەبێت زانیارییە جیاوازەکان بەدەست داخل بکرێن. من تا ئێسا نموونەیەکی وتارێکم لا نییە، و پێشتریش وتم کە بە دوو کەسی کارەکە زەحمەت دەبێت بۆیە تا ئێستا نەموتووە لەگەڵیم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٣٠، ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من تا ئەو جێیەی زانیم و توانیم لە ئێرە پرۆژەیەکەم ئامادە کرد، خۆشتان دەزانن، با @Kushared:یش شتێکی بڵێت. AGH (وتووێژ📝) ‏١٤:٣٤، ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Aram: و @Ahrir: ببورن کە پەیوەندیم پێوە نەکراوە بەڵام قسە دەکەم. نووسینی وتار بۆ ڕۆژەکان کارێکی زۆر باشە لە ڕوانگەی منەوە، لەسەر ویکییەکانی تریش دروست کراون. کاک ئارام گوتی کە وتارەکان زیاد دەو. بەڵام کەی؟! کاتێک هەموو ویکییەکانی تر گەیشتنە ملیۆنێک، بەڵام هێشتا ئێمە نەگەیشتووینەتە ١٠٠ هەزار ؟! کاک ئەهورایش گوتی خەڵک بە ویکی فارسی و عەرەبی سەرەنج ئان، منیش دەڵێم خەڵک بەو هۆیە گرنگی بە ویکیکورد نادا، کە ژمارەی وتارەکان ئەوەندە کەمە کە دەڵێن شایەنی خوێندنەوە و دەستکاری کردنی وتارەکان نییە، بەڵام کاتێک بابەتەکان زۆر بن، هێواش هێواش خەڵک بەرەو ویکی کوردی تێن. لە کۆتاییدا سوپاس بۆ هەردووکتان.DK2 (لێدوان) ‏١٧:٣٥، ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک @Danial2703kurdistan: ھەر کەسێک کە ئەندامی ئەو پرۆژەیە بێت دەتوانێت قسەی خۆی بڵێت، تکایە گەر پێت خۆشە لێرەدا خۆ بکە ئەندام، بەڵێ نیوەی ویکیپیدیایەکان گەر سەیریان بکەین بە ئەو پرۆژەیە «پرۆژەی بۆت» وتارەکەیان چوونە سەر، (وەکوو: ویکیپیدیای سبوانۆ، ئازەریی باشووری و ھتد). AGH (وتووێژ📝) ‏١٧:٤٢، ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Danial2703kurdistan: و @Ahrir: نموونەی بەکارھێنەر:Ahrir/ڕۆژە کوردییەکان ھەر کۆپیی نموونەکانی ڕۆژە زایینییەکانە و ھیچ جیاوازیی نییە. بەشەکانیش ھەمان شتن! ئیتر لێرەدا ئێمە بەس پەڕەی دووبارە دروست دەکەین کە پێویستیش نین! جیاوازیی ئەم ڕۆژە کوردییانە لەگەڵ زاینییەکان لە چیدایە؟ وەک سەرچاوەش، چی تر ھەیە؟ ئەوەی کاک دیاکۆ شتێکی زۆر زۆر گشتییە لەسەر ڕۆژمێرەکان نەک باسی ڕۆژەکان بەتایبەت بکات. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٣٥، ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک ئارام شاید بە گشتی ھەر یەک شت بن، بەڵام خۆ فرقیان ھەیە، ئێستا گەر ویکیپدیای ئینگلیزیش وای گووتبا خۆ وتاری ڕۆژەکانی ڕۆژژمێری ھەتاوییان نەدەبوو، ئێمە لە جیھاندا زیاتر لە ١٫٠٠٠ ڕۆژژمێرمان ھەیە، دەبێت ھەر بڵێن چۆن وتاری ڕۆژژمێری زایینیمان ھەیە واز لە سازکردنی ڕۆژەکانی ڕۆژژمێرە جیاوازەکان بێنین؟ دواتریش ئەو ڕۆژژمێرە پەیوەندی بۆ خۆمان ھەیە خۆ ڕۆژژمێری ئەفریقا نییە ھی کوردستانە. لەگەڵ ڕێزم بۆتان. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٠:٤٥، ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Ahrir: باشە، بەڵام گەر ھەوڵ بدەن سەرچاوەی باشتریش پەیدا بکەن، باشترە. ناڵێم ئەوە خراپە، بەڵام تا زیاتر بێت باشترە. نەشبوو، ھیچ. لەبیرتان بێت، ئەم وتارانە بۆ یەک ڕۆژ و دوو ڕۆژ و ساڵ و دوو ساڵ نییە بۆیە تا سەرچاوەی باشتر و کاری باشتریان بۆ بکرێت، زیاتر کەڵکیان لێ وەردەگیرێت. مادام @Danial2703kurdistan:یش ھات، باشتریش. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٤٩، ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
درێژەی ئەم باسە لەسەر لێدوانی ویکیپرۆژە:کۆمەڵە وتارەکان/ڕۆژە کوردییەکان دەکرێت. تکایە لێرە لێدوان لەسەر پڕۆژەکە مەدە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٣٢، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پرسیار

سڵاو من چەند وێنەم بارکردگە، بەڵام ئاماری پەڕگەکانی ویکی زیاد نەبووگە! ئێوە دەزانن بۆچی وایە؟ ئایا بۆ ئەوەیە کە مافی بارکەرم نییە؟ DK2 (لێدوان) ‏٠٧:٣٨، ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Danial2703kurdistan: ببورن لێدوانی من نییە بەڵام چۆن دەیزانم وەڵام دەدەمەوە، کاک دانیال ئەو وێنانەی کە ئێوە بارتان کردووە لەسەر ویکیی کۆمنزن و دەتوانێت لە ھەموو ویکییەکان بڵاو وەبێت و پەیوەندییەکی بە ویکیپیدیای کوردی نییە بۆیە ئەماری ئێرە نەچووەتە سەر بەڵام گەر مافی بارکەرت ھەبێت ئەو دەم ئەو وێنانەی کە ھی خۆت نین و ھی کەسێکی ترن دەتوانی بە نووسینی ئەو سەرچاوەی کە لێت ھەڵ گرتووە، بێی لەسەر ویکیپیدیای کوردی باریان بکەی و ئەو دەم ئاماری وێنەکانی ویکیپیدیای کوردی دەچێتە سەرێ. AGH (وتووێژ📝) ‏١٥:٠٨، ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Danial2703kurdistan:، جارێ لێرە ناتوانی وێنە بار بکەیت، بەس لە کۆمنز ئەمانەت بار کردووە. سپاس Ahrir، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:١٣، ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Aram: و کاک @Ahrir: سپاس. DK2 (لێدوان) ‏١٦:٢١، ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو ماندوو نەبیت، ئایا وتارێک دروست کەێت بۆ نموونە پێڕستی شتێک بێت ئایا ژمارەی وتارەکانی ویکیپیدیا زیا دەبێت؟ DK2 (لێدوان) ‏٠٨:٢٠، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Danial2703kurdistan: خۆت ماندوو نەبیت. بەڵێ، ئەویش ھەر دەچێتە بۆشاییی ناوی وتار و بە وتار ھەژمار دەکرێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٠٦، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏١٦:٣٠، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)

داواکاری پاراستنی پەڕە ویکیپیدیا:داواکردنی پاراستنی پەڕە

دەمباش Aram, بەڕێز ئارام ئایا ھیچ ڕێگەیەک نییە بۆ پاراستنی خودی داواکردنی پاراستنی پەڕە، دەمێک پێش ئێستا خراپەکارییەکی نیەت چاک ئەنجام درا. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٨:٤١، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەمباش @Sakura emad: ئەو پەڕەیە بپارێزرێت، ئیتر داواکارییەکان سنووردار دەبن. لەوانەیە ئەو دەستکارییە تاقیکردنەوە بووبێت. نیگەران مەبە. ئاسایییە. :) ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٤٤، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئاگادارکردنەوە

سڵاو کاک ئارام چۆن بتوانم ئاگاداری ئەو وتارانەم بم یان ئەو وتارانەی لە لیستی چاودێریمدایە کە دەینووسم، کاتێک کە بەکارھێنەرێک دەستکاری دەکات بۆ ئەوەی ئاگام لێبێت تا چەند دەستکارییەکانیان دروستە. Hamagelarai (لێدوان) ‏١١:٣٨، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Hamagelarai: ئایکۆنێکی ئەستێرە لەسەر وتارەکان ھەیە و بە داگرتنیان دەتوانیت پەڕەکە بخەیتە ژێر چاودێریی خۆتەوە. لێرە دەتوانیت ھەڵبژاردەکانی پێڕستی چاودێرییەکەت ڕێک بخەیت و لێرەش ئاگادارییەکان چالاک بکەیت. بەتایبەتی ئاگادارکردنەوەی ئیمەیل گرنگە چونکە ئاوا گەر ھەر دەستکارییەک لە پەڕەیەکی پێڕستی چاودێرییەکەتدا بکرێت، ئەوا لەڕێگەی ئیمەیلەوە ئاگادار دەکرێیتەوە. بۆ زانیاریی زیاتر بڕوانە en:Help:Watchlist. گەر لە شتێک تێنەگەیشتی، ئەوا من لێرەم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٥٤، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو برام دەستت خۆش، ھەندێ شتم چاککرد ئیتر نازانم ئاگادارییەکانم پێدەگات یان نا. Hamagelarai (لێدوان) ‏١١:٢٠، ١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

شایەنی نییە. گران نییە و دەبێت پێت بگات. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٥٧، ١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕەوانەکەری و

دەمباش Aram, بۆچی ئەم دوو ڕەوانەکەرەت سڕیوەتەوە ناباوی ئەم دوو وشەیە لەکوێ دایە و بۆچی سوودیان نییە؟ —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٤٠، ٣ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەمباش @Sakura emad: چونکە کەس بەو شێوەیە ناگەڕێت. جگە لەوەش، مادام لەنێو وتارەکە ھەیە، ئەوا بیانووی نەدۆزینەوە نییە. گەر ھات و لە چەند وتارێک بە مانای وشە زانیت پێویستن و دەبێت حەتمەن بەستەریان پێ بدرێت، ئەوا دروستیان بکەیتەوە، ئاسایییە، بەڵام بۆ ئێستا نا. کە ئەوانەشم بینی، ھەر لە خۆمەوە ئێرەم بیر کەوتەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٠٧، ٣ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نیشانێک بۆ تۆ!

نیشانی وەرگێڕ

سڵاو دەست خۆشیت لێدەکەم بۆ هەوڵ و ماندووبونەکانت. نزیکەی سەد وتارتان وەرگێڕان کردوووە. DK2 (لێدوان) ‏٠٨:١٥، ٥ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سپاس @Danial2703kurdistan:، ھیچم نەکردووە. خۆزگە بمتوانیایە کاری باشتر بکەم. بەھیوای کاری باشتر بۆ ئێوە. دووبارە سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٣٢، ٥ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏١٧:٣١، ٥ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)

سایزی فۆنتی توێنکل

دەمباش Aram, تکایە فۆنتی توێنکل گەورە تر بکە چاوەکان ئازار ئەدەن لەکاتی خوێندنەوەی ئەمەش نمونەیەک.. Sakura emad (لێدوان) ‏١٤:٤٠، ٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەمباش @Sakura emad:،  کرا. بە ڕێژەی ٢٢٪ گەورەم کردەوە. ھیوادارم ئێستا باش بێت. لەگەڵ ئەوەشدا نازانم کە بۆ مۆبایل و شاشە بچووکترەکان دەگونجێت یان نا. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٠٦، ٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نازانم بۆ چاوە ماندووەکانی من، ھێشتا ھەر سترێسم دەخەنە سەر تکایە گەر ئەزیەت نەبێت سێ پلەی تریش گەورە تری بکەیت من زۆر سوپاست ئەکەم Sakura emad (لێدوان) ‏١٥:١٢، ٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: بەڕاستی پێم وا بێت ئێستا لە چاو پێشتر زۆر باشترە و گۆڕانکارییەک کراوە. لەوە گەورەتر ڕەنگە کێشە بۆ شاشە بچووکترەکان دروست بکات. بە سێ پلەش دەستکاریکردن شتێکی وا ڕوو نادات. بەڵام دەتوانیت ئەم پارچەی خوارەوە بۆ سی ئێس ئێسەکەت زیاد بکەیت و بە ئارەزووی خۆشت قەبارەکەی زیاد بکەیت تا ئەو شوێنەی پێی ئاسوودەیت.
.ui-dialog.morebits-dialog .morebits-dialog-content {
	font-size: 110%;
}
سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٢٨، ٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نیشانێک بۆ تۆ!

نیشانی بەڕێوەبەر
بەڕێز بەڕێوەبەر باوەر دەکەیت یان نا دواین کردارەکانت[1][2][3][4][5] ویکیپیدیای کوردیان باشتر کرد و پەنجەت خستە سەر چەن شوێنێکی ھەستیاری گرنگی ویکپیدیای کوردی، بەشدارییەکانت بە گرنگ و بەرز ستایکشراون. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٤:١٨، ٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: زۆر زۆر سوپاس بۆ تۆ و دیارییە قەشەنگەکەت. کارێکم نەکردووە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٢٦، ٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وتاری هەڵبژێردراو

سلام عليكم دەربارەی هەردوو وتاری ئیسلام، و محەمەد نوسراوە بەپێی یەکدەنگی چیتر وتاری هەڵبژێردراو نەماون. ئایا دەکرێ دووبارە ببنەوە بە وتاری هەڵبژێردراو. مامۆستا (لێدوان) ‏٠٦:١٠، ٩ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وعلیکم سلام @مامۆستا:، بەڵێ دەکرێت، بەڵام من خۆم لەگەڵ ئەوەم کە سەرلەنوێ و بە شێوازێکی ڕێکوپێکتر لەوەی ئێستایان، بێلایەنتر و بەبێ پیاھەڵدان بنووسرێنەوە. ئاشکرایە کە بەھۆی ناوچە و مێژوو و ئایینەوە، لایەنگیری و پیاھەڵدان لەم جۆرە وتارانە ھەر دەکرێت. بۆ ئەوکاتەی کە ویکیپیدیا زۆر سادە بوو و وەک ئێستا نەبوو ھەڵبژێردرابوون، و بۆ ئەو کاتە باش بوون، بەس بۆ ئێستا نا. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٤٦، ٩ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وەرگێری ویکی

سڵاو بۆچی وەرگێری ویکیپیدیا باش پەڕەکان لە ویکییانی ترەوە بۆ ویکی کوردی وەر ناگرێت بۆ نموونە من پڕەێکم بە وەرگێری ویکی وەر گرد بەڵام هەر پەڕە عەرەبییەکە لەجێ ئەوە ببێت بە کوردی هەر بە عەرەبی دووبارە نووسراوە. DK2 (لێدوان) ‏٠٨:٢١، ١٣ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Danial2703kurdistan: ببوورە من کار بە وەرگێڕانی ناوەڕۆک ناکەم. ھیوادارم بەکارھێنەرێکی تر یارمەتیت بدات. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:١٨، ١٣ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Universal Code of Conduct News – Issue 2

Universal Code of Conduct News
Issue 2, July 2021Read the full newsletter


Welcome to the second issue of Universal Code of Conduct News! This newsletter will help Wikimedians stay involved with the development of the new code and will distribute relevant news, research, and upcoming events related to the UCoC.

If you haven’t already, please remember to subscribe here if you would like to be notified about future editions of the newsletter, and also leave your username here if you’d like to be contacted to help with translations in the future.

  • Enforcement Draft Guidelines Review - Initial meetings of the drafting committee have helped to connect and align key topics on enforcement, while highlighting prior research around existing processes and gaps within our movement. (continue reading)
  • Targets of Harassment Research - To support the drafting committee, the Wikimedia Foundation has conducted a research project focused on experiences of harassment on Wikimedia projects. (continue reading)
  • Functionaries’ Consultation - Since June, Functionaries from across the various wikis have been meeting to discuss what the future will look like in a global context with the UCoC. (continue reading)
  • Roundtable Discussions - The UCoC facilitation team once again, hosted another roundtable discussion, this time for Korean-speaking community members and participants of other ESEAP projects to discuss the enforcement of the UCoC. (continue reading)
  • Early Adoption of UCoC by Communities - Since its ratification by the Board in February 2021, situations whereby UCoC is being adopted and applied within the Wikimedia community have grown. (continue reading)
  • New Timeline for the Interim Trust & Safety Case Review Committee - The CRC was originally expected to conclude by July 1. However, with the UCoC now expected to be in development until December, the timeline for the CRC has also changed. (continue reading)
  • Wikimania - The UCoC team is planning to hold a moderated discussion featuring representatives across the movement during Wikimania 2021. It also plans to have a presence at the conference’s Community Village. (continue reading)
  • Diff blogs - Check out the most recent publications about the UCoC on Wikimedia Diff blog. (continue reading)

Thanks for reading - we welcome feedback about this newsletter. Xeno (WMF) (لێدوان) ‏١٧:٣١، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سکالا تۆمارکردن

بەڕێز ئارام بەکارھێنەرێک لە مێتا خەریکی دروستکردنی ھەژمارە بە شێوەی سەرانسەری بۆ سوکایەتی پێکردنی ئەندامانی ناو ویکیپیدیا و چەند کەسێک، لە ویکی ئینگلیزی بەند کراوە بەھۆی خراپ بەکارھێنانی ویکیپیدیا، ھەرچۆنێک بێت لە ویکی سۆرانی دیارە زیاتر لە چەند ھەژمارێکی پێکەوە دروست کردبێت بەپێی ئەوەی من ئەیزانم ئەوانەن: (بەکارھێنەر:Masoud bukani Terrorist haramzade) (بەکارھێنەر:Masoud bukani nanejende ahmagh kharkosde) (بەکارھێنەر:مسعود بوکانی کوردِ خَرِ تروریست) دیارە نەک ھەر ئەوەنە خەریکی دروستکردنی ھەژمارە لەسەر بەکارھێنەرانی تریش لە ویکپیدیا سەیری ئێرەش بکە (یەک، دوو، سێ) و (چوار) سوپاس —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٦:٢٣، ٤ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سپاس @Sakura emad: سەرجەم ئەو شەش ھەژمارەی کە ئاماژەت پێیان دابوون، بێسنوور بەربەست کران. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:١١، ٤ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سوپاس خۆشحاڵ بووم، وە شتێکی تر تکایە شوێنە تایبەتە پەیوەندیدارەکان بە یاسا و ڕێکخستنەوەی ویکپیدیام بۆ بنیرە، کە پێویستن، نمونە شوێنی تایبەتی سکاڵا کردن لە بەکارھێنەران، شوێنی تایبەتی داواکردنی پێداچوونەوەی بابەتەکان، چەن شوێنێکی تایبەتی تریش ھەبوو ئێستا بیرم نییە خۆت ئەزانیت باسی چی دەکەم سوپاس. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:١٧، ٤ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: کۆمەڵگەکان (بەتایبەت گەورەکان) خۆیان شوێنیان بۆ سکاڵا و ئەو شتانە ھەیە، بەڵام جارێ ئێمە نیمانە. ئێمە بۆ ئەو کارانە دەچینە مێتاویکی. بۆ پێداچوونەوەی بابەت، تێنەگەیشتم مەبەستت چییە! ڕاستییەکەی ڕێک نازانم شوێنت بۆ چ مەبەستگەلێک دەوێت. ھەر کاتێک بیرت ھاتەوە، داوام لێ بکە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٣٠، ٤ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاوتان لێبێت، @Aram لەڕاستیدا شوێنمان هەیە بۆ تۆمارکردنی سکاڵا و داواکردنی بەربەستن، @Sakura emad سەیری ویکیپیدیا:داواکارییەکان بۆ بەربەستکردنی خراپکاران بکە. ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٧:٤٦، ١٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ بەڕێز @Épine: منیش مەبەستم ئەم شوێنە سەرەکییانەیە لە ویکیپیدیای کوردی، گەر سەیری پەڕەکەم بکەیت لە ویکی ئینگلیزی ئەبینی لە پرۆفایلەکەم شوێنە سەرەکییەکانی ویکی ئینگلیزیم لای خۆم داناوە بەلام لێرە نازانم شوێنە سەرەکییەکان بە تەواوی چ شوێنێک ئەگرێتەوە سوپاس —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٨:٢١، ١٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad زۆرینەی ئەو پەڕانەمان هەیە، بەس بەداخەوە پۆلێنکردنمان لە ویکی کوردی باش نییە. ئەگەر بچیتە سەر ئەو پەڕانە و بەدوای زمانی کوردی بگەڕێی لە پێڕستی زمانەکان دەتوانی بە ئاسانی بیاندۆزیتەوە، ◂ ئێپین وتووێژ ‏٢١:١٣، ١٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Masoud bukani: باسەکە چییە؟ ھەر لەسەر گەڕاندنەوەی دەستکارییەکانی پانتورکیزم لە وتارەکانی موکریان و پارێزگای ورمێ ئەو ھەژمارانەیان بۆ ساز کردووی، تکایە لە ویکیپیدیای فارسی و گشت ویکیپدیاکان ئاگاداری ئەو جۆرە نەژادپەرستانە بە. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٠:٤٩، ١٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Épine: حەک! نازانم بۆچی، بەس باوەڕ بکەن ئەو پەڕەیەم ھەر لەبیر نەبوو! :/ @Sakura emad: ئەو پەڕەیە ھەر لە دوایین گۆڕانکارییەکانیش بەستەری پێ دراوە. سپاس بۆ Épine! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٤٣، ١٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
هەنگاوی داهاتوو پێویستە کار لەسەر باشترکردنی پۆلێنکردنەکان و navboxەکان بکەین :( ◂ ئێپین وتووێژ ‏٢١:٥٧، ١٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
حەتمەن وایە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٠٢، ١٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]