لێدوانی بەکارھێنەر:Aram/ئەرشیڤی ١٣
ئەمە ئەرشیڤکراوەیەکی وتووێژە کۆنەکانە. دەستکاریی ناوەڕۆکی ئەم پەڕەیە مەکە. ئەگەر دەتەوێت باسێکی نوێ دەستپێبکەیت یان درێژە بە باسێکی کۆن بدەیت، تکایە پەڕەی وتووێژی ئێستا دەستکاری بکە. |
ئەرشیڤەکان |
---|
کیبۆڕد
سڵاو! دڵنیابە جارێکی تر بەستەر بە مانگ و ساڵەکان نادەم و داڕێژەی زمانەکان بەکاردێنم، بەڵام مەبەست چییە لە کیبۆڕدی عەڕەبی من هەمیشە کیبۆردی کوردی بەکاردێنم بۆ نوسینی وتارەکان؟ ئەو ئاگادارکردنەوانە چین؟ Ari Qasm (لێدوان) ١٩:٥٤، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)
- سڵاو @Ari Qasm: سپاس بۆ وەڵامەکەت. بۆ نووسە عەرەبییەکان، بڕوانە ئێرە. کێشەکە لەوێدایە. بۆ ئاگادارکردنەوەکانیش، جاروبار لەجیاتیی ناردنی پەیام ئاوا بانگت تا یەکسەر ھەڵەکە ببینی و پێویست بە قسەی زیادە نەکات، بەڵام لە حاڵەتێ تێنەگەشتی، پەیامم بۆ بنێرە. ⇐ئارام وتووێژ ٢٠:٥٦، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)
پرسیار لە Rasannnnnەوە لەسەر بەکارھێنەر:Rasannnnn (١٠:٤١، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤)
چۆن لۆگۆ دابنێم؟ --Rasannnnn (لێدوان) ١٠:٤١، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)
- سڵاو @Rasannnnn: بە خێر بێیت و ببوورە درەنگ وەڵامم دایەوە. ئەگەر مەبەستت دانانی پەڕگەیە، بڕوانە ئەم ڤیدیۆیە. ⇐ئارام وتووێژ ١٨:٢٠، ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)
پرسیار لە Rasannnnnەوە لەسەر بەکارھێنەر:Rasannnnn (١٠:٤٩، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤)
چۆن بیوگرافی زیاف بكەم؟ --Rasannnnn (لێدوان) ١٠:٤٩، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Rasannnnn: وتاری ژیاننامەییش وەک ھەر وتارێکی ترە. بۆ دروستکردنی وتارێکی نوێ، دەتوانی بڕوانیتە ئەم ڤیدیۆیە و وپ:ژکز و وپ:خۆش بخوێنیتەوە. ⇐ئارام وتووێژ ١٨:٢٥، ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)
ئارام بۆت
کاک ئارام سڵاوی دووبارە؛ کاتێکی زۆرە چاودێری بەسەر دەستکارییەکانی ئارام بۆتدا دەکەم، زۆر بەسوودن بۆیە دەست خۆشیت لێ دەکەم. تەنیا شتێک کە سەرنجم ڕادەکێشێت ئەوەیە کاتێک داڕێژەی «پۆلی کۆمنز» زیاد دەکات لە خوارەوەی داڕێژەی کۆلکەی دادەنێت (وەک ئەوەی ئێستا دوای بڵاوکردنەوەی وتارەکانی زانکۆکانی زانستە پزیشکییەکان کردوویەتی)، ئایا نابێت دارێژەی پۆلی کۆمنز یەکەمین داڕێژەی بەشی بەستەرە دەرەکییەکان بێت؟ ھیڤجا (وتووێژ) ٢٢:٠٤، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)
- سڵاو لە ئێوەش @Hivja: زۆر خۆشحاڵم کە چاودێریی دەستکارییەکانی بۆتەکەمت کردووە و بەرزت نرخاندووە! ڕاستییەکەی بیرۆکەی زیادکردنی پۆلی کۆمنز سادەیە؛ دەیخاتە خواری خوارەوە و سەری پۆلەکان. ناتوانرێ حساباتێکی ورد بۆ ھەموو داڕێژەکانی ھەموو ویکییەکان بکرێ. مەبەستم دەکرێ، بەڵام کاتی زۆری دەوێ تا پەڕەیەک دەستکاری بکات. ئامانجی ئەم سکریپتە دانانی داڕێژەکەیە و بەس، بەڵام خەم مەخۆ و تەنیا لە دەستکاریی سەرچاوە وا پیشان دەدرێ کە لە بنەوەی کۆلکە دانراوە، بەڵام ڕێندەرەکەی (مەبەستم دەرکەوتنی لەسەر وتارەکان) سکریپتی میدیاویکی:Common.js/sort.js کە وەختی خۆی لە ویکیی عەرەبی ھاوردەم کرد ڕیزبەندیی دەرکەوتنی داڕێژەکان ڕێک دەخات. ڕەنگە سکریپتێک بۆ چاکسازیی ڕیزبەندیی داڕێژەکان لە دەستکاریی سەرچاوە ئەم کێشەیە چارە بکات، بەڵام جارێ شتی لەوە گرنگتر لە مێشکمدایە وەک بەکوردیکردنی تەواوی داڕێژەکانی سەرچاوەکان بە کۆد و دەرکەوتنیشیانەوە. ⇐ئارام وتووێژ ٢٣:٠٠، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)
- زۆر سپاس بۆ بەڕێزت. تەنیا ئەوە گرنگە ئێوە بابەتەکە تەسدیق بکەن. زۆر سپاس بۆ پشتڕاستکردنەوەی بابەتەکە و ھەر بمێنن. ھیڤجا (وتووێژ) ٢٣:٠٤، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)
پرسیار لە Komarikurdistanەوە (١٤:٤٠، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤)
سڵاو مامۆستا ئارام بەرێز و خۆشەویستی و سپاس بۆ بە خێرهاتنتان ... بە سپاسەوە ڕۆژنامەنووس لیلی کامکار لە رۆژهەڵاتی کوردستان، کرماسان --Komarikurdistan (لێدوان) ١٤:٤٠، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)
- سڵاو @Komarikurdistan: زۆر سپاس بۆ پەیامە گەرموگوڕ و ستایشەکەشتان. بە خێر بێن بۆ ویکیپیدیا! ھەر پرسیارێکت لەسەر ویکیپیدیا و بەکارھێنانی ھەبوو، دەتوانی لێرە پەیامم بۆ بنێریت و لێمی بپرسیت. دووبارە بە خێر بێن. ⇐ئارام وتووێژ ١٤:٤٦، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)
پرسیار لە برادۆستیەوە (١٢:٣٤، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤)
سڵاو مامۆستا چۆنی ھیوام باشیتە پسیارەکەم لەسەر ئەوەیە ئەو پەرانەی کە سەرچاوەیان نیە چۆن بتوانم سەرچاوەیەکی قەناعەت پئکراو بدۆزمەوە؟ --برادۆستی (لێدوان) ١٢:٣٤، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)
- سڵاو @برادۆستی: بە خێر بێیت، بۆ پرسیارەکەت بڕوانە، وپ:دسب. ئەگەر زمانەکانی تریش وەک ئینگلیزی دەزانی، ڕەنگە باشتر بێت بچیتە ویکیپیدیای ئینگلیزی و لەوێ بیخوێنیتەوە چونکە ئەوەی ئێمە کەمێک کۆن بووە، بەڵام بە خوێندنەوەی شتێکت دەست دەکەوێت. ⇐ئارام وتووێژ ١٢:٣٩، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)
پرسیار لە شەمەەوە (١١:٥٤، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤)
سڵاو،چۆن سەرچاوە بسڕمەوە؟ بەبێ جێگرەوە --شەمە (لێدوان) ١١:٥٤، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- سڵاو @شەمە: سەرچاوەکان لەنێوان
<ref>...</ref>
دانراون. دەشتوانیت لەڕێگەی دەستکاریکەری دیداری بچیتە سەر ژمارەی سەرچاوەکە و دیاری بکەیت و بیسڕیتەوە. بەڵام، بەبێ ھۆکار سەرچاوە مەسڕەوە ئەگینا پووچەڵ دەکرێتەوە. ⇐ئارام وتووێژ ١٣:٠٣، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
پرسیار لە شەمەەوە (٢٠:٣٣، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤)
سڵاو،ناونیشانی وتاری سەرەکی (بوکی دەریا) بگۆڕن بۆ (لالەی دەریا) لە ناو خەڵکا بەو ناوە ئەناسرێتەوە(لالەی دەریا) و بەپێی سوڕی ژیانی و سەرچاوەی وتارەکەشی ئەم ناوە نوێیە ڕاستتر و گونجاوترە، (بوکی دەریا ناوی گیاندارێکی ترە! ) --شەمە (لێدوان) ٢٠:٣٣، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- سڵاو @شەمە: لە وتووێژ:بووکی دەریا لێدوانێکم دا و بزانین چۆن دەبێت. ⇐ئارام وتووێژ ٠٧:٥٤، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
گلەی
وتارەکەی من دەستکاریم کرد تەنیا شتانێکم بۆزیاد کرد خۆی دیارە واتا چی من پەرتووکی نوسەرم هێناوەو باسم کردوە داوای بەڵگە دەکەیت هەمووی لەپەیجی نوسەر ڕیکلامی بۆ دەکرێت چۆمان شارەزووری (لێدوان) ١٠:٢٩، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- سڵاو @چۆمان شارەزووری: من نازانم باسی چی دەکەیت. دەتوانی ڕوونکردنەوە بدەیت؟ ⇐ئارام وتووێژ ١١:١١، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
پرسیار لە نمەەوە (١٦:٣١، ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤)
slaw aya datwanm babateki nwe blawbkamawa be away iakam jar dastkari paraiak bkam --نمە (لێدوان) ١٦:٣١، ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- سڵاو @نمە: ببوورە درەنگ وەڵامم دایەوە. بەڵێ، دەتوانی. ⇐ئارام وتووێژ ٠٩:٣٨، ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
پرسیار لە Arya Omerەوە (٢٠:٢٦، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤)
سڵاو کاک ئارام، من ماوەیەک پێش ئێستا دەستکاریەکی پەڕەی "سوسێ"ـم کرد کە چەند شتێکی بەهەڵە دانرابوو من خۆم لە سوسێ دەژیم و هەمووی دەزانم لە پەڕەی ویکیپیدیایەکە نووسراوە لە قەزای کۆیەیە کە لە کاتێکدا سەر بە قەزای دووکانە
هەر شتێکم دەستکاریکردبێت ئێستا هەمووی وەک خۆی لێکراوەتەوە لەلایەن کەسێکەوە بەناوی MTG بەبێ ئەوەی هیچ پەیامێک دابنێت کە بۆچی دەستکاری کردووە
تکایە من نامەوێت بەو شێوازە دەستکاری بکرێت من دەمەوێت هەڵەکان چاک بکەمەوە کە خۆی ویکیپیدیا بۆ ئەوە کراوە ئێمە هەڵەکان چاکبکەینەوە
چاوەڕێی وەڵامی تۆم من دەمەوێت دەستکاری بکەمەوە و بەبێ ئەوەی جارێکی دیکە بگۆڕدرێتەوە. --Arya Omer (لێدوان) ٢٠:٢٦، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- سڵاو لە تۆش @Arya Omer: ببوورە درەنگ وەڵامم دایەوە. ڕاستییەکەی من شارەزای وتارە جوگڕافییەکان نیم، بەڵام ئەو بەکارھێنەرەی ئاماژەت پێی دا زۆر شارەزایە لە وتارگەلە جوگڕافییەکان بەتایبەت ئەوانەی ھەرێمی کوردستان. باشتر وایە لە لێدوانی بەکارھێنەر:MFTG قسە لەگەڵ خۆی بکەن تا بگەنە ڕێککەوتن. ⇐ئارام وتووێژ ٠٩:٣٨، ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
پرسیار لە Drhazhirەوە لەسەر مایین (١٥:٣٢، ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤)
سلاو مامۆستا تکام وایە وردبینه لە نوسینەکەم بکرێت --Drhazhir (لێدوان) ١٥:٣٢، ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
پرسیار لە نەرمینەوە (١٣:٢٦، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤)
مامۆستا من دەتوانم تەنهالەبابەتەئاینیەکان بۆکاتی ئێستا بەشداربم --نەرمین (لێدوان) ١٣:٢٦، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- سڵاو @نەرمین:، ببوورە درەنگ وەڵامم دایەوە. بێگومان دەتوانی. چاوێکیش لە ویکیپیدیا:ئازا بە بکە. ھەر پرسیارێکت ھەبوو، دەتوانی لە من یان لە وپ:پرسگا بپرسیت. ⇐ئارام وتووێژ ٠٩:٤١، ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
پرسیار لە Farshidmorkەوە (٠٩:٤٣، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤)
سڵاو کاک ئارام ئەم کاتەو باش، من تازە هاتوومەتە ناو ویکیپیدیاوە. --Farshidmork (لێدوان) ٠٩:٤٣، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- سڵاو @Farshidmork: بە خێر بێیت. پرسیارت ھەبوو، دەتوانی لێمی بکەیت یانیش لە وپ:پرسگا بپرسە. ⇐ئارام وتووێژ ٠٩:٤٦، ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
پرسیار لە جینکسەوە (١٤:٣٤، ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤)
ئەمەوێت زانیاریەکی نوێ بنووسم --جینکس (لێدوان) ١٤:٣٤، ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- سڵاو @جینکس: کەواتە ویکیپیدیا:ئازا بە. ⇐ئارام وتووێژ ٠٩:٤٧، ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
پرسیار لە Shanyar.2023ەوە (١٦:٠٦، ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤)
چۆن ناوێکی نوێ بۆ ویکیبدیا زیاد بکەم --Shanyar.2023 (لێدوان) ١٦:٠٦، ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- سڵاو ئەگەر مەبەستت دروستکردنی وتاری نوێیە، چاوێک لەم ڤیدیۆیە بکە. ⇐ئارام وتووێژ ٠٩:٥١، ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
پرسیار لە Shshsgshhەوە لەسەر ڕیچارد ستۆڵمەن (١٤:٢٥، ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤)
سلاو دەتوانی فێری هاکم بکەیت؟ ڕیچارد ستۆڵمەن --Shshsgshh (لێدوان) ١٤:٢٥، ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- سڵاو @Shshsgshh:، نەخێر. ⇐ئارام وتووێژ ٠٩:٥٢، ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)