دەروازە:مۆسیقای کوردی
دەروازەی مۆسیقای کوردیوتاری ھەڵبژێردراوحەسەن عەبدوڵڵا ناسراو بە حەسەن زیرەک (٢٩ی تشرینی دووەمی ١٩٢١ لە بۆکان – ٢٦ی حوزەیرانی ١٩٧٢ لە بۆکان) ھونەرمەند و گۆرانیبێژێکی کورد بوو، بە بەناوبانگترین ھونەرمەندی کورد لە تەواوی کوردستان دادەنرێت. بەرچاوترین کاری ئەو کۆکردنەوەی گەنجینەیەک لە ئاواز و گۆرانی تۆمارکراویی کوردییە بە دەنگی خۆی کە ژمارەیان لە نێوان ١٠٠٠ بۆ ٢٠٠٠ گۆرانییە. حەسەن زیرەک بەھۆی گۆرانییەکانی لە ناو کوردەکانی ڕۆژھەڵات و باشوور ناسراوە. لە ساڵی ١٩٧٢ لە شاری بۆکان، پارێزگای ورمێ کۆچی دواییی کرد و ھەر لەوێش بە خاک سپێردرا. ھەرچەندە حەسەن زیرەک بەھۆی سەختی بارودۆخی ژیانەوە سوودی لە خوێندن وەرنەگرت، بەڵام بەھرەیەکی ناوازەی ھەبوو لە ئاوازدانانی شیعر و مۆسیقای کوردی، ئەم بەھرەیە لەگەڵ دەنگە ناوازەکەی، گۆرانییەکانی لە سەرانسەری ناوچە کوردنشینییەکاندا جێی بایەخ کردوە. دەنگە کوردییەکەی تا ئێستاش لە ناوچە کوردنشینەکان بە تایبەت لە ڕۆژھەڵات و باشووری کوردستان لە کوچە و کۆڵانەکان لە ماڵ و سەیرانگا و ئاھەنگەکان دەبیسترێت. حەسەن زیرەک جگە لە زمانی کوردیی زگماکی خۆی (سۆرانی، بە زمانەکانی فارسی، تورکی، ئازەری، ئەرمەنی و شێوەزاری لوڕیش گۆرانی وتووە و خاوەنی ٣ مەقامە بە زمانی تورکی، ٨ مەقام بە فارسی، ٢ مەقام بە ھەورامی و ٦٤ مەقام بە کوردیی سۆرانی. زیرەک لەگەڵ ئۆرکێستراکانی مۆسیقای کوردیی برایانی یوسف زەمانی، ئۆرکێسترای موشیر ھومایۆن شەھرەدار لە تاران و ئۆرکێسترای موجتەبا میرزادە لە کرماشان گۆرانی پێشکەش کردووە. جیا لە ڕادیۆی کرماشان و تاران، زیرەک سەردانی ڕادیۆکانی تەورێز، سنە و مەھابادی کردوە و گۆرانی لێ تۆمار کردون. ئەلبومی ھەڵبژێردراولاپەڕەی سپی (بە کوردیی باکووری: Laperrey Spî) دواین بەرھەمی زەکەریا عەبدوڵڵایە کە لە ٢٠١٠ بڵاوی کردووەتەوە. ئەلبومەکە لە ١٤ گۆرانی پێکھاتووە کە دوازدەیان بە کوردیی ناوەندیین و دووانەکەی تریشیان بە زاراوەی کوردیی باکووریین. ھەموو ھەڵبەستی گۆرانییەکانی ئەلبومی لاپەڕەی سپی لەلایەن سامی ئەرگۆشی نووسراوە. قازانجی ئەم ئەلبومەیش ھەمووی بەخشرایە ھەتیوان و منداڵانی لێقەوماوی جەنگ. وێنەی ھەڵبژێردراودەنگی ھەڵبژێردراوژیاننامەی ھەڵبژێردراومەزھەر خالقی (لە دایکبوون ئابی ١٩٣٨) گۆرانیبێژێکی بەتوانای کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە، بەناوبانگە بە میوزیکی فۆلکلۆری کوردی. لە ساڵی ١٩٣٨ لە شاری سنەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە بنەماڵەیەکی ئایینیدا لە دایک بووە. لە قۆناغی خوێندنی سەرەتایییەوە، دەستی بە کاری ھونەری کردووە و لە لای ڕۆستەم مۆقەدەس فێری سۆلفێچ و مەقامی فارسی کراوە، ساڵانی دواتر لای حەسەن کامکار پەرەی بە زانستی گۆرانی و مەقامات داوە، ھەروەھا لە چالاکی شانۆیی و وەرزشی قوتابخانەکەیدا، بەشداری کردووھو لەلایان بەڕێوبەری پەروەردەی سنەوە خەڵات کراوە. تا ساڵی ١٩٥٦ ھەموو ڕۆژانی چوارشەممەیک، لەبەرنامەیەکی ڕاستەوخۆی ڕادیۆ سنەدا، گۆرانی پێشکەش کردووە، گۆرانییەکان تەنھا بڵاو بوونەتەوە و تۆمار نەبوون، کە لەلاین سێ ئۆرکیسترای ئەو سەردەمەی ڕادیۆ سنە (خوێندکاران، سوپا، ڕادیۆ سنە- کە ئەمەی دواییان بە سەرپەرەشتی حەسەن کامکار بووە) کاری مووزیکیان بۆ کراوە. ساڵی ١٩٥٧ بۆ ماوەیەک لە شاری سەقز مامۆستای ناوەندی بووە. ساڵی ١٩٥٨ شاری سنەی بە جێ ھێشتووە و لە زانکۆی تاران وەرگیراوە و لە ھەمان زانکۆدا بەکالۆریۆسی لە فیزیک و دواتریش ماستەری لە بەڕێوەبەرایەتیی پیشەسازیدا، بەدەست ھێناوە. ئامێری مۆسیقاقوشمە ئامێرێکی باژەنی ناوچەی کوردنشینی باکووری خۆراسانە، ئەم ئامێرە لە دوو زەلی ٢٠سمی کە پێکەوە جووت بوون، پێکھاتووە. لە باری مۆسیقایی ئەم سازە یەک ئۆکتاڤی تەواوە و دەتوانێ حەفت نۆتی سەرەکی بژەنێت. خەڵکی کورد لە بەزم و شایی و ھەڵپەڕکێدا ڕوو لەم سازە دەکەن. ئەم ئامێرە جۆرێک دووزەلەی تایبەتی ناوچەکانی باکووری خۆراسانە. گرووپە مۆسیقییە کوردییەکانکۆمەڵەی بەرخۆدان یان کۆما بەرخوەدان (Koma Berxwedan) کۆمەڵەیەکی مۆسیقیی کوردییە. زۆربەی گۆرانییەکانیان بە کورمانجین، و بەشێکیشیان بە شێوەزارەکانی سۆرانی، زازاکی، و گۆرانین. پۆلەکانوتەی ھەڵبژێردراو
کتێبی مێژووی مۆسیقای کوردی، نووسینی محەمەد حەمە باقی دەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |