کێشەی پردەکانی کۆنیگسبێرگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پۆتانەکان: پۆتانەکان: Unable to parse latitude as a number:٥٤

نەخشەی کۆنیگسبێرگ

کێشەی پردەکانی کۆنیگسبێرگ یان حەوت پردی کۆنیگسبێرگ (بە ئینگلیزی: Seven Bridges of Königsberg) بە یەکێک لە بەناوبانگترین بابەتەکانی تیۆریی گراف دادەنرێت کە لە ڕاستیدا ڕوویداوە. لە سەرەتاکانی سەدەی ١٨یەمی زایینی، دانیشتوانی کۆنیگسبێرگ لە پروسیا (ئەمڕۆکە کالینینگراد لە ڕووسیە) لە ڕۆژانی یەکشەمە لە ناو شاردا ڕێگەیەکی دوور و درێژیان بە پیاسە دەبڕی. ڕووباری پرگولیا کۆنیگسبێرگی دابەش دەکرد بە چوار بەش، کە بە حەوت پرد بە یەکەوە دەبەسترانەوە. دانیشتوانی کۆنیگسبێرگ ھەوڵیاندەدا ڕێڕەوێک بدۆزنەوە کە پیاسەکردن لە خاڵێکەوە دەستپێبکەن و لە ھەموو پردەکان تەنیا جارێک تێپەڕن و دووبارە بگەڕێنەوە سەر ھەمان خاڵی دەستپێک.

کورتەمێژوو[دەستکاری]

شیکردنەوەی کێشەکە[دەستکاری]

لە ساڵی ١٧٣٦ی زایینی لیۆنارد ئۆیلەر، ماتماتیکزانی سویسی کە لەو سەردەمەدا مامۆستای زانکۆی سەنت پیتەرزبورگ بوو لە وتارێکدا بە ناوی Solutio problematis ad geometriam situs pertinentis سەلماندنێکی پێشکەشکرد و وتی بەم مەرجانەوە ڕێڕەوێک نادۆزرێتەوە و بوونی نییە.

لە مێژووی بیرکاریدا[دەستکاری]

لە ئەنجامی شیکردنەوەی ئۆیلەر لقێکی نوێ و گرینگی بیرکاری، بە ناوی تۆپۆلۆژی ھاتە ئاراوە، کە پێشتر لە لایەن گۆتفرید لایبنیتس خرابووە ڕوو، بەڵام لەمانە گرینگتر، شیکاریی ئۆیلەر لە مێژووی بیرکاریدا بە یەکەم سەلمێندراو وە بەردی بناغەی بیردۆزی گراف دادەنرێت کە ئەمڕۆکە لقێکی بەربڵاو و گرینگی بیرکاری دێتە ئەژمار و جێبەجێکردنی زۆری ھەیە.

شیکاریی ئۆیلەر[دەستکاری]

سەرەتا ئۆیلەر نەخشەیەکی لە کۆنیگسبێرگ کێشایەوە کە تەنیا ڕووبار و شوێنە ویشکەکانی زەوی و پردەکانی لەخۆ دەگرت. پاشان شوێنە وشکەکانی بە خاڵێک و ھەر یەک لە پردەکانی بە لێوارێک نیشاندا. لە بیرکاریدا بە پێکھاتەیەک لەم شێوە دەوترێت گراف.

ئۆیلەر وتی بۆ ئەوەی ڕێڕەوێک ھەبێت کە لە سەرێکەوە دەست پێ بکات و بە ھەموو لێوارەکاندا تەنیا جارێک بڕوات و بگەڕێتەوە سەر ھەمان خاڵی دەسپێک، دەبێت گرافەکە پێکەوەبەست بێت و ھەر یەک لە سەرەکانی لە پلەی جووت بێت. لە بیرکاریدا بەم ڕێڕەوە دەوری ئۆیلەری و بەم گرافە گرافی ئۆیلەری دەوترێت. بۆ ئەوەی بە سەرێکدا تێپەڕیت، دەبێت سەرەتا بە ڕێڕەوێکدا بچیت تا بگەی بەم سەرە، لەبەر ئەو مەرجەی بۆ کێشەکە دانراوە تەنیا جارێک دەتوانی بە ھەر لێوارێکدا بڕۆیت، کەوایە لە لێوارێکی ترەوە کە پێیدا نەڕۆیشتووی دەبێت بچیتە دەرەوە (ڕێی ئەوەت نییە بە ھەمان لێواردا بچیتە دەرەوە کە پێیدا ھاتوویت)، لەمەوە جووتبوونی پلەی ھەموو سەرەکان دەردەچێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]