ڕووتەخت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
دوو ڕووتەختی یەکتربڕ لە واڵاییی ٣-ڕەھەندیدا

لە بیرکاریدا ڕووتەخت یان ڕاستەڕوو ڕوویەکی ٢-ڕەھەندی و تەختە کە بێبڕانەوە گەورەیە و ئەستووریی سیفرە. مەبەست لەوەی کە دەوترێ "بێبڕانەوە گەورەیە" ئەوەیە کە لەسەر یەک دانە ڕووتەخت ھەرچی بچیتە پێشەوە ھەرگیز ناگەی بە لێوارەکانی.

کاتێک بمانەوێ وێنەی ڕووتەختەکان لەسەر کاغەز بکێشین ناچار دەبین لێوارەیان بۆ دابنێین؛ دەبێ ئەوەمان لە بیر بێ کە لە ڕاستەقینەدا لێوارەیان نییە.

ڕووتەختەکان خاوەنی دوو ڕەھەندن: درێژایی و پانایی. بەڵام لەبەر ئەوەی کە بێبڕانەوە گەورە و بڵاون، درێژی و پانییان شایەنی پێواندن نییە.

ھاوکێشەی ڕووتەخت[دەستکاری]

شێوەی گشتی ھاوکێشەی ڕووتەخت بریتییە لە:

لێرەدا (x,y,z) خاڵێکی دڵخواز لە ڕووتەختە و ھاوکۆلکەکانی A,B,C,D (پاڕامێترەکانی ڕووتەخت) ھەندێک نەگۆڕن بۆ پێناسە و دیاریکردنی تایبەتمەندییەکانی ڕووتەخت.

سەرچاوە[دەستکاری]