شەشلای عیرفانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەلمێنراوی پاسکاڵ.

لە جێکەوتە ئەندازەدا[١]، بلێز پاسکاڵ سەلمێنراوێکی پێشکەش کرد کە ناسراوە بە سەلمێنراوی پاسکاڵ یان شەشلای عیرفانی، بەپێی ئەم سەلمێنراوە ئەگەر شەش خاڵی دڵخواز لەسەر بڕگەیەکی قووچەکی وەک (بازنە، بڕگەی ناتەواو، کەوانەبڕ یان بڕگەی زیاد) ھەڵبژێریت، و لە A تا F ناویان بنێیت، (شەشلایەک دروست دەبێت) خاڵی یەکتربڕینی AB لەگەڵ DE و BC لەگەڵ EF و CD لەگەڵ FA دەکەونە سەر ڕاستەھێڵێک (پێی دەوترێت ڕاستەھێڵی پاسکاڵ) و پێچەوانەکەی. پاسکاڵ لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا سەرەتا لەسەر بازنەیەک ئەمەی سەلماند، و پاشان وتی دەشێت ئەم بیرۆکە بۆ ھەموو بڕگە قوچەکییەکان بگشتێنرێت و لێی بکۆڵڕێتەوە.

تایبەتمەندییەکی شەشلای عیرفانی[دەستکاری]

لە شەشلای ABCDEF، ئەگەر AC لەگەڵ BD لە Gدا، BE لەگەڵ CF لە Hدا و AE لەگەڵ DF لە Iدا یەکتر ببڕن ئەوا:[٢]

شێوەکانی تری سەلمێنراوی پاسکاڵ[دەستکاری]

ئەگەر ٥،٤ و ٣ خاڵ لەسەر بڕگەیەکی قووچەکی ھەڵبژێریت دیسان سەلمێنراوی پاسکاڵ ساغ دەکەنەوە.

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ فەرھەنگی بیرکاری نەوزاد عومەر محێدین
  2. ^ "تایبەتمەندییەکی شەشلای عیرفانی". Archived from the original on 25ی Augustی 2018. Retrieved 8ی Septemberی 2018. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)

سەرچاوەکان[دەستکاری]