مێیپڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Maple 2016 interfaz.png
وێنەیەک کە بە نەرمامێری مێیپڵ کێشراوەتەوە

مێیپڵ (بە ئینگلیزی: Maple) یەکێک لە نەرمامێرە ھەرە بەناوبانگەکانی بیرکارییە. مێیپڵ بە واتای داری ئسفەندانییە، (دارێکە لە داری چنار دەچێت) وێنەی گەڵای ئەم دارە لە ئاڵای کەنەدادا بەدی دەکرێت. ھۆی دانانی ئەم ناوە دەگەڕێتەوە سەر داڕشتنی ئەم نەرمامێرە لە زانکۆکانی کەنەدا بە تایبەت زانکۆی واتەرلوو. مێیپڵ نەرمامێرێکی بەتوانایە کە ئەنجامی کار و توێژینەوەکانی نزیک ١٠٠ خوێندکارە. لە تایبەتمەندییە ھەرە گرینگەکانی ڕێنوێنییەکانیەتی کە کارکردن بە نەرمامێرەکە زۆر سادە دەکاتەوە. نوێترین وەشانی ئەم نەرمامێرە ٢٠١٦٫٢ یە، کە دەکرێت لە ھەموو بوارەکانی ماتماتیکدا سوودبەخش بێت، لەوانە جەبری ھێڵی و ماتماتیکی جیاکراوە، و شیکاریی ماتماتیکی تەنانەت ماتماتیکی بنەڕەتیش بۆ خوێندکارانی ئامادەیی.

ھەندێک لە کۆدەکانی مێیپڵ[دەستکاری]

تەواوکاری[دەستکاری]

دۆزینەوەی

.
int(cos(x/a), x);

وەڵام:


شیکاریی ھاوکێشەکان[دەستکاری]

ھاوکێشە ڕادەدارەکان

 f := x^53-88*x^5-3*x-5 = 0

 fsolve(f)

 -1.097486315, -.5226535640, 1.099074017

فانکشنی یەک گۆڕەکی[دەستکاری]

  • کێشانەوەی لە ماوەی -10 تا 10
plot(x*sin(x),x=-10..10);
Maple1DPlot.PNG

کێشانەوەی فانکشنی دوو گۆڕەکی[دەستکاری]

  • کێشانەوەی بەپێی و لە ماوەی -1 تا 1
plot3d(x^2+y^2, x=-1..1, y=-1..1);
Maple163DPlot.jpg

ئەنیمێیشنی فانکشنەکان[دەستکاری]

  • فانکشنی دوو گۆڕەکی
plots:-animate(subs(k = .5, f), x=-30..30, t=-10..10, numpoints=200, frames=50, color=red, thickness=3);
2D bell solution
  • فانکشنی سێ گۆڕەکی
plots:-animate3d(cos(t*x)*sin(3*t*y), x=-Pi..Pi, y=-Pi..Pi, t=1..2);
ئەنیمێیشنی فانکشنێک لە سێ-ڕەهەندیدا

ھاوکێشە تەواوکارییەکان[دەستکاری]

.
 eqn:= f(x)-3*Int((x*y+x^2*y^2)*f(y), y=-1..1) = h(x):
 intsolve(eqn,f(x));

سەرچاوەکان[دەستکاری]