سەر (ئەندازە)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لێرەدا A,B, C, D, F سەرەکانی ئەم چەندلایەن

لە ئەندازەدا، سەر یان نووک (بە ئینگلیزی: vertex؛ کۆ: vertices) جۆرێک خاڵی تایبەتە کە سووچەکان و یەکبـڕینەکانی شێوەگەلی ئەندازەیی وەسفدەکات. [١]

سەری گۆشە[دەستکاری]

سەری گۆشە ئەو خاڵەیە کە دوو تیشکەکە لەوێ پێکدەگەن.

سەری چەندگۆشە[دەستکاری]

ھەر n-گۆشەیەک خاوەنی n سەرە. سەری فرەگۆشە ئەو خاڵەیە کە دوو لای فرەگۆشەکە لەوێدا لەگەڵ یەک ڕووبەڕوو دەبنەوە.

سەر لە گرافدا[دەستکاری]

ھەر گرافێک لە دوو کۆمەڵ پێکھاتووە:

  1. کۆمەڵی سەرەکان: ھەر سەر بە خاڵێک یان بازنەیەکی بچووک نیشاندەدرێت.
  2. کۆمەڵی لێوارەکان: لێوارەکان سەرەکان پێکەوە دەلکێنن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]