گێرترود بێڵ
Gertrude Bell | |
---|---|
![]() Gertrude Bell in 1909, visiting archaeological excavations in Babylon | |
لەدایکبوون | Gertrude Margaret Lowthian Bell 14ی تەممووزی 1868 Washington New Hall, County Durham, England |
مەرگ | ١٢ی تەممووزی ١٩٢٦ | (٥٧ ساڵ ژیاوە)
نەتەوە | British |
پەروەردە | Lady Margaret Hall, Oxford |
پیشە | Traveller, political officer |
سەردەم | Victorian, Edwardian – 1900s |
ناسراوە بە | Writer, traveller, political officer, archaeologist, explorer, cartographer in Syria-Palestine, Mesopotamia, Asia Minor, and Arabia |
باوان(ەکان) | Sir Hugh BellMary Bell (née Shield)[ئ][١] |
گێرترود بێڵ، گێرترود مارگرێت لووتیانت بێڵ مەدالیای CBE وەرگرتووە لە(١٤ی تەممووز ١٨٦٨–١٢ی تەممووز ١٩٢٦) نووسەرێکی ئینگلیزە، یاریزانی شاخاوی وگەشتکەر بووە، پلەی لە حکوومەتی بەریتانی ئەفسەری ڕامیاری بووە، کەسێکی باڵادەست بووە، شارەزایی لەبواری شوێنەواری ھەبووە- شوێنەوارناس بووە[٢] توانی ڕۆلێکی سەرەکی بگێڕێت لە دروستکردنی ڕامیاری ئیمپڕاتۆرییەتی بەریتانی بە گەڕڕان و شارەزایی لە نەخشەکێشان دا و بەھۆی تواناو پەیوەندیکردنی لە کاتی گەشتەکانی و بەشێوەیەکی چڕوپڕی وگەڕانی لە سوریا-پەلەستین، مێزۆپۆتامیا، ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ھەروەھا نیمچەدوورگەی عەرەبی بە گشتی.[٣] شان بەشانی ھاوکاری تۆماس ئێدوارد لۆرەنس یارمەتی بنەماڵەی ھاشیمییان دا تا بتوانن دەسەڵات لە خاکی میزۆپۆتامیا و بیابانی عەرەبی بەدەست بێنن و وڵاتانی دروست کراوی بە ناو ئیراق و ئوردن دروست بکەن. ڕۆڵێکی سەرەکی بینی لەدامەزراندن و یارمەتیدان و بەڕێوەبردنی دەوڵەتی نوێ وھاوچەرخی ئێراق و بە بەکارھێنانی تێڕوانینی بێ وێنەی خۆی لەگەشتەکەیداو و لە پەیوەندییەکانیدا لەگەڵ سەرۆک ھۆزەکانی عەرەب لەسەرتاسەری نیمچە دوورگەی عەرەبی دا و لە ماوەی ژیانیدا ئاستێکی بەرزو زۆر و بەڕێزو متمانەی ھەبووە لەلایەن بەرپرسانی بەریتانیاوە و کەسێکی بەھێزو باڵادەست بووە. ئەو ژنە ئاوا پێناسە کراوە «بە یەکێک لە نوێنەرەکانی دەسەڵاتی خاوەنشکۆی دادەنرێت کە لەلایەن عەرەبەکانەوە یادی دەکرێتەوە لەگەڵ ھەر کاریگەر ھاوشێوەی سۆز»[٤] گێرترود و «لۆرانسی عەرەب» پێکەوە ھەردوو وڵاتی ئوردن و ئێراقی ئێستایان دروست کردووە.
ژیاننامەی
[دەستکاری]بێڵ لە ١٤ی تەممووزی ساڵی ١٨٦٨ لە ھۆڵی نوێی واشنتۆن لە دایک بووە - کە ئێستا بە ھۆڵی دەمی مارگرێت ناسراوە - لە واشنتۆن-ی ناوچەی دۆرھام لە ئینگلتەرا، لە خێزانێکی زەنگین کە بەھۆیەوە توانی خوێندن وگەشتە سەرکێشەکانی مسۆگەر بکا.[٥] کەسایەتییەکەی تایبەتمەندی پێوە دیار بوو، کەسێکی بەھێزو بەتواناو و ژیر بوو، تینوێتی بۆ سەرکێشی ژیانی پێ بەخشی. باپیری بەرێوەبەری کارگەی ئاسن بوو بەڕێز ئیسحاق لۆسیان بێڵ، خاوەن پیشەسازیگەری و ئەندام پەرلەمان بوو لەسەر لیستی ئازادیخوازەکان کەلە خولی دووەمی بەنجەمین دیزرەیلی بوو. ڕۆڵێکی دیاری ھەبوو لە ڕامیاری بەڕیتانیا کە ئەمەش کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر گێرترۆد جێ ھێشتبوو، گێرترۆد لە تەمەنی گەنجیدا توانی خۆی لەبارەی کاروباری ڕامیاری نێودەوڵەتی ھەڵبقورتێنی بە ھانی دانی باپیری بۆ کارکردن لەسەر کێشە نێودەوڵەتییەکان و دواتر تێوەگلانی لە ڕێڕەوی ڕامیاری نێودەوڵەتی.
دایکی بێڵ، ماری شیلد بێڵ، لە ساڵی ١٨٧١[٦]دەمرێت بەھۆی منداڵ بوونی بە کوڕێک، مۆریس دواتر بووە بارۆنی ٣یەم. گێرترۆد بێڵ لەو ساتەدا تەنھا تەمەنی سێ ساڵان بووە، ومردنی دایکی بووە ھۆی ئەوەی پەیوەندییەکی نزیک ودوورو درێژی لەگەڵ (بەڕێز ھیو بێڵ)باوکی دا ھەبێ، بارۆنی ٢ەم، سەرمایەدارێکی پێشکەوتووخواز وخاوەنی کارگەی مێڵ بوو، تایبەتمەندییەکی ھەبووە کە لەوە دڵنیا دەبوو کە کرێکارەکانی پارەی باشیان پێ دەدرێت وجێگای بایەخدارن:[٧]٣٣–٣٤.
گێرترۆد لە ماوەی ژیانیدا ڕاوێژی لەگەڵ باوکی دا دەکرد لەبارەی کێشە ڕامیارییەکان. باوکی چەندھا پۆستی جۆراوجۆرو خزمەتی زۆری بۆ چەندھا ساڵ لە حکوومەت دا ھەبوو. باوکی دووبارە ھاوسەرگیری کردەوە کاتێک گۆرترۆد تەمەنی تەنھا حەوت ساڵ دەبێ و زڕدایکی دەبێ کە ناوی فلۆرانس بێڵ (نەیی ئۆلیف) وەدوای سێ زڕخوشک و برای دەبێ. خوێندنی سەرەتایی لە کۆلێجی شاژن لە لەندەن تەواو دەکا ودواتر لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا دەچێتە زانکۆی ئۆکسفۆرد.[٨] بەپێی ئەو ڕێگرییە زۆرانەی کە بەسەر ژن دا سەپێندرا ئەو سەردەم، گۆرترۆد یەکەم ژن بوو توانی تەنھا بە دوو ساڵ دەربچێ لە زانکۆئ ئۆکسفۆرد وبە پلەی یەکەمی ڕێزلێنانەوە وەبڕوانامە لە بابەتی مێژووی ھاوچەرخ و شارەزایی لێ بێنێتەوە:٤١. بەھۆی نایەکسانی نێوان ڕەگەزی نێرو مێ ئۆکسفۆرد بڕوانامەی بە گێرترۆد نەدا تا ساڵی ١٩٢٠.[٩][١٠] گێرترۆد بە ھیچ شێوەیەک ھاوسەرگیری نەکرد بەڵکو لەگەڵ چەند پیاوێک پەیوەندی خۆشەویستی بەست بوو دوایین پیاو کەسێکی خێزاندار دەبێ بەپلەی مەیجۆری لە سوپای بەریتانی ناوی چارلس دۆتی وایل دەبێ بەڵام لە جەنگ جیھانی یەکەم ساڵی ١٩١٥دا دەکوژرێ.
گەشتکردن وکاری نووسین
[دەستکاری]مامی گێرترۆد، بەڕێز فرانک لاسێلس، وەزیری بەریتانیا بوو ھاوشێوەی باڵیۆ بوو لە تاران، پێرسیا ئیرانی ھاوچەرخ. لە مانگی ئایاری ساڵی ١٨٩٢ گێرترۆد ئۆکسفۆردی بەجێ ھێشت وھەڵسا بەگەشت کردن بۆ پێرسیا سەردانی مامی کرد. لە ساڵی ١٨٩٤دا لە پەرتوکەکەیدا باس لە گەشتەکەی دەکات بۆ پێرسیا کە وێنەی زۆری تێدا بڵاو کردبۆوە. زۆرینەی ژیانی لە ساڵانی دەیەیەکی دا بەگەشت کردن بەھەموو جیھاندا بەسەر دەبا، وەخولیاو ئارەزووی شاخەوانی دەکرد بەتایبەتی لە شاخەکانی سویسرا، و ھەروەھا پەرەی بە حەزکردنی بۆ پیشەی شوێنەوارناسی و فێربوونی زمانەکان زیاتر کرد، بۆیە بەشێوەیەکی لێھاتوو فێری زمانەکانی: عەرەبی، پارسی، فەڕەنسی و ئەڵمانیی بووبوو ھەروەھا دەیتوانی بە زمانی ئیتالی و عوسمانییش بدوێ. لە ساڵی ١٨٩٩دا بێڵ دووبارە گەشتی کرد بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، لەو گەشتەیدا سەردانی شارەکانی پەلەستین و خاکی شامی کرد. لە ساڵی ١٩٠٠ لە گەشتێکیدا بۆ ئۆرشەلیم وبۆ دیمەشق ئاشنا دەبێ بە ھۆزی دورز کە دانیشتووی شاخی دورزن. لە ماوەی ١٢ ساڵیدا شەش جار گەشتی کرد بۆ نیمچەدوورگەی عەرەبی.[١١]
لە نێوان ساڵانی ١٨٩٩ و ١٩٠٤دا بەسەر چەند شاخێکی بەرز کەوت، لەوانە لامیجێ و مۆنتبلان و توانی ١٠ ڕێڕەوی نوێی شاخەوانی بدۆزێتەوە لە چیای بێرنێس ئەلپ ی سویسرا کە بۆ یەکەمین جار لەلایەن ئەوەوە تۆمار کرا. یەکەم لووتکەی چیاکانی ئەلپ لە بێرنیس ئۆبەرلاند کە بەناوی گێرترۆد (گرترۆدسپیتز) ناونرا کە بەرزایییەکەی ٢٦٣٢ مەتر (٨٬٦٣٥ پێ)یە دوای ئەوەی گێرترۆد و ڕێبەرەکەی ئۆلریچ و ھاینریش فوھرەر لە ساڵی ١٩٠١دا بۆ یەکەم جار توانیان سەریکەون. ھەرچەندە لە ئابی ١٩٠٢، بێڵ سەرکەوتنی بەدەست نەھێنا کاتێک ھەوڵی دا بەسەر لووتکەی فینستراھۆرن بکەوێ بەھۆی نالەباری کەشوھەواو سەختی ڕێگاکە بەھۆی بەفر وتەرزە وبروسکەوە کە ناچار بوو «چل وھەشت کاژمێر بەھەڵواسراوی پەتەکەی» لەگەڵ ڕێبەرەکەی بمێنێتەوەو تووشی بارودۆخێکی ترسناک ببێ و خەریک بێ ژیانی لەدەست بدات.[١٢]

ئەو تێبینییەکانی خۆی لەسەر ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە پەرتوکێک بەناوی «سووریا دێزەرت ئاند سۆون» لە ساڵی ١٩٠٧ بڵاوکردەوەلە دەزگای (ویلیام ھاینمان ڵ ت د، لەندەن). لەم پەرتوکەدا باسی لە ھەموو ئەوەوردەکاریانە کردووە کە بینیویەتی و وێنەی گرتوون کە بە پوختی باسی لە ھەریەکە لە شارە گەورەکانی سووریای ئەوسا کردووە وەک دیمەشق و ئۆرشەلیم و بەیروت و ئەنتوێچ و ئەسکەندەریێتا. گێرترۆد باسکردنێکی زیندووی لەسەر بیابانی عەرەبی بۆ جیھانی ڕۆژاوا کرد. لە ئازاری ١٩٠٧دا، گەشتی کرد بۆ ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و لەگەڵ بەڕێز ویلیام م. ڕەمسەی شوێنەوارناس و زانا کاری کرد. توانیان کاری کنە و ھەڵکۆڵین ئەنجام بدەن لە ناوچەی بینبیرکیلیس کە ھەزار و یەک کەنیسەیان تۆمار کرد.[١٣] لە ساڵی ١٩٠٧ لە باکووری خاکی سووریا شوێنەوارێکی ڕوخاویان دۆزییەوە کە دەکەوتە کەناری ڕۆژھەڵاتی سەرووی ڕووباری فورات و بەدرێژایی ڕووبارەکە لە نێو دۆڵەکە. ناویان بۆ شوێنەکە تۆمار کرد بە «مانبەیە».[١٤]
گێرترۆد لە ساڵی ١٩٠٨دا ئەندامی کۆمەڵەی دامەزرێنەری دژە -دەنگدانی ژنانی نێونەتەوەیی بوو. یەکەم ژنی خەڵات کراو بوو لەلایەن دەستەی کۆمەڵەکە و توانی لقی باکووری تایبەت بەخۆی بکاتەوە لە چوارچێوەی ڕێکخراوەکە.[١٥][١٦]
لە مانگی کانوونی دووەمی ١٩٠٩دا بێڵ بەرەو میزوپۆتامیا بەڕێ کەوت. سەردانی شاری ھیتی کرد لە کارچەمیش و وێنەی بەرزایەکانی دەشکەوتی ھەلماتەی گرت، ھێڵی نەخشەی بۆ کێشا و ھەڵسا بە نووسینی باسێک لەسەر وێرانی شوێنەواری ئوکھایدیر، بەردەوام بوو لە گەشتەکەی چووە بابل و نەجەف، گەڕایەوە بۆ کارچەمیش. بێڵ ڕاوێژکاری لەگەڵ دوو شوێنەوارناسی تر کرد لەسەر شوێنەکە. یەکێک لەو شوێنەوارناسانە ت.ئ. لۆرێنس بوو، یاریدەدەری ڕیجیناڵد کامپبێڵ تۆمپسۆن. لە ساڵی ١٩١٠دا بێڵ سەردانی شاکارەکانی ھونەری محەممەدان لە پێشانگای میونیچ ی ئەڵمانیای کرد. لە نامەیەکی دا بۆ زڕدایکی تیادا باسی لەوە کردووە کە چۆن ژووری توێژینەوەی تایبەت بە خۆی ھەیە وچۆن گفتوگۆی لەگەڵ ھەندێک خەڵکی سووریای دانیشتووی دیمەشقی کردووە کە بەشێک بوون لە لقی ئێتنۆگرافیکی پێشانگاکە.[١٧]
لە ساڵی ١٩٢٣دا دوایین وسەختترین گەشتی بەناو نیمچەدوورگەی عەرەبی کرد کە بە نزیکەی ١٨٠٠ میل دووری لە دیمەشقەوە بۆ شاری حایل و بەغدا پێواوە و لەوێوە دیسان گەراوەتەوە بۆ دیمەشق. بێڵ بە دووەم ژن دادەنرێت دوای خاتوو ئان بلەنت کە توانیبێتی سەردانی شاری حایلیان کردبێ و تێیدا مابێتنەوە بۆ پتر لە یازدە ڕۆژ لە کەش وبارێکی ناسەقامگیری شارەکەدا.
لە ساڵی ١٩٢٤دا بێڵ ھەڵسا بە بانگھێشتکردنی شوێنەوارناسی تایبەت بە شوێنەواری ئاشورییەکان بۆ ئەنجامدانی ھەڵکۆڵینی شوێنەواری کۆنی (نوزی) نزیک کەرکووک لە ئێراقی ھاوچەرخدا و سەدان خشتەی قوڕی دۆزییەوە لە ھەڵکۆڵراوەکە کە ئێستا بە تابلێتەکانی نوزی ناسراون.
لە ساڵی ١٩٢٧دا ساڵێک دوای مردنی بێڵ، زڕدایکی فلۆرانس بێڵ بە دوو بەرگ نووسراوەکانی بێڵ-ی بڵاو کردەوە کە ماوەی ٢٠ ساڵی خایاندبوو، ماوەی پێش ھەلگیرسانی جەنگی جیھانی یەکەم.
جەنگ وکاری ڕامیاری
[دەستکاری]لە کاتی ھەڵگیرسانی جەنگی جیھانی یەکەمدا، داواکاری بێڵ بۆ کارکردن لە پۆستی کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ڕەتکرایەوە. لە شوێنی ئەم کارەی کە پێ نەبەخشرا ھەڵسا بەکاری خۆبەخشی لەگەڵ ڕێکخراوی خاچی سوور لە فەڕەنسا. دواتر لەلایەن یەکەی سیخوری بەریتانییەوە داوای لێ کرا کە سەربازی بەریتانی بە نێو بیابانەکاندا ببات، بۆ ھەر لە سەردەمی جەنگی جیھانی یەکەمەوە تا مردنی تاکە ژن بوو کە توانایەکی بێ وێنەی دەسەڵاتی ڕامیاری و کەسایەتییەکی کاریگەری ھەبوو لەسەر ھەبوونی ڕامیاری ئیمپراتۆرییەتی بەریتانیا لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا؛ و زۆربەی کات تیمێکی لە خەڵکی ناوچەکەی بەردەست دەبوو کەلە ژێر ئاراستە و ڕێبەری خۆی دا دەکرد بۆ جێبەجێ کردنی کاروبارەکانی. بە درێژایی گەشتەکانی بێڵ پەیوەندییەکی بەھێزی لەگەڵ ئەندامانی ھۆزەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا دامەزراند بوو. لەگەڵ ئەوەشدا، بەھۆی ڕەگەزییەوە توانای ھەبوو بگاتە ھەموو کونج وکەلەبەرێکی کە ھاوسەرەکانی سەرۆک ھۆزەکانی تیادا بەدی دەکرا و بەو شێوەیە بۆ ئەنجامدانی زۆران تێڕوانین و بەدەست ھێنانی دەستکەوت وکردارەکانی تر.
قاھیرە لەگەڵ بەسرە
[دەستکاری]
لە تشرینی دووەمی ١٩١٥ بێڵ بانگ کرا بۆ قاھیرە بۆ نووسینگەی عەرەب بە سەرۆکایەتی جەنەراڵ گیلبێرت کلایتۆن. لەم کۆبوونەوەیە دووبارە چاوی بە تی ئی لۆرێنس کەوت ١٦٠–١٦١.[١٨] بێڵ و لۆرانس ئامادەی زانکۆی ئۆکسفۆرد بوون بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ڕێزلێنانی بەپلە یەکەمی لە بابەتی مێژووی ھاوچەرخ، ھەردووکیان دەتوانن بە شێوەیەکی شارەزایانە بە زمانی عەرەبی ئاخافتن بکەن و ھەردووکیان پێش جەنگی جیھانی یەکەم لە بیابانی عەرەبی دا گەشتیان کردووە و پەیوەندییەکی بەھێزیان دروست کردووە لەگەڵ ھۆزە ناوچەیییەکان.
لە ساڵی ١٩١٥ شوێنەواناس و مێژووناسی بەناو دەیڤد ھۆگارت ئەمەی پێزانی کە نرخ وشارەزاییی لۆرانس و بێڵ چەندە بۆیە پێشنیاری ئەوی کردن بۆ لۆرانس بەپلەی یەکەم و دوای بێڵ، بۆ خزمەت گەیاندن وەکو ھەواڵگری سوپا لە قاھیرە دەستنیشان بکرێن و خزمەت کردن لە بنکەی سەرەکی قاھیرە بۆ کاری سیخوری.
بێڵ لە مانگی شوباتی ١٩١٦دا گەیشتە قاھرە، لە سەرەتادا پێگەیەکی فەرمی نەدرایێ بەڵکو بەیارمەتی ھۆگارت لە بارەی ڕێکخستن وجێ بەجێ کردنی پلانێک کە تایبەت بێ بەخۆی بوو، داتاکانی لۆرانس و کاپتن و.ە.ئ. شەکسپیر سەبارەت بە شوێن لێکەوتن و شوێنی نادیارەکانی ھۆزەکانی عەرەبەکان دیاری کران. دواتر بتوانن ھانی ئەو ھۆزانە بدەن بۆ ئەوەی بچنە پاڵ ھێزی بەریتانیاو دژی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی بجەنگن. لۆرانس و بەریتانییەکان زانیارییەکانیان بەکار ھێنا بۆ پێکھێنانی چوارچێوەی ھاوپەیمانێتی کە لەگەڵ عەرەبەکاندا ببەستن.
لە ٣ی ئاداری١٩١٦دا، جەنڕاڵ کلایتۆن لە ناکاو بێل-ی ھەناردە بەسرە کە ھێزەکانی بەریتانیا لە تشرینی دووەمی ١٩١٤داوە دەستیان بەسەردا گرتبوو، بۆ ئەوەی ڕێنمایی سەرکردەی ئەفسەری ڕامیاری (پێرسی کۆکس) بکات سەبارەت بە ڕێ وشوێنی ناوچەکە کەئەو زانیاریانەی ئەو دەزانێ وەکو ھیچ کەسێکی تر نییە. کۆکس ئۆفیسێکی بۆ گۆرترۆد دۆزییەوە لە بارەگاکەی خۆی، ئەو دوو ڕۆژ لە ھەفتەیەکدا کاری دەکرد و دامەزرابوو، ئەم شوێنە بارەگای سەرەکی سەربازی بەسرە نەبوو(٢٦). ئەو ھەڵسا بە ھێڵ کێشانی نەخشەیەک تا یارمەتی سوپای بەریتانیا بدات تا بگاتە بەغدا بەبێ ھیچ تەگەرەیەک. ھەروەھا ئەو تاکە ژن بوو ئەفسەری ڕامیاری بێ لە ھێزەکانی بەریتانیا بە پلەی «ئەفسەری ھەواڵدەر سەر بە نووسینگەی قاھیرە» نموونە (نووسینگەی عەرەبی کە تێیدا دیاری کرابوو). ئەو کۆنترۆلکەری شوێنی سەینت جۆن فیلبی بوو، لەگەڵ ئەمەشدا فێری ھونەری کارکردن نھینی مانۆڕی ڕامیاری کرد.
کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان
[دەستکاری]گێرترۆد بێڵ لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست یەکێک بوو لە گەواھیدەرەکانی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان. دیتنی بۆ ڕووداوی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان وکاکردنی لەسەر تۆمارکردنی وناردنی ڕاپۆرت بۆ لەندەن کە تێیدا باس لە شێوەی ئەو کوشتارییە ولە شێوەی بەرێوەبردنی کۆمەڵکوژییەکەئەنجام دراوە کەلە ھیچ کۆمەڵکوژییەکی تر بەدی نەھاتووە ھەروەھا ئاماژە بەوە دەکات کە «کوشتنەکانی پێشوتر بەراورد ناکرێت لەگەڵ ئەو کۆمەڵکوژیانەی کە لە ساڵی ١٩١٥ و ساڵانی دواتردا ئەنجام دراون»[٢٨] بێڵ ئەوەشی ڕاگەیاند کە لە دیمەشق عوسمانییەکان لە بازاڕی گشتیدا بە ئاشکرا ژنانی ئەرمەنیان فرۆشتووە[٢٩] لە ڕاپۆرتێکی ھەواڵگریدا، بێل ئاماژە بەمە دەکات: لە ڕۆژی ٣ی شوباتدا ھێزی لەشکرێک شاری حەلەبی جێ دەھێڵێ و دوای دوازدە کاژمێردا دەگاتە (سەری کانی) کە تێیدا نزیکەی ١٢ ھەزار ئەرمەنیان لەژێر چاودێریدا ھەڵگرتبوو، ئەم لەشکرە پێک ھاتبوو لە تێکەڵەیێک لە سەربازان بوونە.
پێکھێنانی ئێراق
[دەستکاری]لە ١٠ی ئازاری ساڵی ١٩١٧دا سەربازەکانی بەریتانیا بەغدایان گرت، بێل لەلایەن کۆکسەوە بانگ کرا بۆ بەغدا[٨]: ٢٧٤–٢٦٧ و پلەی «نھێنیپارێزی ڕۆژھەڵات»ی پێ ڕاسپێردرا. لە کۆتایی مانگی کانوونی دووەمی ١٩١٩دا ھەڵوەشانەوەی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی کۆتایی ھات بە کۆتایی جەنگ. بێڵ کاری ئەنجامدانی ڵێکۆڵینەوەی یەکلاکەرەوەو بۆ بارودۆخی میزۆپۆتامیای کرد. بەپێیی ئاشنایییەتی وزانیارییەکانی و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ھۆزەکانی ناوچەکە کاری بۆ ھەڵسەنگاندین کە چ شێوەیەک لە سەرکردایەتی پێویستە پێک بھێنرێت لەم خاک. ئەو بۆ ماوی ١٠ مانگی خایاند و بەسەری برد بۆ نووسینی ڕاپۆرتێکی فەرمی، بەناوی «چارەی خۆنووسین لە میزۆپۆتامیا».[٣١] ئەڕنۆڵد ویلسۆن حاکمی بەریتانی بوو لە میزوپۆتامیا بیرۆکەی جیاوازی ھەبوو لەسەر چۆنییەتی دەبێت ئێراق بەڕێوە ببرێت و دانانی حکوومەتێکی عەرەبی پێ باش بوو کە لەژێر کاریگەری بەرپرسانی بەریتانیادا دەبن و باشتر لەژێر فەرمانڕەوایی دەبن، ئەمە بەھۆی ئەوەی کە پێ ی وابوو دانیشتووانی میزۆپۆتامیا ھێشتا ئامادە نین و ناتوانن حوکم بکەن وڵات بەرێوە ببەن بە شێوەیەکی کارا وئارامەوە.
لە ١١ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٠دا پێرسی کۆکس گەڕایەوە بەغداد و داوای لە گێرترۆدی کرد کە وەک نەھێنیپارێزی ڕۆژھەڵات لە کارەکەی بەردەوام بێت وڕۆڵی پەیوەندیکردن لەگەڵ حکوومەتی عەرەبی داھاتوو دروست بکات. بێڵ کارێکی سەرەکی گێڕڕا لە نێوان حکوومەتی عەرەبی و بەرپرسانی بەریتانیا و زۆربەی جار دەبووایە کاری ھەماھەنگی بکات لە نێوان دەستە جیاوازەکانی ئێراق لەمانە شیعە لە ناوچەی باشوور و سوننە لە ناوەڕاست و کوردەکان کە زۆربەیان لە ناوچەکانی باکوور بوون کە خوازیاری ئەوەیان بوو کە حوکمی خۆبەڕێوەبردنیان ھەبێ. کاری سەرەکی بەریتانیا ئەوە بوو ئەم کۆمەڵانە بە یەکگرتوویی بمیننەوە بۆ ئەوەی ھاوسەنگی ڕامیاری لە ئێراق بپارێزرێ و ھەروەھا بۆ بەرژەوەندی ئیمپراتۆرییەتی بەریتانیا. ئێراق تەنھا سەرچاوەی بەنرخی نەوت نەبوو بەڵکو وەک ناوچەیەکی یەکلاکەرەوە بوو ئەویش بە بەکارھێنانی کوردەکانی باکوور کە وەک سوپایەک بوەستن و ھەبوونیان لە ناوچەکە بۆ پاراستنیان لەدژی ھێرشی تورکیا و ئێران و سووریا. بەرپرسانی بەریتانیا لە لەندەن و بەتایبەتی چەرچڵ زۆری پێ گرنگ بوون کە بەریتانیا تێچووی قورس نەکەوێتەوە سەری، لەوانە تێچووی شەڕکردنی ھۆزەکان. پرۆژەیەکی تری گرنگ بۆ ھەردوو فەرمانڕەوایی بەریتانی و ئێراقی نوێ ئەوە بوو دروستکردنی ناسنامەی نوێ بۆ ئەو خەڵکەی کەلەم خاکانە دەژین تا وەکو لە سنووری یەک وڵات بناسێنرێن[٣٢].
بەرپرسانی بەریتانیا بە خێرایی تێگەیشتن کە تێچووی بەرێوەبردنی حوکمڕانی کردن لە ئێراق زۆر تێچووی لێ دەکەوتەوە گەر ئەوان لەسەر حوکم بمینێنەوە. بۆ ئەوەی ئێراق دەوڵەتێک بێ خەڵکەکەی خۆی خۆبەڕێوەبەر بن ھەرزانتر بۆیان تێ دەکەوێتەوە؛ بۆیە لە کۆنفرانسی قاھیرە لە ساڵی ١٩٢١ بەریتانیا دیاری کرد کە پێکھاتەی ڕامیاری و لێکەوتەی جیۆگرافی وای کرد کە وڵاتێک پێک بھێنرێت ودواتر ببێتە ئێراقی نوێ ی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستی ھاوچەرخ [٨]:٣٦٥–٣٦٩. بێڵ لەم گفتوگۆیانەدا ڕۆڵێکی گرنگ گێڕڕا بۆ دروستکردنی ئێراق. لە کۆنفرانسی قاھیرە بێڵ و لۆرانس جەختیان لەسەر ئەوە کردەوەو پاڵپشتێکی بێ وێنەیان نیشان داکە فەیسەڵ کوری حوسێن پێشنیار بکرێ بۆ ئەوەی لەسەر تەختی پاشایەتی دابنرێت کە دەکاتە (کوڕی حوسەین، شەریفی مەککە)، وەفەرماندەی ھێزی عەرەبییەکان بوو و ھاوکاری بەریتانیا بوو لە کاتی جەنگدا دژی عوسمانییەکان وەیارمەتیانی داوە بۆ چوونە ناو دیمەشق. فەرەنسا فەیسەلیان وەک پاشا لە سووریادا نەھێشت لەم کاتدا، بەڵام بەرپرسانی بەریتانیا لەکۆنگرەی قاھیرە بڕیاریاندا بیکەنە یەکەم پاشای ئێراق، پێیان وابوو بەھۆی ئەوەی لە بنەماڵی ھاشمییەوە لەبەر ڕەچەڵەکی باب وباپیرانی کە دەگەرێتەوە بۆ محەممەد وکەسێکی کارامەیەو لە ھەڵسوکەوتیدا وەھەروەھا لەلایەن دەستەکانی کە لەم ناوچەدا دەژین ناسراوە و ڕێزی لێ دەگیرێت و توانای یەکگرتنەوەی ئەم دەستە جۆراوجۆرانەی ھەیە وەکو شیعەکان وسوننەکان وھەروەھا کوردەکانیش بە دوایدا دەکەون چونکە ئەو لە بنەماڵەیەکی بەڕێزی سونەیە و ھێشتنەوەی ھەموو ئەو گرووپانە لە ئێراق و ھاوسەنگی ڕاگرتنیان بۆ بەرژەوەندی ئابوری و ھەڵسوڕاندنی باری ڕامیاری ئیمپراتۆرییەتی بەریتانیا.
گەیشتنی فەیسەل لە ساڵی ١٩٢١ تا ببێتە پاشای ئێراق، بێڵ ئەرکێکی زۆری دەگرێتە خۆ بە یارمەتیدانی و ئامۆژگاریکردنی لەبارەی پرسە ناوخۆیییەکان و بابەتی جوگرافیای خێڵەکی و بازرگانی ناوخۆ. ھەروەھا سەرپەرشتی کردنی لە دەستنیشانکردن و دامەزراندنی کابینەی سەرۆکایەتی و پلەی تر لە سەرکردایەتی حکوومەتی نوێ. لەلایەن عەرەبەوە نازناوی «خاتون»یان پێ بەخشێ کە ژنێکی دادپەروەرو و چاو و گوێیەکی کراوەی ھەیە بۆ بەرژەوەندی دەوڵەت کار دەکات، گۆرترید لە سەرەتادا لە نێو ئەو سەرۆک ھۆزانەی تری ئێراق یارمەتی فەیسەڵی دا تا ڕۆڵی پاشایەتی ئێراق بگرێتە دەست وبتوانێ بەرێوەی ببات. لە بەرامبەر ئەم کارە فەیسەل یارمەتی دا بۆ دامەزراندنی مۆزەخانەی بەغداد کە پێکھاتبوو لەو کۆکراوانەی کە بە دەستی خۆی کاری تیا کردبوو وەھەم دامەزراندنی قوتابخانەی بەریتانی بۆ شوێنەوار لە ئێراقدا. کارەکانی گێرترۆید لە پێکھێنانی حکوومەتی نوێ ی دروست کراوی ئێراق بەرەو زۆری دەچوو لەمانە: دەرکردنی نووسراوی زۆری فەرمی، وەھەروەھا کاری ھەواڵگری و دروستکردنی فەھرست و ھەم کاری لەسەر دروستکردنی ڕاپۆرت وناردنی بۆ حکوومەتی بەریتانیا ئامادەبوون لە کۆبوونەوەکانی نێوان ئینگلیزەکان و گرووپە عەرەبەکانی بەغداد. مێژووناسان دەڵێن کە کێشە ڕامیارییەکانی کە ئەم سەردەمەی ئێستا لە ئێراقدا سەری ھەڵداوەو وسەری ھەلدەدا بەھۆی ئەو سنوورە ڕامیاریانەوەیە کە بێڵ پێشینی بیری لێ کردبۆوە. ڕاپۆرتەکانی بەھەر شێوەیەک ئاماژەیان بەوە دەدا کە کێشەکان پێشبینی کراو بوون، وەھەروەھا بێڵ و ھاوپۆلە بەریتانیاکانی بڕوایان بەوە بوو کە چارەسەرە ھەمیشەیی بۆ سنووردار کردنی ئەو ھێزانە ئەوەیە کە کار بکەن بۆ ھێورکردنەوەیان لەو بەشەی جیھاندا. ھاوپۆلەکان ھەمان شت جەختیان لەسەر ئەوە دەکردەوە کە کورد دەبێ نکۆڵی بکەن لە نیشتمانیان وبەشێک بن لە ئێراق وتێکەڵ بکرێن، ئەم دابەشکردنە کە بێڵ دژایەتی نەکرد. دابەشکردنی کورد لە نێوان ئێراق و سووریا و تورکیا بووە ھۆی شۆرش ھەڵگیرساندن لە ھەر سێ وڵات، و بێلیش پاڵپشتی بەکارھێنانی ھێزی کرد دژی کورد وپەسەندی کرد. بێڵ لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٢٠ نامەیەکی بۆ باوکی تیادا نوسیبووی: «میزۆپۆتامیا دەوڵەتێکی ناشارستانە» [٨]:٤١٣–٤١٩ [٣٣][٣٤].
کۆنفرانسی ١٩٢١
[دەستکاری]بێڵ و کۆکس و لۆرێنس ئەو کۆمەڵە ھەڵبژێردراوە بوون لە نێو "ڕۆژھەڵاتناسەکان" کە لەلایەن وینستۆن چەرچڵەوە بانگەشە کرابوون بۆ ئەوەی بەشداری بکەن لە کۆنفرانسی ساڵی ١٩٢١ی قاھیرە بۆ دیاریکردنی سنووری ڕاسپاردەی بەریتانیا (نموونە، "دابەشکاری بەریتانیا") و ٣٦٥–٣٦٩ . [٣٦]. لەکاتی کۆنفرانسەکە، بێڵ و کۆکس و لۆرەنس ماندوونەناسانە کاریان کرد بۆ جەختکردنەوە لەسەر دامەزراندنی وڵاتانی دروستکراوەری جۆردن و ئێراق و عەبدوڵا و فەیسەل بخرێنە سەر تەختی پاشایەتی، ئەو کوڕە عەرەبانەی کە ھەڵگەڕانەوە دژی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی لە ساڵانی ١٩١٥–١٩١٦ شەڕیان کردووە.
کتێبخانەی نیشتمانی ئێراق
[دەستکاری]لە تشرینی دووەمی ١٩١٩، بێڵ بانگھێشت کرا بوو لە کۆبوونەوەی دروستکردنی کتێبخانەی گشتی بەغداد تا وتاری خۆی بخوێنتەوە و دواتر ھەڵسا بە کارکردن و خزمەت کردنی لە لیژنەی کتێبخانەکە وەک سەرۆک لە ساڵی١٩٢١ بۆ ١٩٢٤. کتێبخانەی ئاشتی بەغداد (مەکتەبات ئەلسەلام) کتێبخانەیەکی تایبەت بوو و شێوەی کارکردنی بەشێوەی بەشداریکردن بوو، بەڵام لە ساڵی ١٩٢٤ لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە دەستی بەسەرداگیرا و بە کتێبخانەی گشتی بەغداد (یان ھەندێک جار وەک کتێبخانەی گشتی) ناسرا ساڵی ١٩٦١ بوو بە کتێبخانەی نەتەوەیی ئێراق.
مۆزەخانەی شوێنەواری کۆنی بەغداد
[دەستکاری]گێرترۆد بێڵ کارکردنی لە کاری شوێنەوارناسی زۆر خۆش دەویست، لە کۆتایییەکانی ژیانیدا کاری لەسەر پێکھێنانی ئەو کارەی بوو کە بە مۆزەخانەی شوێنەواری بەغداد ناسراوە، دواتر ناوی مۆزەخانەی عێراقی لێنرا. ئامانجی پاراستنی کەلتوور و مێژووی ئێراقی بوو کە شوێنەوارە گرنگەکانی شارستانییەتی میزۆپۆتامیا دەگرتەوە و ئەم شوێنەوارانە لە وڵاتە ڕەسەنەکەی خۆی بمینێتەوە. ھەروەھا سەرپەرشتی ھەڵکۆڵینەکانی کرد و دۆزینەوەی شوێنەوارەکانی بەسەر دەکردەوە. ھەموو کۆکراوەکانی خۆی ھێنا مۆزەخانەکە، بەتایبەتی ئەوانەی لە شوێنەوارەکانی ئیمپراتۆرییەتی بابلییەوە دۆزرابوونەوە.[٣٢] مۆزەخانەکە بەفەرمی لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ١٩٢٦ کرایەوە، بەکاتێکی کەم پێش لە مردنی بێڵ. دواتر، بە پێشنیاری ئەمیر، باڵی ڕاستی مۆزەخانەکە بە یادی ئەو ناونرا.
دوایین ساڵەکانی تەمەنی
[دەستکاری]وەکو بێڵ لە ساڵی ١٩٢٥ گەڕایەوە بۆ بەریتانیا بەسەردانێکی کورت، ڕووبەڕووی کێشەکانی خێزانی بۆوە لەگەڵ نەخۆش کەوتنی. سامانی خێزانەکەی بەرەو نەمان دەچوو بەھۆی دەرئەنجامەکانی لێکەوتنەوەی خراپی پاش جەنگی جیھانی یەکەم و لێدانی کرێکاران لە کارکردن لە بەریتانیا و بڵاوبوونەوەی ڕووخانی باری ئابووری لە ئەورووپا؛ کە گەڕایەوە بەغداد تووشی نەخۆشی سی بوو. کاتێک چاک بوویەوە لەم نەخۆشییە ھەواڵی مردنی زڕبرا بچووکەکەی پێ گەیشت بەھۆی گرانەتا. لە ١٢ی تەممووزی ١٩٢٦، بێڵ بە مردوویی دۆزرایەوە، وا دیار بوو بەھۆی وەرگرتنی حەبێکی زۆری خەوتن. مشتومڕێکی زۆر ھەیە سەبارەتی بە شێوازی مردنی کە ئایا بەھۆی زیاد لە پێویست وەرگرتنەکەی بووە یان دەست ھەبووە لە کوشتنی کاتێک کە داوای لە خزمەتکارەکەی کردووە کە بەئاگای [٣٢]. لە ناوچەی باب شەرجی بەغدا بەخاک سپێردرا کە گۆڕستانی بەریتانییەکانە [٤١]. پرسەکەی زۆر گەورە بووە و خەڵکێکی بە ژمارەیەکی زۆر ئامادەی بوونە لەمانە بەرپرسانی فەرمی بەریتانی و پاشای ئێراق. وا باس کراوە کە شا فەیسەڵ لە بەلکۆنەی کۆشکەکەیەوە ببووە کاتێک تابوتەکەی بەرەو گۆڕستانەکە بردراوە [١٧]:٢٣٥.
بەرھەمەکان
[دەستکاری]- بێڵ، خاتوو فلۆرانس، ئێد(١٩٢٧). نامەکانی گێرترود بێڵ ڤۆڵ ٢ ڤۆڵس لەندەن: ئێرنێست بین ئێڵ تی دی
- ھۆگارت، دەیڤد جی. "ئۆبیتواری: گێرترود لۆثیان بێڵ". ڕۆژنامەی جوگرافی٦٨٫٤ (١٩٢٦): ٣٦٣–٣٦٨ جەی ئێس تۆ ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩.
- مایر، کارل ئی. بریساک، س.ب. پاشای دروستکەرەکان: داھێنانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستی ھاوچەرخ. وو وو نۆرتۆن. وو وو نۆرتۆن. ئای س ب ن ٩٧٨- ٠ - ٣٩٣ - ٣٣٧٧٠ - ٩. پ پ ١٥٧–٩٢.
- ئۆبراین، ڕ. گێرترود بێڵ: بیرەوەرییەکانی عەرەبەکان، ١٩١٣–١٩١٤. چاپخانەی زانکۆی سیراکوس. ئای س ب ن ٩٧٨- ٠ - ٨١٥٦ - ٠٦٧٢ - ٧.
- ساتیا، پریا (٢٠٠٨). سیخوڕی لە نیمچە دوورگەی عەرەب: جەنگی گەورە و دامەزراوە کولتوورییەکانی ئیمپراتۆرییەتی شاراوەی بەریتانیا لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست. چاپخانەی زانکۆی ئۆکسفۆرد ئ س ب ن ٩٧٨٠١٩٩٧١٥٩٨٥.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Bell، Gertrude (١٩٢٧). Bell، Florence (ed.). The Letters of Gertrude Bell. London.
{{cite book}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: location missing publisher (بەستەر) - ^ https://books.google.ca/books?id=yfQYdOJpaDMC&q=gertrude+bell+spy&pg=PA11&redir_esc=y#v=snippet&q=gertrude%20bell%20spy&f=false
- ^ https://en.wikipedia.org/wiki/Dictionary_of_National_Biography#Oxford_Dictionary_of_National_Biography
- ^ کاتی دەوڵەتی کوردی، بابەتێکی جۆناسان ڕەگمان بە ئینگلیزی. کەناڵی چواری بەریتانی. بڵاوبوونەوە ١ی تەممووز ٢٠١٤. دوا سەردان ١/٧/٢٠١٤
- ^ https://web.archive.org/web/20200313231545/https://www.questia.com/read/106890738/government-leaders-military-rulers-and-political
- ^ https://archiveshub.jisc.ac.uk/search/archives/74e845fa-b746-3598-8c8e-cebd02f786b7[بەستەری مردوو ]
- ^ https://archive.org/details/ISBN -9780374531355
- ^ https://www.lmh.ox.ac.uk/
- ^ https://moneyweek.com/410580/7-october-1920-oxford-university-allows-women-to-graduate
- ^ https://www.theguardian.com/gnmeducationcentre/2019/oct/08/october-1920-women-granted-full-membership-of-oxford-university
- ^ https://web.archive.org/web/20041023092937/http://theava.com/04/0526-gertrude-bell.html
- ^ https://www.historyextra.com/period/modern/gertrude-bell-adventurer-diplomat-mountaineer-and-anti-suffragette/
- ^ https://books.google.ca/books?id=WRqqcOMUkz8C&q=binbirkilise&pg=PA167&redir_esc=y#v=snippet&q=binbirkilise&f=false
- ^ https://en.wikipedia.org/wiki/Alfred_Werner_Maurer
- ^ https://www.prospectmagazine.co.uk/magazine/suffrage-but-not-for-me
- ^ https://speccollstories.ncl.ac.uk/the-anti-suffrage-anomaly-gertrude-bell-and-the-question-of-privilege/index.html
- ^ https://hart.blogs.brynmawr.edu/2012/06/06/gertrude-bell-on-the-1910-masterpieces-of-muhammadan-art-exhibition-in-munich/
- ^ https://archive.org/details/ISBN -9780374531355
ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگەکانی <ref>
بۆ گرووپێک بەناوی «kurdish-alpha» ھەن، بەڵام ھیچ تاگێکی ھاوتای <references group="kurdish-alpha"/>
نەدۆزرایەوە
- ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: location missing publisher
- وتارەکان بە بەستەرە دەرەکییە مردووەکان لە ئازاری ٢٠٢٥
- EngvarB from September 2013
- Use dmy dates from July 2018
- سیخوڕانی بەریتانی
- سیخوڕی
- دۆزەرەوەکانی ئاسیا
- لەدایکبووانی ١٨٦٨
- مردووانی ١٩٢٦
- نووسەرانی ژنی سەدەی ٢٠ەم
- نووسەرانی ئینگلیزی سەدەی ١٩یەم
- ھەڵگرانی نیشانی ئیمپراتۆریەتی بەڕیتانی بە پلەی فەرماندە
- شوێنەوارناسانی ئینگلیز