کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەفریقا
| کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەفریقا | |
|---|---|
| بە فەرەنسی: Confédération Africaine de Football | |
| دامەزران | ٨ی شوباتی ١٩٥٧ |
| وەرزش | تۆپی پێ |
| ڕێبەر | Patrice T. Motsepe |
| زمانی فەرمی | زمانی ئینگلیزی، زمانی عەرەبی، زمانی فەڕەنسی، زمانی پورتوگالی |
| وڵات | میسر |
| ئەندامی | فیفا |
| شوێنی دامەزران | خەرتووم |
| بەشێکە لە کۆمپانیای | فیفا |
| خاوەنی | Sportive and academic center of Mbankomo |
| شوێنی بارەگاکان | 6th of October City |
| وێبگە | http://www.cafonline.com، https://www.cafonline.com/fr/، https://www.cafonline.com/ar/ |
| ناوچە | ئەفریقا |
کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەفریقا (CAF) [ئ] تایبەتە بە بەڕێوەبردنی یارییەکانی، تۆپی پێ و تۆپی پێ کەنار دەریا و فوتساڵە لە ئەفریقا. لە ٨ی شوباتی ١٩٥٧ لە ھۆتێلی گراند[١] لە خەرتووم، سوودان[٢] لەلایەن میسر، ئیتیۆپیا، ئەفریقای باشوور و سودان دامەزراوە[٣][٤] وەک ئەندامی فیفا ساڵانە یان دووساڵ جارێک پێشبڕکێکانی تایبەت بە ھەڵبژاردەکان و یانەکان ڕێکدەخات و سەرپەرشتی پارەی خەڵات و مافی پەخشکردنی ئەو چالاکییە وەرزشیانە دەکات. لە ساڵی ٢٠٢٦ ەوە لە جامی جیھانیی فیفا ٩ پلەی بۆ تەرخان دەکرێت و دەتوانێت دەرفەتی ١٠ خاڵی ھەبێت بە زیادکردنی پاڵەوانێتی پلەی ئۆفی نێوان کیشوەرەکان کە ٦ ھەڵبژاردە بەشداری تێدا دەکەن بۆ یەکلاییکردنەوەی کۆتا ٢ پلەی مۆندیال (٤٦+٢). بارەگای سەرەکی یەکێتیی تۆپی پێی ئەفریقا سەرەتا لەناو ئۆفیسەکانی یەکێتی تۆپی پێی سودان لە خەرتوم بوو تاوەکو ئاگرکەوتەوە و دواتر تا ساڵی ٢٠٠٢ گواسترایەوە بۆ شارۆچکەیەکی نزیک قاھیرە لە میسر. یوسف محەممەد یەکەم سکرتێری گشتی و عەبدولعەزیز عەبدوڵڵا سالم یەکەم سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئەفریقا بوون.[٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Alegi، Peter (٢٠١٠). African Soccerscapes. Ohio University Press. لاپەڕە ٦٥. ژپنک ٩٧٨-٠-٨٩٦٨٠-٢٧٨-٠.
- ↑ Dunmore، Tom (٢٠١١). Historical Dictionary of Soccer. لاپەڕە ٢١. ژپنک ٩٧٨-٠-٨١٠٨-٧٣٩٥-٧.
- ↑ International Sport Management (بە ئینگلیزی). Human Kinetics. ٢٠٢٠. ژپنک ٩٧٨-١-٤٥٠٤-٢٢٤١-٣.
- ↑ «History of CAF». CAFOnline.com. لە ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ «CAF president». CAFOnline.com. لە ١٢ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- وێبگەی فەرمی (ئینگلیزی، فەڕەنسی، و عەرەبی)
- Overview of CAF and its competitions via Soccerlens.com
- The CAF Anthem since 2007
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
- ↑ بە فەڕەنسی: Confédération Africaine de Football, بە عەرەبی: الاتحاد الأفريقي لكرة القدم, romanized: al-Ittiḥād al-Afrīqī li-Kurat al-Qadam
<ref> بۆ گرووپێک بەناوی «kurdish-alpha» ھەن، بەڵام ھیچ تاگێکی ھاوتای <references group="kurdish-alpha"/> نەدۆزرایەوە