فولیکۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

فولیکۆ یان ئەرمادیلۆ ناوی ناوی جۆرێکی مێروولە خۆرە و جۆرێکە لەو ئاژەڵانەی لەبەر پێکھاتەی جەستەیی بەزرپۆش ناسراوە و ۱۰کۆمەڵە و ۲۰جۆری جیاوازی ھەیە، ھەندێکیان تەنیا مێروولە دەخۆن و ھەندێکیشیان مەمکداری بێ ددانن و کەڵبی درێژیان ھەیەو بووە ھێما یاخود لۆگۆی (جامی جیھانی فیفای ۲۰۱٤)ی بەڕازیل.

بوونی بە ھێمای مۆندیال[دەستکاری]

یەکێتی تۆپیپێی نێودەوڵەتی بەھاریکاری لەگەڵ یەکێتی تۆپێ پێی بەڕازیل، پەردەیان لەسەر لۆگۆی مۆندیالی ۲۰۱٤ لادا، ئەویش ئاژەڵی (ئەرمادیلۆ) یان (مێروولەخۆر)، ھاوکاری ھەڵبژاردنی ئەو ئاژەڵە بۆ چەندین بۆچونی جیاواز دەگەڕێننەوە.

ھۆکاری بوونی بە دروشمی فەرمی مۆندیال[دەستکاری]

لەبەر چەندین ھۆکار کە گرنگترینیان، ھەوڵەکانی بەڕازیلە بۆ پارێزگاریکردن لەوجۆرە ئەژەڵە لە لەناوچوون، کەبەم دواییە ژ؛ ارەیان زۆر کەمی کردبووە، بێجگە لەپێکھاتەی جەستەیی کەلەکاتی ترساندندا شێوەی زۆۆر لە تۆپ دەچێت، لەبەر ئەوەی خۆی لەنێو بەرگە ڕەقەکەیرمۆڵە دەکات.

ھۆکاری ناوبردنی بەزرێپۆش[دەستکاری]

ئەرمادیلۆ بۆیە بەو ناوە ناسراوە، چونکە جەستەی لە دەرەوە لەچینێکی ڕەقی خانە پێکھاتووەو زۆۆر لە زرێپۆشی ئاسنین دەچێت، بەڵام ئاژەڵێکی نەرم و سووکە و بەئاسانی جوڵە دەکات، بەبەرگە ڕەقەکەی بەرگری لەخۆی دەکات و لەناوچەی گیایی و وشک و نیمچە بیاباندا دەژی.

پاراستنی[دەستکاری]

دەستنیشانکردنی وەکو دروشمی فەرمی مۆندیالی بەڕازیل، مەبەست لێی بایەخدانی زیاترە بەو جۆرە ئاژەڵانە، کەڕووبەڕوی چەندین کێشەی ژینگەیی لەباشوری ئەمریکا و ئەمریکای ناوەڕاست و لاتین دەبنەوە، یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل ھیواخوازە ئەو کارە شوێنی خۆی بگرێت و ڕێکخراوە فەرمی و تایبەتمەندیەکانی پاراستنی ئاژەڵ بایەخی زیاتر بەو جۆرە بونەوەرانە بدەن.

پەراوێزەکان[دەستکاری]

ویکیپیدیای ئینگلیزی.