ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کۆستاریکا
ڕواڵەت
ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کۆستاریکا (بە ئینگلیزی :Costa Rica national football team) نوێنەری وڵاتی کۆستاریکایە لە پاڵەوانێتییەکانی تۆپی پێ ساڵی ١٩٢١ یەکێتی تۆپی پێی کۆستاریکا دامەزرا ھەمان ساڵ بووە ئەندامی فیفا. یەکەم یاری نێودەوڵەتی ساڵی ١٩٢١ بەرامبەر ھەڵبژاردەی سلڤادۆر بوو کە بە ئەنجامی ٧ گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەکەی بردەوە. پێنج جار بەشداری جامی جیھانی فیفای کردووە یەکەم بەشداری ساڵی ١٩٩٠ بوو ھەروەھا ساڵی ١٩٦٣ بۆ یەکەم جار بەشداری کۆنکاکافی کرد باشترین ئەنجامیش بەدەستی ھێنابێت لەم پاڵەوانێتییە لە ساڵەکانی (١٩٦٣-١٩٦٩-١٩٨٩)بوو کە نازناوەکەی تێدا بەدەست ھێنا.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کۆستاریکا تێدایە. |