جامی جیھانیی فیفای ١٩٨٦

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جامی جیھانیی فیفای ١٩٨٦
وردەکارییەکانی خول
وڵاتی خانەخوێ مەکسیک
ڕۆژانی بەڕێوەچوون٣١ـی ئایار - ٢٩ـی حوزەیران
ژمارەی بەشداربووان٢٤ (لە ٥ کۆنفێدراسیۆن)
ژمارەی یاریگا١٢ (لە ١١ شاری خانەخوێ)
پلەکانی کۆتایی
قارەمانەکان ئەرژەنتین (جاری دووەم)
پلەی دووەم ئاڵمانیای ڕۆژاوا
پلەی سێیەم فەڕەنسا
پلەی چوارەم بەلجیکا
ئامارەکانی خول
ژمارەی یارییەکان٥٢
باشترین گۆڵکەر(ان)ئینگلتەرا گاری لینکەر ٦ گۆڵ
باشترین یاریکەرئەرژەنتین دییگۆ مارادۆنا
١٩٨٢

جامی جیھانیی فیفای ١٩٨٦ پاڵەوانیەتی ژمارە سێزدەیەمە لەجامی جیھانیی فیفایە کە لەوڵاتی مەکسیک بەڕێوەچوو، بەمەش وڵاتی مەکسیک بوو بە یەکەمین وڵات دووجار میوانداری جامی جیھانی بکات. ماوەی پاڵەوانیەتییەکە ٣١ی ئایار تاکوو ٢٩ی حوزەیرانی ١٩٨٦ ی خایاند، تێیدا ٢٤ ھەڵبژاردەی نیشتیمانی بەشدارییان تێداکردبوو، تێیدا ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئارجەنتین بووە پاڵەوانی پاڵەوانییەتییەکە دوای بردنەوە بەئەنجامی ٣–٢ بە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئاڵمانیای ڕۆژاوا، لەم پاڵەوانییەتییە لەکۆی ٥٢ یاری ١٣٢ جار گۆڵ ھەژێنراوە وە یاریکەری ئینگلیزی گاری لینکەر بووە گۆڵکاری خوولەکە بە تۆمارکردنی شەش گۆڵ وەھەروەھا یاریکەری ئارجەنتینی دیێگۆ مارادۆنا بووە باشترین یاریکەری پاڵەوانیەتییەکە.

ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین کە بووە پاڵەوانی جامی جیھانیی بە سەرکردایەتی کاپتن دێیگۆ مارادۆنای ٢٥ ساڵان توانیان نازناوەکە بە دەست بھێنن. کە مارادۆنا بە درێژای پاڵەوانێتییکە توانی ٥ گۆڵ تۆمار بکات، ھەر لە جامی جیھانی ١٩٨٦ و لە قۆناغی پێش کۆتایی مارادۆنا توانی دووان لە بەناوبانگترین گۆلەکانی مێژووی خۆی و جامی جیھانیی و تۆپی پێش تۆمار بکات. کە یەکێکیان بە دەست تۆماری کرد کە بە «دەستی خودایی» یان «گۆڵی سەدە» ناوبانگی دەرکردبوو، گۆلەکەی دیکەش پاش وەرگرتنی تۆپ لە ناوەڕاستی یاریگا مارادۆنا بە خێرایی و بە تەنھا ٥ یاریزانی ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا تێدەپەڕێنێت و پاش تێپەڕاندنی گۆڵپارێزیش گۆڵەکە تۆمار دەکات، ئەم گۆڵە ھەندێک پێیان وایە جوانترین گۆڵی سەدەی بیستەمە.

بەشداربووان[دەستکاری]

 عێراق

 کۆریای باشوور

 جەزائیر

 مەغریب

 کەنەدا

 مەکسیک

 ئەرژەنتین

 بەڕازیل

 ئوروگوای

 پاراگوای

 بەلجیکا

 بولگاریا

 دانمارک

 ئینگلتەرا

 فەڕەنسا

 مەجارستان

 ئیتاڵیا

 ئیرلەند

 سکۆتلاند

 پۆڵەندا

 پورتوگال

 ئیسپانیا

 ئەڵمانیا ڕۆژاوا

یەکێتیی سۆڤیەت یەکێتی سۆڤیەت

پلەکان پاڵەوانێتییەکە[دەستکاری]

ناوی ھەڵبژاردە پلەکەی لە جامی جیھانیی ١٩٨٦
 ئەرژەنتین یەکەم (پاڵەوان)
 ئەڵمانیای ڕۆژاوا دووەم
 فەڕەنسا سێیەم
 بەلجیکا چوارەم

گۆڵکارانی جامی جیھانیی ١٩٨٦[دەستکاری]

ڕ=ڕیزبەند

ن. ی=ناوی یاریزان

ن. ھـ=ناوی ھەڵبژاردە

ژ. گ=ژمارەی گۆڵ

گۆڵکارانی جامی جیھانیی ١٩٨٦
ڕ ن. ی ن. ھـ ژ. گ
١ گاری لینکەر  ئینگلتەرا ٦
٢ ئییلیۆ بوتراگیۆ  ئیسپانیا ٥
٣ دێیگۆ مارادۆنا  ئەرژەنتین ٥
٤ کاریکا  بەڕازیل ٥
٥ خۆرخێ ڤاڵدانۆ  ئەرژەنتین ٤

خەڵاتەکان[دەستکاری]

  • گاری لینکەر خەڵاتی گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکەی پێ بەخشرا.
  • دێیگۆ مارادۆنا خەڵاتی باشترین یاریزانی پاڵەونێتییەکەی پێ بەخشرا.
  • ئینزۆ سکیفۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی پاڵەوانێتییەکەی پێ بەخشرا.
  • ھەڵبژاردەی بەرازیل خەڵاتی یاری خاوێنی پێ بەخشرا.
خەڵاتەکانی جامی جیھانیی ١٩٨٦
خەڵاتی گۆڵکار باشترین یاریزان باشترین یاریزانی لاو یاری خاوێن
ئینگلتەرا گاری لینکەر ئەرژەنتین دێیگۆ مارادۆنا بەلجیکا ئینزۆ سکیفۆ  بەڕازیل

سەرچاوەکان[دەستکاری]