٢٠٢٤
ڕواڵەت
ھەزارە: | ھەزارەی ٣ـەم |
---|---|
سەدەکان: | سەدەی ٢٠ – سەدەی ٢١ – سەدەی ٢٢ |
ساڵەکان: | ٢٠٢١ ٢٠٢٢ ٢٠٢٣ – ٢٠٢٤ – ٢٠٢٥ ٢٠٢٦ ٢٠٢٧ |
٢٠٢٤ بەپێی بابەت |
---|
سەروتارەکان |
پۆلەکان |
ڕۆژژمێری کوردی | ٢٧٢٣–٢٧٢٤ |
ڕۆژژمێری ئێرانی | ١٤٠٢–١٤٠٣ |
ڕۆژژمێری زایینی | ٢٠٢٤ MMXXIV |
ڕۆژژمێری ئەتیوبیایی | ٢٠١٦–٢٠١٧ |
ڕۆژژمێری ئەرمەنی | ١٤٧٣ ԹՎ ՌՆՀԳ |
ڕۆژژمێری کۆچی | ١٤٤٥–١٤٤٦ |
ڕۆژژمێری ئیگبۆ | ١٠٢٤–١٠٢٥ |
ڕۆژژمێری ئاشووری | ٦٧٧٤ |
ڕۆژژمێری بەربەری | ٢٩٧٤ |
ڕۆژژمێری بەنگالی | ١٤٣١ |
ڕۆژژمێری بەھایی | ١٨٠–١٨١ |
ڕۆژژمێری بودایی | ٢٥٦٨ |
ڕۆژژمێری بیزەنتی | ٧٥٣٢–٧٥٣٣ |
ڕۆژژمێری شیوش | ١١٣ |
ڕۆژژمێری چینی | 癸卯年 (ئاو کەروێشک) ٤٧٢٠ یان ٤٦٦٠ — تا — 甲辰年 (دار ئەژدیھا) ٤٧٢١ یان ٤٦٦١ |
ڕۆژژمێری ھەتاویی تایلەندی | ٢٥٦٧ |
ڕۆژژمێری دیسکۆردی | ٣١٩٠ |
ڕۆژژمێری ژاپۆنی | Reiwa ٦ (令和6年) |
ڕۆژژمێری جولیانی | زایینی کەم ١٣ ڕۆژ |
ڕۆژژمێری بێرمەیی | ١٣٨٦ |
ڕۆژژمێری عیبری | ٥٧٨٤–٥٧٨٥ |
ڕۆژژمێری قبتی | ١٧٤٠–١٧٤١ |
ڕۆژژمێری کۆری | ٤٣٥٧ |
ڕۆژژمێری مینگوو | ڕۆژژمێری کۆماری چین ١١٣ 民國١١٣年 |
ڕۆژژمێری ھۆڵۆسن | ١٢٠٢٤ |
ڕۆژژمێرە ھیندووەکان | |
- ڤیکرام سامڤات | ٢٠٨٠–٢٠٨١ |
- شاکا سامڤات | ١٩٤٦–١٩٤٧ |
- کاڵی یوگا | ٥١٢٥–٥١٢٦ |
لە دروستبوونی ڕۆما | ٢٧٧٧ |
ساڵی فەرمانڕەواییی بەریتانیا | ٧٢ ئێلیزابێتی_دووەم – ٧٣ ئێلیزابێتی_دووەم |
سەعاتی یونیکس | ١٧٠٤٠٦٧٢٠٠–١٧٣٥٦٨٩٥٩٩ |
٢٠٢٤ (MMXXIV) ساڵی ئێستایە، و ساڵێکی ئاسایییە کە لە ڕۆژی دووشەممە لە ڕۆژژمێری زایینی دەست پێ دەکات، ٢٠٢٤ەمین ساڵی دەستنیشانکردنی سەردەمی مەسیحی (CE) و ئانۆ دۆمینی (AD)، ٢٤ەمین ساڵی ھەزارەی ٣یەم و سەدەی ٢١ەم، و ٥ەمین ساڵی دەیەی ٢٠٢٠.
ڕووداوەکان
[دەستکاری]- ٤ی شوبات: لە ھەڵبژاردنی گشتیی سەلڤادۆر، سەرۆک کۆمار نەیب بوکیلی بە زیاتر لە ٨٠٪ی دەنگەکان سەرکەوتنی بەدەستھێنایەوە. [١] [٢]
- ٧ی شوبات: لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئازەربایجان، سەرۆک کۆمار ئیلھام عەلیێڤ بۆ خولی پێنجەم ھەڵبژێردرایەوە.[٣]
- ٢٩ی شوبات: شەڕی ئیسرائیل و حەماس : سەربازانی ھێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل تەقەیان لە لە خەڵکی مەدەنی لە شاری غەززە کرد و زیاتر لە سەد کەسیان کوشت بەوەش ژمارەی کوژراوانی فەلەستین گەیشتە ٣٠ هەزار کەس . [٤]
- ٧ی ئازار: سوێد بە فەرمی پەیوەندی بە ناتۆوە دەکات، کە ساڵێک پێشتر بووە ٣٢هەمین ئەندامی ناتۆ دوای فینلاند . [٥] [٦]
- ١٣ی ئازار: یاسای ژیریی دەستکرد کە یەکەم یاسایی و ڕێکخراوەیی گشتگیرە لە جیهاندا بۆ ژیریی دەستکرد لەلایەن یەکێتیی ئەورووپا پەسەندکرا. [٧]
- ١٥–١٧ی ئازار: ڤلادیمیر پوتین بۆ خولی پێنجەم وەک سەرۆکی ڕووسیا هەڵبژێردرایەوە. [٨]
- ٢٢ی ئازار: چەکدارانی سەر بە دەوڵەتی ئیسلامی هێرشیان کردە سەر ھۆڵی کرۆکۆس سیتی لە شاری کراسنۆگۆرسکی ڕووسیا و لانیکەم ١٤٥ کەس کوژران و ٥٥١ کەسیش بریندار بوون [٩]
- ٢٥ی ئازار: ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارنامەی ٢٧٢٨ی دەرکرد کە داوای "دەستبەجێ ئاگربەست" لە غەززە دەکات و داوای ئازادکردنی دەستبەجێ و بێ مەرجی سەرجەم بارمتەکان دەکات. [١٠]
- ٢٦ی ئازار: کەشتییەکی کۆنتێنەر کە ئاڵای سینگاپووری لەسەر بوو، بە ناوی "ئێم ڤی دالی"،خۆی بە یەکێک لە پایە سەرەکییەکانی پردی فرانسیس سکۆت کی لە شاری بالتیمۆر لە ویلایەتی میریلاند لە ئەمریکا کێشا، بەهۆیەوە پردەکە بە تەواوی داڕما و شەش کەس گیانیان لەدەستدا. [١١]
- ١٥ی ئایار: ڕۆبەرت فیکۆ سەرۆکوەزیرانی سلۆڤاکیا، دوای ھەوڵی تیرۆرکردنی لە نەخۆشخانە خەوێندرا.[١٢]
- ١٩ی ئایار: بەھۆی کەوتنەخوارەوەی ھەلیکۆپتەرێک لە ئازەربایجانی ڕۆژھەڵاتی، ئێران، ٩ کەس گیانیان لەدەستدا کە ئیبراھیم ڕەئیسی سەرۆک کۆمار، حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاھیان، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران و چەند کەسێکی کاربەدەستی دیکەی تێیدا بوون.[١٣]
- ٢٠ی ئایار: سەرۆکی داواکاری گشتیی دادگای تاوانی نێونەتەوەیی فەرمانی دەستبەسەرکردنی بێنیامین نێتانیاھو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و یەحیا سینوار، سەرۆکی حەماس لە غەززەی بەھۆی تاوانەکانی شەڕەوە دەرکرد.[١٤]
- ٢٦ی ئایار - فڕۆکە جەنگییەکانی ھێزی ئاسمانیی ئیسرائیل باکووری ڕۆژئاوای ڕەفعەت بۆردومان کرد، بووە هۆی گیان لەدەستدانی لانیکەم ٤٥ کەس کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.
- ١ی حوزەیران - یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی بۆ پانزەهەمین جار نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنا دوای ئەوەی لە یاری کۆتاییدا بە ئەنجامی ٢-٠ لە یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بردەوە.
- ٢ی حوزەیران – هەڵبژاردنی گشتی مەکسیک بەڕێوەچوو، کلۆدیا شەینباوم وەک یەکەمین سەرۆکی ژن لە مێژووی وڵاتەکە هەڵبژێردرا[١٥]
- ١٢ی حوزەیران – لە یەکەم لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هێرشەکانی ٧ی تشرینی یەکەم و ململانێکان دەریدەخات کە ئیسرائیل و حەماس تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە.[١٦][١٧]
- ١٤ی حوزەیران - دەستپێکردنی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٤ لە ئەڵمانیا.[١٨]
- ٢١ی حوزەیران - کۆپا ئەمریکای ٢٠٢٤ لە ئەمریکا دەستیپێکرد.
- ٢٣ی حوزەیران - لە وەرزی حەجدا زیاتر لە هەزار کەس بەهۆی شەپۆلی گەرمای بەرزەوە کە پلەی گەرما گەیشتە ٥١ پلەی سەدی گیانیان لەدەستدا .[١٩]
- ٤ی تەممووز : کیر ستارمەر سەرکردایەتی پارتی کرێکارانی بەریتانیا کرد بۆ سەرکەوتنێکی گەورە و بۆ یەکەمجار لە ماوەی ١٤ ساڵدا پارتەکەی گەڕاندەوە بۆ حکومەت. ڕۆژی دواتر ڕیشی سووناک سەرۆکوەزیرانی ئێستای پارتی پارێزگاران دەست لەکار دەکێشێتەوە و دوای ئەوە ستارمەر دەستبەکار دەبێت. [٢٠]
- ٥ی تەممووز : مەسعوود پزیشکیان بە سەرۆک کۆماری ئێران هەڵبژێردرا . [٢١]
- ٩ی تەممووز – ٧٥ەمین کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ لە واشینگتۆن دی سی بەڕێوەچوو [٢٢]
- ١١ی تەممووز –دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کاتی گردبوونەوەیەکی سیاسی لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا لە هەوڵێکی تیرۆرکردن ڕزگاری دەبێت.[٢٣]
- ١ی ئاب ئاڵوگۆڕی زیندانی ئەمریکی و ڕووسی : لە گەورەترین ئاڵوگۆڕی دیل لە نێوان ئەمریکا و ڕووسیا لە دوای جەنگی ساردەوە بیست و شەش کەس لە فڕۆکەخانەی ئەنقەرە ئەسەنبۆغا ئازاد دەکرێن. [٢٤]
- ٥ی ئاب – سەرۆکوەزیرانی بەنگلادیش شێخ حەسینە دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند و دوای ناڕەزایەتییەکانی سەرتاسەری وڵات هەڵات بۆ هیندستان . [٢٥]
- ٨ی ئاب – محەممەد یونس خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ سوێندی یاسایی خوارد وەک سەرۆکی ڕاوێژکاری حکومەتێکی کاتی کە دوای دەستلەکارکێشانەوەی شێخ حەسینە لە بەنگلادیش پێکهێنرا. [٢٦]
- ١٤ی ئاب _ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتانی ئەفریقا، بۆ دووەمجار لە ماوەی دوو ساڵدا، بۆکس بە حاڵەتێکی نائاسایی تەندروستی گشتی ڕادەگەیەنێت کە جێگەی نیگەرانی نێودەوڵەتییە . [٢٧]
- دادگای دەستووری تایلەند، سیرتا تاویسین سەرۆکوەزیرانی تایلەند لە کارەکەی دوورخستەوە، بەهۆی ئەوەی بە شێوەیەکی نایاسایی وەزیرێکی بۆ کابینەکەی دەستنیشانکردووە کە سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنراوە.[٢٨] پییاتۆنگتارن شینواترا وەک سەرۆکوەزیرانی تایلەند شوێنی دەگرێتەوە. [٢٩]
لەدایکبوونەکان
[دەستکاری]مردنەکان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «El Salvador's Bukele is already claiming a big election win, but a troubled count delays results». AP News (بە ئینگلیزی). ٥ی شوباتی ٢٠٢٤. لە ٥ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «After Nayib Bukele's crushing, unconstitutional victory, what next?». The Economist. ISSN 0013-0613. لە 2024-02-05 ھێنراوە.
- ^ «Azerbaijan's president is likely to win election after a blitz offensive reclaimed Karabakh region». Associated Press (بە ئینگلیزی). ٧ی شوباتی ٢٠٢٤. لە ٧ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «More than 100 killed as Israeli troops open fire on Gazans crowded around aid convoy». NBC News (بە ئینگلیزی). ٢٩ی شوباتی ٢٠٢٤. لە ٢٩ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Sweden officially joins NATO». NATO. ٧ی ئازاری ٢٠٢٤. لە ٧ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Sweden finally joins Nato after nearly two-year wait». The Guardian. ٧ی ئازاری ٢٠٢٤. لە ٧ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «World's first major act to regulate AI passed by European lawmakers». CNBC. ١٤ی ئازاری ٢٠٢٤. لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Putin wins Russia election in landslide with no serious competition». Reuters. ١٨ی ئازاری ٢٠٢٤. لە ١٨ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Death toll from concert hall attack in Russia's Moscow region rises to 144». AA. ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٤. لە ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «UN Security Council resolution calls for Gaza ceasefire». BBC News. ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٤. لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Here's what you should know about the Key Bridge collapse». AP News (بە ئینگلیزی). ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٤. لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ Bushard، Brian. «Slovakia's Prime Minister Robert Fico Reportedly Stable After Potentially Political Attack». Forbes (بە ئینگلیزی). لە ١٦ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «What we know so far about the helicopter crash that killed Iran's president and others». AP News (بە ئینگلیزی). ١٩ی ئایاری ٢٠٢٤. لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Israel Gaza war: ICC prosecutor seeks arrest warrants for Netanyahu and Hamas leaders». www.bbc.com (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ Kitroeff، Natalie (2024-06-02). «Claudia Sheinbaum Makes History as First Woman Elected to Lead Mexico». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0362-4331. لە 2024-07-12 ھێنراوە.
- ^ Chowdhury، Jessie Gretener,Antoinette Radford,Elise Hammond,Tori B. Powell,Maureen (١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤). «June 12, 2024 Israel-Hamas war». CNN (بە ئینگلیزی). لە ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر) - ^ Graham-Harrison، Emma (2024-06-12). «Israel and Hamas have both committed war crimes since 7 October, says UN body». The Guardian (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN 0261-3077. لە 2024-07-12 ھێنراوە.
- ^ UEFA.com. «The official website for European football». UEFA.com (بە ئینگلیزی). لە ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «At least 1,301 people died during Hajj - Saudi Arabia». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٤. لە ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Keir Starmer: Labour leader to become UK prime minister». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ٥ی تەممووزی ٢٠٢٤. لە ٥ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ Cassini، Farnaz (٥ی تەممووزی ٢٠٢٤). «Reformist Candidate Wins Iran's Presidential Election». The New York Times. لە ٦ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «NATO leaders gather for 75th anniversary summit. Here's what to know». Al Jazeera (بە ئینگلیزی). ٩ی تەممووزی ٢٠٢٤. لە ٩ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ Lowe، Yohannes (2024-07-14). «FBI names 'subject involved' in Trump rally shooting – as it happened». the Guardian (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN 0261-3077. لە 2024-07-14 ھێنراوە.
- ^ Troianovski، Anton (١ی ئابی ٢٠٢٤). «Russia Releases Evan Gershkovich in Sweeping Prisoner Swap, Turkish Officials Say». The New York Times. لە ١ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ Paul، Ruma (2024-08-05). «Bangladesh PM Sheikh Hasina resigns, interim government to be formed». Reuters (بە ئینگلیزی). لە 2024-08-05 ھێنراوە.
- ^ «Muhammad Yunus takes oath as head of Bangladesh's interim government». Al Jazeera. ٨ی ئابی ٢٠٢٤. لە ١٤ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «WHO declares mpox a global public health emergency for second time in two years». Reuters. ١٤ی ئابی ٢٠٢٤. لە ١٤ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Thai court orders dismissal of Prime Minister Srettha Thavisin». Al Jazeera. ١٤ی ئابی ٢٠٢٤. لە ١٤ی ئابی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Paetongtarn Shinawatra becomes Thailand's youngest prime minister». CNBC (بە ئینگلیزی). 16 August 2024. لە ڕەسەنەکە لە 16 August 2024 ئەرشیڤ کراوە. لە 16 August 2024 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ٢٠٢٤ تێدایە. |
ئەم ساڵ وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |