ڕۆژژمێری بیزەنتی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مۆزایکێکی بیزەنتین لەسەر بەدیھێنانی ئادەم لە پەرتووکی پیرۆز (ئێستا لە کاتدراڵی مۆنریالە).

ڕۆژژمێری بێزەنتی (بە یۆنانیی کۆن: Ἔτη Γενέσεως Κόσμου κατὰ Ῥωμαίους یان Ἔτος Κτίσεως Κόσμου  یان Ἔτος Κόσμου، و وەرگێڕانە وشەییەکەی: «ساڵی ڕۆمیی لە درووستبوونی گەردوونەوە»، کورتکراوەکەی: ε.Κ) ئەو ڕۆژژمێرە بوو کە لەلایەن کڵێسای ئۆرتۆدۆکسی ڕۆژھەڵاتەوە بەکاردەھات بە نزیکەیی لە ساڵی ٦٩١ تا ساڵی ١٧٢٨ لە پاتریارکی ئیکۆمێنیکی، ھەروەھا ڕۆژژمێری فەرمیی بوو بۆ ھەردوو ئیمپراتۆریەتی بیزەنتی لە ماوەی ساڵانی ٩٨٨ تا ١٤٥٣، ھەروەھا بۆ کیێڤ ڕووس و ڕووسیا لە نزیکەی ٩٨٨ تا ١٧٠٠. وشەی «بیزەنتی» زاراوەیەکی مێژووییە، بۆیە لە ناوی ڕەسەندا تایبەتمەندی «ڕۆمی» بەکارھاتووە کە «ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیی ڕۆژھەڵات» وەک تایبەتمەندییەک وەریگرتووە لە ناوەکەیدا.

ئەم ڕۆژژمێرە لەسەر بنەمای ڕۆژژمێری جولیانی بووە، تەنیا ئەوە نەبێت کە ساڵ تێیدا لە یەکەمی ئەیلوولەوە دەستی پێکردووە و ژمارەکەی لەسەر بنەمای ساڵی جیھان بووە کە لە «سەپتۆجینت»ی پەرتووکی پیرۆزەوە وەرگیراوە. ساڵی بەدیھێنان لەم ڕۆژژمێرەدا ٥٥٠٩ ساڵ پێش جەستەبوونە. بە مەیلێک جیا دەکرایەوە کە لەنێو جوو و مەسیحییە سەرەتاییەکاندا ئاسایی بوو، بۆ ژمارەدان بە ساڵەکان لە بنەڕەتی ھەژمارکراو بۆ جیھان، کە ساڵی جیھانییە. ساڵی یەکەمی (بەرواری بەدیھێنانی وا دانراو) لە ١ی ئەیلوولی ٥٥٠٩ پێش زایین تا ٣١ی ئابی ٥٥٠٨ بووە، لەسەر ئەمەش ژمارەی ساڵی ئێستامان (٢٠٢٣ی زایینی) ٧٥٣٢ ساڵە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «تقويم بيزنطي»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٢٧ی ٨ی ٢٠٢٣.