دەروازە:شیعر
دەروازەی شیعرشیعر، ھۆنراوە، ھۆزان یان ھەڵبەست (بە ئینگلیزی: Poetry) وتەیەکی ھۆنراوی سیحراوییە، کە کار دەکاتە سەر ھەست و ھزری مرۆڤ. لایەنگرانی ھۆنراوەی عەرووزی، کێشی عەرووزی، سەروا و دیکەی تایبەتمەندییەکانی شیعری کۆن بە پێناسەی شیعر دەزانن و تا ڕادەیەک شیعری ئازاد کە ڕەھا لەم بەندانەیە بە شیعر نازانن. شاعیرانی بەرەی نوێ، بە ڕێزگرتن لە ھەر دوو شیعری کۆن (عەرووزی) و شیعری ئازاد، سنووری دژایەتی نێوانیان بەزاندووە و دەلاقەیەکی تازە و بازتریان بە ڕووی شیعردا کردۆتەوە. ھەنووکە ٨٢١ وتار لە دەروازەی شیعردا ھەیە. وتاری ھەڵبژێردراوکەبیر (بە ھیندی: कबीर، بە پەنجابی: ਕਬੀਰ، بە ئوردوو: کبیر) شاعیر و خواناسی ناسراوی خەڵکی ھیندستان بوو. لە دەوروبەری ساڵی ١٤٤٠دا لە شاری بەنارەس لە دایک بووە. باوک و دایکی کەبیر موسڵمان بوون و ناوی کەبیریان (کە یەکێک لە ناوەکانی خودای موسوڵمانانە) لە سەر منداڵەکەیان ناوە. کەبیر لە لای ڕاماناندای ھێندوو شاگردی کردووە و زانینی زۆری ئەو کاریگەری زۆری لە سەر کەبیر کردووە. ھەروەھا ھۆنراوەنووسانی فارسی وەکوو مەولانای ڕۆمی تا ڕادەیەک لە سەر بیروڕا و ھۆنراوەی کەبیر کاریگەر بوون. کەبیر شاعیرێکی شەفاھی بووەو زۆربەی ھۆنراوەکانی سینە بە سینە لە ناو خەڵکدا ھاتوە یان موریدەکانی نووسیویانەتەوە. ناوەرۆکی شیعرەکانی بە زۆری عیرفانین و زۆر ڕەخنەی لە دوژمنایەتیی ئایینی گرتووە. ھەروەھا ڕەخنەی لە ڕەواڵەت پەرستی، ڕیا و ھەندێک لە دابونەریتەکانی کۆمەڵگای ھیندی گرتوە. لە سەر بزووتنەوەی بھەکتی و ئایینی سیکیزم کاریگەریی بووە و لە ھیند و وڵاتانی دەور و بەریدا شوێنکەوتوانێکی زۆری ھەیە. شوێنکەوتوانی کەبیر، ڕێبازی کەبیریان داناوە کە لە ئێستەدا نزیکی ١٠ ملیۆن شوێنکەوتووی لە باکوور و ناوەڕاستی ھینددا ھەیە. لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا ڕابیندرانات تاگۆر خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ لە کتێبی چریکەکانی کەبیردا سەد شیعری کەبیری بە ھاوکاریی ئێڤلین ئاندەرھیڵ وەرگێڕایە سەر ئینگلیزی و ئەم شاعیرەی زیاتر بە دنیا ناساند. وێنەی ھەڵبژێردراوئایا زانیوتە؟
ژیاننامەی ھەڵبژێردراوڕابیندرانات تاگۆر (بە ئینگلیزی: Rabindranath Tagore) شاعیر و فەیلەسووفێکی ھیندییە. ھەروەھا ھوونەرمەندیش بووە، گەلێک چیرۆک و رۆمان و درامای نووسیوە، شان بە شانی داڕشتنی مۆزیک و دانانی ژمارەیەک گۆرانیی. نووسینەکانی زۆر بەقووڵی کاریگەری ھەبوو لەسەر رۆشنبیرییی بەنگالیی لەماوەی کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەھەم و سەرەتاکانی سەدەی بیستەمدا. لە ١٩١٣ دا، خەڵاتی نۆبێلی لە ئەدەبدا بردەوە، وەک یەکەم ئاسیایی کە ئەو خەڵاتە بباتەوە. خەڵک ھەروەھا بە «گورودێڤ» یش ناوی دەبەن. تاگۆر لە ساڵی ١٨٦١ لە شاری «کالکتا"ی ھیندستان لەدایک بووە. ئەو بەڕەگەز بەنگالییە. تاگۆر یەکەم ھەڵبەستی خۆی لە تەمەنی ھەشت ساڵیدا نووسیوە، دواتر گەورەترین و یەکەمین قەسیدەی خۆی لە ١٨٧٧ دا بڵاوکردۆتەوە. یەکەم کورتە چیرۆک و دراماکانی لە تەمەنی شانزەساڵیدا نووسیوە. کارە گەورە و مەزنەکان تاگۆر: «گیتانجالی»، «گۆرا»، «گاری بایری (نیشتمان و جیھان)» لەخۆ دەگرێت، ھەروەھا چەندین کاری ئەدەبی و ھوونەریی تر. کتێببۆ کوردستان و ھەروەھا ناسراو بە ھەژار بۆ کوردستان ناوی یەکێک لە دیوانەشیعرەکانی ھەژار شاعیر، نووسەر و وەرگێڕی کورد، بە زمانی کوردیە کە لە ساڵان جیاواز لە بڵاوکردنەوەکانی جۆراوجۆر چاپ و بڵاو بووتەوە. پەرتووکی «بۆ کوردستان»، لە نوێترین چاپیدا لە ساڵی ٢٠١٤ لە کەڕەتی چاپی نۆھەم لە ٤٠٨ پەڕە بەدەست باڵاوکردنەوەی پانیز لە تاران لە چاپ دراوە. لەم دواھەمین چاپەدا بۆ یەکەم جار فەرھەنگۆکێکی بیست لاپەڕەیی وەک پاشکۆ خراوەتە سەر دیوانەکە، کە مانای وشە قورس و دژوارەکان و ھەر وەھا ناوە نامۆکانی ناو شێعرەکانی ھەژاری ڕوون کردۆتەوە. ئەم فەرھەنگۆکە وێژەوان کامڕان جەوھەری دایڕشتووە. یارمەتیت پێویستە؟ئایا پرسیارێکت سەبارەت بە شیعر ھەیە و ناتوانیت وڵامەکەی بدۆزیتەوە؟ سەیری مێزی زانیاری بکە و پرسیارەکەت لەوێ بپرسە. پۆلەکانوتەی ھەڵبژێردراو
دەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |