کۆمێدیای یەزدانی

کۆمێدیای یەزدانی (بە ئیتالی: Divina Commedia) سەرگوزشتە شیعرێکی درێژە لە نووسینی دانتێ ئەلیگیێری، لەنێوان ١٣٠٨دا دەست بە نووسینی کراوە و ١٣٢٠ تەواوبووە، کە دەکاتە ساڵێک بەر لە مردنی کە ١٣٢١ بووە. بە بەربڵاوی بە کارێکی بەر لە شکۆمەندیی دانراوە لە ئەدەبیاتی ئیتاڵیدا و بە مەزنترین کاری ئەدەبیاتی جیھان دادەنرێت.[١] بینینی خەیاڵیی شیعرەکە بۆ ژیانی دوای مەرگ گەشەپێدەری دونیابینی سەدەی ناوەڕاست بووە لە کڵێسای خۆرئاوایی لە سەدەی ١٤ھەمدا. یارمەتیدەر بوو بۆ دامەزراندنی زمانی توسکانی (ئیتاڵیی پەتی)، کە پێی نووسراوە (ھەروەھا ھەر واشە لە چاپەکانی ئێستادا)، وەک زمانی ئیتالیی ستاندارد.[٢] کتێبەکە بەشکراوە بۆ سێ بەش: ئینفێرنۆ، پورگاتۆریۆ، و پارادیسۆ.
وەرگێڕان[دەستکاری]
زمانی کوردی[دەستکاری]
لە ساڵی ٢٠١٥ کۆمێدیای یەزدانی لەلایەن وەرگێڕ عەزیز گەردییەوە وەرگێڕدرا بۆ زمانی کوردی لەژێر ناوی «کۆمێدیا».[٣]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ Bloom، Harold (1994). The Western Canon.
- ^ سەیری Lepschy، Laura؛ Lepschy, Giulio (1977). The Italian Language Today. بکە یان ھەر مێژوویەکی زمانی ئیتالی.
- ^ https://www.facebook.com/Andeshalib/posts/970207129686948
![]() | ئەم کتێب وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |