دەروازە:شیعر/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ١

دەروازە:شیعر/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/١

ساموێل بارکلەی بێکیت (بە فەڕەنسی: Samuel Beckett، یەکێکە لە بەناوبانگترین نووسەرەکانی ئێرلەندا و جیھان، ساموێل ڕۆماننووس و سیناریۆنووس و دەرھێنەری شانۆگەرییە. ساموێل بێکیت لە ساڵی ١٩٣٠ یەکەم کۆمەڵە شیعری خۆی بڵاوکردەوە، ئەم کۆمەڵە شیعرەی لەژێرکاریگەری نووسینەکانی فەیلەسوفی گەورە (ڕێنیە دیکارت)دا نووسیوە، بیکێت تاوەکوو کۆتایی ژیانی لەژێر کاریگەری ئەم فەیلەسوفە بووە. و جگە لە نووسینی شیعر، چەندین شیعری ئیتاڵی و فەرەنسی وەرگێڕاوە، ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە ئەوەیە کە ڕەنگە بیکێت یەکەم کەس بوبێت ھەندێک شیعری شاعیرانی سوریالی فەرەنسی وەرگێڕابێتە سەر زمانی ئینگلیزی، وەک ئەندرێ بریتۆن و پۆل ئێلوار. ھەروەھا بیکێت کۆمەڵە شیعری ڕامبۆ و شاعیری ئیتاڵی (ئۆجینیۆ مۆنتالی) وەرگێڕاوە. بیکێت لە پیریدا سەبارەت بە قۆناغەکانی ژیانی و قۆناغی وەرگێڕانی شیعری شاعیران دەڵێ: لەو سەردەمەدا من گەنج بووم و لە توانامدا نەبووە خۆم ھیچ بکەم، بەم کارە ویستومە شتێک ئەنجام بدەم.

زیاتر...

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٢

دەروازە:شیعر/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/٢

فرووغ ئەلزەمان فەڕوخزاد (٢٩ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٤ - ١٣ی شوباتی ١٩٦٧) شاعیری ئێرانییە. ئەو پێنج دەفتەری شیعری بڵاوکردووەتەوە کە لە بەرچاوترین نموونەکانی شیعری فارسین لە سەدەی بیستەمدا. فرووغ لە تەمەنی ٣٢ ساڵیدا بەھۆی ڕووداوی ھاتوچۆ گیانی لەدەست دا. فرووغ چەندین کۆمەڵە شیعری لەسەر بناغەکانی کاری نیما یووشیج نووسی و بەم شێوەیە کاری ھونەریی خۆی دەست پێ کرد. ئەم کۆمەڵە شیعرانە بریتی بوون لە: «اسیر»، «دیوار» و «عصیان». دوای ئەم دەورانە فرووغ لەگەڵ ئیبراھیم گوڵستان، نووسەر و دەرھێنەر، ئاشنا بوو؛ کە ئەم ئاشنایییە بوو بەھۆی گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە بیروباوەڕ و شێوازی ھونەریی فرووغدا. کە ئەم گۆڕانکاریانە دواتر خۆی لە کۆمەڵە شیعری «تولدی دیگر» و «ایمان بیاوریم بە آغاز فصل سرد» خۆی پیشاندا؛ ئەم کۆمەڵە شیعرانە بوو بەھۆی پەرەسەندنی ناوی فرووغ و لە نێو کۆمەڵگای ئەدەبیی ئێراندا شوێنێکی تایبەت بۆ فرووغ دیاری کرا.

زیاتر...

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٣

دەروازە:شیعر/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/٣

تۆماس وێنتوۆرس ھیگینسۆن (بە ئینگلیزی: Thomas Wentworth Higginson) (١٨٢٣-١٩١١) نووسەر، شاعیر، ڕەخنەگر و چالاکوانی دژەکۆیلەتیی خەڵکی ویلایەتە یەکگرتووەکان بوو. ھیگینسۆن لە شەڕی ناوخۆی ئەمریکادا وەک نیزامییەک بەشداریی کرد و وەک وترا دژی سیستەمی ڕاگرتنی کۆیلە بوو. ھیگینسۆن بۆ ماوەیەکی زۆر لەگەڵ ئێمیلی دیکینسۆن بە نامە پەیوەندیی ھەبوو و بەشێ لە ناوبانگی لەبەر ئەوەیە کە ھاوڕێی ئێمیلی دیکینسۆن بوو و دوای مردنی ئێمیلی لەگەڵ مەیبڵ لوومیس تاددا بۆ یەکەم جار ھۆنراوەکانی ئەو کچە شاعیرەیان لە چاپ دا. ھیگینسۆن لە شاری کەمبریجی ماساچووسیتس ژیاوە و ھەر لەوێش مردووە.


زیاتر...

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٤

دەروازە:شیعر/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/٤

ئانا ئاخماتۆڤا (بە ڕووسی: Анна Ахматова) ناوی تەواوی لانا ئەندریڤنا گۆرنکۆ، شاعیر و نووسەری خەڵکی ڕووسیا بوو. ئانا زۆرتر سەبارەت بە دژواری ژیان لە ژێر دەسەڵاتی ستالین و یەکێتیی سۆڤیەتدا شعری وتووە، شیعرەکانی گەورەترین کاریگەری ھەبووە بەسەر شیعری ڕوسیەوە و لەناودارتین شاعیرەکانی ڕوسیایە لە سەدەی بیستەم و شیعرەکانی بۆ زۆربەی زۆری زمانەکانی جیھان وەگێڕدراوە. ئانا ئەخماتۆڤا لە ٢٣ یۆلیۆی ساڵی ١٨٨٩ لە ڕوسیا لەدایک بووە، دوای دوو ساڵ لەدایک بوونی خێزانەکەی ڕۆشتوون بۆ بترسبۆرگ، ساڵی ١٩٠٥ دوای ئەوەی دایکی لەباوکی جیابۆتەوە لەگەڵ دایکیا ڕۆشتوون بۆ یڤباتۆریا و کێیف و ھەر لەو دوو شوێنە قۆناغەکانی خوێندنی تەواوکردووە و نیقۆڵای گۆمیلۆڤی ناسیوە و ساڵی ١٩١٠ ھاوسەرگیری لەگەڵدا کردووە و کوڕێکیان بووە، ساڵی ١٩١٨ مێردەکەی تەڵاقی داوە و شویکردووە بە ڤلادیمیر شلیکۆی زانای ئاشووریەکان، ساڵی ١٩٢٢ لە ڤلادیمیر جیابۆتەوە و بۆ جاری سێیەم ھاوسەرگیری لەگەڵ نیکۆڵای پۆنین کردووە.

زیاتر...

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٥

دەروازە:شیعر/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/٥

ڕابیندرانات تاگۆر (بە ئینگلیزی: Rabindranath Tagore) شاعیر و فەیلەسووفێکی ھیندییە. ھەروەھا ھوونەرمەندیش بووە، گەلێک چیرۆک و رۆمان و درامای نووسیوە، شان بە شانی داڕشتنی مۆزیک و دانانی ژمارەیەک گۆرانیی. نووسینەکانی زۆر بەقووڵی کاریگەری ھەبوو لەسەر رۆشنبیرییی بەنگالیی لەماوەی کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەھەم و سەرەتاکانی سەدەی بیستەمدا. لە ١٩١٣ دا، خەڵاتی نۆبێلی لە ئەدەبدا بردەوە، وەک یەکەم ئاسیایی کە ئەو خەڵاتە بباتەوە. خەڵک ھەروەھا بە «گورودێڤ» یش ناوی دەبەن. تاگۆر لە ساڵی ١٨٦١ لە شاری «کالکتا"ی ھیندستان لەدایک بووە. ئەو بەڕەگەز بەنگالییە. تاگۆر یەکەم ھەڵبەستی خۆی لە تەمەنی ھەشت ساڵیدا نووسیوە، دواتر گەورەترین و یەکەمین قەسیدەی خۆی لە ١٨٧٧ دا بڵاوکردۆتەوە. یەکەم کورتە چیرۆک و دراماکانی لە تەمەنی شانزەساڵیدا نووسیوە. کارە گەورە و مەزنەکان تاگۆر: «گیتانجالی»، «گۆرا»، «گاری بایری (نیشتمان و جیھان)» لەخۆ دەگرێت، ھەروەھا چەندین کاری ئەدەبی و ھوونەریی تر.

زیاتر...

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٦

دەروازە:شیعر/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/٦

گۆتە لە ساڵی ١٨٢٨
گۆتە لە ساڵی ١٨٢٨

یۆھان ڤوڵفگانگ فۆن گۆتە (١٧٤٩-١٨٣٢)، (بە ئەڵمانی: Johann Wolfgang von Goethe) شاعیر، نووسەر و فەیلەسۆفی ئاڵمانیاییە کە بە یەکێک لە گەورەترین شاعیرانی مێژووی ئورووپا دەناسرێت. گۆتێ لە بواری شێعر، پەخشان و درامادا بابەتی نووسیویە.

لە ٢٨ ئۆغۆستسی ساڵی ١٧٤٩ لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا لەدایک بووە، دایک وباوکی دەوڵەمەندبوون و حەزیان کردووە کوڕەکەیان زانسان زان بێت و ببێتە خاوەن پلەی بەرز لە دەوڵەتدا، ھەر بۆیە پلەکانی خوێندنی بەسەرکەوتوویی بڕیوە و زانکۆی حقوقی تەواوکردووە.

گۆتە تەنھا شاعیرێکی ئاسایی نەبووە و بیروبۆچون و بیرۆکەکانی لەڕێگای قەسیدە شیعریەکانێوە بنووسێت بەڵکو ھەموو خوێندنەوەی بۆ ھەموو زانستەکان کردووە وەکو وەرزش و وێنەکێشان و شیعر و مۆسیقا و وێنەگرتن، ھەروەھا خوێندنەوەی بۆ ڕوەک کردووە و لەبواری پزیشکی و یاسا و سیاسەت و ئەندازیاریدا خوێندوێتی، سەرەڕای ئەمانەش بەیارمەتی باوکی جۆرەھا زمان فێربووە و زمانەکانی لاتینی و یۆنانی و ئیتاڵی و فەرەنسی و ئینگلیزی و عیبرییەی خوێندووە و لەپێناو زانیاریدا ھەوڵێکی زۆری داوە ھەر بۆیە شاعیرێکی بەتوانای لێدەرچووە.


زیاتر...

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٧

دەروازە:شیعر/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/٧

سەید عەلی ساڵحی لەدایکبووی ١٩٥٥ شاعیرێکی ناوداری بە ڕەچەڵەک لوڕی سەردەمە و بە یەکێک لە کەڵەشاعیرە زیندووەکانی ئێران دەناسرێ. لە شاری ئیزەی پارێزگای خووزستان (باشووری رۆژاوای ئێران) لە دایک بووە. ساڵحی بە چاوێکی نزیکەوە دەڕوانێتە ئەدەبیات و وێژەی کورد و دۆستایەتیی لەگەڵ شێرکۆ بێکەس، فەرھاد پیرباڵ و بەختیار عەلی و شاعیرانی تری کوردیش ھەبووە. بۆ ڕووداوەکانی کورد بەخەم بووە و وەدەنگ ھاتووە؛ شێعری بۆ کۆبانی و عەفرین نووسیوە. تەڵچنێکی شێعرەکانی شێرکۆ بێکەسیشی لەگەڵ وەرگێڕی کورد حەمەڕەئووف مرادی بە ناوی سلیمانیە و سپیدەدم جھان. (واتە: سلێمانی و تاریک و ڕوونی دنیا) کردۆتە فارسی. بانگ کراوەتە فستیواڵی گەلاوێژ و خەڵات کراوە. ١٨ی خاکەلێوەی ٢٠١٨ خەڵاتی زێڕینی فستیواڵی گەلاوێژی پێشکەش بە ئاوارەکانی عەفرین کردووە. ساڵی ٢٠١٠ لە ئێران دیوانە شێعری "ئەنیس کۆتایی ئەم حەوتووە دێ"ی ساڵحی خەڵاتی "نیما"ی پێ بڕاوە، بەڵام ساڵحی وەخۆی نەگرتووە و لە وەڵامدا کوتوویەتی "بەخەمی برسێتیی خەڵکەوە بن باشترە". گەلێک کتێب و نووسراوەی بەپێزی ھەن و بە بنیاتنەری بزووتنەوەی شێعری گوتار (گفتار) و شەپۆلی نوێ لە شێعری فارسیدا دەناسرێ، کە لە زمانی دژوار و قورس پارێز دەکا و بەرەو نەرم و نیانیی زمان کل دەبێ.

زیاتر...

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٨

دەروازە:شیعر/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/٨

گۆتە لە ساڵی ١٨٢٨
گۆتە لە ساڵی ١٨٢٨

فایەق بێکەس، یەکێکە لە شاعیرە بە ناوبانگەکانی کوردستان و لە شاری سلێمانی لە دایک بووە. فایەق بێکەس، کوڕی عبداللە بەگی کوڕی کاکە حەمەی کوڕی ئەلیاسە قۆجەیە. بنچینەی بنەماڵەیان لە قەڵاچوالانەوە ھاتووەتە سلێمانی و خۆی لە ١٩٠٥دا لە سیتەک ھاتووەتە ژیانەوە، ئەو دێیەش بیست کیلۆمەتر‌ەیەک لە باکووری ڕۆژە‌ڵاتی سلێمانی‌یەوە دوورە و ئەو ئەوساتەش سیتەک سەنتەری شارباژیر ‌بووە. عبدوڵڵا بەگی باوکی لەوێ تابوور ئاغاسی بووە. لە دایکیشیەوە لە بنەماڵەی ئاغەلەرەکانی سلێمانییە.

ساڵی یەکەم‌ و دووھەمی تەمەنی لە سیتەک بەسەربردووەو، پاشان ماڵیان ھاتووەتەوە سلێمانی و لە تەمەنی سێ ساڵایدا ئاوەڵەی دەرداوە. ھەر بە مناڵی باوکی لە حوجرەی فەقێ خستوویەتیە بەر خوێندن.

لە ١٩١١دا باوکی بە ئیشی میری نێرراوە بۆ خانەقی و لەوێوە بۆ بەغدا. لە بەغداوە ئەنێرێ بە دوای ماڵ ‌و مناڵەکە‌یدا و ئەیانباتە ئەوێ‌. پاش ساڵێک خۆی چووە بۆ تورکیا و ئەوانی لە بەغدا بەجێھێشتووە. ئیتر فائق باوکی نەدیوەتەوە. ھەر لەو ماوەیەدا حەمە سە‌عیدی برا گەورەی لە ئاوی دەجلەدا ئەخنکێ و دوابەدوای ئەو دایکیشی کۆچی دوایی دەکات و فایق ئەکەوێتە لای خاڵی. ئەویش‌ پاش چەند مانگێک ئەمرێ ‌و فایق ‌‌و تاھیری برای ‌بچووکی بە بێکەسی ئەمێننەوە.

ئەو ساتەی شەڕی یەکەمی جیھانی ھەڵدەگیرسێت، ڕێی ھاتوچۆی نێوان بەغدا و سلێمانی دەگیرێت. حاجی ئەمینی کاکە حەمەی مامی لە سلێمانییەوە ئەنێرێتە لای حاجی عەلی ئاغا، ئەوەی لە بەغدا بووە، کە چاودێری فایق ‌و براکەی بکات و ھەر میراتێکیان لە باوک ‌و دایکیانەوە بۆ مابێتەوە بۆیان خەرج بکا. ئەویش ئەیانداتە دەستی حەبەخان ناوێک، ئەوەی خێزانی ئەفسەرێکی خەڵکی سلێمانی بووە و لە بەغدا دانیشتووە.

زیاتر...

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٩

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ١٠

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ١١

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ١٢

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ١٣

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ١٤

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ١٥

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ١٦

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ١٧

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ١٨

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ١٩

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٢٠

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٢١

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٢٢

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٢٣

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٢٤

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٢٥

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٢٦

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٢٧

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٢٨

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٢٩

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٣٠

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٣١

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٣٢

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٣٣

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٣٤

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٣٥

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٣٦

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٣٧

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٣٨

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٣٩

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٤٠

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٤١

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٤٢

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٤٣

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٤٤

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٤٥

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٤٦

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٤٧

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٤٨

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٤٩

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٥٠

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٥١

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٥٢

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٥٣

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٥٤

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٥٥

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٥٦

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٥٧

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٥٨

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٥٩

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٦٠

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٦١

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٦٢

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٦٣

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٦٤

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٦٥

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٦٦

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٦٧

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٦٨

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٦٩

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٧٠

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٧١

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٧٢

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٧٣

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٧٤

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٧٥

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٧٦

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٧٧

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٧٨

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٧٩

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٨٠

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٨١

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٨٢

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٨٣

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٨٤

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٨٥

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٨٦

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٨٧

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٨٨

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٨٩

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٩٠

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٩١

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٩٢

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٩٣

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٩٤

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٩٥

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٩٦

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٩٧

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٩٨

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٩٩