بڵاوکردنەوە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
چاپخانەیەک لە ئەفغانستاندا

بڵاوکردنەوە پێواژۆی بەرھەمھێنان و بەشینەوەی وێژە یان زانیارییە – ئەو چالاکییەی کە زانیارییەکان بخاتە بەردەستی ھەمووان. لە ھەندێک حاڵەتدا، لەوانەیە نووسەر خۆی بڵاوکەرەوەی کارەکانی خۆی بێت، واتە: داھێنەر و پەرەپێدەری ناوەرۆک خۆی میدیا بۆ پێشکەشکردن و نواندنی ناوەرۆکەکە دابینبکات.

بە پێی نەریت، زاراوەکە ئاماژە بە بەشینەوەی کاری چاپکراو وەکوو پەرتووک و ڕۆژنامە دەکات. بەڵام بە دەرکەوتنی سیستەمگەلی زانیاریی دیجیتاڵی و ئینتەرنێت سنوورەکانی بڵاوکردنەوە زیاتر کراونەتەوە و سەرچاوە ئەلەکترۆنیکییەکانیش (وەکوو پەرتووکی ئەلەکترۆنیکی و ماڵپەڕ و بڵاگ) لەخۆدەگرن.


سەرچاوەکان[دەستکاری]