ئەسامی ساتۆ
ئەسامی ساتۆ | |
---|---|
کەسایەتیی ئەفسانەی کۆرا | |
یەکەم دەرکەوتن | وەرزی یەکەم |
دروستکراوە لەلایەن | مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ برایان کۆنێتزکۆ |
نەخشێنراوە لەلایەن | مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ، برایان کۆنتێزکۆ |
زانیاریی ناو-گەردوونی | |
نەژاد | مرۆڤ |
ڕەگەز | مێ |
پیشە | پیشەساز |
خێزان | ھیرۆشی ساتۆ (باوک) یاسوکۆ ساتۆ (دایک) |
نەتەوە | شاری کۆمار، کۆماری یەکگرتووی نەتەوەکان |
ملکەچپێکردنەکان | نییە |
ئەسامی ساتۆ یان ئاسامی (بە ژاپۆنی: 佐藤麻美) کارەکتەری سەرەکی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئەنیمەیشنیی کۆمپانیای نیکلۆدیۆنە بەناوی ئەفسانەی کۆرا (٢٠١٢‒٢٠١٤). کارەکتەرەکە لەلایەن مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ و برایان کۆنێتزکۆوە دروست کراوە.
پێچەوانەی زۆرێک لە کارەکتەرەکانی جیھانی ئەفسانەی کۆرا، ئەسامی توانای ملکەچپێکردنی نییە، یان و ناتوانێت ھیچ کام لە چوار توخمەکە دروست بکات و کۆنترۆڵیان بکات یان دەستکاریان بکات. ئەو تاکە منداڵی پیشەساز و سەرمایەدار، ھیرۆشی ساتۆیە،[ژێدەر پێویستە] کە کۆمپانیایەکی پیشەسازی لە شاری کۆمار دامەزراندووە و گەورەترین داھێنانەکانی سەردەمیی مۆدێرنی لە شارەکە بنیادناوە. ئەسامی فڕۆکەوان و ئەندازیارێکی لێھاتوو، شەڕکەرێک بەھێزە.[١][٢][٣]
دروستکردن و پێکبەستن
[دەستکاری]ئەسامی سەرەتا وا داندرا کە سیخوڕێکی دوولایەنە بێت بۆ شۆڕشی یەکسانیخوازەکان و دژە پاڵەوانی زنجیرەکە، بەڵام دواتر لە وەرزی یەکەمدا لەناو تیمی ئەڤەتار داندرا. ھەروەھا ئەوەشی بۆ زیادکرا لەگەڵ ماکۆدا ببنە خۆشەویستی یەکتر.[٤] دیمارتینۆ و کۆنێتزکۆ وا دایان نا کە کارەکتەرێکی ناملکەچپێکەر پێویستە بۆ چیرۆکی زنجیرەکە، ھەروەھا کۆنێتزکۆ بیرۆکەکەی خستەڕوو بۆ تیمی نووسەران کە ئەسامی ھاوڕەگەزخواز بێت،[٥] ئەمەش لە تەواوی زنجیرەکە دەرنەکەوت و تەنیا لە دیمەنی کۆتایی زنجیرەکە داندرا.[٦][٧]
کەسایەتی
[دەستکاری]ئەسامی لە خێزانێکی دەوڵەمەندا گەورە بووە، وەک کچێکی گەنجی خەمخۆر و سەربەخۆ بۆ ئەوانی تر پێناسە دەکرێت، کە توانای مامەڵەکردنی لەگەڵ دۆخە نەخوازراوەکاندا ھەیە؛ لە منداڵییەوە ڕاھێنانی لە شەڕی بەرگریکردن کردووە.[٨] ھەندێک جار وەک مێشکی تیمی ئەڤەتار ناسراوە. ھەروەھا کارەکتەرێکی سەربەخۆ و بەھێزە و دەتوانێت بەتەنیا ڕووبەڕووی کێشەکان ببێتەوە. دوای ڕووداوەکانی وەرزی یەکەم، کارەکتەری ئەسامی ساتۆ زیاتر پەرەی پێدرا و بوو بە سەرۆک و بەڕێوەبەری سەرەکی بازرگانی کۆمپانیاکەی باوکی.[٩] کارەکتەری ئەسامی بەشێوەیەک تایبەتە کە شێوازەکەی بەراوردی کەسایەتیی خەیاڵی، بروس وەین دەکرێت لە جیھانی دی سی.[١٠][١١][١٢][١٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Asami Sato». Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ korranation. «KORRA NATION». Tumblr. لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «bryan konietzko». Tumblr (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Masami». Shipping Wiki (بە ئینگلیزی). لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Roehler، Stephanie (٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩). «Legend Of Korra: 25 Important Facts About Korra And Asami's Relationship». ScreenRant (بە ئینگلیزی). لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Separated at Draft: Asami Sato and Kate Kane – The Fandomentals». www.thefandomentals.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٦. لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ ww7.avatarspirit.net http://ww7.avatarspirit.net/transcripts.php?num=104&usid=27&utid=4149871098. لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ «The Legend of Korra – Asami Sato / Characters». TV Tropes. لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Hurych، Amanda (٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧). «The Legend Of Korra: 20 Shocking Facts You Didn't Know About Asami». TheGamer (بە ئینگلیزی). لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ https://www.sosyncd.com/database/asami-sato-personality-type-zodiac-sign-enneagram/
- ^ «Asami Sato's Personality Type». Personality Directory (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Just for Fun: The Asami and Batman Comparison Thread ;D – Sfdebris.net». sfdebris.net. لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «These Actors Need to Be in a Live-Action Legend of Korra Movie! | moviepilot.com». web.archive.org. ١٧ی نیسانی ٢٠١٥. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی نیسانی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- دەروازەی ئەنیمەیشن
- دەروازەی ژن
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
- دەروازەی دەیەی ٢٠١٠
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەسامی ساتۆ تێدایە. |
- ئەو پەڕانەی ژێدەری ئینگلیزیی ئەمەریکایییان ھەیە (en-us)
- ئەو وتارانەی وتەی بێسەرچاوەیان تێدایە لە ئەیلوولی ٢٠٢٤
- کارەکتەرەکانی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا
- ئاڤاتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا
- سووپەرھیرۆ منداڵەکان
- خانمە ھونەرمەندە خەیاڵییە جەنگییەکان
- ئەفسانەی کۆرا
- کەسایەتییە خەیاڵییەکان کە توانای کارەبایی یان موگناتیسییان ھەیە