باتمان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

Disambig RTL.svg  ئەم وتارە سەبارەت بە کەسایەتی باتمان نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە باتمان (ڕوونکردنەوە).

Batman Lee.png
یەکەم دەرکەوتن

ژمارەی ٢٧ لە گۆڤاری دێتێکتیڤ کۆمیکس (ئایاری ١٩٣٩)
دروستکەر

بێڵ فینگەر[١]
بۆب کەین
ناوی ڕاستەقینە بروس وەین
تیمەکان بنەماڵەی باتمان
دەستەی دادپەروەری
نامۆکان
ھاوبەش ڕۆبن
سووپەرمان
جەیمس گۆردن
کچی شەمشەمەکوێرە
ژنی سەرسوڕھێنەر
تیری سەوز
ژنی پشیلە
پیشە کەسایەتی کار، و لێکۆڵەر، و سووپەرھیرۆ، و گەورەی بەڕێبەرانی جێبەجێکار

باتمان یان پیاوی شەمشەمەکوێرە (بە ئینگلیزی: Batmanکەسایەتییەکی خەیاڵییە لە پەرتووکە نەخشێنردراوە سوپەرەکانەی دی سی کۆمیکسدا (DC Comics) دەرکەوتووە. کەسایەتییەکە لەلایەن ھونەرمەند بۆب کەین و نووسەر بێڵ فینگەرەوە دروست کراوە.[٢][٣] یەکەم دەرکەوتنی کەسایەتییەکە لە مانگی ئایاری ساڵی ١٩٣٩ دا بوو. کاتێک دەرکەوت لە دەرچوونی ژمارەی ٢٧ لە گۆڤاری چیرۆکی نەخشێندراوی دێتێکتیڤ کۆمیکس لە ساڵی ١٩٣٩ وە لەو کاتەوە ئەو سوپەرمان و سپایدەرمان بوون بە بەناوباگترین پاڵەوانانی سوپەری خەیاڵی، وە ھەر یەکێکیان لە چەند فیلمێکی سینەمایی سەرکەوتوودا دەرکەوتوون.

کەسایەتی نھێنی باتمان بریتییە لە بروس وەین، میلیاردێری ئەمریکی، و کوڕە یاریکەرەکەی خاوەن کۆمپانیاکانی وەینی بازرگانی و چاکەکاری گەورە. دوای ئەوەی دایک و باوکی بینی کە بە دەستی یەکێک لە دزەکان دەکوژرێن لە منداڵیدا، سوێندی خوارد کە بەرھەڵەستی تاوان بکات لە ھەر شوێنک ھەبێت و تۆڵە لە ھەموو تاوانباران بکاتەوە بێ ئەوەی ببێتە یەکێک لەوان، و ھیچ یەکێک لەوان نەکوژێت بە ھیچ شێوەیەک. ھەر بۆیە ڕاھێنانی لەسەر ھونەرکانی شەڕ و لێکۆڵینەوە کردووە لە منداڵییەوە، و بۆ خۆی پۆشاکێکی لە شەمشەمەکوێرە وەرگرت و دروستی کرد، لەگەڵ نازناوێک کە ئەویشی لە شەمشەمەکوێرە وەرگرت.[٤] نیشتیمانی باتمان بریتییە لە شاری خەیاڵی گۆسەم، وە ئەو لەگەڵ چەند کەسایەتییەکی سەرەکی چیرۆکەکانی ھاوپەیمانی بەستووە، وەک ئەلفرێد بنیۆرس خزمەتکار و بەڕێوبەری ماڵەکەی، و جەیمس گۆردن سەرۆکی پۆلیسی شارەکە، و ھەندێک لە شەڕکەرانی تاوان وەک ھاوکارەکەی ڕۆبن. باتمان خاوەنی ھیچ ھێزێکی نا سروشتی نییە، و بەڵکو پشت بە توانا تەکنیکی و بەرزەکەی لە شەڕدا دەبەستێت، لەگەڵ زیرەکییەکەی کە دەگات بە ئاستی بلیمەتی، و توانا لێکدانەوەییەکانی، و سامانە زەبەلاحەکەی، و ھێزی باوەڕی. بە درێژایی ساڵەکان چەند کەسایەتییەکی خراپەکاری دوژمنی باتمان درەوشانەتەوە و ھەندێکیان ناوبانگێکی گەورەی بەدەست ھێناوە لە ناو خۆشەویستان و ئاشقانی چیرۆکە نەخشێنردراوەکان، کە بەناوباگترینیان بێ ڕکابەری بریتییە لە جۆکەر.

کەسایەتی باتمان ناوبانگێکی گەورەی بەدەست ھێنا دوای بڵاوکردنەوەی یەکەم چیرۆکەکانی، و خێرا کۆمپانیای بەرھەمھێنەر ھەڵسا بە بڵاوکردنەوەی گۆڤارێکی تایبەت تێیدا سەرکێشییەکانی کەسایەتییەکەی لەخۆ دەگرت لە نێوان دەیەی چلەکان لە سەدەی پێشوو، وە لەگەڵ تێپەڕ بوونی ساڵەکان ناوبانگی کەسایەتی باتمان زیادیکرد و سەرسامبوونی گەورە بوون، ھەر بۆیە گواستییەوە بۆ سەر شاشەی تەلەڤیزیۆن لە شەستەکانی سەدەی بیستەم و زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی بەرھەمھێنرا تێیدا سەرکێشییەکانی باتمان و ڕۆبن لەخۆ دەگرێت، وە بۆ چەند ساڵێک بەردەوام بوو لە پەخشکرا. ئەو زنجیرەیە ئامانجی ئەوە بوو ڕەوشت لە نێوان منداڵان بڵاو بکاتەوە لە پاڵ سیاسەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان کە خاوەنی بنکەی بڵاوکردنەوەکانی ناچار دەکرد لە دیمەن و وێنەکانی توندوتیژی و وێران کردن و کوشتن دوور بکەونەوە لە گۆڤار و ئەو پەرتووکانەی بۆ منداڵ ئاڕاستە دەکران، و کاریگەر بوو لەوەی وا لە کەسایەتی باتمان بکات زیاتر تیشکدار بێت لەوەی لە چیرۆکە یەکەمییەکانیدا بوو، وە زۆرێک لە نووسەران ھەوڵی ئەوەیان داوە کەسایەتییەکە بگێڕنەوە بۆ ڕەگە توندوتیژەکانی وەک بوو، وە شتێک سەرکەوتن لەوە لە نێوان حەفتاکانی سەدەی بیستەم، وەک ئەو سەرکەوتنەی چیرۆکەکەی فرانک میلەر لە ساڵی ١٩٨٦ کە ھەڵگری ناونیشانی «ھەڵسانەوەی سوارچاکی ڕەش» (بە ئینگلیزی: The Dark Knight Returns) بوو بە دەستی ھێنا، و فیلمی باتمان لە بەرھەمھێنانی کۆمپانیای وارنەر برەدرز ساڵی ١٩٨٩.[٥]

چیرۆکی باتمان[دەستکاری]

ئەو دەوڵەمەند "بروس وەینە" خاوەنی ملوێنەھا و خاوەنی کۆمپانیاکانی وەینە. دایک و باوکی لە منداڵیدا لە ڕووداوێکی دزیدا کە لەبەردەم چاویدا ڕوویداوە کوژراون. کە وای لێدەکات توانا جەستەیی و مێشکییەکانی پەرە پێ بدات و شەمشەمەکوێرە بە نیشانەی خۆی دابنێت بۆ ئەوەی شەڕ دژی تاوان بکات.[٤] بە پێچەوانەی ھەموو سووپەر پاڵەوانەکانی تر باتمان خاوەنی ھیچ ھێزێکی نا سروشتی نییە بەڵام ئەو تەکنەلۆجیا و زانست و زیرەکییەکەی و سامانەکەی و ھێزە جەستەییەکەی لە شەڕەکەی دژی تاوان بەکاردێنیت.

باتمان شەڕ لە شاری گۆسەمی خەیاڵیدا دەکات. وە زۆرێک لە کەسایەتییەکان یارمەتی دەدەن وەک ھاوبەشەکەی لە شەڕ کردن دژی تاوان ڕۆبن و خزمەکارەکەی ئەلفرێد و سەرۆکی پۆلیس جەیمس گۆردۆن و ژنی شەمشەمەکوێرە، ھەروەھا دوژمنەکانی بریتیین جۆکەر و پەنگوین و دوو ڕووخسار و ڕێدلەر و سەری گول، چیرۆکەکانی باتمان ھەر وەک چیرۆکە نەخشێندراوەکانی تر تری جێگای پێویست لە خەیاڵ دابین دەکات ئەمەش بە مەبەستی بڵاو بوونەوە لە حاڵەتەکانی و وەرگرتنی پاڵەوانێتی و ھەڵسوکەوتی و تواناکانی.

کەسایەتی باتمان زۆر بەناوبانگ بوو دوای پێشکەش کردن و ھەروەھا بوو بە خاوەنی پەرتووکێک بۆ خۆی بە ناونیشانی باتمان لە ساڵی ١٩٤٠. و دوای چەند دەیەیەک ھەندێک لێکدانەوەی جیاواز پەیدابوو بۆ کەسایەتییەکە. لە کۆتاییەکانی دەیەی ١٩٦٠ زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی باتمان گۆڕانکاری سەرتاسەری بەکارھێنا کە بۆ چەندین ساڵ دوای تەواو بوونی زنجیرەکە لەگەڵ کەسایەتییەکەدا مایەوە. چەندین داھێنەر کاریان لەسەر گەڕانەوەی باتمان بۆ ڕەگە تاریکەکەی کردووە، لەگەڵ ئەنجامی ئەرێنییانە. پەرتووکە نەخسێندراوەکانی ئەم قۆناغە تاریکە گەیشتە لوتکە لە ساڵی ١٩٨٦ لە زنجیرەی گەڕانەوەی سوارچاکی ڕەشی فرانک میلەر، و گاڵتە بکوژەکەی ئالان مۆر، و دەروونخانەی ئەرکام: ماڵی مەترسیدار لەسەر زەوی مەترسیداری گرانت مۆریسۆن، ھیتر. وە سەرکەوتنە تەواوەکانی وارنەر برەدرز لە کاری فیلمەکاندا لەسەر باتمان یارمەتیدەر بووە لە بەردەوام بوونی گرنگیدان بە کەسایەتییەکە.[٦]

چونکە ھێمایەکی شارستانی ئەمریکییە، لە زۆرێک لە ھۆکارەکانی ڕاگەیاندندا دەرکەوتووە، لە ڕادیۆوە بۆ تەلەڤیزیۆن و سینەما، ھەروەھا کەسایەتییەکەی لە یاری منداڵان و یاری ڤیدیۆییدا دەرکەوتووە و فرۆشراوە بۆ سەرانسەری جیھان. لە ئایاری ٢٠١١، باتمان لە پلەی دووەم لە ١٠٠ باشترین پاڵەوانی سووپەر لە ھەموو سەدەکان دانراوە دوای سوپەرمان،[٧] وە ھەروەھا لە پلەی دووەم لە گۆڤاری ئێمپایر بۆ ٥٠ باشترین کەسایەتی ھەموو سەدەکان دانراوە. وە کەسایەتییەکە لە زنجیرە فیلمەکانی لویس وێڵسۆن، و رۆبەرت لۆری، و ئادەم وست، و مایکڵ کیتۆن، و کیڤن کۆنرۆی، و ڤاڵ کیلمەر، و جۆرج کلونی، و کریستیەن بەیڵ، و بێن ئەفلێک دەرکەوتووە.

مێژووی بڵاوکردنەوە[دەستکاری]

دەستپێک[دەستکاری]

شێوەی ڕاستەقینەی باتمانی بۆب کەین

ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی کە کەسایەتی سوپەرمان لە سەرەتایی ساڵی ١٩٣٩ بە دەستیھێنا، بووە ھۆی ھاندانی سەرنووسەرانی کۆمپانیای ناشوناڵ بابلیکاشینز (دواتر کۆمپانیای "دی سی کۆمیکس") بۆ دروستکردنی کەسایەتییەکی ھاوشێوە. بۆب کەین کەسایەتییەکی بە ناوی "زە بات مان" دروست کرد،[٨] ھاوبەشەکەی بێڵ فینگەر وتی کە "کەین بیرۆکەیەکی دەربارەی کەسایەتییەک بە ناوی "باتمان" ھەبوو" وە داوای لە من کرد وێنەکانی ببینم. بۆ لای کەین ڕۆشتم، و ئەو کەسایەتییەکەی کێشابوو کە بڕێکی زۆر لە سۆپەرمان دەچوو لەگەڵ جۆرێک لە گوێرەوی سوور، و لەگەڵ پێڵاو و بێ دەستکێش و لەگەڵ دەمامکێکی دۆمینۆی بچووک، کە لەسەر پەتێک بازی دەدا. خاوەنی دوو باڵ بوو، کە لە باڵی شەمشەمەکوێرە دەچوو ھەروەھا لە ژێریدا لە تەختەیەکی ڕوونکردنەوەی گەورەدا "باتمان" نووسرابوو،[٩] باڵی شەمشەمەکوێرەکە لەلایەن بۆب کەینەوە پێشنیار کرا، کە لە وێنەیەکی لیۆناردۆ دا ڤینچی بۆ ئامێری فڕینی ئۆرنیسۆپتەر وەرگیراوە کاتێک منداڵ بووە.[١٠]

فینگەر ھەندێک پێشنیاری خستە ڕوو وەک پێدان بە کەسایەتییەکە دەمامک لە باتی دەمامکی دۆمینۆی سادە، و عەبا لە باتی باڵ، و دەستکێش، و لابردنی بەشە سوورەکان لە جلە ڕاستەقینەکە.[١١][١٢][١٣][١٤] فینگەر بۆ دروستکردنی ناوی یەکەمی بروس وەین لە روستکردنی ناوی کەسایەتییەکە وتوویەتی "یەکەم ناوی بروس وەین لە ڕۆبەرت بروسەوە، نیشتیانی سکۆتلاندییەوە وەرگیراوە، بروس، چونکە لە ناو خۆیدا نووقم بوو، ئەو پیاوێک بوو لە چینە مارکیزەکان و من زۆر بۆ ناوێک گەڕام کە ئیمپریالیستی بگەیەنێت، ھەوڵم لەگەڵ ئادەمز، ھانکۆک دا... دواتر بیرم لە ماد ئەنتۆنی وەین کردەوە.[١٥] و لە کاتێکی تردا وتی کە پێشنیارەکانی بە کەسایەتی خێوی لی فۆلک گاریگەر بووە.[١٦]

کەین و فینگەر وێنەی کەسایەتییەکەیان ھاوشێوەی ڕۆژشنبیرییە بڵاوکەوەی دەیەی ١٩٣٠ کێشاوە لە ڕووی شێوە، و کەسایەتی، و شێواز، و چەکەکانی باتمان. پێشتر زانیارییەکانی کەسایەتییەکە لە ڕۆمانەکانی پوڵب دۆزراوەتەوە، کاسێتی تۆمارکراو، و ناونیشانی ڕۆژنامەکان، ھەروەھا ناوەڕۆکی ژیاننامەکەی کە بۆ خودی کەین نیشانەیە.[١٧] وەک پاڵەوانێکی ئەرستۆکراتی خاوەن دوو ناسنامەیە، هەروەها باو و باپیرانی باتمان برتیین لە ئاناگالس حقلی (کەسایەتییەکە لە لایەن بارۆنە ئێما ئۆرکزی لە ساڵی ۱۹۰۳ دروستکراوە) و زۆرۆ (کەسایەتییەکە لە لایەن جۆنستۆن موکوڵی لە ساڵی ۱۹۱۹ دا دروستکراوە). و هەر وەک ئەو کەسایەتییانە، باتمان هەڵدەستا بە ئەنجامدانی پاڵەوانێتییەکانی بە نهێنی، خۆی لە گوومان لادەدا بە ڕۆڵگێڕانی ڕۆڵی گەمژە لە لای خەڵک، و جیاکردنەوەی کارەکەی بە بوونی واژوویەک وەک ئەوان. و کەین ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە فیلمەکانی نیشانەی زۆرۆ (۱۹۲۰)، و چرپەکانی شەمشەمەکوێرە (۱۹۳۰) کاریگەر بوون بۆ دروستکردنی ئایکۆنی کەسیەتییەکە. فینگەر لە پاڵەوانانی وەک دۆکتۆر سافاج، و سێبەر، و دێک ترەیسی و شێرلۆک ھۆڵمزەوە بیرۆکەی وەرگرتووە بۆ وێنەکێشان، کە وای کردووە کەسایەتییەکە بە نهێنی تایبەتمەندبێت.[١٨][١٩]

کەین لە نووسنەوەی ژیاننامەکەی خۆیدا لە ساڵی ۱۹٨۹ دا، ئاسانکارییەکانی فینگەری لە دروستکردنی کەسایەتی باتمان باسکردووە:

«ڕۆژێک بێڵم بانگکرد و پێم وت: کەسایەتییەکی نوێم هەیە و ناوی باتمانە و هەندێک بۆشایی، و وێنە سەرەتاییەکانم بۆ دروست کردووە دەمەوێت سەیرێکی بکەیت، هات بۆ لام و وێنەکانم پیشاندا. لەو کاتەدا، بێجگە لە دەمامکی دۆمینۆی بچووک لەسەری باتمان، وەک ئەو دەمامکەی کە دواتر ڕۆبن لەبەری کرد هیچ شتێکی ترم نەبوو. بێڵ وتی: بۆچی زیاتر وای لێناکەیت لە شەمشەمەکوێرە‌ بچێت و دەمامکێکی بۆ دانانێت، و ئەو دەمامکەی چاوە لانابەیت و کونی تەسک دابنێت بۆ ئەوەی وای لێکەیت زیاتر لێڵ بێت ؟ وە لەم خاڵەدا، باتمان جلێکی سووری یەک پارچە، و باڵ و بیجامەیەکی کورت و دەمامکێک بە ڕەنگی ڕەشی کردەبەر. و پێم وابوو کە سوور و ڕەش پێکهاتەیەک باش دەبێت. و بێڵ وتی کە جلەکە کەمێک دیارە: ڕەنگی ڕەساسی کاڵ وای لێدەکات زیاتر شاراوە بێت. عەباکە وەک باڵی شەمشەمەکوێرە دەردەکەوت کە لەسەر باڵی هەڵواسرابوو. من و بێڵ قسەمان کرد، و هەستمان بەوە کرد کە ئەم باڵانە دەمێتە هۆی هێواش بوونەوە و ماندوو بوون ئەو کاتەی باتمان دەست بە کار دەکات، بۆیە گۆڕیمان بۆ عەبا، و وامان لێکرد لە باڵ بچێت کاتێک شەڕ دەکات یان لەسەر پەت باز دەدات. هەروەها، دەستکێی لە دەست نەبوو، وە بۆ ئەوەی هیچ شوێن پەنجەیەک جێنەهێڵێت دەستکێشمان بۆ زیاد کرد.»

زانیارییەکان و ناوەڕۆکی دروستکردنی کەسایەتییەکە[دەستکاری]

کەین لە وازی مافە بیرۆکەییەکانی لە کەسایەتییەکەدا هێنا لە بەرامبەر (لەگەڵ قەرەبووکردنەوەی تر) نووسنی زانیارییەکانی بە ناچاری لەسەر هەموو کۆمیکسەکانی باتمان. ئەم زانیارییانە ناڵێت کە "باتمان لە دروستکردنی بۆب کەینە". بەڵکو ناوی لەسەر ناونیشانی هەموو چیرۆکێک نووسرا. ناوی لە کتێبە نەخشێندراوەکان لە ناوەڕاستی دەیەی ۱۹٦۰ دیار نەما، و لە باتی ناوی نووسەر و هونەرمەندە ڕاستەقینەییەکانی هەر چیرۆکێک نووسرا. لە کۆتاییەکانی دەیەی ۱۹۷۰، دوای ئەوەی جێری سیگڵ و جۆ شۆستەر مافی نووسینی زانیارییەکانیان بە دەربڕینی "لە دروستکردنی" لەسەر ناونیشانەکانی سوپەرمان دەستکەوت، و ویلیەم مۆڵتۆن مارسۆن مافی دروستکردنی کەسایەتی ژنی سەرسووڕھێنەری دەستکەوت، چیرۆکەکانی باتمان بە دەربڕینی "لە دروستکردنی بۆب کەین" لەگەڵ زانیاری تر دەستیپێکرد.

فینگەر هەمان دانپێنانی وەرنەگرت. ئەمەش لە کاتێکدا زانیارییەکانی لە کارەکانی تری دی سیدا لە دەیەی ۱۹٤۰ نووسرا، و لە دەیەی ۱۹٦۰ دا، دەستی کرد بە وەرگرتنی دانپێنانێکی دیاریکراو لە نووسینی باتماندا. بۆ نموونە لە لاپەڕەکانی باتمان ژمارە ۱٦۹ (شوباتی ۱۹٦٥)، سەرنووسەر یولیۆس شوارتز ناسانی وەک دروستکەری کەسایەتی پیاوی کاتژمێر، کە یەکێکە لە دوژمنەکانی باتمان. وە لەگەڵ ئەوەشدا، فینگەر تەنها لەگەڵ زانیارییەکانی بۆ پەڕەکان بێ نووسینی زانیارییەکانی ڕێکەوت. کەین نووسیویەتی: "بێڵ هەستی بە بێهیوایی دەکرد لەبەر نەبوونی دەستکەوتی گەورە لە ژیاننامەکەیدا. و هەستی بەوە کرد کە ئەو هەموو تواناکانی بەکارنەهێناوە و شەمەندەفەری سەرکەوتنیش ئەوی جێهێشت."[١٥] هەروەها کاتێک فینگەر لە ساڵی ۱۹۷٤ مرد دی سی بە فەرمی بۆ فینگەر هاوبەشی نەکرد بۆ دروستکردنی باتمان.

جێری ڕۆبینسۆن کە لەگەڵ فینگەر و کەیندا کاری لەسەر زنجیرەکە کردووە ئەو کات، ڕەخنەی لە کەین گرت لەبەر دابەش نەکردنی زانیارییەکان. وە ئەوەی باسکردووە کە فینگەر هەستی بە بێهیوایی لەبەر هەڵوێستەکەی کردووە، ئەمەشی لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ گۆڤاری زە کۆمیکس جۆرناڵ لە ساڵی ۲۰۰٥ دا:

«بۆب وای لێکرد هەست بە نائاسایشی بکات، لەبەر ئەوەی ئەو کاتەی ئەو بە بەڕاستی کاری لەسەر باتمان دەکرد، هاوبەشی نەدەکرد لەو شانازی و پارەی بۆب خەریکبوو بە دەستی دەهێنا، وە ئەمە ئەو هۆکارە بوو کە وای کرد واز لەکار بهێنێت لەگەڵ کەین. ... پێویست بوو لەسەر کەین ئەوە باس بکات کە بێڵ بەشدارە لە دروستکردنی کەسایەتییەکە، من ئەزانم. لەبەر ئەوەی لەوێ بووم. ... تەنھا بۆ یەک شت لە بۆب خۆشنابم، ئەویش ئاگەدار نەبوونی بۆب یان دان نەنان بە ڕۆڵە چالاکەکەی بۆب لە دروستکردنی باتمان دا. ھەر وەک لەگەڵ سیگڵ و شۆستەر ڕوویدا، ھەمان زانیارییەکانی بەشداربووی دروستکردنی زنجیرەکە، نووسەر و ھونەرمەند.[٢٠]»

لەگەڵ ئەوەی کەین لە سەرەتادا داواکارییەکانی فینگەری لە بەدەستھێنانی مافی دروستکردنی کەسایەتییەکە بەدرۆخستەوە،

کەلوپەلەکانی[دەستکاری]

ئۆتۆمبێلی شەمشەمەکوێرەیی (باتمۆبیل)، کە لەساڵی ١٩٦٦ لە زنجیرە تەلەڤیزیۆنەکەدا بەکاردەبات.
باتمۆبیلی فیلمی باتمانی ساڵی ١٩٨٩، لە دەرهێنانی تیم بێرتن

باتمان چەندەھا چەکی تایبەتی، بەرزی لە تەکنەلۆژیا و ئۆتۆمبێلی تایبەت بەکاردێنێت بۆ شەرەکانی. و ھەروەھا باتمان زۆربەی کەلوپەلە پێویستەکانی لە قایشەکەیدا دادەنێت بۆ ئەوە بەزووی بەردەستی بێت لەکاتی پێویستدا.

ئەشکەوتی شەمشمەکوێرە (باتکەیڤ)[دەستکاری]

باتکەیڤ (ئەشکەوتی شەمشەمەکوێرە) بنکەی سەرەکی باتمانە، کە دەکەوێتە ژێر خانووەکەی، تێیدا کامێرای چاودێری جیھانی و ناوخۆیی تیاتە و شوێنێکی بۆ ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلەکەی لێی.

لە نێو فیلمەکاندا[دەستکاری]

لەنێو فیلمەکاندا باتمان چەندینجار بەشێوازی جیا جیا دەرکەوتووە، و ئەمەش لیستی ئەو ئەکتەرانەی ڕۆڵی پاڵەاوانەکەیان بینیوە:

  • لە فیلمی (باتمان) ی ساڵی ١٩٨٩ کە لە دەرھێنانی تیم بێرتبنە، ئەکتەر مایکڵ کیتن، ڕۆڵی باتمان دەگێڕی.
  • لە فیلمی (باتمان: دەگەڕێتەوە) ساڵی ١٩٩٢ کە لە دەرھێنانی تیم بێرتبنە، ئەکتەر مایکڵ کیتن، ڕۆڵی باتمان دەگێڕی.
  • لە فیلمی (باتمان: بۆ ھەمیشە) ی ساڵی ١٩٩٥ کە لە دەرھێنانی جۆوێل شوماخەرە، ئەکتەر ڤاڵ کیلمەر، ڕۆڵی باتمان دەگێڕی
  • لە فیلمی (باتمان و ڕۆبن) ساڵی ١٩٩٧ کە لە دەرھێنانی جۆوێل شوماخەرە، ئەکتەر جیۆرج کلوونی، ڕۆڵی باتمان دەگێڕی
  • لە فیلمیەکان (باتمان دەستپێدەکات) و (سوارچاکی ڕەش) و (سوارچەکە ڕەشەکە ھەڵدەستێتەوە) لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٥ - ٢٠١٢ کە لە کریستۆفەر نۆلانە، ئەکتەر کریستیان بەیل، ڕۆڵی باتمان دەگێڕی
  • لە فیلمی دەستەی خۆکوژی کە لە ساڵی ٢٠١٦ دەردەچێت ئەکتەر بێن ئەفلێک رۆڵی باتمان دەگێڕێ.
  • لە فیلمی باتمان دژی سوپەرمان:کازیوەی دادپەروەی کە لە ساڵی ٢٠١٦ دەردەچێت ئەکتەر بێن ئەفلێک رۆڵی باتمان دەگێڕێ.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ رۆنجولات، "ئینسایکڵۆپیدیای کۆمیک بووک" (ھارپەرئینتەرتەینمەینت، نیویۆرک, ٢٠٠٤) ISBN 978-0-06-053816-3
  2. ^ DC Entertainment To Give Classic Batman Writer Credit in 'Gotham' and 'Batman v Superman' (Exclusive). سەردان لە ڕێکەوتی ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧.
  3. ^ Bill Finger Has A Creator Credit On This Week’s Batman Comics (لە ڕێکەوتی October 21, 2015). سەردان لە ڕێکەوتی ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧.
  4. ^ a b بێتی، سکۆت (٢٠٠٨). "باتمان". In دۆگال، ئەلیستەر. ئینسایکڵۆپیدیای دی سی کۆمیکس. لەندەن: دۆرلینگ کیندرسلی. پەڕەکان ٤٠–٤٤. ISBN 978-0-7566-4119-1. 
  5. ^ "The Big Question: What is the history of Batman, and why does he still appeal?". London. July 22, 2008. 
  6. ^ "The Big Question: What is the history of Batman, and why does he still appeal?". لەندەن. ٢٢یولیو، ٢٠٠٨. 
  7. ^ باتمان – ١٠٠ باشترین پاڵەوانی سووپەر لە ھەموو سەدەکاندا. ئەی جی ئێن ئینتەرتەینمەینت. سەردان لە ڕێکەوتی ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧.
  8. ^ لیز دانیڵز. باتمان: چیرۆکی تەواو. کرۆنیکۆڵ بۆکس, ١٩٩٩. ISBN 978-0-8118-4232-7
  9. ^ جەیم ستیرانکۆ. "مێژووی ستیراکۆ لەسەر کۆمیکسی ١". رێدینگ بنسیلفنیا:سوپەرجرافیکس، ١٩٧٠. (ISBN 978-0-517-50188-7)
  10. ^ باتمان: چیرۆکی تەواو: ژیان و کاتەکانی سورچاکی ڕەش. پەڕەکان 18–20. 
  11. ^ دانیڵز (١٩٩٩), pg. 21, 23
  12. ^ ساندیڤەر، فیلیپ (بەھاری ٢٠٠٣). "نووسینی کۆمپانیاکانی: ڕد لیجیریۆم کریستنسن". کریتیکاڵ ئینکوایری. ٣٠ (١): ١٩٢. ISSN 0093-1896. doi:10.1086/380810. 
  13. ^ ژیاننامەی کەسی لە ڕێگەی جۆدیسریس، لە "ئەرشیڤی باتمان"، پەرتووکی ٣ (دی سی کۆمیکس)، ١٩٩٤، لا. 223 ISBN 978-1-56389-099-4
  14. ^ دانیڵز، لیز (١٩٩٩). باتمان: مێژووی تەواو. کرۆنیکۆڵ بۆکس. پەڕەکان ٢١, ٢٣. ISBN 978-0-8118-4232-7. 
  15. ^ a b کەین, ئەندرێ, لا. ٤٤
  16. ^ کەین, ئەندرێ, لا. ٤١
  17. ^ لیز دانیڵز. دی سی کۆمیکس: ئاھەنگی خۆشەویسترین کتێبە کۆمیکەکانی جیھان. لیز دانیلز. نیویۆرک:بیلبۆرد بۆکس/بڵاوکردنەوەی واتسۆن-گبتیڵ, ٢٠٠٣, ISBN 978-0-8230-7919-3
  18. ^ بێڵ بیوچیڵ. "باتمان: کەلوپەل وەک ئەفسانە." زۆر شت لەسەر ژیانی باتمان: حاڵەتە شەرمەزارەکانی سوپەرهیرۆ و ئامرازەکانی ڕاگەیاندن.. رۆتلیدج: لەندەن, ۱۹۹۱. ISBN 978-0-85170-276-6
  19. ^ باتمان - مێژووی تەواو: ژیان و کاتەکانی سوارچاکی ڕەش. پەڕە 31. 
  20. ^ گروس، گاری (ئەکتۆبەری 2005). "جێری ڕۆبینسۆن". ڕۆژنامەی کۆمیکس. 1 (271): 80–81. ISSN 0194-7869.