کاتیناچۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕیزبوونی یاریچییەکان بە شێوازی کاتیناچۆی کارل ڕاپیان

کاتیناچۆ سیستەمێکی تەکنیکی یاریکردنی تۆپی پێیە کە تیشکی ڕاھێنەر و یاریکەران تەنیا لەسەر بەرگری تووندووتۆڵ و هێرشی هەڵگەڕاوەیە کە زۆرتر ئیتالیاییەکان پێی دەناسرێنەوە ، لە ڕیزبوونی یاریچییەکان لەنێو یاریگادا لەم سیستەمە کەمترین هێرشبەر دەبینرێن بەجۆرێک ژمارەی یاریچییەکانی هێڵی ناوەڕاست و بەرگریکاران زۆرتر دەکرێن بەمەبەستی داخستنی یاریگا لە تیپی بەرامبەر.مێژووی کاتیناچۆ دەگەڕیتەوە بۆ سەردەمی چل و سییەکانی سەدەی ڕابردوو ئەمەش کاتێ کارل ڕاپییانی نەمساوی کە ئەوکات ڕاهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی سوویسڕا بوو بەم شێوەیە یاریدەکرد بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەم سیستەمە تەکنیکییە لەلایەن ڕاھێنەری ئەرجانتینایی هیرلینۆ هێرێرا درووستکرا کاتێ ڕاھێنەری یانەی ئینتەر میلان بوو لەساڵی شەستەکان کە بەکارھێنانی ئەم سیستەمە بووە ھۆی بردنەوەی زۆر بەڵام بە کەمترین گۆڵکردن و کەمترین گۆڵلێکران بە جۆرێ یارییەکانی ھێرلینۆ ئەنجامەکانی ١-٠ و ٢-١ بوون. لە جامی جیهانیی فیفای ٢٠٠٦ دا هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتالیا بەهۆی ئەم سیستەمەوە ببێتە پاڵەوانی جامەکە کە ئەوکات مارچێلۆ لیپی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەکەی دەکرد ، هەروەها لە جامی نەتەوەکانی ئەوڕووپای ٢٠٠٤ هەڵبژاردەی تۆپی پێی یۆنان توانی جامەکە بەدەست بهێنێت کە بەهەمان سیستەم یارییان دەکرد.

سەرچاوە[دەستکاری]