ھاڵکی پاڵەوان (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
ھاڵکی پاڵەوان
دەرھێنەرلویس لیتریر
بەرھەمھێنەرئاڤی ئەراد، گەیل ئانی ھارد، کێڤن ڤیج
نووسینزاک پێن
کاستئێدوارد نورتن، لیڤ تایلەر، تیم ڕوت، تیم بلێک نێڵسن، تای بورڵ، ویلیام ھێرت
مۆسیقاگریگ ئەرمسترۆنگ
دەستکاریجۆن ڕایت، ڕیک شەین
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەوێنەکانی گاردوون
ماوەی فیلم١١٢ خولەک
وڵاتئەمریکا
زمانئینگلیزی
تێچوون١٥٠ میلیۆن دۆلار
داھات٢٦٤٬٨ میلیۆن دۆلار

ھاڵکی پاڵەوان (بە ئینگلیزی: The Incredible Hulk) فیلمێکی سوپەرھێرۆی ئەمریکییە، فیلمەکە لەسەر یەکێک لە کەسایەتییەکانی مارڤیلە، لەلایەن «ستۆدیۆکانی مارڤیل» بەرھەمھێنراوە، بەڵام کۆمپانیای وێنەکانی گەردوون بڵاوی کردووەتەوە. لەلایەن «لویس لیتریر» دەرھێنراوە، «زاک پێن» سیناریۆکەی نوسیووە، ئەستێرەکانی ئێدوارد نورتن وەک برووس بانەر، شان بەشانی لیڤ تایلەر، تیم ڕوت، تیم بلێک نێڵسن، تای بورڵ، ویلیام ھێرت.

فیلمی ھاڵکی پاڵەوان یەکەمجار لەشانۆی گیبسۆن لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠٠٨ لە شاری یونیفرسال، کالیفۆڕنیا، نیشاندرا، دواتر لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٠٨ لە وڵاتە یەکگرتووەکان نیشاندرا، بە گەشتی وەک بەشێکی فیلمەی ٢٠٠٣ ڕەچاو کرا. نورتن لەگەڵ مارڤیل بریاریاندا، کەسایەتی فیلمەکە بگۆڕن، ماڕک ڕافالۆ ھاتە شوێنەکەی بانەر، پاشان لە ساڵی ٢٠١٢ فیلمی تۆڵەستێنەکان بڵاوکرایەوە، کە کەسایەتی ھاڵک ماڕک بوو.

چیرۆک[دەستکاری]

زانا بروس بانەر تاقیکردنەوەیەکی تیشکی گاما دەکات، لەوێدا زۆر توڕە دەبێت، وە دەگۆردرێت، بۆ زەبەلاحێکی سەوز (ھاڵک) کە بۆھەر شوێنێک بروات وێرانی دەکات. دوای ئەوەی بانەر توێژینەوەکەی ئەنجامدا، ھەوڵی دۆزینەوەی ئاوخوێن دەدات، کە بیخواتەوە، بۆ ئەوەی بۆ کەسە ئاسایەکەی خۆی بگەرێتەوە. یەکێک لە سەربازەکان بەناوی «تیم ڕوت» کە سەربازێکی بەھێز و خراپ چاو نەترسە، زۆری ڕق لە ھاڵکە و دەیەوێت لەناوی ببات، بەھۆی دەرمانێکەوە خۆی بۆ زەبەلاحێکی قاوەی وەک ھاڵک دەگۆرێت، بۆ ئەوەی ڕکابەری ھاڵک بکات، بەڵام ئەم سەربازە ئەنجامێکی خراپی بۆ شارەکە دروست کردووە، ھەوڵی وێرانکردنی شوێنەکە ئەدات، سەرئەنجام برووس خۆی بۆ زەبەلاحە سەوزەکە دەگۆرێت، شارەکە لەدەستی ئەو سەربازە خراپە ڕزگار دەکات، لە کۆتایدا دەیکوژێت.

ڕۆڵەکان[دەستکاری]

  • ئێدوارد نورتن: ڕۆڵی برووس بانەر (ھاڵک) دەبینێت
  • لیف تایلەر: ڕۆڵی بێتی ڕۆس دەبینێت
  • تیم ڕوت: ڕۆڵی ئیمێڵ بروسک (زەبەلاحە خراپەکە) دەبینێت
  • ویلیام ھورت: ڕۆڵی کاپتن ئەھاد دەبینێت
  • تای بارل: ڕۆڵی دکتۆر لیونار تامسۆن دەبینێت

بەرھەمھێنان[دەستکاری]

دوای فیلمی ھاڵک کە لەلایەن «ئانگ لی» لە ساڵی ٢٠٠٣ بڵاوکرایەوە، سیناریۆنووس «جەیمس سشاموس» پیلانی بۆ فیلمێکی تری ھاڵک دانا، بۆ ئەوەی درێژە بە چیرۆکەکە بدەن، وە دووبارە ھاڵک لەسەر شاشەکان پیشان بدرێتەوە، ھەروەھا چیرۆکی فیلمەکە وابێت، یەکێک لە سەرکردە سەربازەکان پیاوێکی خراپ بێت،[١] وە ڕقی لە ھاڵک بێت. دواتر پیلانیان بۆ فیلمەکە دانا، کە سەربازەکە زەبەلاحێکی خراپ بێت، نەک بۆ ھۆڵک بەڵکو بۆ ھەموو خەڵک، بەرھەمھێن «ئاڤی ئەراد» ئامانجی وابوو، کە ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی فیلمەکە لە ساڵی ٢٠٠٥ ڕابگەینن.[٢] لە ١٨ی کانوونی ٢٠٠٦ ئەراد ڕای گەیاند، لە کۆمپانیای گەردوون فیلمەکە بڵاودەکرێتەوە.

بڵاوکردنەوە[دەستکاری]

فیلمی ھاڵکی پاڵەوان یەکەمجار لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠٠٨ لە شانۆی شاری گەردوون لە کالیفۆڕنیا نیشاندرا،[٣] لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٠٨ لە ٣٬٥٠٥ شانۆی وڵاتە یەکگرتووەکان بڵاوکرایەوە.[٤] لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ لەیەکێک لە ستۆدیۆکانی وێنەکانی گەردوون لەسەر DVD و Blue-Ray بڵاوکرایەوە، لە ٢١ی تشرینی ٢٠٠٨ لە وڵاتە یەکگرتووەکان پڕفرۆشترین فیلم بوو،[٥] لەسەر DVD و Blue-Ray. فیلمی ھاڵکی پاڵەوان لە وڵاتە یەکگرتووەکان و کەنەدا ١٣٤٬٨ میلیۆن دۆلاری پەیدا کرد، ھەروەھا ١٢٨٬٦ میلیۆن دۆلاری لە ناوچەکانی دیکەدا پەیداکرد، بەتەواوی لە ھەموو جیھان ٢٦٤٬٨ میلیۆن دۆلاری قانجاز کرد. ھەرچەندە بە پێشبینییەکی زەحمەت تێپەڕی، کە فیلمەکە تەنھا کەمێک داھاتەکەی لە فیلمەکەی پێشتر زیاتر بوو، فیلمی ھاڵکی پاڵەوان لە کۆتایی ھەفتە لەلایەن بۆکس ئۆفیس ٥٥٬٤ میلیۆن دۆلاری پەیداکرد.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Keck، William (June 18, 2003). "Busting out: 'Hulk' stars aglow for the premiere". USA Today. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە February 23, 2013. لە ڕێکەوتی August 18, 2006 ھێنراوە. 
  2. ^ Worley، Rob (March 22, 2002). "Arad Talks Spider-Man 2, Hulk 2". Mania.com. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە February 23, 2013. لە ڕێکەوتی June 9, 2008 ھێنراوە. 
  3. ^ "WORLD PREMIERE OF "THE INCREDIBLE HULK"". Hollywood.com. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە April 5, 2016. لە ڕێکەوتی February 6, 2014 ھێنراوە. 
  4. ^ "The Incredible Hulk (2008) – Weekend Box Office Results". Box Office Mojo. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە February 23, 2013. لە ڕێکەوتی June 16, 2008 ھێنراوە. 
  5. ^ "THE INCREDIBLE HULK TO SMASH INTO THEATERS JUNE 13, 2008". Marvel.com. November 6, 2006. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە April 5, 2016. لە ڕێکەوتی February 6, 2014 ھێنراوە. 

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]