فیلمی سووپەرھیرۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
وێنەی جلی باتمان، یەکێک لە بەناوبانگرین کەسایەتییەکانی ناو فیلمە سوپەرەکان

فیلمی سوپەر پاڵەوان یان فیلمی بەرزەقارەمان یان فیلمی سووپەرھیرۆ (بە ئینگلیزی: Superhero film) بریتییە لە فیلمێک کە سەرنج دەخاتە سەر کاری کەسێک یان کۆمەڵە کەسێک لە سوپەر پاڵەوانان، کەسانێک خاوەنی توانای نا ئاسایین کە بەمەش جیاوازن لەگەڵ خەڵکە ئاساییەکە وە ئەرکەکەیان پاراستنی خەڵکە. ئەم فیلمانە بە گشتی چەند جۆرێک ھونەری تێدایە وەک جوڵە و فەنتازیا یان خەیاڵی زانستی. فیلمی سوپەر پاڵەوان بەگشتی درێژە دەکێشێت بۆ چەند بەشێک، کاتێک بەشی یەکەم سەرنج دەخاتە سەر ڕەچەڵەکی پاڵەوانەکە و ھۆکاری بەدەست ھێنانی ئەو ھێزەی ھەیەتی. زۆربەی فیلمی سوپەر پاڵەوانان وەرگیراوە لە کۆمیکەکانەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]