سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دروشمی فەرمی سووپای ئەمریکا
دروشمی فەرمی سووپای ئەمریکا

سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (بە ئینگلیزی: United States Army) گەورەترین ھێزی چەکداری نێو (ھێزە چەکدارەکانی ئەمریکا) یە. سووپاکە تایبەتە بە ئەنجامدانی کردەی سەربازی لە سەر زەوی. بناغەی سووپاکە لە دەستوری ئەمریکا بنیاتنراوە، کە بە پێی دەستور پلە و ئەر کو پۆست و گشت یەکە کارگێڕییەکان دابەش دەکرێن. گەورەترین فەرماندەری سووپاکە (سەرۆک کۆماری ویلاتەیە ئەمریکا) یە-(president of united state of america). سووپاکە وەک بە ھێزترین و گەورەترین سووپای سەر ڕوی زەوی دەناسرێت ئەویش بە ھۆی زۆۆری ئامێری سەربازی مەشقی سەربازی بەھێز و بەکارھێنانی تەکنەلۆژیای سەربازییە لە سووپاکە و ساڵانە گوژمەیەکی گەورە لە لایەن (کۆنگرێس) ی وڵاتەکە بۆ تەرخان دەکرێت. ھاوکات سووپاکە ساڵانە لەڕێی جەندین پرۆژەوە کرەی سەربازی ھاوبەش وکردنەوەی فێرگەی مەشقی و یارمەتیدانی ھاوپەیمانانی ڕۆڵێکی گەورە دەبینێت، لە بەرەو پێشبردنی بواری سەربازی چەندین وڵاتی ھاوپەیمانی.

مێژوو[دەستکاری]

وێنەی جەنگی نێوان (سووپای ئەمریکا - بەریتانیا).

مێژووی دروستبووی سووپای ئەمریکا دەگەڕێتەوە بۆ (١٤ یونیو ١٧٧٥) لە دوای کۆتایی ھاتنی جەنگی ئازادی وڵاتەکە، کە لەنێوان (ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا - بەریتانیا) ڕویدا، دواەی کۆتایی ھاتنی جەنگەکە، (جۆرج واشنتن) بوو بە یەکەم سەرۆک کۆمار و یەکەم فەرماندەی سووپای (ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا).

ئۆپراسیۆنەکان[دەستکاری]

چەند ئۆپراسیۆنێکی سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکان:

ئەفغانستان[دەستکاری]

جەند سەربازێکی سووپای ئەمریکا لە وڵاتی (ئەفغانستان) لە ساڵی ٢٠٠٩.

دوایی زنجرە ھێرشەکانی (١١ی ئەیلوول)، کە دواتر (ڕێکخراوی ئەل-قاعیدە) گشت ھێرشەکانی لە ئەستۆ گرت و سوپای ئەریکا بە ڕێژەیەکی زۆۆری سەرباز و کەرەستە و ئامێرە سەربازییەکان دەستوەردانی کرد لە نێو خاکی وڵاتی (ئەفغانستان)، بەمەستی ھێرش و نە ھێشتنی ئەو ڕێکخراوە، ھەر لە ساڵی ٢٠٠١ەوە تا وەوەکوو ئێستا کردە سەربازییاکانی سووپاکە بەردەوامن.

ڤێتنام[دەستکاری]

ژمارەیەک سەربازی سووپای ئەمریکا لە (ڤێتنام).

لە درێژەی جەنگی جیھانی دووەمدا لە ئەنجامی جەنگێک لە نێوان (ڤێتنام - ئەمریکا). سوپپای ئەمریکا ھێرشی بردە سەر وڵاتەکە و لە ئەنجامی جەنگێکی گەورە کە لە بەرژەوەندی (وڵاتی ڤێتنام) کۆتایی ھات و سوپپاکە پەشەکشەی لە وڵاتەکە کرد.

ژاپۆن[دەستکاری]

سووپای ئەمریکا لە دورگەی (سۆلۆمۆن، ژاپۆن).

ژاپۆن یەکێکی تر بوو لەو وڵاتانەی کە لە درێژەی (جەنگی جیھانی) دووەم دا توشی جەنگێکی دژواربوو لە گەڵ (سووپای ئەمریکا) بە پێجەوانەی جەنگی ڤێتنام، جەنگی وڵاتی ژاپۆن تەنھا بە چەند ڕۆژێک کۆتایی ھات، لە بەرژەوەندی وڵاتی ئەمریکا، ئەویش بە ھۆی بە کارھێنانی (چەکی ئەتۆمی) بۆ ماوەی دووجار کە شارەکانی (ناکازاکی، ھێرۆشیما) بۆردومان کران ولە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆۆری خەڵکی سڤیل تێیدا بوونە قوربانی. کە ھاوکات بە کارھێنانی چەکەکە یەکەمین جار بوولە مێژووی مرۆڤایەتی کە بەکاربھێندرێت لە دژی وڵاتێک.

عێراق[دەستکاری]

سەربازێکی سووپای ئەمریکا لە (ڕومادی، عێراق).

دوایی ھێرشکرنە سەر وڵاتی (کووێت) و داگیرکردنی وڵاتەکە لە لایەن سووپای عێراقەوەو ھێرشەکانی سووپای عێراق بۆ سەر گەلی (کورد)، دووبارە وای کرد لە ئەمریکا کە دووبارە دەست وەردان بکات لە وڵاتێکی تر. دواترر و دوایی ھێرشیی ئاسمانی بۆ سەر عێراق و دەرکردنیان لە کوێت، بە مەبەستی دەستگیرکن و ڕادەست کردنی (سەددام حوسێن) بە دادگای نیشتیمانی عێرق، (سووپای ئەمریکا) دەستی کرد بە ئەجامدانی ئۆپراسیۆنی تایبەتی و سەرتاسەری بۆ داست گیرکردنی (سەددام حوسێن). وە ھاوکاتی مەبەستی سووپای ئەمریکا بۆ دەست بەسەر گرتنی (سەددام حوسێن)، و حیزبی بەعس. ئۆپڕاسیۆنی تایبەتی لە لایەن سووپاکەوە ئەنجام دەدران بە مابەستی لە نێو بردنی ڕێکخراوەکانی وەک (ئەل-قاعیدە). دواتر و لە ساڵی (٢٠٠٣) لە گوندێک ی سەر بە شارەکەی (سەڵاحەدین)، (سەددام حوسێن) لە کردەیەکی تایبەتدا دەستگیرکرا و درایە دەستی دادگای عێراق و دواتر لە لایەن دادگاوە کە (کورد)ێک کاری دادگایی (سەددام حوسێن) ی بەڕێوە دەبر، لە کۆتاییدا بڕیاری لە سێدارەدانی بەسەردا جێبرجێکرا.

دوایی دەستبەسەررداگرتنی شاری (موسڵ) لە لایەن ڕێکخراوی تیرۆرستی (دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش)) و گرتنی جەندین ناوجەو شاری تری عێراق، دووبارە سووپای ئەمریکا دەستوەردانی کرد لە عێراق و بەمەبەستی شەڕی دژ بە گرووپە تیرۆرستییەکە ژمارەی بسەربازانی سووپاکە لە عێراق بەرەو زیاد بونن.

هەرێمی کوردستان[دەستکاری]

لە درێژەی جەنگی دژبە (ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش) لە لایان ھێزەکانی (پێشمەرگە) و ھێزەکانی تری ھەرێمی کوردستان، سووپای ئەمریکا وەکوو یەکەمین وڵات دەستی کرد بە ناردنی ھاوکاری سەربازی بۆ کوردستان بە شێوەی ڕاستەوخۆ. وە ئەنجامدانی جەندین ئۆپڕاسیۆنی تایبەتی لەگەڵ (ھێزەکانی دژە تیرۆر)ی سەر بە (ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردیستان)، لەنێو ناوچەکانی ژێر دەستھەڵاتی (چەکدارانی داعش).

سووریا[دەستکاری]

دوای ڕاپەڕینی (بەھاری عەرەبی) لە وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا وڵاتی سوریا یەکێک بوو لەو وڵاتانەی بەر لێشاوەکە کەوت، ھێزەکانی وڵات بە توندی دژی خەلکی سڤیل وەستانەوە، ئەوە بووە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگێکی سەخت و دژوار، سووپای ئەمریکا یەکێکە لەو ھێزانەی کە بەشیوەیەکی نیمچە شاراوە کردەی سەربازی لە وڵاتەکە ئەنچام دەدات.

مەشق کردن[دەستکاری]

ژمارەیەک لە سەربازانی سووپای ئەمریکا لە کاتی مەشقێکی قورسدا.

یەکێک لە تایبەت مەندیاکانی سووپای ئەمریکا، بوونی مەشقی بەھێز و ئاست بەرزە، ئەویش بەمەبەستی ڕاھێنانی سەربازانی لە گشت بار و دۆخێکی سەخی نێو چەنگ وکەش و ھەواو ژینگەی دەوروبەریان.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]