بەرگەر کینگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خواردنگەی بەرگەر کینگ لە ھەولێر

بەرگەر کینگ زنجیرە ڕێستۆرانتێکی ئەمریکییە، تایبەتە بە خواردنی خێرا. لە ساڵی ١٩٥٤ لە میامی، فلۆریدا کراوەتەوە. زیاتر لە ١٩٬٠٠٠ لقی بەرگەر کینگ لە جیھانداھەیە. لە کوردستانیش یەکەم لق لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە ھەولێر کرایەوە.


مێژووی بەرگەر کینگ

بەرگەر کینگ یەکێک لە هەرە گەورەترین زنجیرە ڕێستۆرانتەکانی بەرگر لە جیهان، لە ساڵی ١٩٥٣ لە Keith J. Kramer و Matthew Burns لە فلۆریدا دەیانمەزراند، ئیلهامیان لە ڕێستۆرانتتی براکانی مەکدۆناڵدز وەرگرتبوو لە کالیفۆرنیا. ئامێری برژاندنی بەرگر (ئینستا بڕۆیلەر)یان دروست کرد، دواتر بوو بە پێداویستییەکی ستاندارد بۆ هەموو نوێنەرەکانی.[١]

لە ١٩٥٤، جەیمس ماکلامۆر و دەیڤد ڕ. ئیدگێرتۆن لە میامی کۆمپانیای ئینستا بەرگریان کڕییەوە. بەشداریی گەورەیان کرد لە پێشخستنی. لە وانە دروستکردنی ئامێری برژاندن بە گاز، پێی دەگوترا (فلەیم بڕۆیلەر)، دواتار بوو بە سەرەکیترین ئامێری بەرگەر کینگ.[٢]

زنجیرە ڕێستورانتەکە مۆڕکی خۆی تازە کردەوە بە ناوی بەرگەر کینگی میامی لە ١٩٥٩ و دەستی کرد بە فرۆشتنی ڕێگەپێدان لە سەرتاسەری ئەمریکا. لەو ماوەیەدا دوو بنەمای ئایکۆنیکی بەرگەر کینگ درووست کرا، لەوانە بەرگەر کینگ مەسکۆت (١٩٥٥) و ساندویچی واپەر (١٩٥٧)​.

بەرگەر کینگ چەندین جار خاوەندارییەتی گۆڕاوە. لە ١٩٦٧، Pillsbury Company کڕییەوە، بە سەردەمی داڕشتنەوەی گەورەی کۆمپانیا دادەنرێت. لە ١٩٧٨ Donald N. Smith لە McDonald's وەرگیرا تاکوو ژیان بداتەوە بە بەرگەر کینگ، سەرپەرشتی گۆڕانکاری گەورەی کرد لە ڕێکەوتنامەکانی نوێنەر و بریکارەکانی و فراوان کردنی مێنوی خواردنەکان.[٣]

لە کۆتاییەکانی سەدەی بیستەم، تووشی زەحمەتی و ئاڵنگاری زۆر بوو لە کاتی خاوەنداریکردنی Grand Metropolitan and Diageo بەهۆی خراپ ڕاپەڕاند و کێشەکانی سەرکردایەتی کردنی بڕاندەکە، وایکرد بەهای بڕاندەکە ڕوو لە دابەزین بکات.[٤]

بەرگەر کینگ لە سەدەی ٢١ دەستی بە بوژانەوە کرد، TPG Capital, لەگەڵ Bain Capital و Goldman Sachs Capital هاوبەشیان کرد، لە ٢٠٠٢ بە بڕی ١.٥$ بلیۆن دۆلار کڕیانەوە. بڕاندەکەین لە ڕیگای ڕیکلام و نوێکردنەوەی مێنیو و کۆنسێپت و دیزاینی داهێنەرانەوە پێش خست. سەرباری سەرکەوتنە سەرەتاییەکان، بەهۆی قەیارنی ئابووری جیهان لە ٢٠٠٧- ٢٠١٠ کاریگەری لە بەرگەر کینگ کرد و بە کۆمپانیایی 3G کەپیتەڵی بەڕازیلی بە ٣.٢٦$ بلیۆن دۆلار کڕییەوە. دووبارە کۆمپنایاکە کرا بە گشتی و دواتر لەگەڵ Tim Hortons کۆمپانیایی کەنەدی بۆ قاوە و دۆنەت لێکدران.[٥]

لە کۆتاییەکانی ٢٠٢٣، بەرگەر کینگ زیاتر لە ١٩،٠٠٠ لقی لە جیهاندا هەیە، یەکێکە لە هەر کۆمپانیا گەورەکانی جیهان لە پیشەسازی خواردنە خێراکان و دووەم گەورەترین زنجیرە ڕێستۆرانتی هەمبەرگەرە لە دوای ماک دۆناڵدز.[٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ {{cite web}}: Empty citation (help)
  2. ^ {{cite web}}: Empty citation (help)
  3. ^ {{cite web}}: Empty citation (help)
  4. ^ {{cite web}}: Empty citation (help)
  5. ^ {{cite web}}: Empty citation (help)
  6. ^ {{cite web}}: Empty citation (help)