شەقامی یانگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

شەقامی یانگ (بە ئینگلیزی: Yonge Street) بریتیە لە شەقامێکی سەرەکی شاری تۆرەنتۆ لە ھەرێمی ئۆنتاریۆی وڵاتی کەنەدا.[١][٢][٣] بە درێژترین شەقامی جیھان دادەنرێت بەپێی پێوەری گینس، بەیەکێک لە شاکارە مێژووی نیشتمانییەکانی کەنەدا دادەنرێت. گرنگی ئەم شەقامە بۆ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ھەر لەسەرەتای دروست بوونیەوە بنەچەی داڕشتنی نەخشەی شارەکە و دابەشکارییە دانیشتوانییەکانی بووە، کە بنچینەی دامەزراندنی شەقامە سەرەکیەکان بووە (بە ئینگلیزی: Concession Roads) کە گەڕەک و شەقامەکان لەوەوە داڕێژراون و زەویەکانی ئۆنتاریۆ و دەوروبەری بەگوێرەی ئەم شەقامەوە ھێلکاریان بۆکراوە کە ھەر لەسەتاوە لەژێر ئەژموونی ئینگلیزەکان بووە دژ بە فەرەنسیەکان، شەقامی یانگ یەکەم شوێن بووە لە کەنەدا کە ھێلی ھۆینی میترۆی بۆ دروست کراوە، کە شارەکەی دابەش کردوە بۆ دوو بەر بەری خۆرھەڵات و بەری خۆرئاوا، ئەم شەقامە چەندین شوێنی سەرنج ڕاکێش لەخۆ دەگرێت لە شوێنەکانی وەک رێستورانت و چایخانە و چێشتخانە و مۆزەخانە و ھۆلەکانی سینەما و شانۆ، وەک مەڵبەندی ئیتن تۆرەنتۆ (بە ئینگلیزی: Eaton Centre)، گۆرەپانی یانگ دەنداس (بە ئینگلیزی: Yonge-Dundas Square، ناوەندی مێژوویی ھۆکی (بە ئینگلیزی: Hockey Hall of Fame).

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "98/99 Yonge" (PDF). Route Navigator. York Region Transit. لە ڕەسەن (PDF)ەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٧ی نیسانی ٢٠١٧. لە ڕێکەوتی April 6, 2017 ھێنراوە.  الوسیط |تاریخ الأرشیف= تم تجاھلە (مساعدة); الوسیط |مسار الأرشیف= تم تجاھلە (مساعدة); تحقق من التاریخ فی: |archive-date= (مساعدة)
  2. ^ Construction of Yonge Street National Historic Event- Directory of Designations of National Historic Significance of Canada Archived ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥, لە وەیبەک مەشین.
  3. ^ the Historical Committee (١٩٨٤). "Main Street, Ontario". From Footpaths to Freeways. Ontario Ministry of Transportation and Communications. پەڕە ٢٣. ISBN 0-7743-9388-2.