کۆمیک کۆنی نیویۆرک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کۆمیک کۆنی نیویۆرک (بە ئینگلیزی: New York Comic Con) کۆنگرەی ساڵانەی ھەوادارانی شاری نیویۆرکە کە تایبەتە بە کۆمیکەکانی ڕۆژئاوایی، ڕۆمانی گرافیک، ئەنیمێ، مانگا، کایەی ڤیدیۆییەکان، کۆسپلەی،[١] یاری، فیلم و تەلەڤیزیۆن. بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠٦ بەڕێوەچوو.[٢] کۆمیک کۆنی نیویۆرک بۆنەیەکی قازانجخوازە و لەلایەن کۆمپانیای ڕیدپۆپەوە بەرھەمدەھێنرێت و بەڕێوەدەبرێت، کە بەشێکە لە پێشانگاکانی ڕید ئێلسێڤێر، و پەیوەندی بە کۆمیک کۆنی سان دیێگۆی قازانج نەویستەوە نییە کە ماوەیەکی زۆرە ھەیە، وە نە کۆنگرەی ئەپڵی گەورە کە دواتر  ناسراوە بە بیگ ئەپڵ کۆمیک-کۆن کە خاوەنەکەی کۆمپانیای ویزارد ئینتەرتەینمەنتە.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]