فیزیکی ناوکی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

فیزیکی ناوکی (بە ئینگلیزی: Nuclear physics) بەشێک لە زانستی فیزیکە کە تەرخان کراوە بۆ توێژینەوە لە تایبەتمەندی و گەوشینی ناوکی ئەتۆم. چەند نموونەیەک لەم تایبەتمەندییانە بریتین لە تایبەتمەندیی وەستاویی ناوکەکان (مەندی، بە ئینگلیزی "Static") وەکوو ھەڵچەرخێنەری موگناتیسی و ئەلەکتریکی، وزەی ھەڵپێکەر (ھەڵپێکان، بەستنەوە. بە ئینگلیزی: binding energy) و ھەروەھا تایبەتمەندیی دینامیکی ناوک وەکوو جۆرەکانی ھەڵوەشانی ناوکی ئەتۆم و تایبەتمەندییەکانی رادیۆئەکتیڤی ناوکەکان.

ئەم لقەی زانست ئێستاکە بناخەی گەلێک لە زانستە نوێکان وەکوو فیزیکی گەردیلە بنیاتییەکان و ئەندازیاریی ناوەکییە. ھەروەھا بەگشتی ٣٠٠ بواری زانستی - لێکۆڵینەوەیی و دەوروبەری ١٥٠ بواری بەرھەمھێنانی تیکنۆلۆژیی دەکارھاتوو لەخۆ گرتووە. ("دەکارھاتوو" نەک بە مانای بەکارھێنراو، بەڵکوو بەو مانایەی کە بکرێ و توانای ئەوەی ھەبێ یەکسەر بخرێتە بواری کارکردنەوە).

پێویستە ڕوون بکرێتەوە کە "فیزیکی ئەتۆمی" و "فیزیکی ناوەکی" لێک جیاوازن. فیزیکی ئەتۆمی لە پێکھاتەی ئەتۆم ئەکۆڵێتەوە و زۆرتر لە ھەوڵی ئەوەدایە کە پەی بە دەق و ڕیزبەندیی ئەلەکترۆنەکان ببات و رێوشوێنی بەکارھێنانی ئەلەکترۆن بۆ ھەر مەبەستێک بدۆزێتەوە؛ لەکاتێکدا کە فیزیکی ناوەکی خۆی بۆ لێکۆڵینەوە لە ناوکی ئەتۆم تەرخان دەکا و لە ھەوڵدایە کە لە ناوکی ئەتۆم کە لە نوکلیئۆن (پرۆتۆن و نۆترۆن) و کوارک (گەردیلەی ھەرە بچووکتر کە لەناو پرۆتۆن و نۆترۆندا ھەن) پێکھاتووە، وزە بەرھەم بھێنێ. ھەروەھا ھەندێ کاری دیکەش وەکوو "دیاری کردنی نیوەی تەمەن" و... ھەیە کە تایبەتە بە فیزیکزانانی ناوەکی. سەرەڕای ئەمانەش، بەزۆری فیزیکی ئەتۆمی و ناوەکی ھەر بە یەکێک دادەنرێن. 

یەکەم تاقیکارییەکانی فیزیکی ناوەکی لەلایەن ئەرنست رادرفۆرد-ەوە لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەھەمدا ئەنجام دران. ڕادرفۆرد پەڕەیەکی زێڕی بە تیشکی پێکھاتوو لە گەردیلەی گاما بۆمبڕێژ کرد. ئەوەی ئەو لەو تاقیکارییانەدا بەدیی کرد، زانستی ھێنایە سەر ئەو بڕوایەی کە ئەتۆم پێکھاتەیەکی ناوخۆیی بە ناوکێکی زۆر بچووکەوە ھەیە و ئەم ناوکەش ئەبێ باری ئەلەکتریکیی پوزیتیڤی ھەبێت.

چالاکیی ناوەکیی فیزیکی[دەستکاری]

چالاکیی ناوەکیی فیزیکی بەو رووداوە دەڵێن کاتێ ئەتۆم دابەش ئەبێ (کەرتبوونی ناوەکی، فیژن، بە ئینگلیسی Fission) و کاتێکیش کە ئەتۆمەکان لەگەڵ یەکدا تێکەل ئەبن و ئەبن بە یەک (یەکگرتی ناوەکی، فیووژن، بە ئینگلیسی: Fusion).

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]