ھامڵتن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھامڵتن (بە ئینگلیزی: HAMILTON) یەکێکە لەشار و بەندەرەکانی کەنەدا لەھەرێمی ئەنتاریۆ ھەڵکەوتووە نزیک بە تاڤگەکانی نەیاگرا سنوری ھاوبەشی ھەیە لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، شارەکە دروستکرا لە سەر دەریاچەی ئەنتاریۆ لەلایەن جۆرج ھامڵتن لە دوای جەنگی ١٨١٢، شارەکە بۆتە ناوەندێکی چڕی دانیشتوان بەھۆی ھەبوونی پیشەسازی و ھەلی کار. ھامڵتن بە نۆیەمین گەورە شاری کەنەدا دادەنرێت ھەروەھا بەسێیەمین گەورەترین شاری ئەنتاریۆ دادەنرێت لەڕووی ڕووبەرەوە.

شوێنی ھامڵتن لە ھەرێمی ئەنتاریۆی کەنەدا

شوێنە بەرچاوەکانی[دەستکاری]

لەدیارترین شوێنەکانی ھامڵتن ڕەزەترێیەکانی شاھانەن ھەروەھا مۆزەخانەی جەنگی ھامڵتن و پاشماوەکانی بروس و زانکۆی ماکماستەر، جگەلەوەی شارەکە شوێنی وێنەگرتنی چەندین فیلمی سینەمایی و تەلەڤژیۆنین، دەریاچەیەکی خنجیلانەی ھەیە بەناوی دەریاچەی ھامڵتن. بەھۆی داڕمانی خاکەکەی بەئاوەوە چەندین شوێن و بنمیچی ئەشکەوت ئاسای لێدروست بووە کە گەشتیاران سەردانی دەکەن.

دەریاچەی ھامڵتن کەوتۆتە ناو خاکێکی بەردەڵان بەھۆیەوە چەندین تاڤگەی جوان دروست بوون سەرچاوەی دەریاچەکەش لەچنگی خاکێکی زیخدار و بەردین ھەردەقوڵێت بەمە ئاوێکی سازگاری لێکۆبۆتەوە دەرچەی ئاوی دەریاچەکە ڕووباری بەدرنالسە کە یەکێکە لەئاوەزێیەکانی ڕووباری کۆلۆرادۆ، خەڵکانێکی زۆر لەوەرزی ھاوین بەمەبەستی سەیران و مەلەوانی سەردانی دەریاچەکە دەکەن.

ناونانی شارەکە و دەریاچەکە بۆ مۆرگان جۆرج ھامڵتن دەگەڕێتەوە لە ساڵی ١٨٨٠سەرجەم خاکی ئەم ناوچەیەی کڕیوەتەوە چونکە ھامڵتن پێشتر دادوەری گشتی ھەرێمی تێکساسی ئەمریکی بووە.

دانیشتوان[دەستکاری]

ژماڕەی دانیشتوانی ٦٧٠٬٤٥٩٬٨کەسە بەپێی سەرژمێری ٢٠٠١، بەپێی سەرژمێری ٢٠٠٦ یەکێک بووە لەو پێنج شارەی کەنەدا کە نیوەی دانیشتوانەکانی لەدایک بووی کەنەدا نین، بەڕێژەی ٪‏٢٣بەڕەگەز ئەو ئەوروپیانەن کە لە سکوتلەندا و ئیرلەنداوە ھاتوون ھەروەھا لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو پەنابەرێکی زۆری یوگسلاڤیا وپۆلەندا و ھیندستان و چین و فلیپین و عێراق نیشتەجێی ئەم شارە بوون. بەڕێژەی ٪‏٨٤٬٨ ئەوروپین و لە ٪‏٣٬٠ئاسیایین، ٪‏٢٬٨ھیندین، ٪‏٢٬٨ئەفەریکایین، ٪‏١٬٩چینین، ٪‏١٬٥خەڵی ڕەسەنن (ھیندیەسوورەکان)٪‏١١لە ئەمەریکای لاتین ھاتوون و ٪‏١٬١بەڕەگەز عەرەبن و بە ڕێژەی ٪‏١٬٨کوردن فلیپینیەکان ٪‏٠٬٨دانیشتوانی شارەکەن.

ئاینی مەسیحی باوەری زۆرینەی دانیشتوانەکەن بەڵام ئاینی تریش لەزیادبوونن بەھۆی کۆچی بەردەوامی ئاینزاکانی تر بۆ شارەکە. کریستیانی ڕۆمی کاسۆلیکی ٪‏٣٥ فەلەکانن ئەوانی تر لە کریستیانی ئەرسەدۆکس و کلێسای سەربەخۆی ترن. لەدوای ئاینی مەسیحی ئاینی ئیسلام دێت موسڵمانەکان ٪‏١٬٩٦ڕێژەی دانیشتوانی شارەکە پێکدێنن. جگە لەھەبوونی ئاینی تر وەک جولەکە و بوزی و ھیندۆسی و یەزیدین.

وێستگەی شەمەندەفەری ھامڵتن لەسەر ھێلی ئاسنینی نیشتمانی کەنەدا

ئابوری[دەستکاری]

گرنگترین چاڵاکی ئابوری شارەکە بریتیە لە پیشەسازی ھامڵتن لەگەڵ تۆرەنتۆ و ئۆشاوا و کەوتونەتە سەر دەریاچەی ئەنتاریۆ پێیان دەڵێن «ناڵی زێڕینی ئەسپ» بۆ یەکەم جار ئەم دەستەواژەیە لەلایەن سەرۆکی وێستینگھاوس کاک ھەربێرت بەکارھات.

سەرچاوەکان[دەستکاری]