ژینناسیی خانەیی
| ژینناسیی خانەیی | |
|---|---|
| لقی | ژینناسی |
| بەشێکە لە | ژینناسی |
| بوارەکانی خوێندن | خانە |
| جێبەجێکار | ژینناسی خانەیی |
| ناسنامەی زاراوەی NCI | C17992 |
ژینناسیی خانەیی (ھەروەھا ژینناسیی خانە یان خانەناسی) لقێکی ژینناسییە کە لێکۆڵینەوە لە پێکھاتە، کار و ئاکاری خانەکان دەکات.[١][٢] ھەموو ئۆرگانیزمە زیندووەکان لە خانەکان پێک ھاتوون. خانە یەکەی بنەڕەتیی ژیانە کە لە ژین و کارکردنی ئۆرگانیزمەکان بەرپرسە.[٣] ژینناسیی خانەیی لێکۆڵینەوەی یەکە پێکھاتەیی و کردارییەکانی خانەکانە. ھەردووک خانە ناوک سەرەتایی و ناوک ڕاستەقینەکان دەگرێتەوە و چەندین ژێربابەت لەخۆ دەگرێت لەوانە لێکۆڵینەوەی مێتابۆلیزمی خانەیی، ڕاگەیێنیی خانەیی، سووڕی خانە، زیندەکیمیا و پێکھێنانی خانە. لێکۆڵینەوەی خانەکان بە بەکارھێنانی چەند تەکنیکی وردبینی، خانەچاندن و کەرتکەرتکردنی خانەیی ئەنجام دەدرێت. توێژینەوە لە ژینناسیی خانەیی لەگەڵ چەندین بواری تری وەک جێنەتیک، جێنەتیکی گەردی، ژینناسیی گەردی، وردەژینناسیی پزیشکی، بەرگریناسی، و کیمیای خانەیی پێکەوەبەستراوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Alberts، Bruce؛ Johnson، Alexander D.؛ Morgan، David؛ Raff، Martin؛ Roberts، Keith؛ Walter، Peter (2015). «Cells and genomes». Molecular Biology of the Cell (چاپی 6th). New York, NY: Garland Science. لاپەڕە ١–٤٢. ژپنک ٩٧٨-٠٨١٥٣٤٤٣٢٢.
- ↑ «Cell Biology | Learn Science at Scitable». www.nature.com (بە ئینگلیزی). لە ٦ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ Gupta، P. (١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٥). Cell and Molecular Biology. Rastogi Publications. لاپەڕە ١١. ژپنک ٩٧٨-٨١٧١٣٣٨١٧٧.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]| ئەم ژینناسی وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |