زانکۆی تۆرۆنتۆ
| زانکۆی تۆرۆنتۆ | |
|---|---|
| دامەزران | ١٥ی ئازاری ١٨٢٧ |
| کورتەناو | U of T |
| پەیوەستبوون | Pontifical Institute of Mediaeval Studies |
| پۆستی سەرۆکی ئەم ڕێکخراوە | President of the University of Toronto |
| دروشم | Velut arbor ævo، As a tree through the ages |
| وڵات | کەنەدا |
| دابەشکاریی کارگێڕی | تۆرۆنتۆ |
| پۆتانی شوێن | ٤٣°٣٩′٤٧″N ٧٩°٢٣′٤٥″W |
| شوێنی بارەگاکان | تۆرۆنتۆ |
| زمانەکان | زمانی ئینگلیزی |
| وێبگە | https://www.utoronto.ca/ |
| Athletics program | Toronto Varsity Blues |
| بەستەری ئەی پی ئای | https://idpz.utorauth.utoronto.ca/shibboleth |
![]() | |
زانکۆی تۆرنتۆ (بە ئینگلیزی: University of Toronto) زانکۆیەکی گشتیی وڵاتی کەنەدا و یەکێک لە بەناوبانگترین زانکۆکانی ئەمریکای باکوورە. ئەم زانکۆیە لە شاری تۆرنتۆدایە و لە ساڵی ١٨٢٧دا بنیات نراوە. زانکۆی تۆرنتۆ گەورەترین زانکۆی کەنەدایە و بە زۆری بە باشترین زانکۆی ئەو وڵاتە و یەکێ لە بیست زانکۆ باشەکانی دنیا دادەنرێت. ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتییە بەناوبانگەکانی کەنەدا و تەنانەت جیھان لەم زانکۆیەدا خوێندوویانە. ھەتا ساڵی ٢٠١٥ دە کەس لە لێکۆڵەران یان دەرچووانی ئەم زانکۆیە خەڵاتی نۆبێلیان وەرگرتووە.
پلەی ئاکادیمی
[دەستکاری]ئەم زانکۆیە بە باشترین زانکۆی وڵاتی کەنەدا دادەنرێت. بە تایبەت لە ئەندازیاری و زانستی کۆمپیوتەردا لە ئاستێکی بەرزدایە. لە ماوەی ساڵانی ٢٠٠٧ تا ٢٠١٥دا لە ئەندازیاریدا باشترین زانکۆی کەنەدا و یەکێک لە ٢٠ زانکۆی باشی جیھان و ھەر وەھا لە زانستی کۆمپیوتەردا یەکێک لە ١٠ زانکۆ باشەکانی جیھان بووە.[١]
کەسایەتییە بەناوبانگەکان
[دەستکاری]- جۆن مەکلیۆد، وەرگری خەڵاتی نۆبێلی پزیشکی
- جێفری ھینتۆن، وەرگری خەڵاتی نۆبێلی فیزیک و بەناوبانگ بە باوکی زانستی ژیریی دەستکرد[٢]
- فریدریک بانتین
- جۆن چارڵز فیڵدز، دانەری خەڵاتی فیڵدز
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١١ی تەممووزی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ↑ Taylor، Josh؛ Hern، Alex (٢ی ئایاری ٢٠٢٣). «'Godfather of AI' Geoffrey Hinton quits Google and warns over dangers of misinformation». The Guardian (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN ٠٢٦١-٣٠٧٧. لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
ویکیی ئینگلیزی - زانکۆی تۆرنتۆ
لۆگۆی زانکۆی تۆرنتۆ - پلەبەندیی شانگھای ٢٠١٣ ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |

