سیناریۆ (ھونەر)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سیناریۆ یان نووسینی سینەمایی بریتییە لە پێناسەیەکی گشتی بۆ دیمەنە سینەماییەکان و شانۆگەرییەکان کە پێکدێت لە باسکردنی شوێن لە دەرەوە یان ناوەوە، شەو یان بەیانی و باسکردنی دەرچوونی کەسایەتییەکان یان هاتنە ناوەوەیان وەک ڕووداو، وەکو ئەوەی کێشراوە و هەموو ئەوەی لەسەر دەرهێنەر و ئەکتەرەکانە تەنها جێبەجێ کردنی ئەو دیمەنەیە، بەبەکار هێنانی کەل و پەلی ڕووناک کەرەوە و جوڵە و دیکۆر. کە لە کۆتاییدا دیمەنەکانی سیناریۆ دەبێتە دیمەنی فیلمەکە.

وا بڵاوە نوسەری گوفتوگۆ هەمان نوسەری سیناریۆ بێت بۆ ئەوەی کارەکە تەواو بێت، بەڵام هەندێک نوسەر هەن تایبەتن بە نوسینی سیناریۆ بەتەنها. و لەوانەیە هەندێ جار نوسەری سیناریۆ دەرهێنەری فیلمەکەش بێت لەبەر ئەوەی لەم حاڵەتەدا دەتوانێ باشتر دیمەنەکان جێبەجێ بکات.

ھەروەھا[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]