بۆ ناوەڕۆک بازبدە

خەڵاتەکانی ئۆسکار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئۆسکارەوە ڕەوانە کراوە)
خەڵاتەکانی ئۆسکار
۹٤ەمین بۆنەی خەڵاتەکانی ئۆسکار
وێنەیەکی خەڵاتەکە
خەڵات دەبەخشرێت بۆدەستکەوتی سینەمایی
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکان
پێشکەشکارئەکادیمیای ھونەری و زانستی وێنەی جوڵاو
یەکەم خەڵات لە١٦ی ئایاری ١٩٢٩؛ ٩٥ ساڵ لەمەوبەر (١٩٢٩-٠٥-١٦)
وێبگەی ڕەسمیoscar.go.com

خەڵاتی ئۆسکار (بە ئینگلیزی: Academy Award) ئەو خەڵاتەیە کە ئامانجی ستایشکردن و ڕێزلێنانە لەدەستکەوتە ھونەری و تەکنیکیەکانی بواری فیلمسازی. خەڵاتەکە کە لەلایەن ئەکادیمیای ھونەر و زانستی وێنەی جوڵاوی ئەمریکیەوە دابیندەکرێت، بەدەنگی ئەندامانی ھەمان ڕێکخراوەوە براوەی خەڵاتەکە دیاری دەکرێت. خەڵاتەکە دابەشکراوەتە سەر چەندین بەشی جیاواز, و براوەی ھەر بەشێک خەڵاتێکی زێڕینی بەناوی "خەڵاتی ئەکادیمی بۆ ستایشی لێھاتوویی" پێدەدرێت، یاخود بە نازناوەکەی "خەڵاتی ئۆسکار".

دیار ترین ئەو کەسانەی خەڵاتی ئۆسکاریان وەر گرتووە

١-برێند فرەسەر - باشترین ئەکتەری ساڵ

٢-میشێل یۆو - باشترین خانمە ئەکتەری ساڵ

٣-فیلمی ئاڤاتار

٤-تۆپ گەن ماڤێریک - باشترین دەنگ

٥-دانیەڵ کوان و دانیەڵ شاینرت- باشترین دەرهێنەران

مێژووی خەڵاتەکە

[دەستکاری]

خەڵاتەکە لە بنچینەدا لەلایەن جۆرج ستانلیەوە نەخشێندراوە، لەسەر بنەمای نەخشە وینەی سێدریک گیبنس. یەکەم مەڕاسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکە لە ساڵی ١٩٢٩ بوو.[١] یەکەم بۆنەی خەڵاتەکە کەوا لەسەر ڕادیۆ گواسترابێتەوە لەساڵی ١٩٣٠ بوو، و ساڵی ١٩٥٣ بۆ یەکەمجار لەسەر تەلەڤزیۆن پەخشکرا. خەڵاتەکە کۆنترین خەڵاتی بوارەکەی خۆیەتی و لە ئێستادا لە سەرتاسەری جیھاندا بینەری ھەیە.[٢] بۆ بوارەکانی تری ھونەر، تەواوی خەڵاتەکان لە بیرۆکەی ئۆسکارەوە وەرگیراون؛ خەڵاتی ئێمی بۆ تەلەڤزیۆن، تۆنی بۆ شانۆ و گڕامی بۆ میوزیک و گۆرانی.

خەڵاتەکانی ئۆسکار ھەمیشە بە بوونی خانەخوێیەک بەڕێوەدەچن (جگە لە ساڵانی ١٩٨٨ و ٢٠١٩). بۆب ھۆپ تا ئێستا زۆرترین جار خانەخوێی مەڕاسیمەکە بووە.

بەشەکانی خەڵاتەکە

[دەستکاری]
  • باشترین فیلمی ساڵ: لەوەتەی ١٩٢٧/٢٨
  • باشترین دەرھێنەر: لەوەتەی ١٩٢٧/٢٨
  • باشترین ئاکتەر: لەوەتەی ١٩٢٧/٢٨
  • باشترین خانمە ئاکتەر: لەوەتەی ١٩٢٧/٢٨
  • ٣١ەمین مەڕاسیمی خەڵاتەکانی ئۆسکار، هۆڵییود، ١٩٥٩.
    باشترین ئاکتەری پشتگیریکار: لەوەتەی ١٩٣٦
  • باشترین خانمە ئاکتەری پشتگیریکار: لەوەتەی ١٩٣٦
  • باشترین فیلمی ئەنیمەیتد: لەوەتەی ٢٠٠١
  • باشترین کورتە فیلمی ئەنیمەیتد: لەوەتەی ١٩٣٠/٣١
  • باشترین سینەماتۆگرافی: لەوەتەی ١٩٢٧/٢٨
  • باشترین نەخشاندنی جلوبەرگ: لەوەتەی ١٩٤٨
  • باشترین دۆکیومێنتاری: لەوەتەی ١٩٤٣
  • باشترین کورتە دۆکیومێنتاری: لەوەتەی ١٩٤١
  • ٨١ەمین بۆنەی خەڵاتەکانی ئۆسکار، دۆلبی تیەتەر، هۆڵیوود، ٢٠٠٩.
    باشترین دەستکاری فیلم: لەوەتەی ١٩٣٤
  • باشترین فیلمی بیانی:[٣] لەوەتەی ١٩٤٧
  • باشترین کورتە فیلم: لەوەتەی ١٩٣١/٣٢
  • باشترین مکیاج و ڕازاندنەوە: لەوەتەی ١٩٨١
  • باشترین مۆسیقای فیلم: لەوەتەی ١٩٣٤
  • باشترین گۆرانی فیلم: لەوەتەی ١٩٣٤
  • باشترین دیزانی بەرھەمھێنان: لەوەتەی ١٩٢٧/٢٨
  • باشترین دەستکاری دەنگ: لەوەتەی ١٩٦٣
  • باشترین تێکەڵکردنی دەنگ: لەوەتەی ١٩٢٩/٣٠
  • باشترین کاریگەریە ڤیدیۆیەکان: لەوەتەی ١٩٣٩
  • باشترین سیناریۆی وەرگیراو: لەوەتەی ١٩٢٧/٢٨
  • باشترین سیناریۆی ڕەسەن: لەوەتەی ١٩٤٠

خاوەن ڕیکۆردەکان

[دەستکاری]
  • واڵت دیزنی - خاوەنی زۆرترین خەڵاتی ئۆسکار بە گشتی بۆ ڕەگەزی نێر بە تایبەتی.
    زۆرترین خەڵات لەلایەن تاکە فیلمێکەوە لە ساڵێکدا بردرابێتەوە:
    • تەنھا سێ فیلم توانیویانە ١١ خەڵاتی ئۆسکار ببەنەوە:
      • بێن-ھەڕ (١٩٥٩) – ئەوکات ١٥ بەش لە ئۆسکار ھەبوو - فیلمەکە بۆ ١٢یان پاڵێورا.
      • تایتانیک (١٩٩٧) – ١٧ بەش لە ئۆسکار ھەبوو - فیلمەکە بۆ ١٤یان پاڵێورا.
      • گەورە ئەنگوستیلەکە: گەڕانەوەی پاشاکە (٢٠٠٣) – ١٧ بەش لە ئۆسکار ھەبوو - فیلمەکە بۆ ١١یان پاڵێورا.
  • زۆرترین پاڵاوتن لەلایەن فیلمێکەوە
    • تەنھا سێ فیلم توانیویانە ١٤ پاڵاوتنیان ھەبێت:
      • ھەمووشتێک دەربارەی ئیڤ(١٩٥٠) – ٦ دانەیان بردەوە
      • تایتانیک (١٩٩٧) – ١١ دانەیان بردەوە
      • لا لا لاند (٢٠١٦) – ٦ دانەیان بردەوە
  • گەورەترین ڕاماڵینی خەڵات:
    • شای مستیلەکان: گەڕانەوەی پاشاکە (٢٠٠٣) ھەر ١١ خەڵاتی بردەوە کە بۆی پاڵێوراوبوو:باشترین فیلم، دەرھێنەر, سیناریۆیوەرگیراوە، مۆسیقایڕەسەن، گۆرانی ڕەسەن، تێکەڵردنیدەنگ، دەرھێنانیھونەری، مکیاج، جلوبەرگ، دەستکاری فیلم، و کاریگەریە ڤیدیۆییەکان.
  • براوەی زۆرترین خەڵات لەلایەن پیاوێکەوە:
  • کاترین هێپبەرن خاوەنی زۆرترین خەڵات لەسەر بەشەکانی نواندن.
    براوەی زۆرترین خەڵات لەلایەن ژنێکەوە:
    • ئێدیت ھێد - ٨ جار بۆ نەخشاندنی جلوبەر
  • نواندن
  • دەرھێنان
    • جۆن فۆڕد- ٤ جار
  • سینەماتۆگرافی
    • بەرزترین ژمارەی بردنەوە چوار جارە
      • جۆسێف ڕوتەربێرگ , لە ١٩٣٨, ١٩٤٢, ١٩٥٦, و ١٩٥٨
      • لیۆن شامۆی, لە ١٩٤٢, ١٩٤٤, ١٩٤٥, و ١٩٦٣
  • ئەو وڵاتەی زۆرترین بردنەوەی بۆ خەڵاتی باشترین فیلمی بیانی ھەیە
    • وڵاتی ئیتاڵیا کە لە کۆی ٣٢ پاڵاوتن - ١٤ی بردۆتەوە
  • ئەو وڵاتەی زۆرترین پاڵاوتنی بۆ خەڵاتی باشترین فیلمی بیانی ھەیە
    • وڵاتی ئیتاڵیا کە لە کۆی ٤٠ پاڵاوتن - ٢٣ی بردۆتەوە
  • زۆرترین بردنەوەی لەلایەن فیلمە بیانیەکانەوە:
    • تەنھا دوو فیلمی بیانی توانیویانە چوار خەڵاتی ئۆسکار ببەنەوە:
      • فانی و ئالێکساندەر (١٩٨٢)خەڵاتی باشترین فیلمی بیانی، باشترین سینەماتۆگرافی, باشترین دەرھێنان, و باشترین نەخشاندنی جلوبەرگ بردەوە.
      • Crouching Tiger, Hidden Dragon (٢٠٠٠)خەڵاتەکانی باشترین فیلمی بیانی، باشترین دەرھێنان, باشترین مۆسیقایڕەسەن، و باشترین سینەماتۆگرافی بردەوە.
    • ئەو سێ فیلمەی کە توانیویانە پێنچ خەڵاتە سەرەکیەکە (باشترین ئاکتەر، خانمە ئاکتەر، دەرھێنەر، سیناریۆ، فیلم) لە ساڵێکدا ببەنەوە:
      • It Happened One Night (١٩٣٤)
      • One Flew Over the Cuckoo's Nest (١٩٧٥)
      • The Silence of the Lambs (١٩٩١)

براوەکانی ئێستا

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «About the Academy Awards». Academy of Motion Picture Arts and Sciences. لە ڕەسەنەکە لە April 7, 2007 ئەرشیڤ کراوە. لە April 13, 2007 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |archivedate= (یارمەتی) ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ «History of the Academy Awards». Academy of Motion Picture Arts and Sciences. لە ڕەسەنەکە لە July 6, 2010 ئەرشیڤ کراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |archivedate= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |deadurl= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  3. ^ «Oscars amend a few rules but not for Netflix». Washington Post. April 24, 2019. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی نیسانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە 24 April 2019 ھێنراوە. {{cite web}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)