واتای ناوی وڵاتان
ڕواڵەت
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
ھەریەک لە ناوی کیشوەر و وڵاتان و شارە جیاوازەکانی جیھان واتا و ھۆکارێکی تایبەتی ناونانەکەی ھەیە، کە لەناویاندا و بەپێی گێڕانەوە مێژوویییەکان شیکار و واتای سەرنجڕاکێشی لەخۆگرتووە. کیشوەرەکان
- ئاسیا: لە زمانی سنسکریتی بە واتای خۆر دێت یاخود ئەو وڵاتەی خۆری تێدا ھەڵدێت.
- ئەفریقا: بەپێی گێڕانەوە مێژووییەکان پادشایەک حووکمی زۆربەی ناوچەکانی ئەفریقای کردووە و ناوی (ئەفریقش بن سەیفی) بووە.
- ئوسترالیا: لە زمانی بۆلینیزییە بە واتای وڵاتی باشوور دێت.
- ئەورووپا: لەبارەی ناوەکەیەوە چەند سەرچاوەیەک ھەیە، بەڵام نزیکترینیان باس لەوە دەکات کە ئەمە ناوی کچی یەکێک لە پادشاکانی فینیقینە بەناوی پادشا ئاجینۆر و لەلایەن شازادەیەکی یۆنانەوە ڕفێندراوە.
- ئەمریکای باکوور و باشوور: ئەو دوو کیشوەرە بەناوی دەریاوانێکی ئیتاڵییەوە ناونراوە کە دوای کریستۆفەر کۆڵۆمبۆس توانی زۆربەی ناوچەکانی ئەو دوو کیشوەرە بدۆزێتەوە و ناوی (ئەمەریکۆ فینسۆبیچی) بووە.
ژمارەیەک شار و وڵات
[دەستکاری]- ژاپۆن: بەمانای خاکی خۆری ھەڵھاتوو دێت.[١]
- فۆرمۆزا یاخود تایوان: وشەیەکی پورتوگالییە و بە واتای دوورگەی جوان دێت.
- فلیپین: بەناوی پادشای دووەمی ئیسپانیا (فلیپی دووەم) ناونراوە.
- ئیندۆنیزیا: بەمانای دوورگەی ھیندیی دێت.
- سینگاپوور: بە واتای شاری شێر دێت.[٢]
- سریلانکا: بە واتای دوورگەی تیشکدراو دێت.
- پاکستان: لە زمانی ئۆردۆدا بە واتای زەویی پاک دێت.
- ئەفغانستان و تورکمانستان و ئۆزبەکستان و زۆربەی ئەو وڵاتانەی ناوەکانیان بە پاشگری «ستان» کۆتایی دێت، لە وشەیەکی فارسییەوە سەرچاوەی گرتووە و بە واتای وڵات یاخود ناوی گەلەکەی دێت، بۆ نموونە ئەفغانستان بە واتای وڵاتی ئەفغانییەکان دێت.
- عەشقاباد: پایتەختی تورکمانستانە و بە واتای وڵاتی عەشق دێت.
- تورکیا: بە واتای ھۆزی تورک دێت.
- ئەستەمبوڵ: بە واتای ئیسلام بول دێت یاخود وڵاتی ئیسلام و لەلایەن محەممەد فاتیحی سەرکردەی عوسمانییەکانەوە ناونراوە، پێشتریش ناوی قوستنەتنییە بووە کە لەلایەن ئیمپڕاتۆرییەتی ڕۆمانییەکانەوە ناونراوە.
- ئەنادۆڵ: وشەیەکی یۆنانییە و بە واتای ئەو وڵاتە دێت کە خۆری تێدا ھەڵدێت.
- سووریا: وشەیەکی یۆنانییە و بە واتای تیشکی خۆر دێت.[٣]
- حەلەب: بە واتای زەوی پەنیر دێت.
- لوبنان: بە واتای شاخی سپی دێت.
- غەززە: وشەیەکی فینیقییە و بە واتای ھێز دێت.
- ئەریحا: بە واتای زەوی مانگ دێت.
- کووەیت: بە واتای کۆشک دێت.
- یەمەن: بە واتای ڕاست یاخود باشوور دێت.
- مۆنتینیگرۆ: بە واتای وڵاتی شاخی ڕەش دێت.
- قوبرس: بە مانای زەویی مس دێت.
- بۆسنیا: بە واتای ڕووبار دێت.
- لیبیا: بە واتای زەویی ئەسمەرەکان دێت.
- پاریس: بە واتای وشەی ڕووناکی دێت.
- ئیسپانیا: بە واتای پێستی کەروێشک دێت.
- لەندەن: بە واتای تەم دێت.
- ھۆلەند: بە واتای زەویی نزم دێت.
- کۆپنھاگن: بە واتای بەندەری بازرگانی دێت.
- فینلاند: بە واتای زەویی خێر دێت.
- نەرویژ: بە واتای زەویی باکوور دێت.
- ئایسلەند: بە واتای زەویی بەستەڵەکی دێت.
- گریلاند: بە واتای زەویی سەوز دێت.
- نیویۆرک: ناوە کۆنەکەی ھۆڵەند یان ئەمستەردامە، ئەوەش بەھۆی ئەوەی ھۆڵەندییەکان لە سەرەتادا دۆزیانەوە و دواتریش بەڕیتانییەکان داگیریان کرد و بەناوی شاری یۆرکی بەڕیتانیاوە ناونراوە.
- مانھاتن: کە بە گەورەترین ناوچەی نیویۆرک دادەنرێت، بە واتای کۆتاییی جیھان دادەنرێت.
- واشنتن: بەناوی جۆرج واشنتۆن سەرکردەی جەنگی سەربەخۆییی ئەمریکا لە دژی بەڕیتانییەکان ناونراوە.
- فیلادیڤیا: وشەیەکی یۆنانییە و بە واتای خۆشەویستیی برایانە دێت.
- لۆس ئانجلەس: بە واتای
- ھۆندووراس: بە واتای وڵاتی قوڵایی دێت.
- کۆڵۆمبیا: بەناوی کریستۆفەر کۆڵۆمبۆسەوە ناونراوە.
- ئێکوادۆر: بە واتای ھێڵی ناوەڕاست دێت.
- ڤێنیزوێلا: بە واتای چەکی بچووک دێت.
- بەڕازیل: وشەیەکی پورتوگالییە و بە واتای داری (براسیل) دێت.
- ئەمازۆن: لە زمانی گەلی مایادا بە واتای تێکشکێنەری بەلەم دێت.
- کۆستاریکا: بە واتای کەناری دەوڵەمەند دێت.
- جامایکا: بە واتای خاکی دارستان و ئاو دێت.
- ھایتی: بە واتای بەندەری جوان دێت.
- گواتیمالا: خاکی ئەو باڵندانەی کە مار دەخۆن.
- چیلی: بە واتای خاکی سپی دێت.
- ئەرژەنتین: بە واتای خاکی زیو دێت.
- ئیتیۆپیا: بە واتای ڕووخساری سووتاو دێت.
- مالی: بە واتای ئەو شوێنە دێت کە پادشای تێدا دەژی.
- دەریای ناوین: بەھۆی ھێمنیی ئاوەکەیەوە لەلایەن بەڕیتانییەکانەوە ناونراوە.
- دەریای ڕەش: بەھۆی تاریکی و قوڵیی ئاوەکەوە ناونراوە.
- دەریای سوور: بەھۆی ئەوەی کەنارەکانی کە ڕەنگی سوورە ناونراوە.
- دەریای سپیی ناوەراست: بەھۆی ئەوەی دەکەوێتە ناوەڕاستی کیشوەرەکانی جیھانەوە و زۆرینەی ئەو دانیشتوانانەی لە دەوروبەری ئەو دەریایە دەژین ڕەنگی پێستیان سپییە.
- سعودییە: بەناوی بنەماڵەی فەرمانڕەوای ئەو وڵاتەوە ناونراوە کە بنەماڵەی (ئالسعودە)ن.
- ئینگلتەرا:بە واتای خاکی گۆشەکان دێت.[٤]
- ئەڵمانیا: بە واتای وڵاتی پیاوەکان دێت.
- ھیندستان: بەپێی ھەندێک لە سەرچاوە مێژوویییەکان بە واتای (بەھارات) دێت.
- عێراق: بەپێی گێڕانەوە مێژوویییەکان بەھۆی نزیکییەوە لە دەریا بەو ناوەوە ناونراوە.
- ئێران: بە واتای خاکی ئارییەکان دێت.
- چین: لە زمانی ماندارییەکاندا بە واتای ئاسمان دێت.
- مەنگۆلیا: بەمانای ٥ گیاندارەکە دێت.
- مەقدوونیا: بە واتای وڵاتی بەرز دێت.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Is It Japan or Nippon? Even Japanese Differ». AP NEWS. ٢٨ی تشرینی دووەمی ١٩٨٨.
{{cite web}}:|یەکەم=missing|یەکەم=(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ↑ «The Lion Head Symbol». www.nhb.gov.sg (بە ئینگلیزی). لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «Syria, Name's Meaning of Syria». m.name-doctor.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «england | Origin and meaning of the name england by Online Etymology Dictionary». www.etymonline.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە واتای ناوی وڵاتان تێدایە.
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |