خۆکوشتن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خۆکوژییەکە، نیگارەیەک لەلایەن ئێدوارد مانێ

خۆکوشتن بریتییە لەو کردەیەی کەسێک کۆتایی بە ژیانی خۆی دەھێنێت و بەمەبەست دەبێتە ھۆی مەرگی خۆی. خۆکوشتن زۆرجار لە دوای ھیوابڕان ڕوودەدات؛ حاڵەتێک کە زۆرجار لەگەڵ نەخۆشیی دەروونی، خەمۆکی، خواردنەوەی ئەلکول و ھتد… ھاوکاتە.[١][٢] لە سەدەی ١٩ دوو بیردۆز سەبارەت بە خۆکوشتن ھاتنە ئاراوە. دامەزرێنەری دەروونناسی ژان دومینینک ئیسکیرول لەبارەی خۆکوشتنەوە دەڵێت: «ئەم دیاردەیە لە ئەنجامی گۆشەگیری، دورکەوتنەوە لە کۆمەڵگە و نەخۆشی دەروونی ڕوودەدات»، لەکاتێکدا دامەزرێنەری بیردۆزی کۆمەڵناسی ئیمیل دورکایم لەبارەی ھۆکاری خۆکوشتنەوە دەڵێت: «کێشە کۆمەڵایەتییەکان و بوونی سیستەمی چینایەتی ھۆکاری سەرەکیی خۆکوشتنن.»

ھۆکارەکانی خۆکوشتن[دەستکاری]

خۆکوشتن کردارێکی ئاڵۆزە کۆمەڵێک ھۆکار ھەیە کە پاڵنەرن بۆ تاک بۆ ئەوەی خۆی بکوژێت وەک:

  1. ھۆکاری دەروونی: بەشێک لە دەرووناسان بڕوایان وایە کە ئەو کەسانەی پەنا دەبەنە بەر خۆکوشتن گرفتی دەروونیان ھەیە ئەم گرفتە دەروونیانە وایان لێدەکات ھەست بە تاوان بکەن لەبەرامبەر ئەو ھەڵانەی ئەنجامی دەدەن، و توشی خەمۆکی دەبن، ئەمەش وایان لێدەکات خۆکوشتن بە تەنیا ڕێگای دەربازبوون بزانن و ھەروەھا فشار خستنە سەر لەلایەن کەسانی دەوروبەر یەکێکی دیکەیە لە ھۆکارەکان کە وادەکات دەروونی کەسەکە خراپ بێت و ھەست بەوە بکات نەبوونی لە ژیان باشترە.
  2. ھۆکاری کۆمەڵایەتی: بەھۆی ئەو کارلێک و کردەیەی کە لە نێوان مرۆڤەکان ھەیە، پەیوەستی یەک دەبن، نەمانی ئەو پەیوەندیانە و لێکترازانی خێزان و نەمانی پەیوەندییە ڕۆحییەکان لە نێوانیان ھۆکارێکە بۆ ئەوەی مرۆڤ ھەست بە نامۆبوون بکات و گۆشەگیر بێت، ئەمانە وادەکەن کە کەسەکە پەنا بباتە بەر خۆکوشتن بۆ ئەوەی لەو بارودۆخە ڕزگاری بێت.
  3. ھۆکاری ئابووری: بە یەکێک لە ھۆکارەکانی خۆکوشتن دادەنرێت وەک (ھەژاری و نەبوونی و برسییەتی)، ھەندێک جاریش بەھۆی کەڵەکە بوونی قەرز و پارەی کەسانی دیکە و نەتوانین بۆ داناوەیان کەسی قەرزدار پەنادەباتە بەر خۆکوشتن.
  4. نەخۆشییە درێژخایەنەکان: بەھۆی توشبوون بە نەخۆشیی درێژخایەن و نەبوونی چارەسەر، وا لە مرۆڤ دەکات کە بۆ ڕزگاربوون لەو ئازار و خەم و خەفەتەی ھەیەتی پەنا بۆ خۆکوشتن بەرێت.
  5. بێ ھیوایی لە ژیان و لەدەستدانی کەسێکی نزیکی خێزانەکە لە ھۆکارەکانی دیکەی خۆکوشتنن.

ھیچ ئایینێک پشتیوانی لە خۆکوشتن ناکات بە کارێکی خراپەکاری دانراوە و حەرامکراوە بۆ نموونە لە ئایینی ئیسلام خۆکوشتن وەک تاوانێکی گەورە باسکراوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Paris, J (June 2002). "Chronic suicidality among patients with borderline personality disorder". Psychiatric services (Washington, D.C.) 53 (6): 738–42. doi:10.1176/appi.ps.53.6.738. PMID 12045312.
  2. ^ Hawton K, van Heeringen K (April 2009). "Suicide". Lancet 373 (9672): 1372–81. doi:10.1016/S0140-6736(09)60372-X. PMID 19376453.

کتێبی بنەماکانب دەرونزانی گشتی نوسنی عێزەدین احمد عزیز چاپی شەشەم ٢٠١٧ ژمارەی سپاردن ٢٤٢١ سالی ٢٠١٠

خۆکوشتن ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.