ئازادی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

ئازادی ھاوواتای چەمکی لیبێرتەی (liberte) فەڕەنسییە و سەرچاوە لاتینیەکەی (libertas) یە، کە بە واتای نەبوونی کۆت و بەند و زۆرە. ئازادی لە زمانی فارسی لە وشەی پەھلەوی ئازات بە مانای سەربەست، ڕەسەن و جوامێر وەرگێراوە. لە بواری کۆمەڵایەتییەوە، ئازادی چەندین جۆری جیاوازی ھەیە، ئازادیی سیاسی، ئازادیی ئابووری، ئازادیی کولتووری و... ھتد و، ھەروەھا لایەنی جۆراوجۆری ھەیە. ئازادی ڕادەربڕین، ئازادیی نووسین، ئازادی کار و کردەوە و... ھتد. ئازادی؛ ئازادیی ھزر، ئازادیی بیرو باوەڕ و نەترسان لە دەربڕینی ئەم ئازادییانە لە کۆمەڵگادا لە خۆ دەگرێ و بە یەکێک لە بنەماکانی دیموکراسی دەژمێردرێ. ئازادی بە واتای ئانارکیزم و بەربەرەڵڵایی نییە. ئازادی بەبێ دسیپلینی ناوخۆیی و دەرەکی، جۆرێک لە ئانارکیزمە کە لەگەڵ زات و ئامانجەکانی ئازادیدا ناگونجێ.[١]


سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ فەرھەنگی سیاسی ئارەش، زاھیر محەممەدی-یاسین حاجی زادە