مافە بنچینەییەکان
لە مافەبنجێنەییەکانی مرۆڤدا هەندێک لە مافەکان باس کراون کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بە بنچینەیی و بناغەی مرۆڤایەتی دادەنرێن و تۆمارکراون لە (ڕاگەیاندنی مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان)، (پەیماننامەی نێودەوڵەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافە شارستانی و سیاسییەکان) و (پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر مافە ئابووری، کۆمەڵایەتی و کلتوورییەکان) و ئەم مافە پێناسە کراون تێیدا:
- مافی چارەی خۆنووسین[١]
- مافی ئازادیی بوون[٢]
- مافی دادگایکردن بەپێی یاسا کارپێکراوەکان[٢]
- مافی ئازادیی جوڵانەوەکان[٣]
- مافی ئازادیی بیروڕا[٤]
- مافی ئازادیی ئایین[٤]
- مافی ئازادیی ڕادەبڕین [٥]
- مافی ئازادیی کۆبوونەوە[٦]
- مافی ئازادیی پێکهێنانی یەکێتی و کۆمەڵەکان[٧]
دەسەڵاتە دادوەریە دیاریکراوەکان
[دەستکاری]کەنەدا
[دەستکاری]یاسای مافەکانی کەنەدا کە لەلایەن پەرلەمانی کەنەداوە دانراوە بە گرنگترین بەڵگەنامە دادەنرێت بۆ پاراستنی مافی مرۆڤەکان کە زیندوون و هەناسە دەدەن و رێگە نادرێت وەك کۆیلە و خاوەندار مامەڵەیان لەگەڵ دا بکرێت کە خاوەنەکانیان ڕێکخراو و دامەزراوە مەزنەکان بن. لە وڵاتی کەنەدا، پەیماننامەی ئازادی و مافەکان چوار ئازادی بنچینەی و سەرەکی دەستنیشان دەکات کە بریتیین لە:[٨]
- ئازادی ویژدان و ئایین
- ئازادی بیروڕا، باوەر و دەڕبڕینەکان لەگەڵ ئازادی ڕاگەیاندن و جۆرەکانی تری پەیوەندی و پەخشکردن.
- ئازادی کۆبوونەوە بەشێوەیەکی ئاشتیخوازانە.
- ئازادی دامەزراندنی یەکێتی و کۆمەڵەکان.
یەکێتیی ئەوروپا
[دەستکاری]لە وڵاتە جیاوازەکانی یەکێتیی ئەوروپادا یاسایەکی دیاریکراوی گشتگیر بوونی نییە لەسەر مافەکانی مرۆڤ بەڵام یاساکانی یەکێتیی ئەوروپا هەڵدەستن بە ناساندن و پارێزگاری کردن لەو مافانە بە چەند ڕێگەیەکی جیاواز. یەکێتیی ئەوروپا هەڵدەستێت بە سەپاندنی بەسەر هەموو وڵاتانی ئەندام لە یەکێتییەکەدا بە مسۆگەرکردن و پاراستنی کۆمەڵێك لە مافەکانی مرۆڤ و هەروەها دادگای یەکێتیی ئەوروپا دەسەڵاتی دوورخستنەوە و لابردنی هەیە لە کاتی سەرپێچی کردنی مافەکان و دەرچوون لە ڕێنماییەکان.
هیندستان
[دەستکاری]حەوت مافی بنچینەیی بوونیان هەیە لە هیندستان:
- مافی یەکسانی بوون
- مافی ئازادی بوون، کە ئەمانە لەخۆدەگرێت: ئازادی گوفتار و دەربڕین، ئازادی کۆبوونەوەی ئاشتیانە، ئازادی پێکهێنانی یەکێتی و کۆمەڵەکان، ئازادی جوڵە و گەشت کردن لە ناوچەکانی هیندستان دا، ئازادی نیشتەجێ بوون لە هەر بەشێکی هیندستان دا و ئازادی ئەنجام دانی هەر کارێکی پیشەیی.
- مافی ئازادی ئایین
- مافی ڕەت کردنەوەی سوود لێ بینین لەلایەن کەسێکی دیکەوە
- مافی کلتووری و پەروەردەیی
- مافە چارەسەرکردنی کێشەکان بەپێی دەستوور
- مافە دەنگدان (لەسەروو تەمەنی ١٨ ساڵییەوە)
دوای هەمواری ٨٦ ی ساڵی ٢٠٠٢ مافی پەروەردە زیادکرا بۆ دەستووری هیندستان.
نوێترین مافی زیادکراو بۆ ڕیزبەندیی مافە بنچینەییەکان لە هیندستان لە ساڵی ٢٠١٧ دا بوو کە بریتییە لە:
- مافی تایبەتمەندێتی بوون
ولایەتە یەکگرتووەکان
[دەستکاری]هەرچەندە زۆربەی مافە بنچینەییەکان بەشێوەیەکی فراوان بە مافی مرۆڤ دادەنرێن بەڵام پۆلێنکردنی هەر مافێک وەک "بنچینەیی" دەبێتە ڕێ خۆشکەر بۆ دادگا و ناوەندەکانی یاسا دانانی سەر بە ویلایەتە یەکگرتووەکان یان هەر حوکمەتێکی دی بە بۆ دیاریکردن و سنووردارکردنی چ مافێک بنچینەی بێت و چ مافێک بنچینەی نەبێت. لەم دەق و بوارە یاسایانەدا، دادگاکان هەڵدەستن بە دیاریکردنی مافە بنچینەییەکان لەڕێی تاقیکردنەوەی بناغە مێژووییەکانی ئەو مافانە و بڕیاردان لەسەر ئەوەی کە ئایا پاراستنی ئەو مافانە بەشێکە لە دابونەریتە کۆن و باوەکان. ویلایەتەکان دەکرێت مافە بنچینەییەکان دابین بکەن و هەندێک لە ویلایەتەکانی دی دەکرێت مافە بنچینەییەکان زیاد بکەن بەڵام هەرگیز ناتوانن و دەسەڵاتیان نییە مافە بنچینەییەکان لەڕێی رێکاری یاسایییەوە لاببەن و بیسڕنەوە.
یاسا بنچینەییەکان لە دەستووری ویلایەتە یەکگرتووەکان دا تۆمارکراوە و دادگای باڵا دانی پێدانەوە و بەپێی دادگای باڵا ئەو مافە بنچینەییە تۆمارکراوانە هێندە بنچینەیین کە هەر سنووردارکردن و لە چوارچێوەدانێک دەبێت تەنها بە مەبەستی خزمەتکردنی دەوڵەت بێت یان زۆر دیارکراو بکرێت بە کۆمەڵە کەس و مەبەستێک.
یاسای مافەکان هەڵدەستێت بە پێناسە کردن و ڕیزکردنی مافەکان بە دیاریکراوی بەڵام دادگای باڵا مافە بنچینەییەکانی زیاتر فراوان کردووە لەڕێی ناساندن و دانپێدانان بەچەند مافێكی دیکەدا کە لە دەستووردا باس نەکراون، وەك:
- مافی گەشت کردن بە هەموو ویلایەتەکان دا.
- مافی پەروەردە و بەخێوکردنی منداڵی کەسێك[٩]
- مافی تایبەتمەندێتی بوون[١٠]
- مافی هاوسەرگیری کردن[١١]
- مافی بەرگری کردن لە خوود
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «International Covenant on Civil and Political Rights Article 1».
- ^ ئ ا «International Covenant on Civil and Political Rights Article 9».
- ^ «International Covenant on Civil and Political Rights Article 12».
- ^ ئ ا «International Covenant on Civil and Political Rights Article 18».
- ^ «International Covenant on Civil and Political Rights Article 19».
- ^ «International Covenant on Civil and Political Rights Article 21».
- ^ «International Covenant on Civil and Political Rights Article 22».
- ^ «Canadian Charter Of Rights And Freedoms». Efc.ca. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە 2012-11-05 ھێنراوە.
{{cite web}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|dead-url=
چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی) - ^ Troxel v. Granville
- ^ see Union Pacific R. Co. v. Botsford, 141 U.S. 250 (1891)
- ^ Loving v. Virginia & Obergefell v. Hodges