لێدوانی بەکارھێنەر:Rebin galaly

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Rebin galaly!
Crystal Clear app ktip.png

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لە سەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٢٤٬٥٨٧ وتار و ١٠٠ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ئەزموونی ویکیپیدیای کوردیی باشووری

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت: WikiVote.png

User-info.svg ئەم پەڕەیە تایبەتی تۆیە و دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی Button sig.png پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

Crystal Clear app kedit.png

-- Diyar Muhammed لێدوان ‏٢٢:٤٤، ٣٠ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)


سڵاو کاک ڕێبین، سپاس بۆ بەژدارییەکانت، بەھیوای بەردەوامییت. چەند شتێک ھەن لە ویکیپیدیا بەو ھیوایەی پەیڕەوییان لێ بکەیت، لەوانە؛ گۆڕینی ناوی وتارەکان، تکایە پێش گۆڕینی ناوی ھەر وتارێک لە پەڕەی وتووێژی وتارەکەدا باسی بکە، بۆ نموونە ئەم وتارە (پاوڵ واڵکەر) کە گواستتەوە پێشتر لە پەڕەی وتووێژەکەیدا بەڕێز (پیرەھەڵۆ) باسی کردبوو، کە بۆچی ناوەکە بەم شێوەیە بێت، گەر گوێ لەمە بگریت، بۆت دەردەکەوێت کە واکر دروستترە نەک واڵکەر، بۆ ئەو وتارانەی بەم شێوەین دەتوانیت ڕەوانەکەر دروست بکەیت. تۆ بەردەوام بە، ھەر پرسیار یان کێشەیەک ھەبوو، دەتوانی لە پەڕەی وتووێژەکەم یان لە پرسگا بی پرسیت. سەرچیا (وتووێژ) ‏١٠:٠٩، ٣١ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)

گواستنەوە[دەستکاری]

بەڕێز کاک ڕێبین تکایە ئەگەر ویستت پەڕەیەک بگوازیتەوە پێشتر ڕاپرسی لە ئەندامانی تریش بکە!--Deioces ☺Chat ‏١١:١٩، ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)

سڵام[دەستکاری]

ڕێبین گیان سڵام، بەخێربیت بۆ ویکیپیدیا. ماوەیەکە چاوم لێیە وتارگەلێکی جوان ئەنووسیت، کە زۆریش بەنرخن؛ دەستەکانت خۆش بن. تکایە ئاماژە بە سەرچاوەکانیشیان بکە با جوانتر ببن. مادیوتووێژ ‏٠٦:٥٩، ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)

زۆر سوپاس ئینشآڵا بەردەوام بن ، برایان[دەستکاری]

زۆر سوپاس ئینشآڵا بەردەوام بن ، برایان

Rebin galaly (لێدوان)

تکایە بەباشی وێنە بارکەن[دەستکاری]

سڵاو بەرێز گیان؛ من واکەدیم ئێوە وێنە و پۆستێری زۆر لە فیلمەکانتان لە ویکی کوردی بار کردووە، ئێمە سپاست دەکەین بۆ بەشداریت لە ویکی کوردی‌دا بەڵام دەبێت ئەو وێنەیانە کە باری دەکەی دەبێت سەبارەت و ھۆکاری بەکارھێنانەکە (داڕێژە:زانیاری) بنووسیت و بەتەواوی ڕوونیکەیتەوەی. بۆ نموونەی بارکردنی باش دەتوانن ئەمە و ئەمە ببینن. بەستە بۆ جۆری وێنەکاتان (کە پۆستێر بێت، ڕووبەرگ بێت یان هەر شتێکی‌تر) دەتوانی لە پەڕەی ویکیپیدیا:بەڵگەنامەکانی بڵاوکردنەوەی وێنە، بەڵگەنامەی باش هەڵبژێری و وێنەکەت بارکەیت. زۆر سپاس. Ismail.Sharifi (لێدوان) ‏٠٧:٢٣، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)

دەستخۆش بۆ تێبینیەکەت کاک ئسیماعیل[دەستکاری]

ئینشالا لەمەودوا ئەوەی گوتت ڕەچاوی دەکەم ، سوپاس. Ismail.Sharifi (لێدوان) (لێدوان)

زۆر سپاس بۆ ئێوەیش، بەڵام تکایە ئەوانش کەلەمەوبەر بارتان کردوە چاکی کەنەوە، لەبەر ئەوە کە ئەمانەش چاکسازی گەرەکە. سپاس بۆ ئێوە بەلام دەوای هەر وتووژێێک قسە و وتەی خۆتان واژوو بکەن. زۆر سپاس. --Ismail.Sharifi (لێدوان) ‏١٨:٥٨، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)

چەند تێبینیێک[دەستکاری]

سڵاو کاک ڕێبین، زۆر سپاس بۆ بەشدارییەکانت لە ویکیی کوردی. چەند شتێ ھەبوو پێم باشبوو پێتی بڵێم، بە مەبەستی باشتر و جوانتر بوونی ئەو وتارانەی کە دیان دەنێی.

  • سەبارەت بە خاڵبەندی و ڕێنووس، تکایە گەر توانیت تەماشایێکی ئەم دوو پەڕەیە بکە (ویکیپیدیا:ڕێنووسی زمانی کوردی) (ویکیپیدیا:خاڵبەندی)، و ھەوڵبدە پەیڕەوی لە یاساکانی ناویان بکەی، چوونکە ویکیپیدیای کوردی کار بەم یاسا و دەستوورانەی ڕێنووس دەکات. لە نموونەی ئەو ھەڵانەی ڕێنووس کە لە زۆرێک لە وتارەکانتدا بینیم، دانانی دوو بۆشایییە لەگەڵ فاریزە (،) یەکێک لە ڕێساکانی خاڵبەندی ئەوەیە کە فاریزە و خاڵ و دووخاڵ ھیچ بۆشایێکیان نییە لەگەڵ وشەی پێشیان و لەدوایان بۆشایی دێت (نموونە: ھەولێر، سلێمانی نەک ھەولێر ، سلێمانی)، بەو ھیوایەی پەیڕەوی بکەی بۆ جوانتربوونی وتارەکان.
  • لە کاتی نووسینی ناوی مانگەکان، باشترە ناوەکانیان کوردی بێ نەک ئینگلیزی.
  • یەکێک لە شتە گرنگەکانی وتارەکانی ویکیپیدیا، بۆکسی زانیارییە، کە ئامرازێکی باشە بۆ دەستگەیشتن بە ھەندێک زانیاریی بنەڕەتی لەمەڕ وتارەکان، چەند دەتوانی ھەوڵبدە بۆ وتارەکانتی دابنێی، گەر زانیارێکی کەمیش تۆماربکەی.
  • سەبارەت بە نووسینی سەرچاوەکان، ئەو وتارانەی لە ئینگلیزی وەری دەگێڕی ھەوڵبدە ھەمان سەرچاوەکانی وتارە ئینگلیزییەکەش لە وتارە کوردییەکە دبنێی. بۆ سەرچاوەیەکی کوردیش ھەمان ئەو پەڕەیە دابنێ کە نووسینەکەت لێی وەرگرتووە، بۆ نموونە؛ لە زۆربەی وتارەکان ئاماژەت بە ماڵپەڕی کوردسینەما کردووە و لینکیت داناوە، کە دەیکەیتەوە، دەتباتە پەڕەی سەرەکی! بۆیە گەر زانیاریێکت لەوێ وەرنەگرتبێ ناکرێ ئاماژەی پێ بدەی لە سەرچاوەکان.

ئەمە چەند تێبینیێک بوو، بەو ھیوایەی ببنە مایەی جوانتر و باشتر بوونی وتارەکانت، ھەر شتێکی ترم بەدیکرد پێتی ڕادەگەیەنم. بە ھیوای بەردەوامی و وتاری زۆرتر و باشتر، سەرکەوتووبیت. | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٠:٥٥، ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)

دەستەکانت خۆشبێت ، بە ڕەخنەکانتان خۆشحاڵ دەبم ، تاکو بتوانم خزمەتێکی باشتر بکەم.[دەستکاری]

دەستەکانت خۆشبێت ، بە ڕەخنەکانتان خۆشحاڵ دەبم ، تاکو بتوانم خزمەتێکی باشتر بکەم. Rebin galaly (لێدوان)

ووتار[دەستکاری]

سڵاو کاکە ڕێبین، تکایە ئەگەر ئەم ووتارە وەرناگێڕیت و وازت لێھێناوە ئەوا کانسڵی بکە لای خۆت تا من بتوانم وەرگێڕانەکە بکەم و بەستەر دابنێم. زۆر دەمێکە چاوەڕێم تەواوی بکەیت بەڵام وادیارە دەستت لێ ھەڵگرتووە. —ژیار مێرلین وتووێژ ٤٥‏:١٢، ٢٩ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)

واژوو[دەستکاری]

سڵاو کاکە @Rebin galaly: ویستم دەربارەی واژووەکەت ئاگادارت بکەمەوە، وا چوویت ئەووی منت لەبەر گرتۆتەوە شتێکی نایاساییە و دژی سیاسەتەکانی واژووە، و بە لاساییکردنەوە دادەنرێت. تکایە واژووەکەت بگۆڕە بە شتێکی ڕەسەن. سوپاس. ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٥:٣٩، ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)

سڵاو کاکە @Épine: ببورە برام تەنها ویستم بەخێرایی قسە لەسەر بابەتەکە بکەم نەمزانی واژوویەکەت تایبەت.

@Rebin galaly: پێویست ناکات ئەوانە بە دەست بنووسیت. ھەر چوار ~~~~ دابنێ سیستم خۆی بۆت واژوو دەکات. وپ:واژوو ببینە :)◂ ئێپین وتووێژ ‏١٦:٤٦، ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)


داڕێژە و شتی تر[دەستکاری]

سڵاو بەڕێز ڕێبین وتارەکانت بەڕاستی شتی گرانبەها و بەنرخن، بەڵام بە هۆی هەندێک هەڵە کە دەیکەی لە نرخەکەی کەم دەبێتەوە ... هیوادارم گوێ لە پێشنیار و ئامۆژگارییەکانم بگریت:

  • سەرەتا ئەمەوێت پێت بڵێم کە ناوە ئینگلیزێکەی (یان ئەو زمانەی تایبەتە بە وتارەکە) بنووسە ...
  • پاشان دەمەوێت کێشەی خاڵبەندی پێت بڵێم کە وا دیارە پێشتر ئاگەدار کراویتەوە بەڵام گوێت پێ نەداوە، هیوادارم لەمەو دوا گرنگی پێ بدەیت ...
  • هەروەها ئەو داڕێژانەی بەکاری دێنیت تکایە با داڕێژە کوردییەکان بێت ... سەرنجم داوە کە تۆ داڕێژە ئینگلیزێکان بەکار دێنیت تا کوردیەکان هیوادارم لەمەو دوای داڕێژە کورییەکان بەکار بێنیت، داڕێژە کوردییەکان بەردەوام دەستکاری و چاکسازی تێدا دەکرێت و پێش دەخرێت، هەر بۆیە تکایە گرنگی بەوە بدە صلصة صويا (لێدوان) ‏٠٠:٣٣، ١ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)

=سوپاسی خەمخۆری جەنابتان دەکەم بۆ ئاگاداکردنەوەم ، بەس ویستم سەرنج بخەمە سەر داڕێژەکان سەبارەت بەو داڕێژانەی لە ویکی کوردیدا نییە لەم حاڵەتەدا پێویستە چی بکەین برام ؟ Rebin galaly (لێدوان) ‏١١:٢٦، ١ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)

ھەر داڕێژەیەک نەبوو لەسەر پەڕەی وتووێژی من داوای بکە بۆتی دروست بکەم. ◂ ئێپین وتووێژ ‏١١:١٩، ١ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)

بەڵێ، بەڕێز ئێپین یارمەتی پێویستت بۆ دابین دەکات، هەر بەم بۆنەیەوە ئەمە داڕێژەیەکی سود بەخشە هیوادارم سودی لێ ببینیت داڕێژە:زانیاریدانی فیلم، هیوادارم لەمەو دوا ئەو وتارانەی پەیوەندی بە فیلمەوە هەیە بەم داڕێژەیە دروستی بکەت صلصة صويا (لێدوان) ‏٠١:٠٣، ٢ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)

پەڕگە:2001 A Space Odyssey (1968) theatrical poster variant.jpg بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا[دەستکاری]

تاگێک داندراوە لەسەر پەڕگە:2001 A Space Odyssey (1968) theatrical poster variant.jpg کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەبەر ئەم ھۆکار(انە) کراوە:

زانیارییەکانی مۆڵەتنامە پڕنەکروانەتەوە

لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند سیاسەتێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەمە پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە بە سەردانکردنی پەڕەکە و کەرتە کردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت "دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە". کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوەی ئەوەی کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھارکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لا مەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشتر کردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. تکایە لەمەودوا زانیارییەکانی وێنە بارکراوەکان پڕ بکەرەوە.ئێپین وتووێژ ‏١٢:٣٥، ٤ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)

پەڕگە:Neymar-barcelona.jpg بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا[دەستکاری]

تاگێک داندراوە لەسەر پەڕگە:Neymar-barcelona.jpg کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەبەر ئەم ھۆکار(انە) کراوە:

زانیارییەکانی مۆڵەتنامە پڕنەکراونەتەوە

لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند سیاسەتێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەمە پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە بە سەردانکردنی پەڕەکە و کەرتە کردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت "دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە". کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوەی ئەوەی کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھارکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لا مەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشتر کردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. تکایە لەمەودوا زانیارییەکانی وێنە بارکراوەکان پڕ بکەرەوە.ئێپین وتووێژ ‏١٢:٣٧، ٤ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)

پۆل:ئەکتەرە کەنەدیەکان بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا[دەستکاری]

تاگێک داندراوە لەسەر پۆل:ئەکتەرە کەنەدیەکان کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەبەر ئەم ھۆکار(انە) کراوە:

دووبارەیە بەھۆی بوونی کێشەی ڕێنووس، و ناوی پۆل:ئەکتەرە کەنەدییەکان ڕەوانترە بۆ مانەوە.

لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند سیاسەتێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەمە پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە بە سەردانکردنی پەڕەکە و کەرتە کردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت "دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە". کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوەی ئەوەی کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھارکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لا مەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشتر کردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. —‎Aram وتووێژ ‏١٧:٢٥، ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

پێشنیاری سڕینەوە بۆ دەستبەسەرداگرتنی باڵوێزخانەی ئێران[دەستکاری]

Ambox warning yellow.svg

پەڕەی دەستبەسەرداگرتنی باڵوێزخانەی ئێران پێشنیاری سڕینەوەی بۆ کراوە لەبەر ئەم کێشانە:

بێسەرچاوەیی

ھەرچەندە ھەموو بەشدارییە سوودبەخشەکان لە ویکیپیدیا بەرز دەنرخێندرێن، پەڕەکان لەوانەیە بسڕدرێنەوە لەبەر چەند ھۆکارێک.

دەتوانیت ئەم سڕینەوەیە بووەستێنیت بە لابردنی ئاگاداری {{سڕینەوەی پێشنیارکراو}} لە دەستپێکی وتارەکە، بەڵام تکایە ھەوڵی ڕوونکردنەوە بدە لە کورتەی دەستکارییەکەدا یان لە پەڕەی وتووێژی پەڕەکە کە بۆچی نابێت وتارەکە بسڕدرێتەوە.

تکایە بیر لە چاکسازیکردنی پەڕەکە و چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بکە کە ڕوون کراوەتەوە. دەتوانیت {{ڕاوەستان}} بەکاربھێنیت لە ژێر داڕێژەی سڕینەوە بۆ ئاگادارکردنەوەی بەکارھێنەرانی تر کە دەبێت سڕینەوە وتووێژی لەسەر بکرێت. بەھەرحاڵ، ئەگەر ئەم وتارە بەر یەکێک لە پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا کەوت، لەوانەیە بسڕدرێتەوە بەھەرحاڵ. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٥٥، ١١ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)

ئایاری ٢٠١٩[دەستکاری]

Information icon بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا و سوپاس بۆ بەشدارییەکانت. بەخێرھاتنی ھەموو ئەوانە دەکەین کە دەیانەوێت بەشداری لە ویکیپیدیا بکەن، بەڵام تکایە ئاگادار بە کە لە ویکیپیدیا سیاسەتی شێواز ھەیە کە دەبێت ڕەچاوی بکرێت بۆ ھێشتنەوەی ویکیپیدیا بە ڕێکوپێکی. پشتگوێخستنی ئەم شێوازە فەرمێتی وتارەکان تێکدەدات و لەوانەیە کێشەی خوێندنەوە دروست بکات. تکایە سەیرێکی وتارە ھەڵبژێردراوەکان بکە و وتارەکان بە شێوازی ھاوشێوەی ئەوان دەستکاری بکە. سوپاس. --‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٣:٢٤، ١١ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)

شێوازی وتارەکان[دەستکاری]

دەمباش Rebin galaly، زۆر خۆشحاڵین کە ویکیپیدیا بەکارھێەرێکی وەک تۆی ھەیە و گرنگی بە ناوەڕۆک دەدات، بەڵام دەبێت بەکارھێنەران لە پاڵ نووسینەوەی وتارەکاندا گرنگی بە شێوازی وتارەکان (کە بەشی دەستپێک، بەستەردان، ژیاننامە، و ڕێکەوت و ژمارەکانیش دەگرێتەوە) بدەن بۆئەوەی ھاوسەنگیی شێوازی نووسینی وتارەکان ڕاگرن و یەکگرتووییەک لە نووسینەوەی وتارەکاندا دروست ببێت. بەھیوای بەشداری گرنگتر و زیاتریشین لێت. کاتێکی خۆش!
-- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٣:٤٣، ١٣ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)

دیاریکردنی ھەڵە[دەستکاری]

سپاس بۆ خەمخۆریت کاک ئارام. بەڵام ناکرێ بابەت تەنھا دوای چەند خولەکێک لە دانانی دیاربکرێ بۆ سڕینەوە، ئەمە ھەڵەیەکی یەکجار گەورەیە لەکاتێکدا من ھێشتا دوای بڵاوکردنەوە بابەتەکەم ھەندێ دەستکاریم مابوو و خەریکی دانانی سەرچاوەکەی بووم. دەبێ بوار بدرێت بە نووسەر کە کارەکانی سەر بابەتەکە تەواوبکات، نەک یەکسەر بۆ سڕینەوە دیارکرێت. — ئەم لێدوانە لەلایەن Rebin galaly واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

سڵاو کاک Rebin galaly، کاک Rebin galaly دڵنیا بە ئێمە یەکسەر تاگی سڕینەوە لێ نادەین و چاوەڕێی بەکارھێنەرە نوێیەکان دەکەین و کاتیان پێ دەدەین تا بە ئیسراحەتی خۆیان وتارەکان پەرە پێ بدەن، بەڵام بۆ بەکارھێنەرە شارەزاکان کەمتر دەرفەت دەدەین. بۆ ڕزگار بوون لە تاگی سڕینەوە بەڕێزتان لەمەودوا دەتوانن
  • سوود لە تاگی {{ئامادەکردن}} وەرگرن تا بە ئیسراحەت تەواوی دەکەن و پاشان داڕێژەکە لابەرن.
  • لە خۆڵەپەتانێکەت یان ژێرپەڕەیەکی خۆتدا وتارەکە دروست بکەیت و پاشان بیگوازیتەوە بۆ بۆشایی ناوی وتار.
سەرنج: ھەر وتارێک سڕدرایەوە، تکایە پەیوەندی بە بەڕێوەبەرێکەوە بکە تا بیگەڕێنێتەوە (لەکاتێکدا نییەتی دەستکاریکردن و باشرکردنی وتارەکەت ھەبوو). وە گەر ھەر پرسیارێکیشت لێم ھەبوو، تکایە ئازادانە لە پەڕەی وتووێژەکەم بپرسە. کاتێکی خۆش! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:١١، ١٥ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)

سڵاو[دەستکاری]

دەمباش Rebin galaly، سپاسی ئەو دەستکارییانەت دەکەم کە لە ویکیپیدیادا دەیکەیت، ویستم چەند تێبینییەک بدەم:

  • لە ویکیپیدیای خۆماندا ناکرێت بەستەر بۆ وتارەکانی ویکیپیدیاکانی تر بدرێت وەک ئەوانەی کۆپا ئەمەریکای ٢٠١٩#ناوبژیوانان. وە گەر ناو و دەقەکانی تر وەرنەگێڕدران بۆ کوردی، دانەندرێن چاکترە.
  • کاتێک وتارێک لە ویکیپیدیایەکی تر بە نموونە ئینگلیزی وەردەگێڕیت لە بەشی سەرچاوەکان مەنووسە ١. ویکیپیدیای ئینگلیزی بەڵکوو، {{بیرخستنەوەی ویکی}} بەکاربێنە.

ھەرچیشت پێویست بوو، بپرسە/داوا بکە. دەستکاریکردنێکی خۆش! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٠٧، ١ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)

حوزەیرانی ٢٠١٩[دەستکاری]

Information icon بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا و سوپاس بۆ بەشدارییەکانت. بەخێرھاتنی ھەموو ئەوانە دەکەین کە دەیانەوێت بەشداری لە ویکیپیدیا بکەن، بەڵام تکایە ئاگادار بە کە لە ویکیپیدیا سیاسەتی شێواز ھەیە کە دەبێت ڕەچاوی بکرێت بۆ ھێشتنەوەی ویکیپیدیا بە ڕێکوپێکی. پشتگوێخستنی ئەم شێوازە فەرمێتی وتارەکان تێکدەدات و لەوانەیە کێشەی خوێندنەوە دروست بکات. تکایە سەیرێکی وتارە ھەڵبژێردراوەکان بکە و وتارەکان بە شێوازی ھاوشێوەی ئەوان دەستکاری بکە. ھەندێک لەو ھەڵانەی دەیانکەیت کە دژ بە سیاسەتی شێوازن:

تکایە لەمەودوا خۆت لەم ھەڵانە بەدوور بگرە. سپاس. ‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٨:٤٢، ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)

تەممووزی ٢٠١٩[دەستکاری]

Information icon تکایە ئەو شێوازانە لە وتارەکان بەکارمەھێنە کە نائاسایین، نەگونجاون یان سەختن بۆ تێگەیشتن، وەکوو ئەوەی لە شەڕی سۆڤیەت-ئەفغان کردووتە. شێواز ھەیە، و پێویست نییە دەستکارییەکان پێچەوانەی ئەو بچنەڕێوە بەبێ ھۆکاری تایبەتی. 'بەتایبەتییش تکایە بڕوانە وپ:ڕوژ، سپاس،ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٥٢، ٧ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)

سڵاو![دەستکاری]

(ھیوادارم وەکوو خەمخۆرێکی ویکیپیدیا ئەم پەیامەم لێ وەرگریت)

سڵاو کاک Rebin galaly، دڵم خۆشە کە ئەتبینم بەگەرموگوڕییەوە وتار دەنووسیت و چالاکانە بەشداری دەکەیت! پێشتریش چەند جارێک ئاگادارمان کردیتەوە کە گەورەییت نواند و ڕێکەوت و سەرچاوەکانت ھاوتای وتارەکانی تری ویکیپیدیا کردەوە، و بەڕێزت لە ئێستادا بەکاربەرێکی جێباوەڕی بۆیە بەکاربەرە جێباوەڕەکان مافێکیان دەدرێتێ کە لە ئێستادا بەڕێزت لەبەر چوار–پێنج ھۆکاری بچووک لە شێوازی نووسینەوەی وتارەکانت نەتدراوەتێ کە ئەمانەن:

  • کێشەی پیتی یائ لە وشەکان بە دی دەکەم و بۆ ئەمە بڕوانە وپ:نک.
  • تاگی <nowiki> لەکۆتایی بەستەرەکان و پاشگرەکەی دادەنێیت. تکایە چیتر بەکاریان مەھێنە و ڕاستەوخۆ پاشگرەکە بە دوایی ]] بنووسێنە.
  • وشەی ئەکتەر بەجێگەی ئاکتەر، و وشەی خانمەکتەر بەجێگەی خانمە ئاکتەر بەکاربێنە.
  • بەستەری وێنە و پەڕگەکان مەبەستەوە بە ویکیپیدیاکانی تر بۆ نموونە بە ویکیپیدیای ئینگلیزی.
  • کاتێک وتارێک لە ویکیپیدیایەکی ترەوە وەردەگریت تەنیا داڕێژەی بیرخستنەوەی ویکی وەکوو سەرچاوە بەس نییە و گەر بکرێت <ref>ەکانیش لە بەشی پەراوێزەکان دابنێ چوونکە تەنیا ئاماژە بە ویکیپیدیا ئینگلیزی کەمتر خزمەت بە خوێنەر دەکات (گەر لەمەیان تێنەگەیشتی، تکایە بڕوانە ئالێکس پینا کە خۆم نوسیوومە).

دەستکاریکردنێکی خۆش و بەھیوای بەردەوامیت:) -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٢١، ١٦ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)

کیبۆردی ستاندارد[دەستکاری]

سڵاو و ڕێز! سپاس بۆ بەشداریی بەردەوامت لە ویکیی کوردیی ناوەندیدا. ئەگەر سەیری کۆی دەستکارییەکانت بکەیت تاگێکی نووسەی ناستانداردیان لێدراوە. لەبەر ئەوەی پیتی ھ بە ھێی عەرەبی دەنووسیت. تکایە کیبۆردێکی ستاندارد بە کار بھێنە کە پیتی ھێی کوردیی ھەبێت. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٥:٥٠، ١٨ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)

Community Insights Survey[دەستکاری]

RMaung (WMF) ‏٠٠:٤٧، ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٩ (UTC)

پۆل:پۆل١ بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا[دەستکاری]

تاگێک لەسەر پۆل:پۆل١ داندراوە کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەبەر ئەم ھۆکار(انە) کراوە:

پۆلی بێمانا

لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند پێوەرێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشترکردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٣٢، ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٩ (UTC)

سەندنەوەی مافەکانت[دەستکاری]

دەمباش Rebin galaly، ویستم ئاگادارت بکەمەوە کە مافەکانی ئەم دوایییە کە پێت درابوو بە ھۆکارەوە لێتم سەندنەوە. بڕوانە لۆگی مافەکانت. گەر ناڕەزایی دەردەبڕیت، تکایە لێدوان بدە. لەگەڵ سپاسی -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٩:٤٨، ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٩ (UTC)

کاک Aram سەیری لۆگەکەم کرد و ئێستاش نەمزانی بە چ هۆکارێک بوو!!! ئەمە زیاتر لە دژایەتی دەچێت نەوەک خەمخمۆری ویکی کوردی، پێشتریش لەسەر ئەم جۆرە ڕەفتارەی بەڕێوبەرانی ویکی ماوەیەک وازم لە نووسین هێنا! زۆر بەکارهێنەر هەن گەلێک دوای من هاتوون مافی بەڕێوبەریان پێدراوە، کەچی جەنابتان لەسەر شتێکی ئاوا بچووک ڕەدی کارەکەی کاک سەرچیاتان داوا کەوا مافێکی سەرەتایی خۆمی پێدابووم، هیوادارم هۆکارەکان ڕوون بکەیتەوە بەر لە کارێکی ئاوا، ئەگەر لەسەر بابەتی تێبینیەکانە ئەوا گشتیم جێبەجێ کردووە، مەسەلەی نوسەی ناستانداردیش بە هەموو شێوەکان تاقیم کردۆتەوە چاک نابێت واتا هەڵەکە لە ویکیپیدیایە کە کیبۆردەکە بە درووست وەرناگرێت لەکاتێکدا بەکیبۆردی سەرەکی ویندۆز ١٠ کاردەکەم، هیوادارم بە ڕەفتارەکاندا بچنەوە و داواکارم لەسەر ئەم بابەتە پرس و ڕا لەنێو بەڕێوبەرانی تریش هەبیت نەک بڕیارێکی تاکلایەنە بێت ، لەگەڵ ڕێزدا.Rebin galaly (لێدوان) ‏٢٠:١٢، ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٩ (UTC)

سڵاو، تکایە دووبارە سەیری بکەرەوە و ھۆکارەکان بخوێنەرەوە، و من ھەمیشە ھۆکار بۆ کردەوەکانم دەدەم. باوەڕ بکە کاک ڕێبین من زۆر دەمێکە چاودێریت ئەکەم و ڕێک چاوەڕێی ئەو ساتەم کردووە کە مافی پاسدەری خۆگەڕت بدەمێ واتە زۆر دەمێکیش پێش ئەوەی کە کاک Serchia مافەکەت بداتێ. بڕوانە پەیامەکانی سەرەوە کە زۆر جار پەیاممان بۆت ناردووە کە بەشێک لە شێوازی نووسینەوەی وتارەکانت ھەڵەیە، بەڵام نازانم ھۆکاری گرینگینەدان بە پەیامەکانمان چییە؟! بەتایبەتی بڕوانە پەیامی ژمارە ٢١. باوەڕ بکە جگە لە خەمخۆریی ویکیپیدیا و ڕێککردنی شێوازی نووسینەوەی وتارەکان مەبەستی ترم نەبووە و نەک دژایەتی ناکەم بەڵکوو، ھەمیشە بە بڵاوکردنەوەی وتارەکانت دڵخۆشبوومە! سەبارەت بە لێسەندنەوەی مافی بارکەریش بەپێی نووسینەکەی Kushared بێت گفتوگۆتان کردووە و لەسەر داوای خۆتان مافەکەتان پێدراوە، بەڵام ھیچ وتووێژێک نابینم! تکایە بۆ ئەم بابەتانە لە ویکیپیدیا گفتوگۆ بکەن. بۆ داواکردنی مافەکان بڕوانە ویکیپیدیا:داواکردنی مافەکان. پێدانی مافی بەڕێوەبەری پەیوەست نییە بە کاتەوە بەڵکوو بە چالاکییەوە بەستراوەتەوە؛ شتێکی ئەوەندەش گرینگ نییە و تەنیا کارت بۆ زیاد دەبێت. بەکارھێنەرانی تر زۆر لە بەڕێوەبەران چالاکترن. سەبارەت بە تەختەکلیلەکەش بڕوانە ویکیپیدیا:تووڵامراز. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:١٢، ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٩ (UTC)