بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شەڕی سۆڤیەت-ئەفغان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شەڕی سۆڤیەت-ئەفغان
بەشێک لە جەنگی سارد و شەڕەکانی ئەفغانستان

بەشێک لە چەکدارانی موجاھیدین لە پارێزگای کونار، ١٩٨٧.
ڕێکەوت٢٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٩ – ١٥ی شوباتی ١٩٨٩
شوێن
ئەنجام

سەرکەوتنی موجاھیدین

  • شکستی سۆڤیەت لە وەدەرنانی یاخیبووانی موجاھیدین
  • ڕێکەوتنی جنێڤی ١٩٨٨
  • کشانەوەی سوپای سۆڤیەت لە ئەفغانستان
  • بەردەوامی جەنگی ناوخۆیی ئەفغانستان بەبێ سوپاکانی سۆڤیەت[١٧]
شەڕکەرەکان
 یەکێتیی سۆڤیەت
داڕێژە:Country data Democratic Republic of Afghanistan Afghanistan
Supported by:

Sunni Mujahideen:


Shia Mujahideen:

Supported by:

Maoists:

Supported by:
فەرماندە و سەرکردەکان

Mulavi Dawood Executed (AMFFF)
Faiz Ahmad Executed
ھێز

Soviet forces:

Afghan forces:

Mujahideen:

٢٠٠٬٠٠٠–٢٥٠٬٠٠٠[٢١][٢٢][٢٣]
زەرەر و زیانە گیانییەکان

Soviet forces (official):

Another source puts Soviet dead between 13,833 and 26,000 killed (total).[٢٦]

Afghan forces:
Mujahideen:
At least 90,000 casualties, including 57,000 killed[٢٨]
Pakistan:
Iran:
  • 2 AH-1J helicopters shot down
  • Unknown number killed[٣٠]
Civilians (Afghan):

شەڕی سۆڤیەت-ئەفغان ماوەی نۆ ساڵی خایاند، لە کانوونی یەکەمی ١٩٧٩ تاکو شوباتی ١٩٨٩. گروپێکی یاخیبوو کە ناسراو بوون بە موجاھیدین، لە پاڵ گروپێکی بچووکی ماویزم، شەڕێکی چریکیان دژی سوپای سۆڤیەت و کۆماری دیموکراتی ئەفغانستان ھەڵگیرساند، بە زۆری لەنێو جەرگەی شارەکانی وڵاتەکەدا. گروپی موجاھیدین لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە پڕچەک دەکران و پشتگیریان لێدەکرا، لەپاڵ ئەمەریکاشدا، سعودیە و پاکستانیش ھاوکاری گروپەکەیان دەکرد. لەنێوان ٥٦٢،٠٠٠ بۆ ٢،٠٠٠،٠٠٠ ھاوڵاتی مەدەنی کوژران و ملیۆنان ئەفغانی تریش ئاوارەبوون بۆ وڵاتەکەیان پاکستان و ئێران.[٣٢][٣٥][٣٦][٣٧]

ھۆکاری سەرەکی جەنگەکە بریتی بوو لە کودەتای ساڵی ١٩٧٨ی ئەفغانستان کە تێیدا پارتی کۆمەنیستی ئەفغانی دەسەڵاتی گرتە دەست، و کۆمەڵێک گۆڕانکاری بنچەنییان لە وڵاتی ئەفغانستاندا کرد، دیارترینیان بە مۆدێرنکردنی وڵاتەکە بەشێوەیەکی گشتی، کەوا لەلایەن دانیشتووانی وڵاتەکە کارێکی ناپەسند بوو.[٣٨] ھەڵسوکەوتی ڕژێمە کۆمەنیستەکە بەرامبەر ئۆپۆزیسیۆنی وڵات و زیادبوونی کوشتنەکانی زیندانی سیاسی، بووە ھۆی راپەرینێکی سەرتاسەری گروپە چەکداریەکان و تا نیسانی ١٩٧٩ وڵاتەکە بوویە مەیدانی شەڕێکی کراوە. ڕژێمە کۆمەنیستەکەی ئەفغانستان لەنێو خۆشیدا پڕ بوو لە ناکۆکی جۆراوجۆر، سەرۆکی وڵاتەکە و سەر بە حزبەکە، نوڕ موحەمەد تەرەکی، بە فەرمانی جێگرەکەی، حەفیزوڵا ئەمین کوژرا، ئەمەش پەیوەندی حزبەکەی بە لەگەڵ یەکێتی سۆڤیەتیش ئاڵۆزکرد. لە دەرئەنجامدا، حکومەتی سۆڤیەت بە سەرکردایەتی لیۆنید برێژنێڤ، بڕیاریدا بە ناردنی سوپا بۆ وڵاتەکە لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٩.[٣٩] لەگەڵ گەیشتنی سوپاکە بۆ کابولی پایتەخت، یەکەم کاریان بریتی بوو لە کوشتنی سەرۆکە ھەڵگەڕاوەکەی خۆیان، حەفیزوڵا ئەمین، و دانانی سەرۆکێکی تری گوێڕایەلتر بەناوی بابراک کەمال.[٤٠] ناردنی سوپای سۆڤیەتی بۆ وڵاتەکە لەلای میدیاکانی ڕۆژاوا بە "داگیرکردن" ناودەبرا و لەلایەن حکومەتی ئەفغانستان و یەکێتی سۆڤیەتەوە بە "دەستێوەردانی پشتگیریکارانە" ناودەبردرا.[٤١][٤٢]

لە کانوونی دووەمی ١٩٨٠، وەزیرەکانی دەرەوەی زیاتر لە ٢٤ وڵات لە کۆنفڕاسی ئیسلامی داوایەکی یەکگرتوویان بڵاوکردەوە بۆ "کشانەوەی ڕاستەوخۆی سوپاکانی سۆڤیەت بەبێ ھیچ ھەلومەجەرێک" لە ئەفغانستان.[٤٣] کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارێکیان دەرکرد بۆ پشتگیرکردن لەو داوایەی کشانەوەی سۆڤیەت، کە تێیدا لەکاتی دەنگداندا تەنھا وڵاتە دۆستەکانی سۆڤیەت، ئەنگۆلا، ئەڵمانیای ڕۆژاوا، ڤیەتنام و ھیندستان پشتگیریان لە مانەوەی سۆڤیەت دەکرد.[٤٤] یاخیبووە ئەفغانیەکان پشتگیریەکی گەورەی دارایی و سەربازیان لێدەکرا لەلایەن چین و پاکستان، لەگەڵ پشتگیری تەواوی ئەمەریکا و زۆربەی وڵاتانی عەرەبی.[٧][٨]دەزگای ھەواڵگریی ناوەندی کەوا لە ئەرشیفی جەنگەکەدا ئامانجی ئەمەریکیەکانی لەم جەنگەدا ڕوونکردۆتەوە ئاماژەی بەوا داوە کە " دەزگای ھەواڵگری ناوەندی ڕۆڵێکی دیاری ھەبوو لە زیادکردنی کاریگەری ئەمەریکیەکان بە پڕچەککردنی گروپە یاخیبووەکان ئەمەش لەپێناو بێزارکردنی سۆڤیەتیەکان، و بە ھاوکاری دەزگا ھەواڵگریەکانی پاکستان بەردەوام ئەمەریکیەکان لە گفتوگۆدابوون لەگەڵ ئەو گروپانە".[٤٥] سوپای سۆڤیەت چەندین شاری داگیرکردبوو و کۆنترۆڵی شارەکانی چڕکردبوویەوە، لە بەرامبەردا موجاھیدین لەو ناوچانەدا کاریاندەرکد کەوا حکومی سۆڤیەتیەکانی لێنەبوو یاخود لاواز بوو، کەوا نزیکەی ٪٨٠ی وڵاتەکە بەمشێوەیە بوو. سۆڤیەتیەکان لەڕێگەی ھێزی ئاسمانیەوە بەشێوەیەکی توند بەرپەرچی موجاھیندیان دەدایەوە لەڕێگەی ڕووخاندنی گوندەکان و ھەروەھا دانانەوەی مینی لە زۆربەی ناوچە دوورەکان.[٤٦]

کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چەندین سزای جۆراوجۆری لەسەر یەکێتی سۆڤیەت سەپاند، و ئەمەریکا ھەڵسا بە سەرپەرشتیکردنی بایکۆتێکی سەرتاسەری ئۆڵۆمپیاتی ھاوینەی ساڵی ١٩٨٠ کەوا لە مۆسکۆ بەڕێوەدەچوو. سۆڤیەت وەک تۆڵەکردنەوەیەک سەرپەرشتی بایکۆتکردنی ئۆڵۆمپیاتی ١٩٨٤ی کرد کەوا لە لۆس ئەنجلس بەڕێوەدەچوو.[٤٧] پلانی سەرەتایی سۆڤیەتیەکان لەدوای ناردنی سوپا، بریتی بوو لە ھێورکردنەوەی دۆخەکە و بەھێزکردنی حکومەتەکەی کارمال، و دواتر کشانەوەیان لەدوای شەش مانگ. بەڵام بەرپەرچە بەردەوامەکانی گەریلاکان بووە ھۆی درێژبوونەوەی جەنگەکە بۆ ماوەی نۆ ساڵ. لە نێوەندی ھەشتاکاندا، باری دارایی سۆڤیەت لاواز بوو و ژمارەی سەربازە مردووەکانی سۆڤیەتیش بەرز بوویەوە. لە نێوەندی ساڵی ١٩٨٧، یەکێتی سۆڤیەت لەژێر حوکمی سەرۆکە گۆڕانخوازە نوێکەیان میخائیل گۆرباچۆڤ، ڕایانگەیاند کەوا لە وڵاتەکەدا دەکشێنەوە دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ حکومەتی ئەفغانستان.[٦] دوایین کشانەوەی سەربازی لە ١٥ی شوباتی ١٩٨٩بوو، کە حکومەتی ئەفغانستانی بێ پاڵپشتنی ھێشتەوە دژی گروپە یاخیبووەکان. ئەمەش بووە ھۆی سەرکەوتنی یاخیبووەکان و ڕووخانی حکومەت لە ساڵی ١٩٩٢. بەھۆی درێژبوونەوەی ماوەی جەنگەکە، زۆرجار جەنگەکە بە "جەنگی ڤیەتنامی یەکێتی سۆڤیەت" ناودەبرێ. شکستی یەکێتی سۆڤیەت لە جەنگەکە بە ھۆکارێکی باڵای لەناوچوونی یەکێتی سۆڤیەت دادەنرێت.[٤٨]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Peter Marsden (٢٠٠٩). Afghanistan – Aid, Armies and Empires: Aid, Armies and Empires. I.B.Tauris. لاپەڕە ٤٠. ژپنک ٩٧٨-٠-٨٥٧٧١-٠٠٧-٩.
  2. ^ https://www.washingtonpost.com/archive/opinions/1990/10/14/east-germanys-dirty-secret/09375b6f-2ae1-4173-a0dc-77a9c276aa4b/
  3. ^ «India to Provide Aid to Government in Afghanistan». Delfi.lv. ٧ی ئازاری ١٩٨٩.
  4. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ د ر Goodson، Larry P. (٢٠٠١). Afghanistan's Endless War: State Failure, Regional Politics, and the Rise of the Taliban. University of Washington Press. لاپەڕە ١٤٧, ١٦٥. ژپنک ٩٧٨-٠-٢٩٥-٩٨٠٥٠-٨.
  5. ^ ئ ا ب ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری britannica2001 نەدراوە
  6. ^ ئ ا ب پ «Afghan War – 1978–1992».
  7. ^ ئ ا ب «Interview with Dr. Zbigniew Brzezinski-(13/6/97)». لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی ئابی ٢٠٠٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  8. ^ ئ ا ب پ Cornwell، Rupert (١٣ی شوباتی ٢٠١٠). «Charlie Wilson: Congressman whose support for the mujahideen helped force the Soviet Union out of Afghanistan». The Independent. London. لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  9. ^ Crile، George (٢٠٠٣). Charlie Wilson's War: The Extraordinary Story of the Largest Covert Operation in History. Atlantic Monthly Press. ژپنک ٩٧٨-٠-٨٧١١٣-٨٥٤-٥.
  10. ^ «Saudi Arabia and the Future of Afghanistan». Council on Foreign Relations. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  11. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Oily نەدراوە
  12. ^ «"Reagan Doctrine, 1985," United States State Department». State.gov. لە ٢٠ی شوباتی ٢٠١١ ھێنراوە.
  13. ^ Interview with Dr. Zbigniew Brzezinski – (June 13, 1997). Part 2. Episode 17. Good Guys, Bad Guys. June 13, 1997.
  14. ^ Corera، Gordon (٢٠١١). MI6: Life and Death in the British Secret Service. London: Phoenix. ژپنک ٩٧٨-٠-٧٥٣٨-٢٨٣٣-٥.
  15. ^ ئ ا Frederick Starr، S. (٢٠٠٤). Xinjiang: China's Muslim Borderland. M.E. Sharpe. لاپەڕە ١٥٧–١٥٨. ژپنک ٩٧٨-٠-٧٦٥٦-٣١٩٢-٣.
  16. ^ Renz، Michael (٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢). «Operation Sommerregen». Die Welt (بە German). No. ٤٠. Die Welt. لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ھێنراوە.{{cite news}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  17. ^ Borer، Douglas A. (١٩٩٩). Superpowers defeated: Vietnam and Afghanistan compared. London: Cass. لاپەڕە ٢١٦. ژپنک ٩٧٨-٠-٧١٤٦-٤٨٥١-٤.
  18. ^ Krivosheev, p. 365
  19. ^ Nyrop، Richard F.؛ Donald M. Seekins (January 1986). Afghanistan: A Country Study (PDF). Washington, DC: United States Government Printing Office. لاپەڕە XVIII–XXV. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٠١ ئەرشیڤ کراوە. ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٠١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  20. ^ Mark N. Katz (٩ی ئازاری ٢٠١١). «Middle East Policy Council | Lessons of the Soviet Withdrawal from Afghanistan». Mepc.org. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠١١ ھێنراوە.
  21. ^ Maxime Rischard. «Al Qa'ida's American Connection». Global-Politics.co.uk. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠١١ ھێنراوە. ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  22. ^ «Soviet or the USA the strongest» (بە نۆروێژی). Translate.google.no. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی ئازاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠١١ ھێنراوە.
  23. ^ «Afghanistan hits Soviet milestone – Army News». Armytimes.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی ئایاری ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی شوباتی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  24. ^ ئ ا ب پ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری vfw.org نەدراوە
  25. ^ «Russian soldier missing in Afghanistan for 33 years is FOUND living as nomadic sheikh in remote Afghan province». Dailymail. ٥ی ئازاری ٢٠١٣. لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  26. ^ The Soviet Afghan War How a Superpower Fought and Lost. لە ٣ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە – لەڕێگەی Internet Archive.
  27. ^ David C. Isby (١٩٨٦). Russia's War in Afghanistan. Osprey. ژپنک ٩٧٨-٠-٨٥٠٤٥-٦٩١-٢.
  28. ^ Antonio Giustozzi (٢٠٠٠). War, politics and society in Afghanistan, 1978–1992. Hurst. لاپەڕە ١١٥. ژپنک ٩٧٨-١-٨٥٠٦٥-٣٩٦-٧. A tentative estimate for total mujahideen losses in 1980-02 may be in the 150–180,000 range, with maybe half of them killed.
  29. ^ Markovskiy, Victor (1997). "Жаркое небо Афганистана: Часть IX" [Hot Sky of Afghanistan: Part IX]. Авиация и время [Aviation and Time] (in Russian) p.28
  30. ^ «Soviet Air-to-Air Victories of the Cold War». لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  31. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری 562k نەدراوە
  32. ^ ئ ا Noor Ahmad Khalidi, "Afghanistan: Demographic Consequences of War: 1978–87," Central Asian Survey, vol. 10, no. 3, pp. 101–126, 1991.
  33. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Sliwinski نەدراوە
  34. ^ Hilali, A. (2005). US–Pakistan relationship: Soviet Intervention in Afghanistan. Burlington, VT: Ashgate Publishing Co. (p.198)
  35. ^ Noor Ahmad Khalidi, "Afghanistan: Demographic Consequences of War: 1978–87," Central Asian Survey, vol. 10, no. 3, pp. 101–126, 1991.
  36. ^ Klass، Rosanne (١٩٩٤). The Widening Circle of Genocide. Transaction Publishers. لاپەڕە ١٢٩. ژپنک ٩٧٨-١-٤١٢٨-٣٩٦٥-٥. During the intervening fourteen years of Communist rule, an estimated 1.5 to 2 million Afghan civilians were killed by Soviet forces and their proxies- the four Communist regimes in Kabul, and the East Germans, Bulgarians, Czechs, Cubans, Palestinians, Indians and others who assisted them. These were not battle casualties or the unavoidable civilian victims of warfare. Soviet and local Communist forces seldom attacked the scattered guerrilla bands of the Afghan Resistance except, in a few strategic locales like the Panjsher valley. Instead they deliberately targeted the civilian population, primarily in the rural areas.
  37. ^ Goodson، Larry P. (٢٠٠١). Afghanistan's Endless War: State Failure, Regional Politics, and the Rise of the Taliban. University of Washington Press. لاپەڕە ٥. ژپنک ٩٧٨-٠-٢٩٥-٩٨٠٥٠-٨.
  38. ^ Bennett Andrew (1999); A bitter harvest: Soviet intervention in Afghanistan and its effects on Afghan political movements(Retrieved February 4, 2007)
  39. ^ "Timeline: Soviet war in Afghanistan". BBC News. Published February 17, 2009. Retrieved March 22, 2009.
  40. ^ Kepel، Gilles (٢٠٠٢). Jihad: The Trail of Political Islam. I.B.Tauris. لاپەڕە ١٣٨. ژپنک ٩٧٨-١-٨٤٥١١-٢٥٧-٨.
  41. ^ Semyorka، Russkaya (١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧). «7 things you probably didn't know about the Soviet war in Afghanistan». www.rbth.com. لە ٣ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  42. ^ «Soviet invasion of Afghanistan». History Learning Site. لە ٣ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  43. ^ «Moslems Condemn Soviet Invasion of Afghanistan». Pittsburgh Post-Gazette. ٢٩ی کانوونی دووەمی ١٩٨٠.
  44. ^ https://www.washingtonpost.com/archive/politics/1980/01/12/india-supports-soviets-afghan-position-in-un-debate/17dd1eb5-93f9-44bf-9f95-ecda7285843c/
  45. ^ U.S. ANALYSIS OF THE SOVIET WAR IN AFGHANISTAN: DECLASSIFIED, from the National Security Archive, edited by John Prados (October 9, 2001)
  46. ^ Westermann، Edward B. (Fall 1999). «The Limits of Soviet Airpower: The Failure of Military Coercion in Afghanistan, 1979–89». Journal of Conflict Studies. XIX (٢). لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  47. ^ «Cold War sanctions». Encyclopedia of the New American Nation. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی شوباتی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی شوباتی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  48. ^ REUVENY، RAFAEL؛ PRAKASH، ASEEM (١٩٩٩). «The Afghanistan war and the breakdown of the Soviet Union» (PDF). Review of International Studies. ٢٥ (٤): ٦٩٣–٧٠٨. doi:١٠.١٠١٧/s٠٢٦٠٢١٠٥٩٩٠٠٦٩٣٢. لە ١٥ی تەممووزی ٢٠١٥ ھێنراوە.